نه‌خواردوی له سمێڵ مه‌ییوو!! ….یوسف کانی مارانی
نه‌خواردوی له سمێڵ مه‌ییوو!!
یوسف کانی مارانی // فه‌ڕه‌نسا
23.2.2009پێم وایه به‌ڕای زۆرێک له ژیرمه‌ندان ته‌نهائه‌و په‌نده کوردییه‌ی سه‌ره‌وه به‌س بێت بۆ وه‌ڵامی هه‌ندێک خۆگێل که‌رله بارودۆخه‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستان وبه‌تایبه‌تیش کێشه‌کانی ناوخۆی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که ئه‌م نه‌زانانه ڕۆژانه به‌ولاوبه‌م لادا قسه ئه‌پڕژێنن وخۆڵ ئه‌که‌نه چاوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ، دووباره‌ی ناکه‌ینه‌وه که یه‌کێتی له چ بارودۆخێکی سه‌خت ود‌ژواردایه چونکه ئه‌گه‌ر خوێنه‌ری کورد به‌راوردی ڕۆژنامه‌و سایته ئه‌لکترۆنیه‌کان بکات باش له‌وه تێده‌گات هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌وڕاستیه ده‌رئه‌که‌وێت که دووساڵ به‌ر له ئه‌مڕؤ ئه‌گه‌ر بمانووسیبایه فڵان که‌س یان فڵان سه‌رکرده گه‌نده‌ڵه ئه‌که‌وتینه به‌رهێرش وپه‌لاماروده‌یان کوورته نامه‌ی ناشیرن، به‌ڵام ئه‌مڕؤ سه‌رکرده‌کان خۆیان باس له گه‌نده‌ڵی ته‌واوی حزب وحکومه‌ت ئه‌که‌ن نه‌ک گه‌نده‌ڵی سه‌رکرده‌یه‌ک ودووان، دوای ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی جێگری سکرتێری گشتی وچوار ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی که ئه‌وه‌ش درێژکراوه‌ی چه‌ند ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌یه‌کی پێشوتر بووله‌ناو سه‌رکردایه‌تی هه‌ر له کاک ملازم عومه‌ره‌وه‌تاکاک حمه‌تۆفیق وکاک نه‌وشیروان مسته‌فا،هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ش که ده‌ستله‌کار ئه‌کێشنه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ئه‌که‌ن که‌نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کی ڕێکوپێکی گونجاو له‌گه‌ڵ حزبێکی سۆشیال دیموکرات هۆکاری سه‌ره‌کی وه‌زهێنانه‌که‌یانه‌وناتوانن به‌شێک بن له‌ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵ،ئه‌وه جگه له جیاوازی له‌ئایدۆلۆجیای سیاسیش که بۆ هه‌ندێک که‌س قسه‌کردنی له‌سه‌ر مه‌سه‌له فکریه‌کانی بۆ هه‌زم ناکرێت وپێیان وایه هه‌ر ئه‌بێ ئه‌وان خه‌ڵکانی فکری وداڕێژه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بۆچین وهه‌ر ئه‌بێ ئه‌وانیش بن ده‌م له‌و بابه‌ته‌وه وه‌ربده‌ن. ململانێکان به‌رده‌وامن کێشه‌که یه‌کلابۆته‌وه سه‌رده‌می باڵ وباڵکاری به‌سه‌رچوو، بمانه‌وێ ونه‌مانه‌وێت شه‌ڕی ڕیفۆرمیسته له‌دژی گه‌نده‌ڵیست شێوازی شه‌ڕوململانێکانیش به‌پێی بارودۆخی خۆیی و بابه‌تی وکات وسه‌رده‌م له‌گۆڕاندایه، ئه‌گه‌ر خه‌بات له‌دژی ده‌سته‌یه‌کی زاڵ له‌ناو سه‌رکردایه‌تی یان بنه‌ماڵه‌یه‌ک یان گه‌نده‌ڵیسته‌کان چه‌ند ساڵێک به‌ر له‌ئێستا خه‌باتی نهێنی وژێرزه‌مینی بووبێت ودوێنێش پارتیزانی بووبێت، له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا شه‌ڕی به‌ره‌یی ده‌ست پێده‌کات وهه‌ر ململانێیه‌کیش که گه‌یشته ئه‌وئاسته به‌دڵنیاییه‌وه یه‌کلای که‌ره‌وه‌یه‌وبه‌ره‌ی گه‌ل تیاسه‌رکه‌وتوو ئه‌بێت..