
هه‌رچی ده‌شكێنی بیشكێنه…..محه‌مه‌د كوردۆ
هه‌رچی ده‌شكێنی بیشكێنه
محه‌مه‌د كوردۆ(1)
ژیربوونهوهنیشتمانهكهم گریا
بهحیكایهتێكی ئه‌فسانه‌یی و
به‌چه‌ن به‌ڵێنێكی درۆ ژیر بۆوه
كتێبخانه‌كه‌م گریا
بهدیوانێكی ئه‌دۆنیس و
بهرۆمانێكی ڤیكتۆر هۆگۆ ژیربۆوه
مناڵه‌كه‌م گریا
به‌فیلمێكی ڤاندام و
به‌وێنه‌یه‌كی رۆناڵدۆ ژیربۆوه
دڵم گریا
هه‌ر گریا و
هه‌ر گریا
هه‌رچیم بۆ هێنا بێسوود بوو
سه‌ره‌نجام
لای دڵه میهره‌بانه‌كه‌ی تۆ ژیربۆوه!(2)
دارلهناو هه‌موو داره‌كانی ئه‌م وڵاته‌دا
دارێكی نه‌شمیل چاو ده‌ده‌م
ده‌یكه‌م به‌تۆو
له‌بری مه‌مكه نازهنینهكانت
به‌گه‌ڵا نازداره‌كانی ئه‌و
دڵ و
گیان و
بوونم زاخاو ده‌ده‌م
هه‌ركاتێكیش هه‌ستم كرد
دووریت زۆری بۆ هێناوم
وه‌ك كه‌سێك
سرووتێكی ئایینی جێبه‌جێ بكات
تێر تێر داره‌كه ئاو ده‌ده‌م !
(3)
رازی عیشقئهم دیوارانه‌ی ئه‌م ماڵه
كه له‌به‌ردو چیمه‌نتۆ دروستكراون
زۆر زۆر له من منداڵترن
كه‌چی له‌زۆر لاوه روخاون
چڵه‌كانی ئه‌و داره‌ی ئه‌و قه‌د یاڵه
زۆر زۆر
له ده‌سته‌كانی من كه‌م ئه‌زیه‌ت ترن
كه‌چی وه‌كو
پشتی پیره پیاوێكی سه‌د ساڵه
چهماون!
دڵی كانیلهكانی
ئه‌م ده‌ڤه‌ره سه‌ر پڕ له‌خه‌یاڵه
زۆر زۆر
له‌دڵی من كه‌متر شكاون
كه‌چی چاوه خه‌مگینه‌كانی ئه‌وان
هه‌میشه‌و به‌رده‌وام
پڕ ئاون!
من نه‌مزانی رازی ئه‌م كاره
له‌كام ده‌ریای بێ‌بن دایه؟
تا شه‌وێكیان عه‌شق پێی وتم:
ئه‌وه له‌سای سێبه‌ری
میهره‌بانییه‌كانی مندایه
كه تۆ خۆت‌و
زۆرێك له ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ت
له‌ناو ئه‌و هه‌موو
تۆفان‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی
له ته‌مه‌نتان ئاڵاون
هه‌تا ئێستا خۆتان راگرتووه‌و
وه‌ك شاخ،
به‌پێوه وه‌ستاون!!(4)
هه‌رچی ده‌شكێنی بیشكێنهلێم زیز مه‌به ئازیز گیان
لێم زیز مه‌به!
من پیاوێكی ته‌نیام
هیچم نییه
ئه‌و تروسكه‌ی ئه‌وینه‌ی نێو دڵم نه‌بێ!
من دارێكی خه‌مگینی دنیام
ته‌نها دارم
لق‌و پۆپ‌و چڵ-م نه‌بێ!
من ئه‌و باڵنده غه‌ریبه‌م
كه ساڵانێكی زۆر،
بێ نیشتمان ژیام
ئێستا،
تۆم بۆ خۆم كردۆته نیشتمان
من نامه‌وێ چیدی
خاك‌و
ئاو‌و
گڵ-م نه‌بێ!
لێم زیز مه‌به ئازیز گیان
لێم زیز مه‌به!
به‌شێكی زۆر له ژنانی ئه‌م وڵاته
شكاندنی دڵێكیان
له شكاندنی په‌رداخێك لا ئاسانتره
تۆ وا مه‌به!
هه‌رچی ده‌شكێنی بیشكێنه
ته‌نها دڵم نه‌بێ!!
(5)
شاژنی نێو ئهفسانهكانلهساتێك له ساته نازهنینهكانی
یه‌كێك له رۆژه‌كانی ساڵا
ژنێكی جوان،
له شێوه‌ی شاژنه‌كانی نێو ئه‌فسانه‌و
نێو خهونو نێو خه‌یاڵا
له دووره‌وه
زۆر زۆر له دووره‌وه
هاتو
بێئه‌وه‌ی له ده‌رگای كراوه‌ی دڵم بدات
یه‌كسه‌ر خۆی كرد به ماڵا
وتی:
ئه‌ی غه‌مگینترین پیاوی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌مینه
تۆ كه له وڵاتێكی بێ ئاڵا ده‌چیت
من بۆ خۆت بكه به ئاڵا…
ئای چه‌ند خۆش بوون ئه‌و دوو شه‌وه‌ی
من له‌و شاژنه ئاڵا بووم؟!
وای چه‌ند جوان بوون ئه‌و دوو رۆژه‌ی
من خاوه‌نی ئاڵا بووم؟!
وه‌لێ له پڕ
ئاخ چه‌ندێ له پڕ
له شێوه‌ی شاژنه‌كانی نێو ئه‌فسانه‌و
نێو خهونو نێو خه‌یاڵا
ئه‌و رۆیشت‌و
بێئه‌وه‌ی ده‌رگای كراوه‌ی دڵم دابخاته‌وه
منی به ته‌نیا جێهێشتو
ده‌سته‌كانی له‌كه‌مه‌ری وڵاتێكی دی ئاڵا…
ئای من دواتر تێگه‌یشتم
چه‌ند ناخۆشه وڵاتێك بیت بێ ئاڵا!!