ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بوركانه‌كان بته‌قنه‌وه چی ڕوئه‌دات ؟…پێشڕه‌و حه‌مید
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بوركانه‌كان بته‌قنه‌وه چی ڕوئه‌دات ؟
پێشڕه‌و حه‌مید
دروستبونی حیزب له‌كوردستاندا له‌ماوه‌ی یه‌ك سه‌ده‌ی ڕابردودا له‌ساتێكی پێویستدا هاتوه‌ته دامه‌زراندن و له‌سه‌رده‌مه جیاوازه‌كانی حكومڕانی له‌عێراقدا هه‌رحیزبه‌و بۆخۆی خاوه‌نی ئایدۆلۆژیایه‌كی تایبه‌تی بوه‌و له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كاندا زۆرێك لهوحیزبانه پوكاونه‌ته‌وه و له‌دوای هه‌ره‌س هێنانی شۆڕی ئه‌یلول وئاڵۆزی پرسی كورد,بواری زیاتر ڕهخسابۆ دروستبونی چهندحیزبێكی تركه تائه‌مڕۆ زۆریه‌ك له‌و حیزبانه سه‌ره‌ڕای نزیك بونه‌وه‌یان له نه‌مان به‌هۆی كێشه ناوخۆیه‌كانی حیزب و(ئینشیقاق) ی حیزبی وشه‌ڕی یه‌كتركوشتن , هێشتا له‌گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا لهململانیدان .
وازهێنای به‌كۆمه‌ڵ له‌ئاستی سه‌ركردایه‌تی ههرحیزبێكدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و پارچهپارپهبونی ته‌واوی ڕێكخستنه‌كانی ئه‌و حیزبه ڕاده‌گه‌یه‌نێت , خۆ ئه‌گه‌ر حیزبێكی باڵاده‌ستیش توشی ئینشیقاق بێت و پارچه پارچه‌بێت و دهسهڵاتداربیێت نیوه‌ی كورسیبهكانی حوكمی وڵاتی له‌ده‌ستدابێت ئه‌وا به‌ته‌واوه‌تی هاوكێشهسیاسیهكان له‌ئاستی ناوخۆیی و ئیقلیمدا به كێشه‌ناوخۆیه‌كانی ئه‌و كاریگه‌ر ده‌بن و ده‌گۆڕدڕێن .
ئیستیقالهكردنهكهی پێنج ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی , ئه‌گه‌ر به‌دیوێكدا ختوكهدانێكی درنگ وه‌ختانه‌ی میزاجی سیاسی ( جه‌لال تاڵه‌بانی ) و لایه‌نگرانی و ڕوخاندنی ئهوپایانهیهبێت كه كورسیه‌كانی ( خانه‌وه‌دای تاڵه‌بانی ) خۆیی له‌سه‌ری ڕاگرتوه , ئه‌وا به دیوێكی تردا هه‌وڵێكی تره بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی و به‌هێزكردنی یه‌كێتی و ئاشتكردنه‌وه‌ی یهكیًَتیه له گه‌ڵ خۆیدا .
ئه‌گه‌ر ئاشكراكردنی دارای یه‌كێتی و گوڕٍینی به‌رپرسه‌كان و فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی جیگیرهكانی ( مام جه‌لال ) و كه‌مكردنه‌وه‌ی نفوزی كه‌سه‌نزیكه‌كانی سكرتیری یهكێًتی …هتد, داواكاری جه‌وهه‌ریانه‌ی پڕۆژه پێشنیازكراوه‌كه‌ی ئه‌وپێنج ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بێت ئه‌وا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی كوردستان له‌كوێی داواكاری و چاكسازییه‌كانی ئه‌واندایه ؟ له‌كاتێكدا له‌كۆی هه‌ر یانزه خاڵه پێشنیراكراوهكهیان هیچ ئاسۆیه‌ك بۆبه‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی كوردستان له داواكاریه‌كانیان به‌دیی نه‌كرابو جگه له به‌هێزكردنی پێگه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و دهسهڵاـی خۆیان له‌یه‌كێتی و ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕێكخستنه لێكترازاوه‌كانی ی یه‌كێتی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامه تۆراوه‌كان و ئاشتبونه‌وه‌ی گشتی یه‌كێتیه‌كانی ناو یه‌كێـی نه‌بێت .