واقعی به‌رفراوان بوونی به‌ره‌ی ڕیفۆرم بۆقوتبه‌کانی گه‌نده‌ڵیست به‌ئاسانی نایه‌ته قبوڵ کردن بۆیه به‌ناچاری ئه‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه بێسه‌روبه‌ره‌که‌یان به‌ئاقارێکی تر‌دالاڕێمان بکه‌ن، ڕاستی ئه‌م قسه‌یه‌ش له نوسینی چاش قه‌ڵه‌مێک به‌ده‌رئه‌که‌وێت که له‌سایتی چاوگێڕدا ببورن چاودێرداله ژماره‌ی ئه‌مڕۆدا له‌ژێرناونیشانی( مامجه‌لال کارنامه‌ی نوێی بۆ مه‌کته‌بی سیاسی نه‌ناردووه) وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی کاک جه‌لال جه‌وهه‌رله ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه بڵاوکردۆته‌وه که چه‌ندین قه‌پ گرتنی له مامۆستا جه‌لال جه‌وهه‌رئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی تێدابووه گوایه کاک جه‌لال زۆر باسی شه‌فافیه‌ت ودیموکراسیه‌ت ومه‌سه‌له‌ی فکری کردووه‌و هیچیشی لێ نازانێت. من پرسیارێک له ئاشه‌وانه‌که‌ی چاو‌دێر ئه‌که‌م که ده‌م سپی مه‌کته‌بی سیاسی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات ( ئایه ئه‌گه‌ر کاک جه‌لال جه‌وهه‌ر که‌سایه‌تیه‌که به‌وشێوه‌یه‌ی ئێوه باسی ئه‌که‌ن چۆن قبوڵتان بوو تاکوئێستا له مه‌کته‌بی سیاسی دابمێنێته‌وه یان چۆن هه‌ر له ئه‌ساسدا کردتان به مه‌کته‌بی سیاسی)؟ دیاره ئه‌م کوێخا دێیه مه‌به‌ستم به‌رپرسی مه‌کته‌بی سیاسیه تا ئێستاش وا تێگه‌یشتووه که فشاری جه‌نابیان یان خواستی ئه‌و بووه ئه‌وبراده‌رانه‌ی ده‌رکردووه وه‌ک چۆن هه‌زاره‌ها کادیروئه‌ندامی تێکۆشه‌ری یه‌کێتی به‌هۆی ته‌که‌توله‌که‌ی ئه‌وه‌وه یه‌کێتیان له‌به‌ر چاوکه‌وتووه، دیاره له‌وه تێناگات که ئه‌وبراده‌رانه به‌خواست وئاره‌زووی خۆیان ودوای پاڕانه‌وه‌یه‌کی زۆری مامی گه‌وره‌شمان هه‌ر سووربوون له‌سه‌ر ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌یان.( گێل ترین که‌س ئه‌وکه‌سانه‌ن که زاناترین که‌س له‌به‌رانبه‌ر خۆیان به‌گێل ئه‌بینن)، ئه‌وبراده‌رانه تائێستا له‌وه تێناگه‌ن که‌سوکاری شه‌هیدان وئه‌ندامان ولایه‌نگرانی یه‌کێتی وکۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی له‌وه به‌ئاگان که کێشه وململانێکان له‌نێوان دووبه‌ره‌دایه به‌ره‌یه‌ک ئه‌وه‌ی ئێوه‌یه که ئه‌گه‌ر بۆتان بکرێت گورچیله‌وجه‌رگ ودڵی گه‌وره‌وبچوکی خه‌ڵکی کوردستان ده‌رئه‌هێنن وده‌یخه‌نه به‌سته‌ره‌کانه‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له‌ڕۆژان مناڵێکی خۆتان یان که‌سوکارتان پێویستی بوو بۆی به‌کاربهێنن ، به‌ره‌ی دووه‌میش ئه‌وه ئێمه‌ین که‌چیترلێتان قبوڵ ناکه‌ین وسنورێک بۆ وگه‌نده‌ڵی وتاوانه‌کانتان دائه‌نێین و به‌هه‌موودنیای ده‌ره‌وه‌وناوه‌تان ئه‌ناسێنین، ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وتێکۆشه‌رانه‌ی ده‌ستیان له‌کارکێشاوه‌ته‌وه‌وئه‌وانه‌ش لێره به‌دواوه ده‌ستله‌کار ئه‌کێشنه‌وه ته‌نها ئه‌وه‌نده بووترێت که چیتر نایانه‌وێت( نه‌خواردووی له سمێڵان مه‌ییووبن) خه‌ڵکی کوردستان له‌وه تێده‌گات که‌ئێوه دزی وگه‌نده‌ڵی وتاوانکاری ئه‌که‌ن به‌مانه‌وه‌ی ئه‌و براده‌رانه‌ش له‌وسه‌رکردایه‌تیه‌دا‌ئه‌یانکه‌ن به‌هاوبه‌شی تاوانه‌کانتان بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له‌ئێوه‌مانان. http://cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=11135 لینکی په‌لاماره‌که‌ی چاو‌دێر: