مه‌وقیعی لیستی كوردستانی…..
مه‌وقیعی لیستی كوردستانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 31/1/2009ی پارێزگاكان
جه‌وهه‌ر نامیق
سال رۆژی31/1/2009 هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی 14 پارێزگای كۆماری (العراق) ئه‌نجام درا. پاش فه‌رز كردنی نزیكه‌ی (90%)ی ده‌نگه‌كان، رۆژی 5/2/ 2009، كۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌نجامه گشتیه‌كانی به فه‌رمی راگه‌یاند. قه‌وله له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه گشت ورده‌كاریه‌كان به‌فه‌رمی بڵاوبكه‌نه‌وه.له پاش رزگاری عێراق (2003)، ئه‌مه دووه‌م جاره به هه‌ڵبژاردن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان دیاری ده‌كرێن و، سه‌ندووقی ده‌نگدانیش حه‌سمی ململانێیه‌كان ده‌كات و، ده‌رئه‌نجامه‌كانیشی ئاماژه به توانا و قه‌باره‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كات و ماوه‌ی نێوان دوو هه‌ڵبژاردنیش بوه‌ته سه‌نگی مه‌حه‌كی مصداقیه‌ت و ئیداو و ماهیه‌تی ئه‌و لایه‌نانه و، (ژماره‌ی ده‌نگه‌كانیش) ئه‌و پێوه‌ره حاشاهه‌ڵنه‌گره‌یه كه لیسته‌كانی (براوه و بردراوه) رووت ده‌كاته‌وه له به‌رگی ئاڵا و واڵا و، راستی و درووستی و لاف و گه‌زافیان بۆ خه‌ڵك ده‌خاته روو، و لایه‌نه‌كان ده‌خاته قاڵبی خۆیان وه‌ك هه‌ن نه‌ك وه‌ك ده‌خوازرێن و پێشان بدرێن و، خه‌ڵك هۆشیار ده‌كاته‌وه و، وه‌ڵامی چه‌ندین پرس و پرسیاری گرنگ ده‌داته‌وه.
سه‌ره‌تا و به گه‌واهی خودی كۆمیسۆنی باڵا‌و نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق (ستیڤان دیمستورا) و زۆر له چاودێره بیانیه‌كان و چه‌ندین لایه‌نی پسپۆڕ‌و په‌یوه‌ندار به‌م پرۆسه‌یه، هه‌ڵبژاردنه‌كانیان به شه‌فاف و ئارام و كه‌م گرفت وه‌سفكرد، ئه‌مه‌ش خاڵێكی پۆزه‌تیڤ و موژده به‌خشه نه‌ك هه‌ر بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه به‌ڵكوو بۆ ئه‌وانه‌ی كه به رێگاوه‌یه و بۆ خودی ره‌وتی ده‌ستپێكی سستێمێكی دیموكراسی له عێراقدا، به هیوای ئه‌وه‌ی ببێته نموونه‌یه‌كی باش بۆ ناوچه‌كه و زۆر له برینه‌كانی گشت پێكهاته‌كان سارێژكات و كۆمه‌ڵگای عێراقی به‌گشتی و كوردستانیمان به تایبه‌تی به‌ره‌و ئاقاری هێمنی ببات و پره‌نسیپی قه‌بووڵكردنی یه‌كتر و ئه‌م ده‌ست و ئه‌وده‌ستی ده‌سه‌ڵات له رێگای سه‌ندوقی ده‌نگدان سه‌قامگیر بێت و لاپه‌ڕه تاڵه‌كان وه‌لاوه بنرێت و ئه‌م وڵاته پێ له قۆناغێكی تازه و گه‌ش و پڕ له ئومێد بنێت.له 2005 تاكو 2009، چوار ساڵی ره‌به‌ق به سه‌رچوو. له‌م چوار ساڵه ئه‌نجوومه‌نه‌كانی پارێزگاكان كه زۆر جار وه‌ك (حكومه‌تێكی لۆكاڵی) ناو ده‌برێن. ئه‌زموونێكی به‌ڕێوه‌بردنی نوێ بوو. به‌ده‌ر له پارێزگای كه‌ركوك و هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان (سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك)، هاوپه‌یمانی كوردستانی رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ناوچه‌كانی ده‌كه‌وێته نێو بازنه‌ی (المناطق المتنازعه علیها) له نێوان خه‌ڵكی كوردستان و ناوه‌ندی به‌غدا. ئه‌م بابه‌ته‌مان زیاتر خۆیندنه‌وه و به‌راوردكردنه‌وه‌یه‌كی گشتیه له مه‌ڕ ده‌رئه‌نجامه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگاكانی (موسڵ و سه‌لاحه‌دین و دیاله) ، 2009 و2005 ، وه‌ك ناوچه‌یه‌كی مه‌یدانی ململانێ و یه‌ك له خاڵه گه‌رمه‌كانی مادده‌ی (140) كه (هاوپه‌یمانی كوردستانی) به گشتی و هه‌ردوو حیزبی فه‌رمانڕه‌وا (پارتی و یه‌كێتی) به‌تایبه‌تی، له به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وردا بوون..ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30/1/20051. كۆی گشتی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو(مووسڵ 1343381 و سه‌لاح ا‌لدین 564607 و دیاله 707798) = 2615786 كه‌س.2. كۆی گشتی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه به‌شداریان له ده‌نگدان كردبوو (مووسڵ 165934 و سه‌لاح ا‌لدین 137476 و دیاله. 3. كۆی گشتی ده‌نگی لیستی كوردستانی: (مووسڵ 109295 سه‌لاح ا‌لدین 22160 و دیاله ) = 165934.4. رێژه‌ی لیستی كوردستانی له كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی كه ده‌نگیان داوه: (مووسڵ 65,87% سه‌لاح ا‌لدین 16,12% و دیاله 17%).5. ژماره‌ی كورسیه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی (مووسڵ و سه‌لاح ا‌لدین و دیاله= (41× 3= 123) كورسی. 6. ژماره‌ی كورسیه‌كانی لیستی كوردستـــــــانی (مووسڵ 31 و سه‌لاح ا‌لدین 8 و دیاله 7) = 46 كورسی.7. رێژه‌ی كورسیه‌كانی لیستی كوردستانی له كۆی گشتی كورسیه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌و (3) پارێزگایه = 37,4% .ئه‌نجامه گشتیه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 31/1/20091. كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی كه مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو له پارێزگاكانی (مووسڵ 1628575 و سه‌لاح ا‌لدین 666651 و دیاله 798202 ) = 3093428 ده‌نگ. 2. كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی كه به‌شداریان كرد له ده‌نگدان (مووسڵ 977145 سه‌ڵاح ا‌لدین 433323 دیاله 454975)= 1865443 ده‌نگ و، رێژه‌ی ده‌نگده‌ران له‌و (3) پارێزگایه (60%)ه كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له‌و (3) پارێزگایه. 3. كۆی گشتی ده‌نگی لیستی كوردستانی له هه‌مان ئه‌و (3) پارێزگایه له هه‌ڵبژاردنی 31/1/2009 (مووسڵ 257732 و سه‌لاح ا‌لدین 18104 و دیاله 74696) = 350532 ده‌نگی وه‌دست هێنا.4. رێژه‌ی ده‌نگده‌رانی به لیستی كوردستانی له كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی كه ده‌نگیان داوه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 31/1/2009 (18,79%)ه و، رێژه‌ی ده‌نگده‌رانی لیستی كوردستانی له كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له‌و (3) پارێزگایه (11,33%)ه.5. ژماره‌ی كورسیه‌كانی ئه‌و (3) پارێزگــــــایه (مووسڵ 11 و سه‌لاح ا‌لدین 1 و دیاله 6).