راسیزم به بیانووی نه‌ته‌وایه‌تی… عه‌لی موحه‌مه‌د زه‌ڵمی
راسیزم به بیانووی "نه‌ته‌وایه‌تی"
عه‌لی موحه‌مه‌د زه‌ڵمی /به‌ریتانیا
گه‌رچی تا هه‌نووکه‌ش مامه‌ڵه له‌ته‌ک دیارده‌یه‌کی ترسناکی وه‌ک نه‌ژادپه‌رستی ( Racism ) له نێوه‌ندی رۆشنبیریی کوردی‌دا ده‌ستلێدانێکی سه‌رپێێ و ئارهزوئامێزه. به‌مانا ئه‌م دیارده‌یه که گه‌ره‌که سۆسییۆلۆژو ده‌رونشیکارو و بیریاران توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانی بۆ بکه‌ن به شێوازێکی سیستماتیکی و وه‌ک بوارێکی زانستی و به ئامێری زانستیانه بخوێنرێته‌وه. زانستی کۆمه‌ڵناسی ده‌مێکه له خوێندنه‌وه‌ی بۆ کۆمه‌ڵگا و دیارده‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا راسیزمیشی له‌م نێونده‌دا ئهژمێرکردوه ، ئه‌گه‌رنا سیاسیه‌کان یا ستون نووسه‌کان به مه‌رامی جیاواز جیاواز بهکاردیدههێنن بگره مهردمیشی پێ سه‌رقاڵ و چه‌واشه ده‌که‌ن. ئێمه له‌م ده‌رفه‌ته کورته‌دا ناگه‌رێنه‌وه بۆ ئه‌و میراته فکری‌و زانستییه‌ی له‌م پێناوه‌دا به‌رهه‌م هاتوه که بێگومان زۆره و بێشوماره ( به‌لام له رووناکبیری کوردا نا ) ، به‌ڵکو هه‌وڵده‌ده‌ین به‌کورتی مه‌ترسی ئه‌م دیارده‌یه هه‌روه‌ها هۆکاره بابه‌تی و خودیه‌کانی بخه‌ینه روو به گه‌رانه‌وه‌مان بۆ چه‌ند تیۆرێکی زانستی کۆمه‌ڵناسی و ده‌رونشیکاری. وردتر ده‌رئه‌نجامه خراپ و ترسناکه‌کانی دیارده‌ی راسیزم وه‌ک به‌رگریکردن له نه‌ته‌وه‌و و کولتور و هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و پاساوانه‌ی ده‌هێنرێنه‌وه بۆ ره‌وا پێدانی نه‌ته‌وه‌په‌رستی به بیانوی تایبه‌تمه‌ندیه‌تی "ئێمه" و جیاوازیمان له "ئه‌وان". وه هه‌وڵده‌ده‌ین به چه‌ند نمونه‌یه‌کی زیندوو پشگیریی له گریمانه تێوریهکان بکه‌ین ده‌رباره‌ی راسیزیم.
