چه‌ند شارۆیه‌ک* له نێو لاپه‌ره‌کانی شۆڕشی ئه‌یلولدا….ئاسۆ بیاره‌یی
چه‌ند شارۆیه‌ک* له نێو لاپه‌ره‌کانی شۆڕشی ئه‌یلولدا
"البارزانی و الحرکة التحرریه الکوردیة، الجز‌ء الثالث. بارزانی، 2002)"
له دیمانه‌ی کۆمه‌ڵناسی مێژوویی و سیاسییه‌وه
ئاسۆ بیاره‌یی
سۆسیۆ سایکۆلۆژ2009 سوێددهستپێک
مێژووی شۆڕشی ئه‌یلول به‌شی سێیه‌م "البارزانی و الحرکة التحرریه الکوردیة، الجز‌ء الثالث. بارزانی، 2002)" له نوسینی مه‌سعود بارزانیه، که ئێستا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه (باشووری کوردستان)ه. ئه‌م په‌ڕاوه مێژووییه له 900 لاپه‌ڕه پێکهاتووه، باسی شوڕشی ئه‌یلول ده‌کات، هه‌ر له سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی پێشووه‌وه تاکو خامۆش بوونی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له هه‌مان سه‌ده ساڵی 1975 که له‌لای هه‌ندێ کوردی باشوور به ئاشبه‌تاڵ ناوی نراوه.مه‌به‌ستی ئه‌م شارۆیانه؟
مه‌به‌ستی ئه‌م شارۆیانه (گه‌ڕانه و پشکنینه) به نێو په‌ڕاوی ئه‌م گه‌نجینه مێژووییه‌دا ئه‌وه‌یه، که به میتود و شێوازی زانستی، ئه‌زمونی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه که ناوی شۆڕشی ئه‌یلوله و جێی شانازی به‌شێکی کوردی باشووره، به تایبه‌تی ناوچه‌ی بارزان، بخرێته ڕوو. لێ تاکو ڕێکخراو و پارتییه کونه و نوێکان سوودی لێ وه‌ربگرن. گرنگی هه‌ڵسه‌نگاندن له‌وه‌دایه که هه‌مان بزوتنه‌وه یان پارتیی، پێناسه‌ی هه‌ڵه‌کان بکات و ڕێگه‌چاره‌یه‌کیان بۆ بدۆزێته‌وه، به تایبه‌تی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که ده‌بنه مایه‌ی سووتاندنی ووزه‌یه‌کی کاریگه‌ر و قوربانی گیانی و ماتریالی لێ ده‌که‌وێته‌وه له نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا و کوردستانی گه‌وره به گشتی.
میتودی شارۆکان
میتودی شارۆکان ڕێچکه‌ی به‌راوردی تێکسته‌کان و مێژووی روداوه تۆمارکراوه‌کان به‌گشتی له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ده‌خاته ته‌رازوی هه‌ڵسه‌نگانده‌وه. له‌لایه‌ک ڕووداوه دووباره بووه‌کانی مێژوو ده‌خاته به‌رده‌م خوێنه‌ران، له‌لایه‌کی تریشه‌وه بۆچونی ئه‌کته‌ره‌کان(هێزه بزوێنه‌ره‌کان، بنه‌ماڵه‌یی و ئاینی..هتد) ناو بزووتنه‌وه‌ی ئه‌یلول به شێوه‌یه‌کی بێ لایه‌ن و به‌رجه‌سته باس ده‌کات. هه‌ره‌وها ڕۆشنایی ده‌خاته سه‌ر دۆخ و ژینگه‌ی هه‌مه‌لایه‌نی دیمه‌نه تۆمارکراوه‌کانی ئه‌و ڕابوونه، که به شۆڕشی ئه‌یلول له‌لایه‌ن نووسه‌ره‌وه(مه‌سعود بارزانی)وه پهیڤنووسکراوه.تۆمارکردنی مێژووی نه‌ته‌وه‌یی به زمانی
نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست
شارۆی 1
بۆچی ئه‌م گه‌نجینه‌یه"البارزانی و الحرکة التحرریه الکوردیة، الجز‌ء الثالث. بارزانی، 2002)" به زمانی عه‌ره‌بی نووسراوه؟ ئایا بۆ عه‌ره‌به‌کان نووسراوه، ئه‌ی به سوودتر نه‌ده‌بوو که به کوردی بنووسرایه تاکو هه‌رهیچ نه‌بێت ئه‌ندام ، لایه‌نگر و دۆستانی پارتیی دیموکرانی کوردستانی عێراق، له‌سه‌ر ئاستی بنه‌ماڵه و پارتیی لێی تێبگه‌یشتنایه؟ ئه‌ی ئه‌وان بۆ پارتیی و بنه‌ماله‌ی بارزانی گرنگ نین؟بارزانی دووه‌م، مه‌سعود بارزانی کوڕی بارزانی یه‌که‌م (مه‌لا موسته‌فای بارزان) پێشه‌کێکی تێر و ته‌سه‌لی به‌زمانێکی عه‌ره‌بی پاراو بۆ ئه‌م په‌ڕاوه له‌ڕۆژی 12-5-2000 نووسیوه، بڕوانه لا 19 سه‌رچاوه‌ی ناوبراو. لێره‌دا بۆ ناسینی ئه‌م کتێبه وه‌کو خه‌رواریک له مێژووی کورد، باشتربوو هه‌رهیچ نه‌بێت ده‌ستپێکێکی ئینگلیزی بۆ بنووسایه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی له ئهرشڤی نێوده‌ڵه‌تیدا دیاربیت. ئه‌وه‌ی که بایه‌خی ئه‌م په‌ڕاوه له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی که‌م ده‌کاته‌وه به‌هۆی نوویسنهوهی به زمانی عه‌ره‌بی، ئه‌م خاڵانه خواره‌وه‌ن:
1. زۆربه‌ی جه‌ماوره‌ی کورد، زمانی عه‌ره‌بی باش نازانن ، به تایبه‌تی زمانی فاکتاو مێژوو، هه‌رچه‌نده زۆرجار نووسینه‌وه‌ی رووداوه‌کان هه‌ڵچونی سۆزیاندا به‌سه‌ردا زاڵه.
