مێژوو به سۆزی بنه‌ماڵه و حه‌فیدێت نانوسرێته‌وه !
مێژوو به سۆزی بنه‌ماڵه و حه‌فیدێت نانوسرێته‌وه !
وه‌ڵامێك بۆ ناسر حه‌فید
موفید عهبدوڵڵانووسینهوهی مێژوو مانای بریاردانه له‌سه‌ر مه‌سه‌له و بابه‌تێكی گرنگ. مێژوونووسه‌كان چه ندهها بابه‌ت و جۆره ها شێوازی هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه، ده‌ستنیشان كردنی بابهتهكان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گرنگی مێژووییان له‌سه‌ر بابه‌ته چاره‌نووسسازه‌كانی ئه‌و میلله‌ته. مێژوونووسه‌كان زۆر به وردی ئه‌و سه‌رچاوانه هه‌ڵده‌بژێرن كه بتوانن پشتی بێ ببه‌ستن له تۆژینهوهكهیاندا. له هه‌مان كاتدا ئه‌و دۆكومێنتانهش هه‌ڵده‌سه‌نگێنن كه ده‌یانه‌وێ ببێته كۆڵه‌كه‌ی باسه‌كه. له‌وانه‌یه لای هه‌ندێ كه‌س مێژوونووسین كارێكی راستهوخۆو زۆر بێ ئازار بێ و هیچی تر. نوسینه‌وه‌ی مێژوو پرۆسێس و ئاقاره‌كانی به كۆمه‌ڵێ بڕیاری سه‌ختدا ده‌ڕوات له‌سه‌رو ئه‌وه‌شه‌وه ده‌بێ باشترین سه‌رچاوه و میتۆدی نوسینهوهت هه‌بێت. كه‌چی له‌گه‌ڵا هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، هه‌ندێ كه‌ڕه‌ت بۆ نوسینه‌وه‌ی بابه‌تێكی مێژوویی، له‌گه‌ڵا باشترین سه‌رچاوه و زانیاری ، وه‌كو ئه‌وه وایه كه محه‌له‌بی به دیواردا هه‌ڵبواسی. مێژوونووسه‌كان ئه‌و بابه‌تانه هه‌ڵده‌بژێرن كه په‌یوه‌ندیان به كێشه و ئاڵۆزیه‌كانی رۆژگاری ئه‌مڕۆوه هه‌بێت. مێژوونووسان به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه جۆره‌ها رێگای جیاواز به‌كاربهێنن بۆ گه شتنه ئاستی مه‌به‌ست. جیهان له‌لای میژوونووس زۆر گه‌وره‌یه و خۆی به ناوچه‌یه‌كی ته‌سكه‌وه نابه‌ستێته‌وه. كاتێك مێژوونووس بریاری دا مێژوو بنووسێته‌وه له‌سه‌ر بابه‌تێكی دیاریكراو، هه‌موو رێگاكان ده‌گرێته به‌ر كه ده‌یانباته سه‌ر نووسین و بۆچوونی هه‌موو مێژوونووسانی سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته. مێژوونووس كه‌سێكی بێلایه‌نه و راستگۆیه به‌رامبه‌ر خۆی و ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی بهكاریاندێنی.