ئایا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كێشهنێو خۆیه‌ی یه‌كێتیدا ( تاڵه‌بانی ) وه‌ك توانی بڕوابه هه‌ریه‌كه له وپێنج ئه‌ندامه‌ی ( م .س ) بهێنێت , ئه‌گه‌ر واژووكردنهكهی له‌سه‌ر داواكاریه‌كانیان ته‌نها خاوكردنه‌وه و ساردكردنهوهبێت و سه‌رله‌نوێ كێشه‌یه‌كی وه‌ها سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه , ئایا ده‌توانێت وه‌ك هه‌مو جاره‌كانی تر له كێشه‌كان گه‌وره‌ترده‌بێت وچاره‌سه‌ریان بكات ,یان سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كێشه‌كی تر برینێكی تر ده‌خاته جه‌سته‌ی یه‌كێتی و به‌خشینی ( سه‌دان ده‌مانچه ) ی تر ناتوانێت ببێته هه‌توانی برینه‌كانی ؟!
ئایا ئه‌و گروپه‌ی كه وازهێنانی خۆیان ڕاگه‌یاند و به جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناو ( م . س ) تاچه‌ند پێداگری له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانیان ده‌كه‌ن و تاچه‌ند ئه‌و چه‌ند خاڵه له نوسینی سه‌ر ته‌نها په‌ڕه‌یه‌ك ده‌خه‌نه قۆناغی پڕاكتیكی یه‌وه‌و تاچه‌ند ئه‌جیندای ( تاڵه‌بانی ) هاوكارده‌بێت بۆ فه‌راهه‌م كردن و ڕه‌خساندنی كات بۆ جێبه‌جێكردنی خاڵه بڕیارله‌سه‌ر دراوه‌كان ؟ ئایا وازهێنانی ئه‌و پێنج ئه‌ندامه‌ی ( م ,س ) یه‌كێتی , ته‌كتیكێك نه‌بو بۆ دۆزینه‌وه‌ی بیانویه‌كی سیاسیانه بۆ هێنانه‌وه‌ی ( نه‌وشیروان موسته‌فا ) بۆناو یه‌كیتی ؟
ئایا ڕازی بونی تاڵه‌بانی به‌مه‌رجه‌كانی ئه‌و پێنج ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سایی یه‌كێتی نیشتمانی , تاچه‌ند شوناسی كه‌سایه‌تییه‌كی كاریزمی له تاڵه‌بانی وه‌رگرته‌وه ؟ له‌كاتێكدا هه‌میشه تاڵه‌بانی مه‌رجه‌عی یه‌كێتی بوه‌و له‌ناو یه‌كێتیدا له‌سه‌روه تاخواره‌وه وێنه‌ی كاره‌كته‌رێكی كاریزمییان به خودی ( تاڵه‌بانی ) به‌خشیوه ؟
ئایا بێده‌نگ بونی ( نه‌وشیران موسته‌فا ) له مه‌ڕ برینداربونی یه‌كێتی به‌رله ڕازی بونی ( مام جه‌لال ) له‌سه‌ر داواكاریه‌كانی ( كاك كۆسره‌ت و چوارئهندام ) ه كه‌ی تر ئه‌نجام گیری كام له هۆكاره‌كان بو ؟ ئایا ( نه‌وشیروان موستهقا ) بێده‌نگ بو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یزانی هێشتا ( مام جه‌لال ) له‌و كێشه‌یه گه‌وره‌تره و ده‌توانێت ته‌وای نمایشكارهسیاسیهكان بخاته‌وه سه‌رهه‌مان هێلی كاركردنی نواندن ؟ یان پێشهاته‌كان دور له پێشبینی خودی ( نه‌وشیراون موسته‌فا ) وه بون و توانایی شرۆڤه‌كردنی بۆیان نه‌بوه و وه‌ك خه‌ونێك ئه‌وه پێشهاته كتوپڕه‌ی ده‌بینی كه جگه له تیمه‌كه‌ی خۆیی له‌ناو ( م.س ) دا گه‌وره‌ترین كه‌سایه‌تی تر داوای ڕیفۆرمی ده‌كرد ؟ ئایا له‌ئه‌گه‌ری وازهێنانی ( كۆسره‌ت ڕه‌سول ) له‌م كاته ناسكه‌ی یه‌كێتیدا تاچه‌ند یه‌كێتی لاوازده‌كات و تاچه‌ند پرۆژه پێشنیاركراوه‌كانی باڵی ڕیفۆرم سه‌رده‌خات ؟ ئایا دوركه‌وتنه‌وه‌ی جێگیری سكرتیری یه‌كێتی تاچه‌ند ده‌بێته واقیع ئه‌گه‌ر داواكاریه‌كانی نه‌ڕۆنه قوناغی جێبه‌جێكردنه‌وه ؟ له‌كاتێكدا به‌قسه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان و به‌شێك له‌ئه‌ندامانی یه‌كێتی خودی ( كۆسره‌ت ڕه‌سول ) نیوه‌ی یه‌كێتی پێك ده‌هێنێت ؟ .