2. نووسینی به زمانی عه‌ره‌بی، زمانی داگیرکه‌رانی کوردستانه و له‌ڕوی ده‌رونییه‌وه ئه‌و به‌سته‌ره‌ی گیانییه‌ی تیا نیه که تاکی کورد چیژی تیا ببینێت. به تایبه‌تی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌داوی ساڵانی 1990 له دایک بوون و کاریگه‌ری زمانی عه‌ره‌بییان له‌سه‌ر نیه.
3. له به‌ر ئه‌و دوو هۆکاره‌ی سه‌ره‌وه، ره‌نگه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م په‌ڕاوه له چه‌ند که‌سێک تێپه‌ڕی نه‌کردبێت و تێپه‌ڕناکات، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی مانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموون و روداوانه له چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کدا، که ره‌نگه ته‌نها داگیرکه‌رانی کوردستان سوودی لێ ببین.
4. شایه‌نی باسه له به‌رگی پێشه‌وه‌ی ئه‌م په‌ڕاوه‌دا ناوی شاری هه‌ولێر به ئه‌ربیل براوه، ئه‌مه‌ش دیسان جۆریکی دی گوێ نه‌دانه به هه‌ستی خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر و گه‌لی کورده که پێیان ناخۆشه ناوی شاره‌که‌یان ته‌عریب بکرێت. ده‌بوو نووسه‌ر زۆر به ووردی سه‌رنجی ئه‌م خالهشی بدایا!به‌عه‌ره‌بی تۆمارکردنی ڕوداوه‌کان ئه‌وه ده‌خاته ڕو، که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری بادینان زیاتر به‌سه‌ر زمانی عه‌ره‌بیدا زاڵن، تاکو زمانی دایکیی خۆیان، مه‌به‌ست زمانی کوردیه. زاڵبونی زمانی عه‌ره‌بیش ئه‌نجامێکی ئاسایی ته‌عریبکردنی کوردستانه له‌لایه‌ن ڕژێمی عه‌ره‌بی عێراقه‌وه، له‌لایه‌ک تریش که‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵاتدارنی نێو ئه‌و پارتییه‌یه که بایه‌خیان به‌زمانی کوردی نه‌داوه. ده‌بوو نووسه‌ر مه‌به‌ست و ئامانجی له تۆمارکردنی مێژووی کوردی به زمانی عه‌ره‌بی، بۆ خوێنه‌ران ڕونبکرداێتهوه، چونکه کورد، نه‌ک عه‌ره‌ب خاوه‌ن ئه‌و مێژووه‌یه، هه‌روه‌ها له ناو ئه‌م مێژوونامهیهدا باسی کۆمه‌ڵێک خاڵی لاوازی تیایه(بڕوانه شه‌ڕی لێدانی جاشه‌کانی 1966، لاپه‌ره 193 تاکو 198) که دوژمانی کورد سوودی لێ ده‌بینن.
نووسینه‌وه‌ی مێژوو کارێکی به نزخ و به‌رزه، به‌ڵام له دۆخی"البارزانی و الحرکة التحرریه الکوردیة، الجز‌ء الثالث. بارزانی، 2002)" دا، باشتربوو تیمێکی تایبه‌ت به‌و کاره مێژووییه له ناو پارتی دیموکراتی کوردستان/عێراقدا به ئه‌رکی نووسینه‌وه‌یی میژووی پارتی ناوبراو هه‌ستانایه، نه‌ک خودی سه‌رۆکی پ‌د‌ک، مه‌سعود بارزانی، که ئه‌رکی ڕابه‌ری له ئه‌ستۆ دایه.
خاڵێکی تری گرنگ که ده‌بوو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له نووسینه‌وه‌ی ئه‌م په‌ڕاوه سه‌رنجی پێ بدرایه، نووسینه‌وه‌یه‌کی کورتی ژیانی نووسه‌ر و وێنه‌که‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی خۆێنه‌ران له نزیکه‌وه ئاشنایه‌تی به نووسه‌ر په‌یدا بکه‌ن، هه‌رچه‌نده نووسه‌ر به هۆی پێگه‌ی بنه‌ماڵه‌یی و ناوچه‌یی له جیهان تا راده‌یه‌ک به ناوبانگه، به‌ڵام بۆ نموونه لای خوێندکارێک یا زانکۆیه‌کی بێگانه نه‌ناسراوه و که‌س نایناسێت.چاوه‌ڕوانی شارۆکانی تر بن..
سه‌رچاوه:*شارۆ: ووشه‌یه‌کی هه‌ورامیه : کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و گوێزانه‌ی که داوی وهراندنیان ماونه‌ته‌وه، یان کۆکردنوه‌ی ئه‌و گه‌نمه‌ی که له‌دوای دروێنه‌و و خه‌رمان به‌جێ ماوه. بڕوانه هه‌نبانه بۆرینه< پاشه‌رۆک، فه‌رهه‌نگی کوردی فارسی، هه‌ژار موکریانی، چاپی سێیه‌م 1381.
مسعود البارزانی (2002). البارزانی و الحرکة التحرریه الکوردیة، الجز‌ء الثالث. اربیل: مطبعة وزارة التربیة