له به‌راوردكردنی ژماره سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م دوو هه‌ڵبژاردنه چه‌ند دیارده‌یه‌كمان بۆ وه‌ده‌رده‌كه‌وێت له‌وانه: 1. پاشه‌كشه‌كردنی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی به گشتی له پـــــارێزگاكـــــانی (مووسڵ و سه‌لاح ا‌لدین و دیاله) له هه‌ڵبژاردنی 2009 له به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2005، نزیكه (2) به‌رامبه‌ر. له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگانی ساڵی 2005 له كۆی گشتی (123) كورسی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی ئه‌و (3) پارێزگایه لیستی كوردستانی (46) كورسی وه‌دست هێنابوو (مووسڵ 31 و سه‌لاح ا‌لدین 8 و دیاله 7)، واته به رێژه‌ی (43,1%)ی كورسیه‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی ئه‌و (3) پارێزگایه. كه چی له هه‌ڵبژاردنی 31/1/2009 له كۆی گشتی (37+29+28)= 94 كورسی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی ئه‌و (3) پارێزگایه لایه‌نی كوردستانی (11+6+1)= 18 كورسی وه‌دست هێناوه و رێژه‌ی كورسیه‌كانی كوردستانی له كۆی گشتی كورسیه‌كانی ئه‌و (3) پارێزگایه (19,1%)ه. 2. رێژه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی (كورسیه‌كان ئه‌نجوومه‌نی ئه‌و سێ پارێزگایه له (123) كورسی ساڵی 2005 بۆ (94) كورسی ساڵی 2009= 29 كورسی) ده‌كاته (23,5%)ه كه چی رێژه‌ی ژماره‌ی كورسیه‌كانی لیستی كوردستانی له (46) كورسی ساڵی 2005 بۆ (18) كورسی ساڵی 2009 ده‌كاته (60,9%). واته جیاوازی دابه‌زینی كورسیه‌كانی لیستی كوردستانی به به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ رێژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسیه‌كانی ئه‌و 3 پارێزگایه (3) به‌رابه‌ر زیاتره. راسته له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2005 ژماره‌ی به‌شداربوانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئاستێكی فره نزماندابوون وه‌لێ ئاستی ده‌نگده‌رانیش له ئاستی ئه‌و (3) پارێزگایه به ده‌ر له كوردستانیه‌كان له ده‌وروبه‌ری (40%) بوه، ئه‌گه‌ر چه‌نده پله‌یه‌كی دیكه له رێژه‌ی ده‌نگده‌رانی لایه‌نی عه‌ره‌بی ئه‌و (3) پارێزگایه به‌رز بێته‌وه ئه‌وه دوور نییه ژماره‌ی كورسی هاوپه‌یمانی كوردستانی زۆر له‌وه‌ی ئێستا كه‌متر بێته‌وه جگه له‌وه‌ش ژماره‌ی كورد له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌و (3) پارێزگایه دوور نییه له نیوه كه‌متر بێت.3. له 30/1/2005 لایه‌نی كوردستانی ده‌یزانی له كۆتای مانگی 1/ 2009 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی پارێزگاكان ده‌كرێت. له ماوه‌ی ئه‌م چوار ساڵه، گرفت و كێشه‌ی زۆر درووست بوو یان درووست كرا، وه‌ك لیستی ناوی (المرحلین و المهجرین …. تاد). بازنه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی و یه‌كێتی زیاتر وه‌زاره‌تی بازرگانی ناوه‌ندیان تۆمه‌تبارده‌كرد یان ده‌زگای باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان …تاد، كه چی:له پارێزگاكان ناوه‌ندی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ به‌دواداچونه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه.له هه‌رێم ده‌زگاو وه‌زاره‌تی تایبه‌تی هه‌یه و، ئه‌وه له به‌غدایش هه‌ر باس مه‌كه. ئه‌گه‌ر كێشه لای ده‌زگای باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه ئه‌وه زیاتر له (4) كه‌س به فه‌رمی نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نی كوردستانی ده‌كه‌ن له‌و ده‌زگایه (سه‌رۆكی ده‌زگاكه پارتییه و ئه‌ندامێكی دیكه‌یان پاڵێوراوی یه‌كێتیه هه‌روه‌ها له 7 پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی ئه‌و ده‌زگایه دووانیان به‌شی هاوپه‌یمانی كوردستانییه. ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌من موحاسه‌به بكرێن و لادرێن ئه‌گه‌ر یاسا رێگا نادات لابدرێن داوای هه‌مواركردن بكرێت له په‌رله‌مان. سستێمی عێراق سستێمی (موحاصصه)یه. بۆ ده‌بێت لایه‌نی كوردی چاو له‌و هه‌موو كه‌موكورتییه‌كان بپۆشێت و بێ ده‌سه‌ڵات بێت به‌رامبه‌ر هه‌تاكو نوێنه‌رانی خۆشیوو، هه‌ر هه‌مان شت له پارێزگاكان و له هه‌رێم!.4. خاڵێكی دیكه‌ی سه‌رنج راكێش سه‌باره‌ت به ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه شكستهێنانی هه‌ردوو لیستی كوردستانی له‌نێو كوردی ئیزیدی و شه‌به‌كماندا، له كاتێكدا له ماوه‌ی (4) ساڵدا (30/1/2005 تاكو 31/1/2009) له كۆی (41) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ (31) یان سه‌ر به لیستی كوردستانی بوون به پارێزگار و جێگری پارێزگاریشه‌وه. به مانایه‌كی تر 76% ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی مووسل له لیستی لایه‌نی كوردستانی بوون و ناوچه‌كانیشیان له رووی حیزبایه‌تی و سه‌ربازی و ئه‌منیه‌وه له ژێر نفووزی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار بوون (پارتی و یه‌كێتی) له‌گه‌ڵ چه‌ندین بنكه وباره‌گای رێككخستنه‌كانی ئه‌و دوو جیزبه ولایه‌نه‌كانی تریش. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایه ئه‌م شكسته ده‌گه‌رێته‌وه بۆ:1. كه‌مته‌رخه‌می و بایه‌خ نه‌دانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ بوو به‌و ناوچانه كه له كاتێكدا له كۆی (41) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ (31)یان له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی بووه، هه‌ر وه‌كو باسمان به رێژه‌ی (76%) به پارێزگار و جێگری پارێزگاریشه‌وه؟2. كه‌مووكوڕی و لاوازی نوێنه‌رانی لیستی كوردستانی بووه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ به‌گشتی و ئه‌وانه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی برایانی ئیزیدی و شه‌به‌كمانیان كردووه‌و ده‌یكه‌ن به تایبه‌تی ..؟.3. كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نی كوردستانی له لاوازبوونی ئاستی حیزبی و جه‌ماوه‌ری نێو كوردی ئیزیدی و شه‌به‌كمان به تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتیه؟.4. مومكینه هه‌ندی پاساو هه‌بێت بۆ ئه‌م شكسته وه‌لێ چ پاساوێك ده‌درێته‌وه كاتێك جیاوازی له نێوان پاڵێوراوی هاوپه‌یمانی كوردستانی و ركابه‌ره‌كانیاندا له دوو به‌رامبه‌ر زیاتر بێت..؟! لیستی (الشبكی المستقل) كه (قصی عباس محمد) پاڵێوراوی بوو (60%)ی ده‌نگه‌كانی وه‌ده‌ست هێنا له كاتێكدا لیستی (الهیئه الاستشاریه للشبك) كه لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی بوو و (سالم جمعه خضر محمد) پاڵێوراوی بوو (28%)ی ده‌نگه‌كانی وه‌دست هێنا (كه‌متر له نیوه‌ی ركابه‌ره‌كه‌ی)! هه‌روه‌ها (خدیدا خلف عیدو حمو) پاڵێوراوی لیستی (الحركه الایزیدیه من اجل الاصلاح والتقدم) 59,1%ی ده‌نگه‌كانی كورسی كۆتای ئێزیدیه‌كانی وه‌ده‌ست هێنا له كاتێكدا پاڵێوراوی لیستی