له‌دوای ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی چاره‌سه‌ركران و بڕیاری ئاشتبونه‌وه‌ی گشتی لهناوڕێكخستنهكانی یه‌كێتی دا درا , چاره‌نوسی ( گرده‌كه‌و كۆمپانیای وشه ) بهكوێدهگات له‌كاتێكدا هێشتا به‌پاره‌ی یه‌كێتی گرده‌كه هه‌ناسه ئه‌دات ؟ ئایا ( كاك نه‌وشیروان ) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆناو ( م . س ) یان به‌هه‌مان بیروباوه‌ڕی ئۆپۆزسێونانهوهكاردهكات و به‌لیستێكی جیاوازه‌وه له واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ململانیهكاندا ڕوڵ ده‌بێنێت ؟
ڕۆشنبیرو ئیعلامیه‌كانی یه‌كێـتی به‌ر له ڕێكخستنه‌وه‌ی ماڵی یه‌كیتی بۆچی بێدنگیان هه‌ڵبژارد و نه‌یان توانی ته‌ندروستانه و دور له‌به‌رژه‌وه‌ندی گروپ كاری ناو یه‌كیتی كاربكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركرنی كێشه‌كان و نزیكردنه‌وه بۆچون و بیروڕاكان و نه‌یان توانی واقعیانه شرۆڤه‌ی پێشهاته‌كان بكه‌ن و وه‌ك ئۆرگانێكی گرنگی حیزبی به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن و ئه‌و خۆخواردنه‌وه به‌رده‌وامه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتی ته‌ندروستانه له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه جیاجیاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه چاره‌سه‌ربكه‌ن , له‌كاتێكدا یه‌كێتی هه‌میشه شانازی به ڕاگه‌یاندن و كاره‌كته‌ره‌كانی ناوی ده‌زگا ئیعلامییه‌كانی خۆیه‌وه ده‌كات ؟
ئه‌گه‌ر داواكاریه‌كانی ئه‌و پێنج ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی , سه‌د ده‌رسه‌د جێبه‌جێ نــهكران و له‌ئه‌گه‌ری سه‌رله‌نوێ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كێشه‌كان و بهمۆدیل بونی وازهێنانی به‌كۆمه‌ڵ له ژیانی سیاسی ناوڕێكخستنهكانی یه‌كێتی نیشتمانیدا , ئایا تاچه‌ند یه‌كێتی لاوازده‌كات ؟ له‌كاتێكدا هه‌ر سێ كۆڵه‌كه گه‌وره‌كه‌ی یه‌كێتی ( دارایی و ڕاگه‌یاندو ڕێكخستن ) تائێستاش به ده‌ست خودی تیمه‌كه‌ی ( تاڵه‌بانی ) یه‌وه‌یه ؟ ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره بوركانهكانی ناویهكێـتی بته‌قنه‌وه چی ڕوئه‌دات ؟ له‌كاتێكدا هه‌ریه‌كه له و سێ باڵه‌كه‌ی ناویهكێـتی بوركانێكن بۆخۆیان ؟.