Skip to Content

Wednesday, December 4th, 2024
بێ به‌رنامه‌یی به‌ناو هو‌نه‌رمه‌ندانی  کورد و ئاهه‌نگ  گێڕانی بێ به‌رنامه‌ دوباره‌ عه‌زیزی وه‌یسی

بێ به‌رنامه‌یی به‌ناو هو‌نه‌رمه‌ندانی کورد و ئاهه‌نگ گێڕانی بێ به‌رنامه‌ دوباره‌ عه‌زیزی وه‌یسی

Closed
by February 21, 2009 گشتی

بێ به‌رنامه‌یی به‌ناو هو‌نه‌رمه‌ندانی  کورد و ئاهه‌نگ  گێڕانی بێ به‌رنامه‌ دوباره‌ عه‌زیزی وه‌یسی  
کۆیار ڕه‌ووف به‌ریتانیا

 مانگی ئازار مانگێکه‌ که‌ ئیمه‌ی گه‌لی کورد زۆرترینی یاده‌وه‌ریه‌ تاڵو شیرینه‌کانمان یان ڕاست تر بڵێین مه‌رگه‌سات و به‌زمه‌ساته‌کانمان له‌و مانگه‌دا ڕویداوه‌ ، بۆیه‌ ده‌بێت تاکی کورد به‌تایبه‌تی چینی ڕۆشينبیرو هونه‌ر مه‌ندان به‌گشتی و به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵآتدارانی کوردستان به‌تایبه‌تی  له‌م مانگه‌دا به‌رنامه‌ڕێژی بکه‌ن بۆ بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌کان ، به‌شێوه‌یه‌ک که‌ بگونجێت له‌گه‌ڵ ، یاده‌کاندا ، بۆ نمونه‌ ،   پێنجه‌م ڕۆژی مانگی ئازار یادی ڕاپه‌ڕینی  شآری ڕانیه‌ی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌ و حه‌وته‌ن ڕۆژی مانگی سێش یادی ڕاپه‌ڕینی شاری سلێمانیه‌ ده‌کرێت له‌و کاتانه‌دا یادی ڕاپه‌ڕین بکرێته‌وه‌ ، به‌ئاهه‌نگ و شآدی و خۆشی هه‌مولایه‌ک به‌خۆشاحاڵیه‌وه‌ پێشوازی له‌و یاده‌ مه‌زنه‌ بکات ،  به‌هاتنی ڕۆژه‌کانی 14و 15و16 ی مانگی سێ یادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌سه‌ت پێده‌کات که‌ ئه‌وشاره‌ له‌لایه‌ن ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌ خوێنمژه‌که‌ی به‌عسه‌وه‌ کیمیاباران کرا و جیاتر له‌ 5000 خه‌ڵکی بیدیفاعی ئه‌و شاره‌ گیانیان له‌ده‌ست دا ، ، خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌ دوای 21 سال له‌کیمیابارانکردنی شاره‌که‌یان دوچاری جۆره‌ها نه‌خۆشی درێژخایه‌ن بونه‌ته‌وه‌ ، به‌نزیک بونه‌وه‌ی یادی ئه‌م کاره‌ساته‌ ، خه‌ڵکی ئه‌م شآره‌ چرکه‌ ساتی کاره‌ساته‌که‌یان به‌بیر دێته‌وه‌ به‌ جۆرێک که‌ هه‌موو ساڵێک له‌و کاته‌دا ، هه‌موو هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان ،به‌ خه‌مناکی و گرانه‌وه‌ یادی ئه‌و ڕۆژه‌ ئه‌که‌نه‌وه‌ ،،، بۆیه‌ وه‌کوو ئه‌رکیکی نه‌ته‌وه‌یی بۆرێزگرتن له‌یادی قوربانیانی ئه‌و کاره‌ساته‌و ، بریندارانی ئه‌و کاره‌ساته‌و که‌سوراری قوربانیانی ئه‌و کاره‌ساته‌ ، هه‌موو هه‌ست به‌لێپرسراویه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بکه‌ین و ، ئه‌و یاده‌ به‌رز ڕابگرین ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ چه‌ندین جار بێسه‌روبه‌ری یاده‌کان له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی کوردستان یاده‌کانیان تێکه‌ل کردوه‌و ، جۆر جار له‌یادی هه‌ڵه‌بجه‌دا ئاهه‌نگیان گێڕاوه‌ ، ناویان ناوه‌ ئاهه‌نگی ڕاپه‌ڕین یان ئاهه‌نگی نه‌ورۆز !!
