
كوردیكی موسلمان ده‌بیته مه‌سیحی و كه‌نیسه‌یه‌كی تازه‌ی كوردی دادهمهزرینیت ..
كوردیكی موسلمان ده‌بیته مه‌سیحی و كه‌نیسه‌یه‌كی تازه‌ی كوردی دادهمهزرینیت ..
رزگاركۆچه‌ر بیروت
R_kochare@hotmail.com
پاش ئه‌وه‌ی من و هاورێیكم كه ده‌مێكه له بیروت نیشته جێیه له چه‌ند شه‌قامێكی ناوچه‌ی برح حمود له بیروت تێپه‌رین له یه‌كێ له شوقه‌كان له ده‌رگایه‌كمان دا , پاش تۆزێك وه‌ستان گه‌نجێكی پرچ ماش و سپی ده‌رگایه‌كی ئاسنینی لێكردینه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌و كات دیقه‌تی ده‌رگاكه‌ی دابا یه‌كسه‌ر هه‌ستی به ترس و دڵه راوكَیی ئه‌و كه‌سه ده‌كرد كه له پشت ئه‌و ده‌رگایه‌وه نیشته جێ بووه , دیواره‌كانی ئهوخانوهی ئه‌و گه‌نجه لێی نیشته جێی بوو گوزارشتی له چه‌ندین وێنه‌ی شاره‌كانی كوردستان ده‌كرد له قوژبنێكی هه‌مان ژوور سلیبێك نزیك وێنه‌یه‌كی مه‌سیح هه‌ڵواسراوه , ئازاد یان ئهبۆنا ئازاد ئه‌و كوره‌ی تا ئێستاش نه‌مان زانی خه‌ڵكی چ كونجێكی كوردستانه زۆرنابێت باوری به ئاینی مه‌سیح هێناوه ئه‌و ئێستا بێجگه له خانوه‌كه‌ی كلێسهكهشی كه ناوی دێرا مزگێنیا ئازاده له هه‌مان ناوچه‌ی برج حموده , ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی دێرا مزگێنیا ئازاد ده‌كه‌ن زۆربه‌یان كورد و ئه‌رمه‌ن و عه‌ره‌بن ته‌نانه‌ت شوێن گره‌وه‌كه‌ی ئازاد كورێكی میسریه‌و له ئاینی خۆی هه‌ڵگه‌راوه‌ته‌وه و بۆته مه‌سیحی , ئازاد كاتێك باسی ئه‌و هۆكارانه‌ی بۆ ده‌كه‌یت كه بونه‌ته پاڵنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینی خۆی هه‌ڵگه‌رێته‌وه ده‌لیت من كوره هه‌ژارێكی كوردستان‌م و له خانه‌واده‌یه‌كی موسلمان به‌بێ ئیراده‌ی خۆم له دایك بوومه و كراومه‌ته موسلمان واتا به كه‌یفی خۆم ئاینی خۆم هه‌ڵنه‌بژاردووه , ئینجا ده‌ڵێت به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌ك وڵاتی خۆم جێ هێشتوو چه‌ند ساڵێك ده‌بێت له بیروت نیشته جێ بوومه ئینجا ده‌ڵێت كه بومه مه‌سیحی هه‌ستم كرد مرۆڤێكی زۆر دل گه‌وره‌و به لێبورده‌م چونكه جاران وانه‌بووم هه‌میشه توره بووم پاشان ده‌ڵێت مه‌سیحیه‌ت هه‌ر ته‌نها ئاین نیه به‌ڵكوو مه‌سیحیه‌ت ژیانه و په‌یامه منیش له‌و رۆژه‌ی بومه‌ته هه‌ڵگری ئه‌م په‌یامه هه‌ست ده‌كه‌م مرۆڤێكی ترم هه‌ست ده‌كه‌م بۆ مه‌سیح له سه‌ر دونیا ده‌ژیم له دوایش ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی رێگا هه‌ڵگری ئاینی مه‌سیحیه‌ت بێت ده‌بێت گوناه نه‌كات به‌ڵكوو هه‌میشه گیانی لێبورده‌ی هه‌بێت , ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی باور هێنانی به مه‌سیحیه‌ت ده‌ڵێت پاش ئه‌وه‌ی انجیل و ته‌ورات و صابورم زۆر خوێنده‌وه