ئه‌ویتر وه‌ک زه‌وتکه‌ری پانتایه‌کانی من :
ئه‌م گریمانه‌ی سه‌ره‌وه یا ئه‌م دڵه‌راوکێیه( ناڵیم گومان ) ئه‌کرێت به یه‌کێک له سه‌ره‌تاترین هه‌نگاوه‌کانی چ تاک و کۆی هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک بێت بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ره‌گه‌زپه‌رستی. بێگومان وه‌ک زۆرێک له بیریاران و دهرونشیکاران شرۆڤه‌یان بۆکردوه ئه‌م گریمانه‌یه ( تۆ چیت له‌من ئه‌وێت ) به چه‌ندین پرۆسه و که‌ناڵی کۆنهستیدا ئه‌روات تا ئه‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی رق و دواتر توندوتیژی لێده‌که‌وێته‌وه به رامبه‌ر ئه‌و ( ئه‌و/ئه‌وان ) که هاتوون خۆشیه‌کان له‌م بدزن. له گرنگترین ئه‌و که‌ناڵ و پرۆسییسانه رۆڵی هێما و فانتازییایه که سالڤۆی ژیژک زۆر جه‌ختی لێده‌کاته‌وه له شیکردنه‌وه‌و خۆێندنه‌وه‌کانی بۆ پێکدادانه ئیتنیکی و نه‌ژادیه‌کانی دوای رووخانی بلۆکی سۆسیالستی وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات . له‌سه‌ره‌تاترین ئه‌و گه‌مه‌ی فهنتازییهدا که تاکێک یا گروپێک پێیهه‌ڵده‌ستێت به‌رامبه‌ر تاوانبارکردنی ئه‌وی دی ئه‌وه‌یه که پرسیاری یا حه‌زی ( Desire ) من چیم ده‌وێت ده‌گۆرێته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان چیان له‌من ده‌وێت. بۆیه ده‌کرێت به‌م گۆڕانکاریه یا گه‌مه‌یه بڵێن وه‌رگێرانی فه‌نتازیایه بۆ واقیع به‌مانا فه‌نتازیا له‌م کۆنتێکسته‌دا بریتیه له حه‌زو ویستی ئه‌وانی تر ، بێگومان به‌مه‌ش تۆ حه‌زو ویست و مه‌رامه‌کانی خۆت حه‌شار ده‌ده‌یت . ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌رده‌م وا له تاک ده‌کات یا وا فێری ده‌کات هه‌میشه ئه‌نگوستی تاوان بۆ ئه‌وی تر درێژ بکات و خۆی بێ‌تاوان سه‌یربکات . ئه‌م دیارده له مه‌یدانی سیاسی و کولتوری کوردا زۆر به روونی هه‌ستی پێده‌کرێت ، سیاسیه‌کانمان له‌بری ئه‌وه‌ی بڵێن به خه‌ڵکی چیمان له ئێوه ده‌وێت که‌چی پرسیاره‌که ده‌گۆرن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان داوای چی له ئێمه ده‌که‌ن. به‌مه‌ش هه‌رده‌م داتاشینی دوژمنی وه‌همی له ماشینی فه‌نتازییای ده‌سه‌ڵێتی کوردی‌دا قه‌ت کورت ناهێنێت. لێره‌وه‌یه ئه‌م پرۆسیه شۆڕده‌بێته‌وه بۆ ناو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه به گوتاری رۆشنبیرهکانیشیهوه. بۆ نمونه زۆرم پێ سه‌یره کۆمه‌ڵێک رۆشنبیر که قورسیای خۆیان هه‌بوه رووداوی مامۆستایه‌کی زانکۆ له کاتی سه‌رخۆشیدا به‌تاک و ته‌نها بێ هیچ ئامێریکی شه‌رکردن ئه‌چیته سه‌ر مامۆستایه‌کی تری لادراوی زانکۆ ( که من به هیچ شیوه‌یه‌ک له گه‌ڵ لابردنی ئهکادیمستێکدا نیم بۆ عه‌ریفێک) ئه‌مان دێن ئه مه ئه گۆڕنه سه‌ر دۆخێکی هه‌ڕه‌شه ئامێزی ئیتنیکی و به شه‌ڕی تورک و کورد پاساوی ده‌ده‌ن یا وردتر به هه‌ڕه‌شه‌ی تورکی ئه‌بینن بۆ کورد له‌ماڵی خۆیدا. ئێمه وه‌ک وتمان باس له ره‌وایی و نا ره‌وای ئه‌م رووداوه ناکه‌ین به‌ڵکو ئه‌مه کاری دادوه‌ره ئێمه لێره‌دا به‌ته‌نگ لێکدانه‌وه‌ی دیارده‌یه‌کین که شیکردنه‌وه ئه‌خوازێت نه‌ک حوکم دان. ئه‌مه هه‌مان دۆخه که کاتیێک بێ‌کاری و نا عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌ڵمانیادا زۆر ئه‌بێت له ده‌وروبه‌ری ساڵانی سی سه‌ده‌ی رابردوو ئیدی ئایدیۆلۆژیای نازی ئه‌ڵمانی هه‌ڵده‌ستێت به پڕوپاگه‌نده‌ی دوژمن داتاشین بۆ ئه‌وی تر ( که له‌م کۆنتێکسته‌دا جوله‌که‌یه). جوله‌که‌کانن هۆکاری بێ‌کاری و ئه‌وان سه‌روه‌ت و سامانی ووڵاتییان زه‌وت کردوه ، وه‌ک وتمان ئه‌م فه‌نتازیایه له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه که داخوازی من چیم ده‌وێت ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌و چی ده‌وێت. بۆیه هه‌مووکات که ئێمه په‌نجه‌ی تاوان درێژ ده‌که‌ین بۆ ئه‌ویتر یا نه‌ته‌وه‌که‌ی تر به‌ستراوه به راده‌ی تهڵخیێهک که له جه‌وهه‌ری ره‌گه‌زی ئیمه خۆماندایه. ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و پرۆسه‌و که‌ناڵانه‌ی باسمان کردن ئه‌کرێت هه‌ر کرده‌یه‌کی به‌رپه‌رچدانه‌وه بۆ ئه‌ویدی یا وردتر رق بوونه‌وه سه‌ره‌تا له وێناندنهوه سه‌رچاوه ده‌گرێت پاشان به فه‌نتازیادا گوزه‌ر ده‌کات و له وێشه‌وه ده‌بێت به واقیع. هه‌ر بۆیه ده‌کرێت بڵێین که فه‌نتازیا چوارچێوه‌یه‌که لێوه‌ی سه‌یری واقیع ده‌که‌ین یا ژیانی پێ ده‌بینین ( بڕوانه : ژیژک:1989) .رایسیزم و به‌رگری له نه‌ته‌وه:
زۆربه‌ی زۆری ئه‌و پێکدادانه ئیتنیکی و کولتوریانه‌ی ررویانداوه له دوو ده‌ییه‌ی رابردوادا له جیهاندا ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ پێکدادانی فهتنازیاکان و حه‌زه‌کان. واته ئێمه زیاتر له‌م نوسینه‌دا جه‌خت له و ته‌نگژه کولتوریانه ده‌که‌ینه‌وه له‌پاش قۆناغی داگیرکردن نه‌ک قۆناغی خه‌بات و به‌رخودانی گه‌لانی به‌شخوراوی بن ده‌ست زلهێزو و داگیرکه‌ران تا ئه‌مه‌ش نه‌کرێته پاساوێک له‌لایه‌ن خه‌ڵکانێکه‌وه له خانه‌ی تایبه‌ت و داتاشراودا ئهژمێرمان بکه‌ن. به‌رله‌وه‌ی درێژه بده‌ین به باسکردنی دیارده‌ی رایسیزم له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی و کلتوری ئیمه‌دا ، گه‌ر به‌خێرایش بێت ئاماژه به هه‌وڵی زانستی سۆسیولۆژیا ده‌ده‌ین و ئه‌و میتۆدانه‌ی نه‌ژادی پێخوێنراوهتهوه واته باکگراوندی تیۆری ده‌رباره‌ی راسیزم. توێژینه‌وه له نه‌ژاد ( Race ) وه‌ک بابه‌تێکی زانستی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هه‌وڵه‌کانی ئهنسرۆپۆلۆجست و کۆمه‌ڵناسه ئه‌مه‌ریکه‌یه‌کان له بیست و سیه‌کانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی رابردوودا ، زۆربه‌شیان کاریگه‌ربوون به کاره‌کانی رۆژنامه‌نوسی گه‌ڕیده‌و کۆمه‌ڵناس رۆبه‌رت پارک. له نیوان بیسته‌کان تا په‌نجاکاندا کۆمه‌ڵیک لێکۆڵینه‌وه‌ی گرنگ ئه‌نجامدران سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی ره‌گه‌زو په‌رتبوونی کۆمه‌ڵایه‌تی و گرفتی په‌نابه‌ری و کۆچکردن و هه‌روه‌ها راچلهکانی ره‌گه‌زی یان پرسی ناسنامه به‌تایبه‌تی له نێو ده‌سته‌و تاقمی به‌شه‌ڕهاتووی نێوخویی واته شه‌رکانی ناوخۆ. دواتر هه‌وڵه‌کانی جۆن رهکس و مایکل بانتون له زانستی سۆسیۆلۆژیادا بره‌وی باشیاندا به‌م بواره ، ئه‌کرێت هه‌وڵه زانستی و کۆمه‌ڵناسیه‌کان له بواری نه‌ژاد دا و دیارده‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی به‌درێژایی سه‌ده‌ی بیست و دواتریش به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بکه‌ین به‌سه‌ر چه‌ند قوتابخانه‌ێکی فیکری و مه‌نهه‌جیدا، مارکسیزم، مارکسیزمی نوێ( نیو-مارکسیزم ) فیمنێزم. پاشان هه‌وڵه‌کانی بیریارانی پۆست سکچترالیستهکان ( Post -structuralism ) و پۆست مۆدێرنه‌کان له میانی خوێندنه‌وه‌ی کلتوری و ناسنامه و هه‌روه‌ها گوتاری زمان و میدیادا به قۆناغ و پارادایمکی نوێ داده‌نرێت له شیکردنه‌وه‌ی رایسزمدا.
له‌سه‌ر رۆشنایی ئه‌و شیکارکاریهی پێشتر کردمان سه‌باره‌ت به فه‌نتازیا و په‌یوه‌ندی به گوتاری رایسیزمهوه ده‌کرێت دوو جۆری سه‌ره‌تایی له رایسیزم ده‌ستنیشان بکه‌ین: یه‌ک، ئه‌وان هاتوون یا ئه‌یان ئه‌وێت خۆشیه‌کانی ئیمه بدزن. لێره‌دا خۆشیه‌کان ( Enjoyment )به‌مانا شیوازی ژیان و هه‌ڵسوکه‌وتی گشتی دێت واته ئه‌و جۆره له ژیانه‌ی که رهزامهندێکی کۆیی له‌سه‌ره. دووه‌م ، ”ئه‌وان” شته‌کان وه‌ک "ئێمه" ده‌که‌ن، دیسانه‌وه شته‌کان هه‌مان مانای خۆشیه‌کانه واته شێواز‌و فۆرمی ژیان که تۆ جیا ده‌کاته‌وه له وان. هه‌ردوو جۆره‌که یا هه‌ردوو فهنتازیاکه له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرن سنوره‌کانی تایبه‌تی ئێمه له خهتردان گه‌ر بێت‌و تێکه‌ڵ بهسنورهکای ئه‌وانی دی بن. واته زمان مان و جل و به‌رگ و خواردن و ره‌نگ و .. هتد نابێت تێکه‌ڵی ئه‌وانی تر بێت تا ئیره ئاسایییه به‌ڵام ئه‌مه ئاستی تری هه‌یه که ئه‌ویش خۆشیهکانیشمان ئازاره‌کانمان ده‌سکه‌وته‌کانمان هه‌مووی جییایه له‌وانی تر. لێردا گرنگه ئاماژه به نمونه‌یه‌کی زۆر نوێ بهینینه‌وه بۆ روونکردنه‌وه‌ی ئه‌م جیاوازیه ، به‌ڵام گرنگتره له‌پێشدا ئه‌وه به‌یادی خوێنه‌ران بهینمه‌وه که ئه‌کته‌ره سیاسه‌کانی ئیمه زۆر زیره‌کانه ئه‌م گه‌مه‌یه به‌ڕیوه ده‌به‌ن واته گه‌مه‌ی "لێکچوون" و "جیاوازی" ئیمه و ئه‌وان . هه‌روه‌ک چۆن پارته ئیسلامیه‌کان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له یاری سیاسییاندا له‌ته‌ک پارته نه‌ته‌وه‌یه‌کاندا، به‌هه‌رلایه‌کدا ویستیان کێشی لێکچوونه‌که درێژ ده‌که‌نه‌وه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه. به‌هه‌مان شێوه‌ش پاره‌ته نه‌ته‌وه‌یی و به‌ناو عیلمانیه‌کان هه‌مان گه‌مه ده‌که‌ن له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند و بگره ده‌وڵه‌تانی ده‌رودراوسێدا. تازه‌ترین نمونه بۆ روونکردنه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌که‌مان له سه‌ره‌وه ده‌رباره‌ی جیاوازی له ئه‌وان هێرش و په‌لاماره‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئیسرائیل بوو بۆ که‌رتی غه‌ززه . دیسانه‌وه ئێمه ناچینه نێو حوکمدان و شیکاری سیاسی بۆ رووداوه‌که بکه‌ین به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ئێمه‌ی راکێشاوه به‌رخودی کورده له ناوچه‌کدا وردتر هه‌ندێ په‌رچه‌کردار چ دهربڕاوو به راشکاوی له میدیاکاندا یا له‌سه‌ر ئاستی تاک. زۆریش به‌وریایه‌وه ئه‌و راسته‌یه ئه‌درکێنم که ناکرێت بێ به‌کارهێنانی میتۆدی لێکۆڵینه‌وه و داتا خوێندنه‌وه و کاری مه‌یدانی هیچ دیارده‌یه‌ک گشگیر بکه‌ین