بۆ نمونه‌ ئه‌مساڵ له‌ پازده‌یه‌مین ڕۆژی یازاردا که‌ خه‌ڵک هه‌مووی خۆی ئاماده‌ ئه‌کات بۆئه‌وه‌ی سبه‌ینی یادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ بکرێته‌وه‌، یادی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌بکریته‌وه‌، که‌چی عه‌زیزی وه‌یسی و ژاڵه‌خان ، له‌شاری بێرمینگهام له‌به‌ریتانیا ، ئه‌هه‌نگ ده‌گێڕن !! ئه‌م هه‌واڵه‌ هه‌ر له‌ئیسته‌وه‌ ئازاری خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌دات چی جای ڕۆژی ئاهه‌نگه‌که‌،، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ کاتی ئه‌هه‌نگه‌که‌ بگۆڕن بۆ کاتێکی گونجاو ، با ڕۆژه‌که‌بگۆڕن بۆ 20 ی مانگی سێ واته‌ پێنج ڕۆژ دوای ئه‌و به‌رواره‌ی که‌ دانراوه‌ ، بائه‌و به‌ڕێزانه‌ هه‌ست به‌ لێپرسراویه‌تی بکه‌ن و هه‌ستی که‌سوکاری ئه‌و کاره‌ساته‌ بریندار نه‌که‌ن و سوکایه‌تی نه‌که‌ن به‌ڕۆژی ئه‌و قوربانیه‌نه‌ی بونه‌ قوربانی بۆگه‌ل و نیشتیمان ،  وه‌ پێویسته‌ جالیه‌ی کوردی یان رێکخراوه‌ کوردیه‌کان  ڕۆژی گونجاو دابنێن بۆ ئاهه‌نگه‌کان و، هه‌ست به‌ به‌رپرسیاریه‌تی بکه‌ن به‌رامبه‌ر قوربانیانی کوردستان ، وه‌ هێشتا کات به‌ده‌سته‌وه‌ ماوه‌ پیویسته‌ کاته‌که‌بگۆڕن ، ئه‌گه‌ر کاته‌که‌س نه‌گۆڕاو سواربه‌ه‌ن له‌سه‌ر ،شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێی خۆیان له‌یادی هه‌له‌بجه‌دا پیویسته‌ خه‌ڵکی کورد و تاکی کورد له‌ به‌ریتانیه‌ ، بۆ به‌رزڕاگرتنه‌ یادی قوربانیانی هه‌له‌بجه‌ ، نه‌چنه‌ ئه‌و ئاهه‌نگه‌وه‌، وه‌ پیویسته‌ له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان لیپرسینه‌وه‌ بکات له‌سه‌ر ئه‌و ئاگه‌نگه‌و هه‌موو ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی که‌ ، به‌سێوه‌یه‌کی نه‌گونجاو ، ساز ده‌کرێن ، له‌سه‌ر یادی نه‌ورۆزیش ئه‌وه‌ ده‌کرێت که‌ نۆزده‌هه‌مین ڕۆژی مانگی ئازار ئاهه‌نگه‌کان ده‌ست پی بکه‌ن ، به‌م شێوه‌یه‌ ، یاده‌کان له‌جێی خۆیاندا ده‌کرێنه‌وه‌ به‌شیوه‌یه‌کی شایسته‌ ،،له‌ دوا وته‌مدا به‌هه‌ردو به‌ڕێز ژاڵه‌و عه‌زیزی وه‌یسیو هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ئه‌و کاته‌یان دیاری کردوه‌ بۆ ئاهه‌نگ گێڕان ده‌ڵێم ، ئایه‌ هه‌ڵوێستیان چۆن ده‌بێت ئه‌گه‌ر کاتێک ئه‌وان که‌سێکی نزیکیان یان ئازیزێکیان له‌ده‌ست دابێت و خه‌ڵکی ئاهه‌نگ بگێڕن ، نه‌وه‌کو ئه‌وه‌ که‌سی واهه‌یه‌ که‌ زیاتر له‌ پێنج که‌س له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی له‌ده‌ست داوه‌و ، له‌به‌ریتانیایه‌ ، ئه‌بێت هه‌ستی ئه‌و که‌سه‌چۆن بێت ئه‌و کاته‌دا یادی کیمیابارانی شاره‌که‌ی و یادی شه‌هید بوونی خێزانه‌که‌ی ده‌کاته‌وه‌و ، عه‌زیزی وه‌یسی و ژاڵه‌خانیش  ئاهه‌نگی شادی ئه‌گێڕن !!

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.