ئینجا باوری ته‌واوم به مه‌سیحه‌یه‌ت هێنا له پاشا ده‌ڵیت له ساڵی 2002 وه له بیروت ده‌ستم به خه‌باتی خۆم كرد بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئاینی مه‌سیحه‌یه‌ت هه‌رچه‌نده له‌م وڵاته خهلكَی مه‌سیحی زۆره به‌لام ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك مرۆڤ له كلیسهكهم دیرا مزگینیا ئازاد بمینێته‌وه ده‌زانێت كه‌له‌م چه‌ند ساڵه چه‌ند كه‌سی ترم هێناوه‌ته سه‌ر ئاینی مه‌سیحه‌یت دوایش ده‌ڵێت رۆژانه نزیكه‌ی 100 كه‌س كه زۆربه‌یان كورد و ئه‌رمه‌ن وعه‌ره‌بن سه‌ردانی كلێسهكهم ده‌كه‌ن و له كلیسهكه زمان و ئاین و چه‌ندین وانه‌ی تری ئاینی دهخوێنهنهوه , سه‌باره‌ت به خانه‌واده‌كه‌ی ده‌ڵیت ئێمه گوند نشینین بۆیه سه‌ره‌تا زۆر دژایه‌تیم له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌م كرا ته‌نانه‌ت خوێنم حه‌لال كرا پاشان بۆ ماوه‌یه‌ك دوو برام هاتنه سه‌ر هه‌مان رێگا و باوریان به ئاینی مه‌سیحه‌یه‌ت هێنا بێجگه له‌وه‌ش توانیم وا له باوكم بكه‌م كه ئنجیل بخوێنێته‌وه ئینجا ئازاد ده‌ڵێت له بیروت زۆر كار له‌سه‌ر ئه‌رمه‌نه‌كان ده‌كه‌م زۆریشم له ئه‌وان هێناوه‌ته رێبازی كلیسهی مزگێنیا پیرۆز ئه‌وان خۆیان حه‌ز ده‌كه‌ن له‌گه‌لم له‌م رێبازه تازه‌ی مه‌سیحیه‌ت به‌رده‌وام بن , ده‌رباره‌ی كلیسهكهی ئازاد ده‌ڵێت كلێسه‌ی مزگینیا پیرۆز له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كلیسهكانی جیهان له بیروت پشتگیری لێده‌كرێت و له هه‌موو روێك هاوكاریمان ده‌كرێت ئینجا ده‌ڵێت توانیتمان له رێگای ئه‌نجومه‌نی كلێسهكان هاوكاری زۆر كه‌سی لێقه‌وماو به‌كه‌ین سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی به كلیسهی كورد زمان كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانی باشوور كاری ئاینی خۆیان ده‌كه‌ن ئازاد ده‌ڵێت زانیاریم له‌سه‌ریان هه‌یه ناویشیانم بیستووه به‌ڵام هیچ په‌یوه‌ندیك له نێوانمان نیه ئه‌وان كاری خۆیان ده‌كه‌ن كلێسهكهی ئێمه‌ش كاری خۆی ده‌كات , له‌و كاته‌ی ئازاد ئاینی خۆی گۆریوه به هۆی ههرهشهلێكردنی بۆ چه‌ند جارێك شوێنی نیشته جێی بوونی خۆی گۆریوه له‌م روه‌وه ئه‌و كوره تازه مه‌سیحییه ده‌ڵێت كه ئاینی خۆم گۆری زۆر هه‌ره‌شه‌م لێكرا ته‌نانه‌ت چه‌ند هێزێكی كوردیش بێجگه له چه‌ند لایه‌نێكی توندره‌وی لوبنانی هه‌ره‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكردم تا واز له ئاینی مه‌سیحی بێنم بهڵاَم به‌هۆی ئه‌وه‌ی باورم به‌تینه وه‌ك جاران ترس له گیانم نه‌ماوه له هیچ هه‌ره‌شه‌یه‌ك ناترسم و تا گیانم مابێت كار له‌سه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌ت ده‌كه‌م چونكه لای ئێمه هه‌موو