Skip to Content

Wednesday, December 4th, 2024
موَندیالی ڕوَح……سه‌ڵاح جلال

موَندیالی ڕوَح……سه‌ڵاح جلال

Closed
by February 15, 2009 ئەدەب

        موَندیالی ڕوَح
           سه‌ڵاح جلال

   

     لە لاپەڕەی روَحی راڕفیوی زریانەوە…
 مێژوی نهێنی شارستان بە خوێن نوسرا !!
 بلوێنان بانگەشەی خەفە موروی گەردونی خروَشاند :
 ئێستا زەمەن هەناسەی خەفەی گڕكانە
 وێنەی كچی گڕاوی (با) گزنگی گرت(…)
 بون بە موَندیالی ڕوَحی مێژوو..
 گەردەلولێك فەزای پوَپەشمینی روَحی پوَشی
 موروی ئاودار بانگەشەی هەزاران دەنگ بو:
 (ئێمە ڕوَحی فوَتوَنی قەندیلی (بون)ین)..(…)!!
              ***
 لاپەڕەی روَح هەزاران وێنەی راڕفی(…)
 بەگەواڵەی هەوری خوێنی زەمەن بڕان
 لەسەدەی مەرگی (نەبون)ا شوَرانەوە..
 بانگەشەی (بوون) بوَ قەندیل و (توَ)و (ئەوان) بوو:
 ئێمە دارستانی كچی ئەتوَم و خەردەلین
 گڕی زەڕەمان بەردایە خوَری روَحمان
  لە ئەتوَمی (قەندیل) و (نیل) و (ئیمراڵى)ا تواینەوە
 تا بگەینە دوا هەسارە و
 لە مەریخ و زوحەلەوە ..
 هەوری توَومان داببارێت
 ژین بە كاژمان بژێتەوە و
 تینوێتی گەردون بشكێنین (…)
                         ***     
 ئێستا ڕوَح زەریای (بون)ی پێك هێناوە(…)
 ئەفسانەی مەرگ( قەندیل)ی كردە ئوَقیانوس!!
 یاقوتی ڕوَح ملوێنەهای خستە زەوی !!
 شوشەی ئیمڕاڵی بەتێزاب ڕەنگاڵە كرد
 لێرە لەم دۆزەخی (هوَمیروَس)ە..
 (بروَمیسوَس) لەسەر ڕوَحی ژین گڕدەگرێت
 جیهان تینوی شیری مەمە و بارانی كچانی بونە..
 مێژو بە ئەفسانەی خوێن چاپ دەبێت(…)
                 ***
 پەڕەی رفیو گەردونیان بە ئێسك موَر كرد (…)
 (بون ) گوَڕا بە لانكەی بەر( با)..!!
 تەونێك پەڕەی ژیانی شیتەلأ كرد
 (بون) لە (نەبون)ا داخرا..
 فەرشی زەمەن بە كا فروَشیەوە وێنا كرا
 بانگەشەی (بون) لە نازەمەن مێژوی نەخشاند:
 ئێستا روَح هێشوی مەرگی  زەمەنێكە(…)
 زەریای توَو چەنی كچی نیل و قەندیل و هەسارەیە
 موَندیالی روَح پزوی مێژویان كردەوە :
 لەو ساتەوە كە گڕی مەرگ كوێری لابرد ..
 ئێمە ناسنامەی مردن بوین..
 نامەی (فاروق) و سروشی زەمەن كوژاونەوە ..
 دایك سالاری بە زەمەنی ئەتوَم نوسرا
 بە زەمەنی گەردەلولی كچ سالاری
 لە شاخ و زەڕە و ئەتوما تواینەوە(…)
               ***
 پەڕەی رفیو بلوێنان وێنەی پەخش كرد(…)
 (بون )بە جەستەی بوكی خوێناوی داپوَشرا
  لە كوَشكی نەبونەوە چاو شاركێی رێكەوتە مەرگ
 موَندیالی روَح كچانی بە سیحری گڕ نوسیەوە
 زەمەن هەوری ساتەوەختێكی گڕ گرتوی گرتوە..
 جێ پێی كچی سور پوَشی بە قەندیلەوە نەخشاندوە..
 بوَ فوَتوَنی دوا ستونی زەمەن بڕان(…)!!
 بون بە تەنافی پروسكی(كوردستان مان یان نەمان)(…)
            ***
 پەڕەی رفیو بەلینجایی پەڕەی فەزایان گرتەوە (…)!!
 بلوێن كچی گڕاوی لە خوَرەوە توَو چەن كران ..
 لە هەسارەی مەریخەوە فاكس كرا :
 خوَكوشتنمان چاوی( بون)ی لە كوێریەوە كردەوە
 ئێمە ناسنامەی شوَڕشی كچی بینینی گوَڕانین
 كچی نیلی قەندیلی موَندیالی روَحی (بون)ین 
 هەسارەی (بون و نەبون) بە مەرگەسات تێكەلأ دەبێت
 پێ بە پێتان دێین و بڕوَن بتوێینەوە (…)
             ***
 پەڕەی رفیو گەردونی بە وێنە پوَشی(…)
 كوێری (بون) بە زمانی (نەبون) نوسرا..
 كوَلارەی نەبون بە كچی مەرگەوە رایەلأ بو
 زەریای مەرگی هەزار قەندیل گەیشتە هەور
 چیا بە كچی مەرگە زانستی بو بە زەریا
 ئاو بە زەڕە و ئەتوَم بو بە موَخ و ئێسك
 روَح بە تەلەسكوَبی (مان یا نەمان)..
 بلوێن روَحی تەریو بانگەشەیان بوَ گەردون كرد:
 لێرە لەم نیشتمانی ئێسك و روَح و خوێن و چاوە  
 ئیمڕاڵی و جیهان و مەریخ بە یەك دەگەن(…)
            ***
 پەڕەی رفیو بانگەشیان (بون)ی جوَشاند(…):
 ئێستا پەڕەی روَح بە فەزاوە گێژەنگ دەدات(…)
 بلوێنان چاو تیشك دەگرن..
 خوَرهەڵات چوَتە روَژ ئاوا
 جیهان بە وێنەی كچێنی داپوَشراوە
 زەمەنێكە گەردون قفڵی سەرەتایە(…)
 بون بە وێنەی كچانەوە نەخش بوە ..
 رێكەوتە مەرگ فەزای خوَر هەڵاتی پوَشی
 درەختی بون بە كچەوە موتوربە بو!!
 لەم ئێستایە هەتاو بە مەرگ عاشق بوە
 بون بە گڕی روَح چاو هەڵدێنێت
 موَندیالی بلوێن كچی نیل و قەندیل و مەریخستان 
 بون بە سەدەی گومانی تێكەڵە روَح (…)!!
                ***
 پێشكەشە بە (ڤیان جاف )ی تاقە شوَخی فەزای عیشق و جوانی سروشت و هەمو ژنانی خەبات گێڕی جیهان.8/2/2009
 لە ژمارە /215ی 15/5/2009 ى روَژنامەی روَژی گەل بلاوبوَتەوە هەڵەی تیا كراوە لە تێكەلأ بونی رستە شیعریەكاندا.تكایە.
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.