Skip to Content

Friday, November 8th, 2024
ئه‌و بارانه‌ی ته‌ڕی نه‌كردین….. د. مسته‌فا زه‌نگنه‌

ئه‌و بارانه‌ی ته‌ڕی نه‌كردین….. د. مسته‌فا زه‌نگنه‌

Closed
by February 25, 2009 ئەدەب

ئەو بارانەى تەڕى نەکردین

     د. مستەفا زەنگنە
 2009

 

لێواو لێوم لەتۆ
بەتاڵم لەبێ خەمى
باوەشم گوڵى تۆ دەگرێ
هەنگاوم بەرەوتۆ… باڵەکانى لەیەک ئەدات
لێواو لێوم لەتۆ
چاوم بەئاسمانى تۆوە گیرساوەتەوە
لێویشم بەسێوەێکى دەریا
هەناسەت هەورى خەمەکانم دەباو
نیگات دەیانهێنیتەوە خەرمانى مانگى روخسارت
من لەسەرسینگت توامەوەو
لە خوێنتا ژیان خۆشتر دەکەم
لەچاوما نوقم بوویت
بینایم گەشتر دەکەیت
ئەو کاتەى باران، بەچەترەکەماندا خۆى هەڵدەواسى
ئەو کاتە یەک کەس بووین، دوو دەست و یەک دڵ و چوار دیدە..
تۆ دەنکە بارانەکانت دەژمارد
منیش دەنکە هەنارەکانى سینە
تۆ سەیرى دوورت دەکرد
منیش پەپوولە کوژاوەکانى ماچ
باران تەڕى نەکردین
باران بەخۆشەویستى تۆ خۆى شتەوە
بارانت تەڕکرد
منیشت بە رووناکى سپارد
بارانەکان بەجێیان هێشتین
دەستەکانمان موتوربەن
من بووم بەتۆو
لەوە دەجێ تۆش بووییتە من
بڵێى وانە بێ..
شێى دەستەکانمان دەڵێ.. نا..
دەڕۆین و دەسمان تێک ئاڵاون
رێگاش تەڕترو سەوزتر دەبێ.

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.