Skip to Content

Monday, May 6th, 2024

ڤالانتاینو ئیسلامییەكان…..ئازاد عوسمان

Closed
by February 17, 2009 گشتی

 ڤالانتاینو ئیسلامییەكان
 
 ئازاد عوسمان

 azadosman@yahoo.se
 
 لە رۆژی جیهانى خۆشەویستى "ڤالانتاین"داو لەوپالأ ئەو قسەوباسانەى كە ئەمسالأو چەند ساڵی رابردووش لە كەناڵەكانى راگەیاندنەوە دەكرێت، ئیسلامییەكانیش قسەى خۆیان هەبوو، قسەى ئەمان رێك پێچەوانەى ئەوانە بوو كە رۆژەكەیان یاد دەكردەوە چ بە وتە یان بە گولأ بەخشینەوەو خۆڕازاندنەوە، ئەوان بەریزكردنى ژمارەیەك "پاساوى شەرعى"، پێیان گوناح بوو یادى ئەم رۆژە بكەنەوەو بەلًَكو هانى گەنجانیان دەدا كە لێی دوور بكەنەوە.
 پاساوى ئیسلامییەكان بۆ قەدەغەكردنى ئەم رۆژەو یادكردنەوەى، لە دوو تا سێ پاساو تێنەدەپەڕی: یان ئەوەیە كە بۆنەیەكى بێگانەیەو بۆ ئێمە نییە، وەیان شەرع رێگەى پێنەداوەو وەیاخود شتیكى دیكە.
 نووسەرى ناسراوى كۆڵۆمبی "ماركیز"، پێیوایە ئەوانەى ناتوانن خۆشەویستى بكەن بە دەسەڵات قەرەبووى دەكەنەوە، جا ئایا ئیسلامییەكان ناتوانن خۆشەویستى بكەن یان چی؟ ئەگەر سەرانى پارتە ئیسلامییەكان خۆیان تواناى خۆشەویستیكردنیان نیە یان نەبووە، ئەدى بۆ بەو خەڵكەشی خەفە دەكەن؟
 لەراستییدا ئەو پاساوانەى ئیسلامییەكان دەیهێننەوە بۆ قەدەغەكردنى یادكردنەوەى ئەم رۆژە، هێندە لاوازن، بە ئاسانى پووچەلأ دەبنەوە، چونكە یەكەم راستە ڤالانتاین بۆنەیەكى بێگانەیە، بەڵام خۆ بۆنەى بێگانەی تریش زۆرەو ئەو پارتانە یادى دەكەنەوە و رێزى لێدەنێن، بۆنمونە رۆژی جیهانى ژنان لە هەستى مارسدا، رێكخراوەكانى خوشكانى سەر بە "یەكگرتوو"و "كۆمەلأ" كە دوو لە نەیارترینەكانى ڤالانتاینن، هەموو ساڵێك وەك ئەوەى بۆنەى خۆیان بێت، یادى هەشتى مارس دەكەنەوە.
 "شەرع رێگەى پێنەداوە"، ئەمەش مەسەلەیەكى مەتاتییەو زۆر تەفسیر هەڵدەگرێت، چونكە شەرعەكە ئەوەندە بەشو پارى لێبووەتەوە، دەكرێت وەك چۆن چارەسەرى حەڵالأ كردنى مۆزیك و بۆینباغ بەستنى تێدا كرا، ئاوەهاش پاساوێك بۆ حەلاڵكردنى ئەمەش بدۆزرێتەوە، جگەلەوەى خۆشەویستىو غەزەل، بەشێكى گەورەو گرانى كەلەپوورى ئەدەبیاتو رۆشنبیری ئیسلامیی پێكدەهێنێت، زۆربەى ئەو شاعیرانەشى كە تا ئەمرۆكە لە جیهانى ئیسلامییدا بەنەمرى ماونەتەوە، بەهۆی غەزەلەكانیانەوەیە بۆ خۆشەویستى نەك هەر بابەتێكى دیكە، كەوایە چۆنەو خۆشەویستى حەرامەو شاعیرانی ئیسلامیش لە هیچ سەردەمێكدا لە غەزەل هۆنینەوە نەكەوتوون؟! وەڵاهو ئەعلەم!!
 بەراى من پاساوى "ئیسلامییە سەلەفییەكان" بۆ قەدەغەو وەلانانى ئەم رۆژە، نە شەرعەو نە شتى تر، بەڵكو ترسیانە لە خودى خۆشەویستی.ئیسلامییەكان لە خۆشەویستى دەترسن بۆیە حەزیش بە یادكردنەوەى ناكەن، ئەوان زراویان لەو هێزە ئەفسووناویە چووە كە وەك دەڵێن "مەحالأ بەچۆكدا دێنێت".
 بەدرێژایی مێژوو، یەكێك لەدیارترین ئەو بنەمایانەى كە دەسەڵاتە ئیسلامییەكانى لەسەر بونیاد نراوە، ترسو تۆقین بووە، ئەوان گەر بە  نووكى شمشێرو رم پێیان نەكرا بێت خەڵك رام بكەن، ئەوا بە ترس لە قیامەتو وێنا تۆقێنەرەكانى دۆزەخ ئەو كارەیان كردووە.
 ئەوان خاوەنى دەیان لاپەڕەن لەسەر كوشتارو خوێنرشتن، زۆر بەسەربەرزیشەوە باسی دەكەن، لێ پێیان گرانەو چاویان بەرایی نادات كچو كوڕێك یەكیان خۆش بوێت.
 خۆشەویستی ئەو ئامرازەیە كە مرۆڤ بەهۆیەوە رووبەرووى مەترسییەكانو ترسەكان دەبێتەوە، ئومێد  لەدەرووندا دەبووژێنێتەوە، رێگاچارەى نوێ، دەروازەى تازە لەپێشدا دەكاتەوە، ئاسۆكان فراوانتر دەكات، ئەمەش رێك پێچەوانەى ئەوەیە كە ئیسلامییەكان دەیانەوێت، ئەوان دەیانەوێت جیهان بەقەد گۆڕێك تەسك بكەنەوە، مرۆڤەكان بیر لە رێگەى تر نەكەنەوەو "ێرات المستقیم" بگرنو روانگەى دووریشیان قیامەتو مردن بێت، بۆ ئەوەى هەموو كاتو بۆهەر شتێك كە بیانەوێت، بەكاریان بێنن، ئەوەى ئیسلامییەكان دەیانەوێت فەلسەفەیەك نیە بۆ ژیان خۆشی بەڵكو بۆ ئاخیرەت باشی، كەوایە هەر شتێكیش بۆنى ژیان و بەردەوامى لێبێت، ئەوان رقیان لێیەتى.
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.