به‌ڵێ ده‌توانین
به‌ڵێ ده‌توانین
به‌شی سێ و کۆتاییهۆمهر قه‌ه‌ره‌داغی
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده له سوید1. ریفۆرم له بواری سیسته‌می وه‌رگرتنی قوتابیان له زانکۆکان‌دا: له سوید هه‌وڵێکی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی له سیسته‌می وه‌رگرتنی قوتابیان له زانکۆ و په‌یمانگاکاندا بکرێت. هه‌وڵه‌کان به‌ره‌و ئه‌و ڕێگایه‌یه که سیسته‌مه‌که زیاتر به‌ره‌و ناناوه‌ندیی (لامه‌رکه‌زی) به‌رن تا زانکۆ و په‌یمانگاکان، بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی کێبڕکێ له پێناوی به‌هێزکردنی چۆنایه‌تی خوێندنه‌کاندا، یاسای وه‌رگرتنی خۆیان هه‌بێت. له کوردستان سیسته‌می وه‌رگرتنی ناوه‌ندیی (قبوڵ مه‌رکه‌زی)، سیسته‌می خوێندنی به‌رزی تووشی سستی و ئاستنزمی کردووه، هه‌روه‌ها بۆته ڕێگر له‌به‌رده‌م ڕیفۆرمه‌کانی خوێندنی ئاماده‌یی. ئه‌مه‌ش بوارێکی گرنگی تره که ده‌بێت به‌ر ریفۆرم بکه‌وێت.
2. ریفۆرم له بواری سه‌رپه‌رشتیاریدا: دامه‌زراوه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری (په‌روه‌رده‌یی و پسپۆڕی) له سوید له‌به‌رده‌م کۆمه‌ڵێک ڕیفۆرمی گه‌وره‌دایه. یه‌کێک له ڕیفۆرمه‌کان له بواری ڕۆشنکردنه‌وه و دانانی ستروکتوری ڕێکخراوه‌یی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتیارییه که له چوار به‌ش پێکهاتووه:
a) به‌شی سهرپهرشتیاریکردن: واته سه‌ردانی قوتابخانه‌کان و هه‌ڵسه‌نگاندێکی قوڵ و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی شێوه‌ی وانه‌وتنه‌وه و به‌رزڕاگرتنی بههابنهباییهکان.
b) به‌شی وه‌رگرتنی سکاڵا له سیسته‌می فێرکاری له لایه‌ن هاووڵاتیان و دایک‌وباوکی قوتابیانه‌وه. به‌دواچونی سکاڵاکان و هه‌ڵسه‌نگاندنیان له لایه‌ن ئه‌م به‌شه‌وا سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت.
c) به‌شی پرۆژه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی چۆنایه‌تی سیسته‌مه‌که که هه‌موو قوتابخانه‌یه‌ک ساڵانه ڕاپۆرتی (هه‌ڵسه‌نگاندنی چۆنایه‌تی) خۆی پێشکه‌ش ده‌کات.
d) به‌شی مۆڵه‌تپێدانی دامه‌زراندنی قوتابخانه ئه‌هلیه‌کان.
ئه‌رکی سه‌ره‌کی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتیاری بریتیه له قووڵبونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی کاره‌کانی قوتابخانه و مامۆستاله پێناوی گه‌شه کردن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی سیسته‌می فێرکاریدا. یه‌کێک له پرۆژه گه‌وره‌کانیان بریتیه له پرۆژه‌ی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندی قوتابخانه به ماڵ و کۆمه‌ڵگاوه. له‌و ڕووه‌وه سه‌یری کاری مامۆستا ده‌کرێت، سه‌یری شێوه‌ی ڕاپۆرتنوسین و هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به وردی سه‌یری به‌رپرسارێتی به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌کرێت.
ئه‌و ڕیفۆرمانه‌ی که له سه‌ره‌وه باسمکردن ئه‌و هه‌وڵانه‌ن که ئه‌مڕۆ له سوید ده‌درێن بۆ به‌ره‌وپێشخستنی زیاتری سیسته‌می فێرکاری وڵاته‌که. هه‌موو لایه‌نه‌کان له قوتابیان، خوێندکاران، مامۆستایان و کارمه‌ندانی بواری په‌روه‌رده پێشوازی له‌م ڕیفۆرمانه ده‌که‌ن و به پێویستیان ده‌زانن، هه‌ر یه‌که له بواری خۆیدا. به‌ڵام مانای ئه‌وه نیه که بۆچوونی جیاواز نیه. به پێچه‌وانه‌وه، له‌هه‌موو بواره‌کاندا بۆچوونی جیاجیا و تێروانینی ته‌نانه‌ت دژ به‌یه‌کیش هه‌یه، به‌ڵام هه‌موان له‌سه‌ر بوون و به‌رده‌وامی ڕیفۆرمه‌کان ڕێکن. هه‌موو لایه‌ک کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئامانجی ڕیفۆرمه‌کان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن و به‌هێزکردنی دیموکراتیه، بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ڕۆڵی تاکه‌که‌س و یه‌کسانی ژن و پیاوه. ئه‌م به‌هایانه قابیلی سازش له‌سه‌رکردنی نین.
چۆنییه‌تی کارکردن بۆ ئاماده‌کردن و بڕیاردان له‌سه‌ر ڕیفۆرمه‌کان زۆر جیاوازی هه‌یه له‌و شێوه‌یه‌ی که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌کرێت. بۆ نموونه جیاوازه له‌و شێوه‌یه‌ی که له کوردستان به‌کارده‌هێنرێت بۆ گۆڕانکاری و ڕیفۆرم، که شێوه‌ی گرتنی یا به‌ستنی کۆنفرانسه. واته ژماره‌یه‌کی زۆر له کارمه‌ندان و هه‌ندێک له پسپۆران کۆده‌کرێنه‌وه، ماوه‌ی دوو تا سێ ڕۆژ گفتوگۆده‌کرێت و دواتریش چه‌ند بڕیارێک ده‌ده‌رێت. ئه‌م شێوه‌یه، شێوه‌یه‌کی کلاسیکی یه و به وردی پلانی بۆ داده‌نرێت و هه‌ندێکجاریش پێشکات هه‌ندێک له پێشینازهکان بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه.له سوید شێوه‌ی سه‌ره‌کی له ئه‌نجامدانی ڕیفۆرم به‌تایبه‌تی له سیسته‌می فێرکاریدا بریتیه له چه‌ند هه‌نگاوێک:
1. ده‌ستنیشانکردنی پسپۆڕێک یا دوو تا سێ پسپۆڕ، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه، که ئه‌زمونێکی دوورودرێژی کارکردنیان له سیسته‌می فێرکاریدا هه‌یه. ماوه‌ی نزیکه‌ی ساڵێک ده‌درێت به‌و پسپۆڕه (یان پسپوۆڕهکان) که ڕاپۆرتێکی دوور و درێژ ئاماده بکات/ بکه‌ن. ئه‌و پسپۆڕه کاره‌که‌ی وه‌ک پڕۆژه‌یه‌ک سه‌یرده‌کات و خۆی ده‌بێته سه‌رۆکی پڕۆژه‌که، گروپێکی کار دروستده‌کات له سکرتێر و چه‌ند که‌سێکی شاره‌زای تر، که هه‌ریه‌که‌و به‌رپرسیاریه‌تی لایه‌نێکی پڕۆژه‌که ده‌خاته سه‌ر ئه‌ستۆی خۆی. به وردی سه‌یری لایه‌نه لاوازه‌کانی سیسته‌مه‌که و ده‌ستنیشانی لایه‌نه گرنگه‌کانی چاکسازی و نوێخوازی ده‌که‌ن. سایتێکی ئینته‌رنێت ده‌که‌نه‌وه و هه‌موو کارمه‌ندێکی په‌روه‌رده له ده‌ره‌وه‌ی پڕۆژه‌که بۆی هه‌یه بیروبۆچوونی خۆی وه‌ک پێشنیاز بنێرێت بۆیان. له ماوه‌ی ساڵهکهدارهشنوسی یه‌که‌می ڕاپۆرته‌که‌ی خۆیان ته‌واوده‌که‌ن.
