
هاوڕی ڕه‌شه‌که‌م…..سمکۆ ئه‌حمه‌د
هاوڕی ڕه‌شه‌که‌م
پۆستالێکی ڕه‌شم هه‌یه له پرچی کچێکی ئه‌سمه‌ر و
پێستی مناڵه تاریکه‌کانی سیرالێۆن و
ناو جه‌رگی شهویکی گریاو ده‌چی!
ده‌فته‌رێکم هه‌یه له ده‌سڕه‌که‌ی دایکم زیاتر
فرمیسک و حوزن ووشه‌ی هه‌تیوی تیا نووستوه!
له‌گه‌ڵ ئه‌و پۆستالهدا زۆر گه‌شتی حهزینمان کرد
له‌گه‌ڵ ئهودهفتهرهیا زۆر شه‌ڕی بێمانامان کرد
پۆستاڵ ووتی
هێنده به‌سه‌ر گۆڕی یێ ناودا ئه‌مهێنی و ئه‌مبه‌ی
هێنده بێ ئاره‌زوی خۆم
به په‌ڕۆی شیعاره‌کان ده‌مشۆی
رۆژێ له سه‌ر به‌فری کۆسۆفۆو
ڕۆژێ له‌سه‌ر لمی گه‌رمی ئه‌فریقادا
سه‌مای به‌زۆرم پێ ده‌که‌ی!
له بیرت دێ له سلیمانی که بڕیارمان دا ڕابکه‌ین
ووتت ئیتر ده‌چین بۆ زه‌ویه‌ک
تۆز ناتوانێ ده‌ست له بینه‌قاقات بنێ؟
له‌بیرت دێ که یهکامجار سواری ته‌یاره‌یه بووین
چی نهێنی و پارهوبوولت بوو
به ئامهنت داته ده‌ست من؟
پێشت ووتم ده‌بێ هه‌رده‌م له‌گه‌لتا بم
ئه‌گه‌ر مردیشم ده‌تکه‌م به کێل بۆ گۆڕه‌که‌م!
ئێستا بۆچی به به‌فر ده‌مشۆی
له‌سه‌ر لمی سه‌حرادا به‌لم ده‌مخۆی؟
من چیم داوه له کابول و ئه‌فغانستان؟
جارێک له‌سه‌ر خاکی خۆمان ئاواره بووم
خه‌ونم ده‌دی به باڵی کۆتره بێ تاقهتهکان
بفڕ‌م
بسڕم ههوروببڕم ئاسمان
که باڵم گرت و تامی ئاسمانی شینم کرد
باڵت به‌ستم
که خاکی بێتۆزیشمان دۆزیه‌وه
بێزار بوویت و به دووی بۆنی تۆزدا
سه‌رمان هه‌لگرت
ووتت نه‌با بۆنی ووڵاتمان له‌بیر بچێ!
ووتت نابێ هه‌ویه‌ی خۆمان له‌ده‌ستبچێ!
ووتم قه‌ینا ئه‌و هاوڕێمه
که ده‌گری دههستی ده‌خانه سه‌رشانم
که قه‌یتانه‌کان ده‌ست ده‌خه‌نه بینه‌قاقام
ئه و ده‌ست ده‌خاته گیرفانم
ختوکه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانم ده‌داو
به خه‌نده گۆڵبارانم ده‌کا
ده‌فته‌ری سی په‌ره‌یش به شه‌ست گوێ
گوێێ لێ ده‌گرت
به پهرهتهڕهکانی لمی به‌فری بۆ لاده‌برد
گووتی پۆستاڵ هیچ خه‌م مه‌خۆ
من رۆژانه نهێنیه‌کانی ئه‌و
له نێو درزی مه‌مکی دیڕهکانما ئهخهوینم
زۆر باسی تۆی بۆ کردوم
ته‌نانه‌ت رۆژێکیشیان قه‌یتانه کۆنهکهتی به‌کار هێنا
بۆ دورینه‌وه‌ی دێڕه‌کانم
پێشی ووتم خۆشترین خه‌و
ئه‌و خه‌وه بوو که تۆ ببویته سه‌رینی
له خه‌ویشدا وه‌ک سینباد له‌باتی فه‌رش
له‌سه‌ر باڵی تۆ فڕیبوو
هیچ خهممهخۆ ودوودڵ مه‌به
دڵنیام گه‌ر تۆ نه‌بی
منیش ناخاته ناو جانتاکه‌ی
یان گیرفانی قهمسهلهکهی!
سمکۆ ئه‌حمه‌د پایزی تۆکیۆ 2008
جۆتێ بۆستاڵی ڕه‌شم هه‌یه وا بۆ 13 ساڵ ده‌چی له کوردستانه‌وه هاتین پێکه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له یابان جێگیر بووم من له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌یه‌کی ئینسانی یابانیدا کار ده‌که‌م، بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ به ئیشی ئینسانی ئه‌و رێکخراوه له کۆسۆفۆ، سیرالیۆن و گینیا له ئهئهفریقا و باشان بۆ ئه‌فغانستان و پاکستان و تیمۆری شه‌رقیش له‌گه‌ڵ خۆم بردومه وئیستاش ههرماومه به‌س به‌فری سپی کۆسۆفۆ و لمی گه‌رمی ئه‌فرقیا له‌ت وپهتیان کردوه به‌س هه‌رگیز له ناویان نابه‌م ،به‌ته‌مام له پێشانگای شیوه‌کاری ئاینده‌مدا له مۆزه‌خانه‌ی میترۆپۆلیتان له تۆکیۆ بیکه‌مه کارێکی هونه‌ری و له‌په‌نا ئه‌م هۆنراوه‌دا پیشکه‌شی بکه‌م.