ئه‌سیناو كوردستان، دوو وێنه‌ی جیاوازی جه‌لادو قوربانی ……عومه‌رمحمه‌د
ئه‌سیناو كوردستان، دوو وێنه‌ی جیاوازی جه‌لادو قوربانی
عومه‌رمحمه‌د
كاتێك له‌م ولاَته‌ی ئێمه پروپاگه‌نده‌ی دیموكراسی ده‌كرێت، ئه‌سینا بۆ ئێمه ده‌بێته لیمۆیه‌كی ترش‌و ئاو به‌زارماندا دێنێته‌خوارێ. به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌نگاو بنێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌كه‌ناری دیموكراسیه‌ت نزیك بێته‌وه، به‌لۆژیكی ساڵ به‌ساڵ خۆزگه‌م به‌پار لێده‌خوڕێ ( به‌هیوام كار نه‌گاته ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بڵێن خۆزگه‌مان به‌سه‌روه‌ختی به‌عس) ئه‌فسوس .. خه‌ڵك خراپ پاڵی لێداوه‌ته‌وه‌و به‌لۆژیكی ئه‌و سێوه به‌م ده‌مه، خه‌ون به‌ئاسوده‌ییه‌وه ده‌بینێ.
ئه‌وه هه‌ڵوێستێكی عه‌فه‌وی خه‌ڵكی یونان نه بوو كه"ئه‌سینا" له‌سه‌ر كوشتنی لاوێك خرۆشا، به‌ڵكو تێكۆشان بوو بۆ ئاسوده‌یی‌و به‌رهه‌می خه‌باتی دوو هه‌زار ساڵ زیاتریان، كه‌له‌میانه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یانه‌وه سه‌رقاڵی گه‌رمترین مشت‌ومڕ بوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌جوانترین‌و باشترین شێوه وێنه‌ی ژیان‌و حوكمدارێتی بكێشن‌و مافی شایسته ببه‌خشنه هاوڵاتیانی خۆیان. هه‌ر به‌ری ئه‌و خه‌بات‌و تێكۆشانه‌شیان بووكه چه‌مكه‌كانی (هاوڵاتی بوون، دیموكراسی، ئازادی..) هاتنه ئاراوه‌و له رێنیسانیشدا بوژنانه‌وه‌ی جدیان به‌خۆیانه‌وه بینی.
له‌ماوه‌ی ڕابوردوودا بینیمان كوشتنی تاكه مرۆڤێك به‌ده‌ستی پۆلیسێكی ئه‌و وڵاته، چ هه‌ڵشاخانێكی به‌ڕوی حكومه‌تدا دروستكرد..؟ با هه‌موومان چ ئێمه‌و چ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته له‌خۆمان بپرسین، ئایا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی یونانیه‌كان بۆئه‌وه‌یه خۆیان نابووت بكه‌ن..؟ یان به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه ڕه‌فتارێكی نابووتی پۆلیس خۆشیان نابووت نه‌كات؟! یونانیه‌كان پێمان ده‌ڵێن: به‌های مرۆڤێك به‌كه‌م ناگرین چونكه دوارۆژی هه‌موومانی پێوه‌به‌نده.