به‌ڵام هه‌روه‌ک پێشتریش ئاماژه‌مان پێداوه له نوسینی ترماندا* ئه‌کریت به‌م هه‌وڵانه بوترێت سه‌رنج و چاودێری تایبه‌ت ( Personal Observation ) هه‌ر بۆیه نمونه‌مان هیناوه‌ته‌وه بۆ پشتراستکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه تیۆریانه ده‌رباره‌ی رایسیزم باسمان کردوون . هێرش و په‌لاماره‌کانی ئه‌م دوایه‌یی هێزه‌کانی ئیسرائیل بۆ غه‌ززه زۆرشتی پێ ووتین ، رژانی سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی ئه‌وروپی و ناموسوڵمان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌تایبه‌تی له کاتی ئه‌م قه‌یرانه دارایه‌یی جیهاندا که ئه‌گه‌ری رقبوونه‌وه له بێگانه‌کان به‌تایبه‌تی له ئه‌وروپا زۆرترده‌کات نامه‌یه‌کی پێکه‌وه ژیان و هه‌ڵگرتنی ئازاره‌کانی ئه‌ویدی بوو له‌سه‌ر ئاستی خه‌ڵک نه‌ک ده‌سه‌ڵات. هه‌رچی ئه‌گوزه‌رێ له دونیای ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی و پرۆتۆکۆله سیاسیه‌کاندا زۆر ئاساییه که شتی سه‌یر و دژه‌یه‌ک به‌دیبکرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی گه‌لان کۆده‌کاته‌وه ئه‌و رۆحی هاوبهشبوونیه نه‌ک "جیاوازی " تا ئه‌مان دێن واته ئه‌کته‌ره سیاسیه‌کان جیاوازیه‌کان تۆخ ده‌که‌نه‌وه. گۆرانیه‌که‌ی که‌زی هاوتا ئه‌سعه‌د بۆ غه‌ززه ئه‌وه‌نده کۆمێنتی ژه‌هراوی و جنێوی سوکی تیا به‌رهه‌مهات له (You Tube )دا له لایه‌ن گوێگر و خوینه‌ر و حه‌کایه‌ت نووسی کوردوه به‌رامبه‌ر گۆرانیبێژو خودی غه‌ززه و دانه‌ری میوسیککه، نه‌موێرا لینکه‌که بنێرم بۆ ئه‌و هاوڕێ ئینگلیز‌و بیانیانه‌ی گۆرانی و به‌رهه‌می هونه‌ری وه‌ک گۆرانیه‌که‌ی مایکڵ هارت و هه‌روه‌ها هه‌ستی خۆیان بۆمن ناردبوو سه‌باره‌ت به کاره‌ستاکه چونکه ئه‌ترسام په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و بێئابڕوییه هه‌ڵماڵرێت. بێ هه‌ستی و لاموبالاتی تاکی کورد بۆ کاره‌ساته‌که به‌بیانوی ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب خراب بووه له‌گه‌ڵ کورد هێچ نیه جگه له فه‌نتازیایه‌ک به‌رهه‌مهاتوه بۆ خۆ جیاکردنه‌وه له‌وی دی یا تاوانبارکردنی ئه‌وی دی له‌ژێر ناوی نه‌ته‌وایه‌تی و پاراستنی ناسامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی. هه‌رده‌م ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی دنهدراوه به په‌یوه‌ندی نێوان نه‌ته‌وه و شته‌کانی ( خۆشیه‌کانی ) واته جیاکردنه‌وه‌ی خۆشیه‌کانم له تۆ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش هه‌رده‌م "ئه‌ویتر" به‌رهه‌مده‌هێنێت . ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی که‌ناڵێکی تره‌وه دروست ده‌بێت واته دوای که‌ناڵی : وێنادن < فه‌نتازیا < وواقیع . له سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌دا هاوکێشه‌که به‌مشێوه‌ی لێدێت: نه‌ته‌وه < بروا < ئه‌فسانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی . واته من جیام له تۆ خۆشی و ئازاره‌کانم تایبه‌ته به‌خۆم ئه‌مه‌ش ده‌بێته بڕوایه‌ک و سیستمازهدهکرێت واته ئهشهرعێنرێت که سنوری ئێمه له جیاوازیه‌کانه‌وه ده‌ست پێده‌کات و هه‌ر لێکچونێک به هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دائه‌نرێت. بۆیه زۆر به راشکاوی ده‌کرێت بوترێت که ره‌یسیزم له ئه‌مڕۆدا بریتیه له رقبونه‌وه له جۆریک له جۆره‌کان بۆ خۆشیه‌کانی "ئه‌ویدی" . ئه‌و ده‌وڵه‌تی هه‌یه ئێمه نیمانه ئه‌و تیمی نێونه‌ته‌ویی فوتبۆڵی هه‌یه ئیمه نه‌و هتد… ئیتر ئه‌مه زیاتر پێکدادانی فهنتازیاکانه وه‌ک ژیژک ده‌ڵیت نه‌ک واقیع ، لێره‌وه‌یه ئه‌م هه‌ست بهکمی کردنه ئه‌چیته خانه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی راسیزم که وتمان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌نده که ده‌ڵیت ئه‌وان هاتووه‌ن خۆشیه‌کانی ئیمه بدزن. هه‌روه‌ک به هه‌مان شێوه ئه‌ڵمانیه‌کی بێکار به دۆڵهمهندیکی جووی ووت و ئه‌کرێت ئیمڕۆش به تورکێک بڵێت یا ئینگلیزیک به هیندێک و پاکستانیه‌ک بڵێت ئێوه ئیشه‌کانی ئیمه ده‌دزن چونکه خۆی بێکاره و ئه‌میش بسنزی گه‌وره‌ی هه‌یه.
ئه‌وه‌ی له‌م نوسیهندا هه‌وڵی بۆدراوه به کورتی گفتوگۆی دیارده‌ی نه‌ژادپه‌رستیه له که‌ناره‌کانی فراوانبوونی چه‌مکی کۆمه‌ڵگه‌ی کراوه و نێتوه‌رکی و به‌جیهانیبوون و ده‌رکه‌وتنی ناسنامه‌ی نوێ و زۆری ناسنامه‌دا له‌سه‌رده‌می پۆستمۆدیرنهدا. زیاتر ئیمه به ته‌نگ ئه‌و دیارده‌وه بووین که له‌ده‌رکه‌وته جیاجیا کاندا ده‌بینرێت بۆ هه‌ر رووداوێک بهشکڵو شێوازێک رایسیزم خۆی نمایش ده‌کات هه‌ره‌وها ئه‌مه‌ش پاڵپشتی و پته‌و ده‌کرێت به چه‌ند گوتاریکی سیاسی نه‌ک هه‌ر له کوردستاندا به‌ڵکو له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له‌م جۆره ته‌وژمه بوونی هه‌یه. بۆ نمونه ئه‌شێ پارتی ( BNP ) به‌ریتانی و نازیه نوێکان له ئه‌ڵمانیاو پارتی ( FN ) له فه‌ره‌نسا و پارتی راستڕه‌وی( CD ) له هۆڵه‌ندا و هه‌روه‌ها چه‌ندین گروپی توندڕه‌وی ئاینی به بیریی خوێنه‌ر بهینینه‌وه.په‌راوێز و سه‌رچاوه:
Solomos, J and Back, L (1996) Racism and Society. London : Macmillan.
Zizek,S. ( 1989) The Sublime Object of Ideology. London : Verso* بروانه سهنتراڵبونی مرۆڤ له دیدی ئازاد قه‌زادا، عه‌لی زه‌ڵمی رۆژنامه‌ی رۆژنامه ژماره 312 و 313.
ته‌واو