2. ناردنی راپۆرت: ڕاپۆرته‌که ده‌نێرن بۆ کۆمه‌ڵێک لایه‌نی زۆری په‌یوه‌ندیدار که ڕه‌خنه و پێشنیازی خۆیانی له‌سه‌ر بده‌ن. ئه‌و لایه‌نانه کاتی واهه‌یه ژماره‌یه‌ن له په‌نجا تێده‌په‌ڕێت، له‌وانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌ره‌رده‌ی کۆمیۆنهکان (شاره‌وانیه‌کان)، شورای قوتابیان، هه‌ندێک له به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌کان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانکۆ و په‌یمانگاکان، سه‌نیکای بازاڕیکار، سه‌ندیکای مامۆستایان، بازاڕیکار، ژووری بازرگانی …هتد. ماوه‌یه‌ک داده‌نرێت بۆ کۆکردنه‌وه و نوسینه‌وه‌ی پێشنیاز، بۆچوون و ڕه‌خنه‌کان. که ماوه‌که ته‌واو بوو هه‌موو لایه‌نه‌کان وه‌ڵامی خۆیان ده‌نێرنه‌وه بۆ سه‌رۆکی پرۆژه‌که.
3. ئاماده‌کاری: لیژنه‌که کۆده‌بنه‌وه و به وردی سه‌یری ره‌خنه و پێشنیازی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ن. هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواچوونی بیروبۆچوونه‌کان ده‌کرێت. له کۆتاییدا ته‌نیا ئه‌و پێشنیازانه وه‌رده‌گیرێن که پڕۆژه که ده‌وله‌مه‌ند ده‌که‌ن. پاشان پڕۆژه‌که سه‌رله‌نوێ دادهڕێژدرێتهوه و ڕاپۆرتی ده‌سته‌که ده‌نێردرێت بۆ وه‌زاره‌ت.
4. کاری وه‌زاره‌ت: کارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت ڕاپۆرته‌که ئاماده ده‌که‌ن و ده‌یخه‌نه به‌رده‌م وه‌زیری په‌روه‌رده. پاش خوێندنه‌وه ڕاپۆرته‌که ئاماده‌ده‌کرێت و ده‌نێردرێت بۆ په‌رله‌مان.
5. كاری په‌رله‌مان: په‌رله‌مان ڕاپۆرته‌که ده‌خاته به‌رنامه‌ی کاریه‌وه و پاش گفتوگۆکردن له‌سه‌ری، ده‌نگی له‌سه‌رده‌درێت و ده‌نێردرێته‌وه بۆ وه‌زاره‌ت و ڕاپۆرته‌که ده‌چێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
6. ماوه‌ی زانیاریدان: دواتر ماوه‌ی زانیاریدان له‌سه‌ر ڕیفۆرمه‌کان ده‌ستپێده‌کات. ڕاپۆرته‌که ده‌درێته ڕادیۆ، ته‌له‌فیزیۆن، ڕۆژنامه‌کان، مێدیاکانی تر بۆ بڵاوبونه‌وه و گه‌یاندنی به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه.
7. ماوه‌ی جێبه‌جێکردن: پاشان ڕیفۆرمه‌کان له‌لایه‌ن کارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌وه وه‌ک بڕیار و ڕێنمایی ده‌نێردرێن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی کۆمێونهکان و قوتابخانه‌کان بۆ جێبه‌جێکردن.ئه‌م شێوه‌یه‌ی کارکردنه زۆر وردتر و گشتگیرتره له شێوه‌ی گرتنی کۆنفرانس و ته‌واوکردنی کاره‌کان له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکدا که ڕیفۆرمه‌کان وه‌ک کارێکی میکانیکی لێدێت وه‌ک ئه‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌کی نوێخوازی بێت.