كات مه‌سیح نوچه‌ی خۆش بۆ مرۆڤه‌كان ره‌وانه ده‌كات , ئازاد ئه‌گه‌ر چی خۆی تا پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تای خوێنده‌وه وهیچ شهادهیهكی نیه به‌ڵام له كاری نووسین وه‌رگێران شاره‌زایه‌كی ئێ‌كجار زۆری هه‌یه ته‌نانه‌ت تا ئێستا نزیكه‌ی 10 په‌رتوكی له زمانی عه‌ره‌بی وه‌رگیراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی زۆربه‌شیانی به‌زمانی لاتینی نوسیوه‌ته‌وه ئازاد وه‌ك خۆی ده‌ڵێت كه چووم بۆ ئه‌مه‌ریكا كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌م ته‌له‌فزیۆنێك بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌ت دابمه‌زرێنم تا كوردانی هه‌موو دونیا زێده تر له مه‌سحیه‌ت بگه‌ن و بزانن په‌یامی مه‌سیح بۆ مرۆڤایه‌تی چی بووه , له‌و كلیسهی كه ناوی كلیسهی مزگێنیا ئازاده له بیروت ژماره‌یه‌ك ئافره‌ت و منداڵ زێده تر له پیاوان ده‌بینرێن له‌م رووه وه ئازاد ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی ئێستا له مه‌راسیمی رۆژی یه‌كشه‌مه ئاماده‌ن زۆربه‌یان منداڵه كورد و منداڵه ئه‌رمه‌نین هه‌ندێك له ئه‌وان به نه‌هێنی خانه‌واده‌كانیان هاتونه‌ته سه‌ر مه‌سیحیه‌ت ژیانی زۆر له ئه‌وان له‌و كاته‌ی سه‌ردانی دێرهكهمان ده‌كه‌ن گۆرانیان به‌سه‌ر داهاتووه ته‌نانه‌ت حه‌ز له خوێندن وفێر بوون ده‌كه‌ن حه‌ز له‌وه ده‌كه‌ن كاری چاكه بكه‌ن , ئازاد پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر له بیروت ده‌مێنته‌وه و پاش باوه‌ر هێنانی به مه‌سیحیه‌ت رووبه‌رووی ههرشهیهكی زۆر ده‌بێته‌وه بۆیه ناچار ده‌بێت له رێگای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان داوای مافی په‌ناهه‌نده‌ی له وڵایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان بكات له‌م رووه ئازاد ده‌ڵێت ماوه‌یه‌كی كه‌مم له بیروت ماوه سه‌فه‌ر ده‌كه‌م بۆ ئه‌مه‌ریكا كه گه‌یشتم زیده تر كار له زانینی مه‌سیحه‌ت ده‌كه‌م و هه‌وڵیش ده‌ده‌م له مه‌سیحیه‌ت زێده تر بزانم تا سودم بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی زێده‌تری مه‌سیحه‌یه‌ت هه‌بێت كه ده‌ستپێكی كاره‌كانم له داهاتوو بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی مه‌سیحه‌یت له شاره‌كانی كوردستان ده‌بێت , ئینجا دهلێَت كه سه‌فه‌رم كرد ئه‌و كلیسهی كه تێیدا فێری ژیان بووم بۆ قشه ئه‌یهه‌م جێ ده‌هێلم چونكه ئه‌ویش وه‌ك خۆم پێشتر له خانهوادهیكی موسلمانی میسر بووه دوایش بۆته یه‌كێك له باوه‌ر هێنه‌رانی مه‌سیحه‌یت , پاش ئه‌وه‌ی ئازاد ماوه‌یه‌كی زۆر قسه‌ی بۆ كردین زۆرمان هه‌وڵدا بزانین ئه‌و كوره گهنحه به ئه‌سل خه‌ڵكی چ شارێكه به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌مان بێ فایده بوو به‌ڵام كاتێك چه‌ند گه‌نج و منداڵێك له ده‌رگای ماڵی ئازادیان دا به ده‌رفه‌تمان زانی دووباره هه‌مان پرسیاری رووبه‌روو بكه‌ینه‌وه بۆیه سه‌ره‌تا گوتی من خه‌ڵكی دهۆكی باشوری كوردستان‌م به‌ڵام زۆری نه‌برد ئه‌م جاره گوتی من عه‌فرینم له ترسی رژێمی سوریا رام كردووه ئینجا گوتی ئێستا له عه‌فرین زۆر له گه‌نجانی كورد باوریان به رێبازی دێرا مزگینیا پیرۆز هێناوه زۆر له ئه‌وانیش كار له بڵاو كردنه‌وه‌ی رێبازی دێرا پیرۆز له‌ناو عهربهكانی سوریا ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به هاوكاری پشتگیری مادی كلیسهكهیان ده‌ڵێت هیچ هێز ولایه‌نێك له پشتمانه‌وه نیه ته‌نها ئه‌نجومه‌نی كلیسهكانی جیهانی هاوكاری زۆری كردووین كلیسهیان بۆ دامه‌زراندووین بڵاو كراوه‌كانمان بۆ چاپ ده‌كه‌ن بێجگه له‌مه‌ش ئازاد ده‌ڵێت ئێمه خۆمان ئێستا به هۆی ئه‌وه‌ی باری داریمان ئێ‌كجار باشه هاوكاری زۆر له‌م خانه‌وادانه ده‌كه‌ین كه پێویستیان به هاوكاری ئێمه هه‌یه , له‌م روه‌وه ئازاد زێده تر قسه ده‌كات وده‌ڵێت یه‌كێ له‌و ئافره‌تانه‌ی كه ئێستا له كلیسهكهمان باوری هێناوه جاران كاری خراپی ده‌كرد و به كاری له‌ش فرۆشی منداڵه‌كانی په‌روه‌رده ده‌كرد كاتێك ئێمه هاوكاریمان كردوو و مهسیحیهتمان بۆ شیكردووه ئه‌و ئافره‌ته ئێستا له مرۆڤێكی خراپ گۆرانی زۆری به‌سه‌ر داهاتووه ئێستا بۆته به كه‌سێكی ئیماندار به مه‌سیحیه‌ت , ئه‌و كاته‌ی ئێمه لای ئازاد بوین كه‌سێكی نزیك له ئازاد به نه‌هینی پێمانی راگه‌یاند كه ئازاد له ترسی خۆی نایه‌وێت زێده تر زانیاری له‌سه‌ر خۆی بدات چونكه هه‌ره‌شه‌ی كوشتنی له‌سه‌ره پاشان گوتی ئه‌و كوره له یهكێَ له گونده‌كانی نزیك شاری عه‌فرین له ساڵی 1967 له دایك بووه به هۆی چاڵاكیه سیاسیه‌كانی له ده‌ست رژێمی سوریا رای كردووه و چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا له بیروت نیشه جێ بووه ئینجا گوتی ئه‌و كوره له خانه‌واده‌یه‌كی ئێ‌كجار ناسراوی گونده‌كه‌یانه ناوی ئه‌سلی خۆی محه‌مه‌ده پاش ئه‌وه‌ی باوری به مه‌سیحه‌یه‌ت هێناوه ناوی له محه‌مه‌ده‌وه گۆریوه بۆ ئازاد , پاش ئه‌وه‌ی شوینی ئازدمان جێ هێشت به‌رپرسێك له یه‌كێ له حزبه كوردیه‌كانی لوبنان كه نه‌ی ویست ناوی خۆی و حزبه‌كه‌ی ئاشكرا بكات پێی گوتین ئه‌و كوره ئیمكانیه‌تێكی ئێ‌كجار زۆریان له ژێر ده‌ست دانه‌وه كه نازانرێ سه‌رچاوه‌كه‌ی له كوێیه ئینجا گوتی ئێمه پێمان وایه ئه‌و كوره ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی له سنوری سوریا دور بێت و خۆی له وڵاتێكی تر ببینێته‌وه ئه‌م كاره‌ی كردووه له ئاینی خۆی هه‌ڵگه‌راوه‌ته‌وه و خۆی كردۆته مه‌سیحی …