پێش ماوه‌یه‌ك لهمهوبهرو چه‌ند جارێكی تر له ده‌رفه‌تی جیا جیادا, ناسر حه‌فید خۆی له چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی مێژوویی تایبه‌ت به شێخ مه‌حموودی حه‌فیده‌وه هه‌ڵقورتاندووه له‌سه‌ر كێشه‌ی موشیری حه‌مه‌ی سڵێمان كه چۆن هاوكاری ئینگلیزه‌كانی كردووه. له‌وه ده‌چێ نووسه‌ر خۆی به خاوه‌نی ئه‌و كێشه‌یه بزانێ, ئه‌وه‌ش له‌به‌ر دوو هۆكاری گرنگ: ناسر حه‌فید وه‌كو تاكێكی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه خۆی به كوری ئه‌وان ده‌زانێ و ده‌یه‌وێت پارێزگاری له حهفیدێتی خۆی بكات، نه‌ك وه‌ك نوسه‌رێك داكۆكی له بیروڕایه‌كی جیاواز بكات. هۆكاری دووه‌م: ئه‌وه‌ی ناسر حه‌فید ده‌یه‌وێ وه‌كو سۆز‌و ئه‌ندێشه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌ك یان كۆمه‌ڵێ خه‌ڵك كه به خۆیان ده‌ڵێن حه‌فید. چاره‌نووس و كێشه‌ی میلله‌تێك زۆر گه‌وره تره له سۆزی هه‌نسكی تاكێك بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی. ناسر حه‌فید بڕیاری ئه‌وه‌ی داوه كه مشیری حه‌مه‌ی سڵێمان ناپاكی كردووه به رامبه‌ر شێخی گه‌وره و ئه‌وه فاكته لای ناسرو هیچ كه‌س ناتوانی بڕوای ئه‌و بگۆری.
نووسینه‌كانی كه‌مال مه‌زهه‌ر ده‌رباره‌ی شێخ مهحموودو بزوتنه‌وه‌كه‌ی ته‌نها نووسینه‌وه‌ی راسته‌قینه و واقیعانه‌ی میلله‌تی كورده له‌و رۆژگار‌و سه‌رده‌مه‌دا. كه‌مال مهزههرو هاوئاراكانی مێژوو ده‌نووسنه‌وه دوور له كاریگه‌ری سۆز‌و هیچی تر و ته‌نها پشت به‌ستن به به‌ڵگه و شاهدحاڵه‌كان. مێژوو نووسینه‌وه و پرۆسێسه‌كانی كۆمه‌ڵێ كارن به یه‌ك رۆژ بڕیاریان له‌سه‌ر نادرێ. بۆ نموونه كه‌مال مه‌زهه‌ر كاتێك له سۆفێت بوو, باوه‌ری به‌وه هێنابوو، كه موشیری حه‌مه‌ی سڵێمان به‌شدار بووه له‌و شكسته‌ی كه بزوتنه‌وه‌كه‌ی شێخ مه‌حموود دووچاری بووه له شه‌ڕی ده‌ربه‌ندی بازیاندا. به‌ڵام ئه‌و كێشه‌یه لای كه‌مال مه‌زهه‌ر كۆتایی نه‌هاتووه و بۆ ئه‌و به‌رده‌وام به دوای دۆكومێنت و به‌ڵگه‌ی تازه‌دا چووه.
ناسر حه‌فید ئازاد نییه له بیر‌و هۆشیدا، هێشتا نامه و نوسراوه‌كانی كه‌سوكاری شێخان كاریگه‌ریی خۆی به جێهێشتووه له سۆز‌و ههندێشهكانیدا، نه‌ك وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی چاره‌نووسسازی بۆ میلله‌ته‌كه‌ی، به‌ڵكو وه‌كو سۆز و هیچی تر. گومانم له دڵسۆزی ناسر حه‌فید نییه به‌ڵكو گومانم له ههوڵهكهیهتی ده‌یه‌وێ چی به‌ده‌ست بێنێ!
ناسر حه‌فید ئه‌وه‌نده به هه‌ڵه‌دا چووه به جۆرێك كه ده‌ڵێ(هه‌وڵی ئه‌و نووسه‌رانه نرخی زانستیان نییه.) ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر خۆشم دێنێته‌وه یاد، یه كێ له به رههمه به نرخ و به سووده‌كانی كه‌مال مه‌زهه‌ر له ساڵی 1978 (تێگه یشتنی راستی ) بوو كه به هۆی كۆری زانیاری كورد به چاپ گه‌یشت، له باتی به‌رزنرخاندنی ئه‌و به‌رهه‌مه به‌رزه ،مامۆستا عبدولرهقیب یوسف ، هه‌مان بۆچوونی ناسر حه‌فیدی دووباره كردبۆوه له كاتی خۆیدا. له راستیدا ئه‌و دوو نووسه‌ره هیچیان زه‌مینه‌ی ئه‌كادیمیان نییه له‌باره‌ی مێژووییه‌وه .