له کوردستان ڕیفۆرمه‌کانی سیسته‌می فێرکاری به کۆنفرانس ده‌ستیپێکرد، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی که کۆنفرانس ته‌نیا چاره‌سه‌ری به‌شێکی پێویستیه هه‌نوکه‌ییه‌کانی کرد و ئێستاش ڕیفۆرمی زۆر پێویست ماون، هه‌ر بۆیه گرنگه که به‌به‌رده‌وام ڕێنمایی نوێ و بڕیاری تازه ده‌ربچێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕیفۆرمه‌کان به‌رده‌وام بن و ڕه‌وته‌که‌ش پڕۆسه‌یه‌کی نوێخوازی بێت وه‌ک له ئێستگه‌یه‌کی گۆڕانکاری ته‌نیا و تاقانه.
بڵاکردنه‌وه‌ی زانیاری و شه‌فافیه‌ت مه‌رجێکی سه‌ره‌کی سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌ی ڕیفۆرمه. به زانیاریدان ڕێگای نێوان مرۆڤه‌کان کورتده‌بێته‌وه، دووری له یه‌کتر که‌مده‌بێته‌وه. هه‌مووکات قسه‌کردن و گفتوگۆ باشتره له دووری و گومانکردن. دیالۆگ، به‌تایبه‌تی له پرۆسه‌ی ڕیفۆرمدا، که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به ژیانی خه‌ڵکه‌وه هه‌یه، به‌ردی بناغه‌ی توند و تۆڵی و پته‌وی ڕیفۆرمهکانه.
نوسینی ڕاپۆرت به تیۆری کارێکی باشه، به‌ڵام کاره‌کان سه‌رکه‌وتو نابن ئه‌گه‌ر پراکتیکی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت. پراکتیکیش له سیسته‌می فێرکاریدا مه‌رجی تێگه‌یشتن و جێبه‌جێکردنه.
یه‌کێک له به‌ها هه‌ره گرنگه‌کانی نوێخوازی، به‌شداریکردن و خۆناسینه‌وه‌یه له پرۆسه‌که‌دا، به‌و کاره متمانه دروستده‌بێت و گه‌یشتن به ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کان ئاسانتر ده‌بێت. نوێخوازی هه‌موو کات دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له فه‌رهه‌نگی باو. هه‌نگاونانه بۆ گۆڕانکاری له دابونه‌ریتدا. هه‌ربۆیه نوێخوازی مانای خۆی له‌ده‌ستده‌دات ئه‌گه‌ر ده‌نگی پارێزه‌رانی دابونه‌ریت دژی نه‌وه‌ستێت.
له فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵدا کۆمه‌ڵێک یاسا و ڕێسای نوسراو هه‌یه که ئاسانه قسه‌یان له‌سه‌ربکرێت. به‌ڵام زۆر گرانه قسه له‌سه‌ر هه‌ندێک یاسا و ڕێسای باو که نه‌نوسراونه‌ته‌وه، به‌ڵام کۆده‌نگیه‌کی بێده‌نگ هه‌یه له‌سه‌ری، بکرێت.
ریفۆرم له‌و بواره‌دا به زه‌بروزه‌نگ وه‌ڵام ده‌درێته‌وه، چونکه زمانی دیالۆگ، زمانی کراوه‌یی و شه‌فافیه‌ته، دژ به یاسا کۆنه نهنوسراوهکانه. زه‌بروزه‌نگ هه‌موو کات به قسه و نوسراو ده‌ستپێده‌کات، ئه‌گه‌ر سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تیش ڕێگه بدات، ئه‌وه ده‌بێته توندوتیژی جه‌سته‌یی و له‌ناوبردن. هه‌ر بۆیه گرنگه که سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی پشتگیری ڕیفۆرم و نوێخوازی بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانکاریه‌کان ببنه به‌رده‌بازی په‌ڕینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا بۆ که‌ناری ئاسووده‌یی و دڵنیایی مرۆڤه‌کان. ڕاکردن له سیسته‌می باو ته‌نیا بۆ دۆزیندهوهی ئارامی ناخه که هه‌ر به متمانه به سیسته‌مێکی نوێ دێته دی. مرۆڤ ده‌بێت هه‌ستبکات که ده‌توانێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی خۆی هه‌بێت. ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئه‌و هه‌سته له‌ده‌ستبدات، ئه‌وه له‌لایه‌ک متمانه‌ی به سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی وڵات نامێنێت، له‌لایه‌ک ئاسوده‌یی ناو ده‌رونی خۆی له‌ده‌ستده‌دات. به‌وه‌ش متمانه‌ی به‌جوانی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان نامێنێت. به‌رده‌وامی ئه‌و بێبڕواییه ده‌بێته که‌مبونه‌وه‌ی ڕێز بۆ به‌ها به‌رزه‌کانی مرۆڤایه‌تی و که‌مبونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی نێوان تاکه‌کان.قوتابخانه ده‌بێت، بۆ ئاماده‌کردنی قوتابیان و خوێندکاران بۆ ژیانی گه‌وره‌ساڵی، ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی بدرێتێ. ده‌بێت بوارێک بۆ مامۆستا و کارمه‌ندانی قوتابخانه‌کان بڕه‌خسێت که بتوانن مه‌شق به قوتابیان، له‌سه‌ر به‌هێزکردنی باوه‌ڕ به‌خۆبوون تیایاندا، بکه‌ن، هه‌روه‌ها فێربکرێن که هاوسۆزبن به‌رامبه‌ر به‌رامبه‌ره‌که‌یان به‌شێوه‌یک که لێکتێگه‌یشتن و دیالۆگ ببێته به‌شێک له په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵاتیه‌کانی ڕۆژانه‌یان. تێگه‌یشتن له شێوه‌ی ژیانی به‌رامبه‌ر کارئاسانیه‌کی زۆر ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بچنه ئاستێکی به‌رزتر و کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و کراوه‌یی و شه‌فافیه‌ت ببرێت.
سیسته‌می کڕنوشی ڕێز بۆ به‌رامبه‌ر سیسته‌مێکی به‌ها به‌رز نیه، هه‌ستان له‌به‌ر مامۆستا ڕۆژی پێنج جار به‌هێزکردنی ڕۆحی کڕنوشبردنه و لاوازکردنی سه‌ربه‌ستی تاکه‌که‌سه. کڕنوشی ڕێز بۆ مامۆستا ته‌نیا له سیسته‌می رۆژهه‌ڵاتی یا سه‌رکوتکردندا بوونی هه‌یه، ئه‌گینا ڕێزگرتن په‌یوه‌ندی به متمانه و خۆشه‌ویستیه‌وه هه‌یه نه‌ک له‌به‌ر هه‌ستان یا کڕنوشبردن.
کۆمه‌ڵگای خوێنده‌وار، کۆمه‌ڵگایه‌کی مۆدێرن و کراوه‌یه که مافی تاکه‌که‌سی تیادا پارێزراوه. زانیاری له‌سه‌ر مافی تاکه‌که‌س ئه‌رکی قوتابخانه‌یه که قوتابیه‌کانی پێگۆشبکات. مرۆڤ که مافه‌کانی خۆی زانی، زه‌حمه‌ته بێده‌نگ بێت. هه‌موو شێوه‌یه‌کی به‌ره‌نگاری ده‌گرێته‌به‌ر، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست بکات ژیانیشی ببه‌خشێت.
له قوتابخانه‌کانی کوردستاندا گرنگه ڕۆڵی چاودێره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌هێزبکرێن بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان ئاشنایه‌تی په‌یدابکه‌ن به مافه‌کانیان و هه‌ستبکه‌ن که گوێ له حه‌ز و خه‌یاڵه‌کانیان ده‌گیرێت. ئه‌گه‌ر نا، ته‌نیایی ناخی منداڵه‌کانمان تاریک ده‌کات و له ژیانی گه‌وره‌ساڵییاندا یا ڕێگای ڕق و تۆڵه ده‌گرنه‌به‌ر یا دڵیهنگ ده‌بن به‌رامبه‌ر ژیان.
یه‌کێک له گرنگترین ئه‌رکی کارمه‌ندانی نێو سیسته‌می فێرکاری کوردستان ئه‌وه‌یه که له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕیفۆرم و نوێخوازی به‌رده‌وامبن بۆ ئه‌وه‌ی دواڕۆژی منداڵه‌کانمان ڕووناک و کوردستان‌مان ئاوه‌دان بێت.