مه‌به‌ستم نیه لێره كاغه‌ز ڕه‌ش بكه‌مه‌وه، به‌ڵكو گه‌ره‌كمه هاوده‌نگ‌و هاوسۆزی یونانیه‌كانبم، ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤم‌و تاكی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كم كه‌به‌شێكه له‌كۆی مرۆڤایه‌تی، كۆمه‌ڵگایه‌ك نه‌ك گه‌نجێك به‌ڵكو هه‌زاران گه‌نج‌و هه‌زاران منداڵ‌و پیره‌پیاو پیره ژه‌نی ته‌نها به‌تاوانی كورد بوونیان كۆمه‌ڵكوژكران‌و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش به‌هانایه‌وه نه‌هاتن، به‌داخه‌وه كه له‌دوای ڕوخانی به‌عسیش هێشتا هه‌ر له‌سه‌ر بێده‌نگی خۆی به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌ی كاره‌ساتهێنه‌ره، ته‌نها بێده‌نگییه كه دواجار بێبه‌ها كردنی خودی مرۆڤیشی به دوادادێت، له كاتێكدا ده‌بینین له ئه‌سینا كوشتنی تاكه گه‌نجێك، یان ره‌فتاری پۆلیس خه‌ریك بوو حكومه‌ت بڕوخێنێ، كه‌چی لێره هێشتا به‌های جه‌لاد له قوربانی زیاتره، ئاخر 5000 مرۆڤی به‌گاز خنكێنراوی هه‌ڵه‌بجه‌یی، هه‌زارن برینداری چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو، كه ده‌یانیان هێشتا به‌ده‌ست ئازاره‌وه ده‌ناڵینن، له‌بری ئه‌وه‌ی شكۆ‌و به‌هایان بۆ بگه‌رێته‌وه، به‌قه‌د فرۆكه‌وانێكی به‌عسی، به‌قه‌د ئه‌فسه‌رێك، موسته‌شارێك، موخابه‌راتێك، جه‌لادێك، حصانه‌ی هاوڵاتی بونیان نیه..؟! گرنگترین پرس كه ده‌شێت، خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی‌و خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بیورژێنن پرسی به‌های مرۆڤ‌و یاسا‌و مافی هاوڵاتیبوونه، وه‌لی كه خه‌ڵك خۆی نه‌بوو ده‌سه‌ڵات، هه‌رئه‌وه‌یه كه مێگه‌ل ئاسا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كات..
شاردنه‌وه‌ی یان هه‌ڵاتنی فرۆكه‌وانێكی تۆمه‌تباری كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه با تووندوتیژیشی لێ نه‌كه‌وێته‌وه، با هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانیش لێی بێده‌نگ بن، ئه‌ی مافی گشتی؟ ئه‌ی ئه‌ركی داواكاری گشتی ؟ ئاسایش‌و حكومه‌ت؟ دادگا‌و مافپه‌روه‌ران؟ چۆن خۆیان به‌وه قایل ده‌بن..؟
راسته زۆرجار بێده‌نگی گه‌وره‌ترین وه‌ڵامه، ڕه‌نگه بێده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان له‌م كێشه‌یه چه‌نده مایه‌ی نیگه‌رانی بێت، ئه‌وه‌نده‌و زیاتریش واتا داربێ، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستان به‌و كه‌لێنه گه‌وره‌یه‌ی نێوان حكومه‌ت‌و هاوڵاتیی قایله‌و هێشتا ڕێگه ده‌دات، پێشیلكاری مه‌ودای زیاتر وه‌رگرێ‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌ت ئاوا ژیان به‌رێوه‌به‌رن، ئه‌وا ئاینده‌مان وێرانتر ده‌بێ‌و خودی كۆمه‌ڵگه‌ش به‌رپرسه له‌وه‌ی كه رێگه ده‌دات، ده‌سه‌ڵات ملهوری زیاتر بكات.
خرۆشانی ئه‌سینا هه‌ق وایه پێش هه‌رلایه‌نێكی دی، ئه‌و رێكخراوانه له كوردستان به‌خه‌به‌ر بهێنێته‌وه كه‌ساڵانێكی زۆره به‌ناوی مافی مرۆڤ‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیه‌وه خۆیان ده‌ناسێنن، كه زۆربه‌یان " كه‌مینه‌یه‌كی لێبه‌ده‌ر " موچه‌خۆرن. وه‌لی كه‌فه‌زایه‌ك بۆ ئازادی نه‌مایه‌وه ئه‌وده‌مه هه‌ر ده‌بێت بڵێین، ساڵ به‌ساڵ خۆزگه به‌پار .
ئه‌م بابه‌ته له ژماره (502) هاولاتى بڵاوكراوه‌ته‌وه