ناسر حه‌فید ده‌یه‌وێ ئه‌و باسه به گه‌نده‌ڵیه‌وه ببه‌ستێته‌وه، به‌جۆرێك كۆمه‌ڵێك هه‌ن بیانه‌وێ پاك بكه‌ن به ناپاكی و خیانه‌تیش بكه‌ن به نیشتمانپه‌روه‌ری! به‌راستی ئه‌وه له‌گه‌ڵا كێشه‌ی موشیردا زۆر دوورن.
فا كتهری مێژوویی نه‌ك فاكته‌ری سه‌رده‌م
سته‌مه بزانین چی رویداوه به ته‌واوه‌تی له رابوردودا به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كه بمانوه‌ستێنێ له تۆژینه‌وه‌ی زیاتر له‌و رودا و كاره‌ساتانه‌ی كه به‌سه‌ر میلله‌تی كورددا هاتوون. تا ئێستا نه‌ك وورده‌كارییه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مریكا نه‌نوسراوه‌ته‌وه، به ڵكو له‌سه‌ر به ڵگهنامهكان و شتی تر وه‌كو ده‌ره‌نجامێك كورت نه‌كراونه‌ته‌وه. مێژوونووسی ئه‌مریكی ویتمان، ته‌نها له سه‌رچاوه‌كانی خۆیه‌وه، كۆمه‌ڵێ شیكردنه‌وه و ده‌ره‌نجامی له‌سه‌ر شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مریكا وه‌ده‌ستهێنا. له‌به‌رئه‌وه، ئه‌وه‌ی كه‌مال مه‌زهه‌ر و هاوئارایانی ده‌یكه‌ن، ته‌نها شان به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ك نیه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا، به‌ڵكو هه‌وڵێكی راسته‌قینه‌یه بۆ ده‌رخستنی لایه‌نه‌كانی ئه‌و رووداوه. كه‌مال مه‌زهه‌ر و … تیشكی زیاتریان خستۆته سه‌ر ئه‌گه‌ره‌كان و له‌وێوه ده‌ره‌نجامی تازه‌یان وه‌ده‌ست هێناوه. مێژوونووسی چاك ئه‌وه‌یه ده‌رئه‌نجام له كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه بكات كه كاریان له‌و روداوه‌دا هه‌بووه. ده‌بێ ناسر حه‌فید ئه‌و راستییه باش بزانێ كه خوێنه‌ری راسته‌قینه ده‌یه‌وێ روداوه‌كان له چه‌ندین نوسه‌ری جیا جیاوه بخۆێنێته‌وه. به‌ڵام ناسر حه‌فید بڕیاری خۆی داوه و ئه‌وه‌ی (زانیار)ه له لای ئه‌و فاكته و كه‌س ناتوانێ بیگۆرێ. راستگۆیی له ده‌ستنیشانكردنی فاكتدا بۆ ناسر حه‌فید ئاسان نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كه‌م خۆی به كۆڕی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ده‌زانێ، دووه‌م نایه‌وێ له راستیه‌كان تێبگات، له‌لای ئه‌و هه‌موو شتێ كۆتایی هاتووه. ده‌ره‌نجامه‌كان كاتێك ده‌ست پێده‌كات كه هه‌موو راستیه‌كان له به‌ر چاوبگرین نه‌ك ته‌نها یه‌كێك. هه‌ندێ راستی هه‌ن زۆر ئاسانه ده‌ست نیشان بكرێن، له هه‌مان كاتدا هه‌ر روو به رووی هه‌ندێ پرسیار ده‌بینه‌وه. هه‌ندێ نووسه‌ری یاخی بوو ده‌یانه‌وێ وه‌كو مێژوونووس سنگ ده‌رپه‌ڕێنن و زۆر ده‌ست قونجاون له راستی ووتندا.