كوردستانی (بشار عمر علی عمر) به ناوی لیستی (حزب التقدم الایزیدی) ته‌نها 27,9% ده‌نگه‌كانی وه‌دست هێنا.5. که‌مته‌رخه‌می و بایه‌خ نه‌دانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و ناوچانه بوو كه به‌وڕاده‌یه كاریگه‌ری هه‌بێت له سه‌ر ده‌رئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كه به تایبه‌تی ده‌زانرا لایه‌نه‌كانی غه‌یره كوردی به هه‌مو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی دابڕانی برایانی كوردی ئێزیدی و شه‌به‌كمان ده‌ده‌ن…؟6. هه‌رچی بێت وه‌ڵام و پاساو، راستیه‌ك هه‌یه ناكرێت ئاماژه‌ی بۆ نه‌كرێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه سه‌ركردایه‌تی پارتی و یه‌كێتی راسته‌وخۆ به‌رپرسیارن له‌م شكسته، جارێك كه رازی بوون په‌رله‌مانی عێراق كوردی ئێزیدی و شه‌به‌كمان لێ جیاكه‌نه‌وه (ماده‌ی (52) یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان) و، دووهه‌میان له رووی حیزبی و جه‌ماوه‌ری ئیداریه‌وه كه ئه‌و واقیعه‌یانه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت و به‌وردی چاودێری ده‌زگا حیزبی و جه‌ماوه‌ری و ئیداریه‌كانی خۆیان نه‌كرد و له كاتی خۆیدا چاره‌سه‌ری گرفته‌كانیان نه‌كردوه… 5. راسته له هه‌ندێ ناوچه لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی سه‌ركه‌وتنی باشی وه‌ده‌ست هێناوه وه‌لێ كه‌س باسی چاره‌نووسی قه‌زای (ته‌لعفه‌ر) مان بۆ ناكات كه به یه‌كێك له قه‌زا هه‌ر گه‌وره‌كانی (العراق) ده‌ژمێردرێت و ده‌ڤه‌رێكی ململانێی نێو مادده‌ی (140)ه، چی به سه‌ر هات ..؟. له‌م هه‌ڵبژاردنه لایه‌نی كوردستانی ( قه‌زای ته‌لعه‌فه‌ری ) له ده‌ستدا..!6. یه‌ك له ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌وه‌یه كه ته‌نها نێوه‌ی ئه‌وانه‌ی كه مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو له‌سه‌رتاسه‌ری (14) پارێزگای العراق به گشتی و له‌و(3) پارێزگایه به‌تایبه‌تی به‌شداریان كرد له ده‌نگدان . نزمی ئه‌و كێرڤه فاكته‌رێكی پۆزه‌تیڤ بوو له مه‌ر دابه‌شكردنی كورسیه‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كان به‌و شێوه‌یه كه باسمان كرد (له كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی كه مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو له‌و 14 پارێزگایه كه 15 ملیۆن كه‌س بوون ته‌نها 7.5 ملیۆن كه‌س به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدانیان كردووه). واته رێژه‌ی ده‌نگداران له سنووری (50%) داب‌و و، به‌ده‌ر له ده‌نگه‌كانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ( پارێزگاكانی مووسڵ و سه‌لاح ا‌لدین ودیاله ) دوور نییه رێژه‌ی ده‌نگده‌ران له‌و (3) پارێزگایه زۆر له سه‌ره‌وه‌ی (40%)وه نه‌بێت. بۆیه هه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ك له كێرڤی ده‌نگده‌رانی لایه‌نه غه‌یره كوردیه‌كانی به‌ش وكورسیه‌كانی لایه‌نی كوردستانی له ئاینده زۆر له‌مه‌ی ئێستا كه‌متر ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش زه‌نگێكی خه‌ته‌ره بۆ لایه‌نی كوردستانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی تر.ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رۆژی 31/1/2009 له پارێزگاكانی مووسل و سه‌لاح ا‌لدین و دیاله به ته‌حدید كه (كرۆكی ململانی نه‌ته‌وایه‌تیه له نێوان ناوه‌ندی به‌غدا ولایه‌نی كوردستانی) و،له سه‌رتاسه‌ری عێراق به تایبه‌تی، چه‌ند دیارده‌یه‌كی نوێ هێنایه كایه‌وه له‌وانه : 1. به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی ره‌وتی ره‌گه‌زپه‌رست و شۆفێنیزمی عه‌ره‌ب وبه‌عسیه‌كان ومه‌زهه‌بیه توندره‌وه‌كان كه زۆرینه‌یه‌كی ره‌هایان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان مسۆگه‌ر كرد . له (مووسڵ وصلاح ا‌لدین و دیاله) شۆفێنیزم وپاشماوه‌كانی رژێمی پێشوو و له پارێزگای به‌غدا و خوارووی عێراق شیعه‌كان: ( لیستی مالیكی و ره‌وتی سه‌در..تاد).2. یه‌كه‌م جاره له هه‌ڵبژاردنێكی گشتی، ئینتیمای مه‌زهه‌بی (شیعه‌كان) به‌غدای پایته‌خت به‌زۆرینه‌یه‌كی ره‌ها حه‌سم ده‌كات ( لیستی مالیكی 38%، لیستی سه‌دریكان 9% لیستی حه‌كیم 5.4% لیستی جه‌عفه‌ری 4.3%و فه‌زیله 1.3% ….)، واته زیاتر له (60%) ی كورسیه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا نوێنه‌رانی لیسته‌كانی مه‌زهه‌بی شیعه‌ن، جگه له لیستی (علاوی و ئه‌وانی دیكه كه دوور نییه زۆرله ئه‌ندامه‌كانی ئه‌وانیش شیعه‌بن).3. له ناوه‌ند وخواروی به‌غدا لیستی كوردستانی ئه‌و تاكه كورسییه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنی ساڵی (2005 ) وه‌دست هێنابوو، له هه‌ڵبژاردنی (31/1/2009) له ده‌ستی دا، له كاتێك مه‌زه‌نده‌ی كورد له پارێزگای به‌غدا به زیاتر له 700 هه‌زار كه‌س ده‌كرێت وبه بوونی بنكه وباره‌گای زیاتر له (8) حیزبی كوردستانی وبه‌و سه‌نگه قورسه‌ی كورد له به‌غدا كه سه‌رۆك كۆمار‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران وچه‌ندین وه‌زیر و سوپا سالاری عێراق(58) ئه‌ندامی په‌رله‌مان وده‌یان جیگری وه‌زیر و یاریده‌ده‌رو پسپۆر ونوینه‌رایه‌تی كورد له هه‌رسێ ده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵات وگشت دامووده‌زگاكانی دیكه‌ی به‌غداو مه‌كته‌بی نۆینه‌رایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌كته‌بی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه زۆربه‌یان له ئاستی لوتكه وخاوه‌ن ئیمكانیاتێكی ئیداری و یاسایی و ماددین و، هێزێكی پیشمه‌رگه‌ی به ناوی پاسه‌وان وسه‌ربازیه‌وه‌له به‌رده‌ستیاندایه له گه‌ڵ قولایه‌كی نه‌ته‌وایه‌تی و سیاسی و سه‌ربازی وجه‌ماوه‌ری كه بریتیه له پێنج شه‌ش ملیون كوردستانی و هاوسۆزی و پشتگیری نه‌ته‌وه‌یه‌كی چل ملیونی و سۆزوئیحساساتی نێوده‌وڵه‌تی و، له هه‌موشی سه‌رنج راكێشتر جه‌ختكردنی سه‌ركردایه‌تی فه‌رمی كوردستانه له‌سه‌ر هاوپه‌یمانایه‌تی و هاوسۆزی ئه‌مریكا كه تاكو ئه‌مڕۆش لایه‌نی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بڕیاره له (العراق)ی هیواو ئاشتی. تۆبلێت چ بێت هۆ و هۆكار كه لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی نه‌توانێت هه‌ر چ نه‌بێت ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005 بپارێزێت كه (25) هه‌زار ده‌نگ بوو دوای چۆار ساڵ له‌و هه‌موو (الالقاب الكبیره‌و الالفاظ الجمیله) ته‌نها 16 هه‌زار ده‌نگ بێنن، به‌رچاوكردنی باری ئارامی و هێمنایه‌تی وزیاده بوونی چوار ته‌مه‌نی تری هه‌ڵبژاردن به به‌راورد كردن له گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2005 ..!