ملیوێنه‌ها خه‌ڵك شاهیدی قه‌تل و عامی جووله‌كه‌كانی ئه‌وروپا بوون، ئه‌و راستیانه هه‌موویان دۆكومێنت كراون، كه‌چی له‌سه‌رو ئه‌وه‌شه‌وه، هه‌ندێ رێكخراوه هه‌ن، حاشا له‌وه ده‌كه‌ن كه هۆلۆكۆست روویدابێت. ئه‌و رێكخراوانه گۆڤاری خۆیان هه‌یه، كه بتوانن قه‌ناعه‌ت به خۆێنه‌ری خۆیان بكه‌ن. مێژوونووسی راسته‌قینه ئه‌و راستیانه ههڵناپهسێرێ، كه گومانی لێبكرێ و له هه‌مان كاتدا كۆمه‌ڵێ راستی دروستناكات، بۆ قازانجی خۆی و گونجان له‌گه‌ڵا بیروبۆچوونی خۆی. هه‌موو كه‌سێ ئازاده له بیروبۆچوونی خۆی، به‌ڵام ئازاد نییه له خۆدی فاكت!فاكت هیچ نییه،ئه‌و گه‌ر نه‌گۆرێن به ده‌ره‌نجام، مێژوونوسه‌كان ته‌نها فاكت كۆناكه‌نه‌وه به‌ڵكو ده‌ره‌نجامی لێووه هه ڵده‌گرن. كێشه‌ی گه‌وره له نووسیینه‌وه‌ی مێژووهكهدایه نه‌ك كۆكردنه‌وه‌ی فاكت. لێره‌دایه كه ناسر حه‌فید وونبووه له راستیه‌كانی مێژوو نووسینه‌وه. هه‌تاكو لهسهردراماكانی سه‌رتی فی له پێشدا فاكته‌كان كۆده‌كرێنه‌وه و پاشان شیده‌كرێنه‌وه و تاقیده‌كرێنه‌وه. كه‌واته لێره‌دا مێژوونووسی سه‌ربه‌خۆ فاكته‌ری زه‌مه‌ن كاری تێنه‌كردووه و به‌ڵگه‌ی زیاتری مه‌یدانی و زانستی و سه‌ربازی هێناوه‌ته باسه‌كه‌وه. فاكته‌كانی زیاتر ههڵسهنگاندو تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ركردن، ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كه كه‌مال مه‌زهه‌ر كۆتایی به زیاتر لێكۆڵینه‌وه له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی موشیری حه‌مه‌ی سڵێمان هێناوه. به‌ڵام لای ناسر حه‌فید ئه‌و مه‌سه‌له‌یه فاكتێكه خۆشی نازانێ چۆن ده‌ره‌نجامی لێوه وه‌ربگرێ. نووسینه‌وه‌ی مێژوو به‌و شێوه رهمهكیهی كه ناسر حه‌فید بۆی چووه, ئیفلاسیان كردووه تا ئه‌و راده‌ی كه ئه‌و ناتوانێت له‌و فاكته كه ئه‌و ناوی ده‌بات ده‌ره‌نجام هه ڵێنجن. ئاكامی ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵیانه‌ی له كوردوستاندا رویداوه له هه‌ژده ساڵی رابوردودا، ئه‌و نه‌وه تازه‌یه‌ی كورد زۆر به چاوی گومانه‌وه ده‌روانێته مێژووی كۆن و تازه‌ی سه‌ركرده‌كانی.
چۆن فاكته‌كان چێك بكه‌یین
هه‌ندێ جار، فاكته‌كان ئه‌وه نین كه تۆ ده‌یانبینیت، ناشتوانی خۆتی لێ دوربخه‌یته‌وه و بزانیت به شیكردنه‌وه‌كان كه‌ی ده‌ست پێده‌كات و كه‌ی كۆتایی دێت. بۆ نموونه له كۆتایی ساڵی 1960دا زۆربه‌ی زۆری مێژوونووسه‌كانی ئه‌وروپا باوه‌ڕیان وابوو كه پاپۆره گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا، نزیكه‌ی 15 ملیۆن كۆیله‌ی ئه‌فریقایان هێناوه‌ته ئه‌و جیهانه تازه‌یه‌وه. چۆن ئه‌و ژمارانه بوون به راستی؟ بۆیه فیلیپ كۆرتینی مێژوونووس گومانی هه‌بوو له‌و ژمارانه و باوه‌ری وابوو كه راست نیین. فیلیپ كۆرتین له تۆێژینه‌وه‌ی زیاتردا بۆی ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ژمارانه له ئه‌نجامی كۆمه‌ڵێ بۆچوونه‌وه بووه, كه په‌یوه‌ندی به‌و كه‌سانه‌وه هه‌بووه كه له ساڵه‌كانی 1850دا له‌و باره‌یه‌وه شتیان نووسیوه‌ته‌وه. بۆیه فیلیپ كۆرتین ده‌ستیكرد به تۆژینه‌وه‌ی خۆی و به دوای راستیه‌كاندا گه‌ڕا. له ئه‌نجامی تۆژینه‌وه مهیدانیهكهیدا بۆی ده‌ركه‌وت كه ته‌نها 9. 5 ملییۆن كۆیله هاتونه‌ته ئه‌وروپا. ئه‌وه باشترین نموونه‌یه كه ناسر حه‌فید لێوه‌ی فێربێت كه بوونی فاكت به بێ به‌ستنه‌وه به عه‌قلانییه‌ت، هیچ ده‌ره‌نجامێكی نابێت.به كورتی
ناسر حه‌فید، سه‌ربه‌خۆ نییه له نوسینه‌وه‌ی مێژوودا، هه م سۆزی بنه‌ماڵه و هه‌م بیر‌و هۆشی توڕه‌یی له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆی حوكمی كوردستان، وونیان كردووه له راستی. فاكت لای ناسر حه‌فید كۆمه‌ڵێ شتن، ناشێ بتوانی هه‌ڵیانبسه‌نگێنیت و شییان بكه‌یته‌وه . موشیری حه‌مه‌ی سڵێمان، مێژووی شه‌ڕی ده‌ربه‌ندی بازیان، لای ناسر حه‌فید كۆتاییان هاتووه. بۆچوون و میتۆدی كه‌مال مه‌زهه‌ر و هاوئاراكانی وه‌كو ناسر حه‌فید ناوی لێناون، رێچكه‌ی زانستی ئه‌كادیمییه، نه‌ك فاكته‌ری كات و سه رده م و عه‌شیره‌تگه‌ری. ئه‌وانه زۆر بوون كه حوكمی شێخ مه‌حموودیان لا په‌سه‌ند نه‌بووه و له هه‌مان كاتدا به شێیوه‌ی تر درێژه‌یان به رێگای كوردایه‌تی داوه. ئه‌وانه له مه‌یدانه‌كه‌دا بوون و ناڕازی بوون له حوكمی شێخ به‌و جۆره‌ی موشیری حه‌مه‌ی سڵێمان ته‌فسیری بۆ كراوه. ده‌بێ رۆڵی چه‌نده‌ها قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی وه‌كو ئه‌مین زه‌كی به‌گ و جه‌میل سا ی‌ب، جه‌مال عیرفان چۆن ههڵسهنگێندرابن! ئه‌وانه كه‌م نه‌بوون كه له حوكمی شێخ ناڕازی بوون، به‌ڵام به‌مه پاساوی ئه‌وه ناهێنمه‌وه، كه سنووری نێوان نیشتمانفرۆشی و وڵاتپارێژی نه‌مابێ.