هه‌تاكو ئه‌كه‌ر پاساویش كۆچكردنی كوردستانیه‌كانی به‌غدا بێت بۆ شاره‌كانی كوردستان، خۆ ئه‌وانیش وه‌كو مووهه‌جه‌رین و مووره‌حه‌لینی ناوچه‌كانی دیكه، مافی ده‌نگدانیان له ده‌ست نه‌دابوو..! به‌نده له‌و باوه‌ڕه‌دایه مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وتوو و خیتابی سه‌ركردایه‌تی فه‌رمی كوردستان له هه‌رێم و له ناوه‌ند بۆ ناوچه‌كانی ململانی و بۆ ئیزدی و شه‌به‌ك و هه‌تاكو بۆ ئه‌وانه‌ی كه هێزه شوفێنیزم و ئاینی و مه‌زهه‌بییه توندڕه‌وه‌كان یان ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌غدا كاریان له سه‌ر ده‌كات بۆ دابڕانیان له كورد وله هه‌رێمی كوردستان، مامه‌ڵه و خیتابێكی درووست ویه‌كگرتوو و مه‌درووس و هێوه‌ركه‌ره‌وه و راكێشانیان نه‌بووه. واته كه‌موكورتیه‌كان زیاتر ده‌كه‌وێته سه‌رشانی لایه‌نی كوردستانی..4. دوپاتبوونه‌وه و قایمبوونی بنكه و پایه‌ی لایه‌نه‌كانی ئاینی سیاسی و مه‌زهه‌بی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌غدا له لایه‌ن ره‌وتی مه‌زهه‌بی شیعه به گشت پێكهاته‌و باڵه‌كانیانه‌وه.5. سه‌ركه‌وتنی لایه‌نه‌كانی سه‌نترالیزم و به هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند له سه‌ر حیسابی فیدرالیزم و لامه‌ركه‌زیه‌ت.6. پاشه‌كشه‌كردنی سه‌نگ و مه‌وقیعی لایه‌نه عه‌ربیه‌كانی عێراقی كه هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی لیستی كوردستانین به ته‌حدید ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق (لیستی شه‌هیدی میحراب) و لیستی (العراقیه د . علاوی)ی حیزبی ئیسلامی عێراق ..تاد.7. حه‌سمكردنی كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات له نێوان عه‌ره‌بی سوونه و شیعه یان له نێوان عه‌لمانی و مه‌زهه‌بی له لایه‌كه‌وه و له لایه‌كی تره‌وه له نێوان (شیعه و شیعه)ش. هه‌ڵبژاردنی 31/1/2009 ته‌كانێكی دیكه‌ی دا به دیموكراتیه‌تی ناوچه عه‌ربیه‌كانی عێراق و، به پێچه‌وانه‌ی باری نائارامی و ناكۆكیه‌كان و قه‌باره‌ی ده‌ستێوه‌ردان، پێكهاته‌كانی زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی عێراق به (سوونه‌و شیعه) یانه‌وه له نێو خۆیاندا كه‌وتنه ركابه‌ری و سندوقی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كرد به دادوه‌رو زۆرینه و كه‌مینه‌ی حه‌سمكرد، ئه‌مه‌ش ئه‌زموون و وانه‌یه‌كی دیكه‌یه بۆ هه‌ردوو حیزبی فه‌رمانره‌وای كوردستان كه هۆزێك له‌م پاوانخوازیه بكه‌نه‌وه و پرۆسه‌ی دیموكراتیه‌ت ئازاد كه‌ن له په‌ت و كۆتی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و، به مه‌ترسی فشاری ناوه‌ند كه خۆیان ته‌رف و به‌شدار و (شه‌ریكن) تێدایه و به پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان كه خۆیانیش به‌شدارن له كاڵبوونه‌وه‌و مرداركردنه‌وه‌یان و مه‌ترسی ده‌ره‌كی، چی تر بنكه‌ی حیزبی خۆیان و شه‌قامی كوردستان له خشته‌نه‌به‌ن…!تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له رۆژنامه‌ی( رۆژنامه) به دوو به‌ش وله سایتی (SBEIY ) 16/2/2009 بڵاوكراوه‌ته‌وه.