
ده‌سته‌کانی من سپین……زانا سامان
ده‌سته‌کانی من سپین
زانا سامان
له‌نێو هاژه هاژه‌ی
تاڤگه‌ی گه‌رووی ژنێکه‌وه له دایک بووم
له شوین برینی پیاوێکه‌وه ڕژامه ژیانه‌وه
هێشتا له وه‌رزه سارده‌کانی مناڵی خۆم ده‌رنه‌چووبووم
به ته‌نافی عومرێکی درێژه‌وه هه‌ڵیانواسیم
به‌دبه‌ختی له‌رزۆکی من ئه‌وه بوو
ده‌بوو له‌سه‌ر ڕێساکانی به‌رد
ژیان له چاڵه به‌فرێکدا بگه‌وزێنم
لاساری من ئه‌مه بوو
چه‌ندین جار
په‌نجه‌ی شایه‌تمانی خۆمم
له ژماردنی ماسیه‌کانی ده‌ریادا ونکرد
گوناهه‌کانی من ئه‌وه‌بوو
چاوم له نیگاکانی چێژدا لێبه‌جێماو
ژنێک بردیی و
به ئاوێنه‌ی ژووره‌که‌یه‌وه لکاندی
تاوانی من ئه‌وه‌بوو
سه‌ری ئه‌و مناڵانه‌م ده‌گه‌وزانده خوێن
که ئاراسته‌ی دارلاستیکه‌کانیان
ڕووده‌کرده
ترپه .. ترپه
خێراکانی دڵی چۆله‌که
مناڵی ئه‌و کۆڵانه باریکانه‌م
که له نووسینه‌وه‌ی مێژووی ده‌سته‌کانی خۆیاندا
کافربوون
نه‌سه‌بم ده‌چێته‌وه سه‌ر
ئه‌و پیره داره قه‌مبوورانه‌ی
ڕه‌چه‌ڵه‌کیان ده‌چێته‌وه
سه‌ر ڕێگا ونبووه‌کانی خۆشنودی و
که‌چی سیگارێک له‌گه‌ڵا
پرچبووه‌کانی ڕوومه‌تی خۆیان ده‌پێچنه‌وه‌و
به‌ده‌م چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی سیسبوونه‌وه
ئاگری ئه‌ده‌ن،
بێشه‌ر‌می من ئه‌وه‌بوو
سه‌دان جار
له‌ڕێی دۆزینه‌وه‌ی
یارییه‌کی تازه‌ی عه‌شقدا
سه‌ری خۆم دانا‌و
هه‌رگیز له گه‌ڕان نه‌که‌وتم
بێحورمه‌تی من ئه‌وه‌بوو
هه‌رگیز لێنه‌ده‌گه‌ڕام
سوورمه‌ی سه‌رسینه‌ی
گۆی مه‌مکی پێچاوپێچی
قاوه‌یی دار بیه قژخاوه‌کان
به‌ر‌ده‌می مشاره شه‌هوه‌تیه‌کانی زه‌مه‌ن بکه‌وێت،
هه‌تا ژیان به‌خۆیدا ده‌چێته‌وه
هه‌تا ته‌مه‌ن هێواش ده‌بێته‌وه و
هه‌تا به‌ته‌واوی گوێم لێده‌گیرێت
له‌م یاخیبوونه‌ی خۆم
نایه‌مه‌ده‌رێ و
هه‌ر له‌وێمدا ده‌مێنمه‌وه،
ده‌مێنمه‌وه
تا سه‌رپۆشێکی جوانتر
بده‌م به‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌دا
ده‌مێنمه‌وه و
هاژه‌ی گه‌لی یه‌کی تر
ده‌خه‌مه نێو بێده‌نگیه‌وه،
ئاخر سه‌رشێتیه‌کانی من ئه‌بوو
له هه‌ناوی پرته‌قاڵه‌وه ده‌هاتمه ده‌رێ و
له‌زاری شمشاڵێکی که‌مه‌ر باریکه‌وه ده‌پژام
یان له سێبه‌ری په‌نجه‌ره‌کانه‌وه
وێنه‌ی شنه‌بام ده‌بینی و
به یادی عه‌شقێکی ته‌ڕه‌وه
گوێم بۆ گۆرانیه‌کی
سه‌رماش و برنجی ده‌گرت،
داڕوخانی من ئه‌وه‌بوو
سه‌نتورێکی چڕین له دڵما
ده‌یوست خۆی بژه‌نێ و
پایزێکیش له‌رۆحمدا
گه‌ره‌کی نه‌بوو بوه‌رێت،
هه‌تا دۆزینه‌وه‌ی
وێنه‌یه‌کی نه‌بینراو
تا کۆکردنه‌وه‌ی
ته‌واوی ده‌نکه‌هه‌ناریه ڕۆحیه‌کان،
به‌ڵین نیه
له‌م یاخیبوونه‌ی
خۆم بێمه‌ده‌رێ
گه‌ر بێمه‌ده‌رێ
ده‌بمه‌وه به توتیه‌کی ڕه‌زاگران و
گه‌ر له‌وێشدا بمێنمه‌وه
باڵنده‌یه‌کم
مه‌گه‌ر هه‌ر نهێنیه گه‌وره‌کانی گه‌ردوون
بزانێت چۆن ده‌چریکێنم
ده‌مێنمه‌وه‌و
ڕوبارێکی شیرین
ده‌نێرمه‌وه بۆ عه‌رعه‌ر
(ئه‌نفال) ده‌خه‌مه قه‌وسه‌وه‌و
هێمایه‌کی (؟)ی تۆقیوی بۆ داده‌نێم
هه‌ڵه‌بجه هه‌ر به ڕووتی
ده‌هێڵمه‌وه!
نه‌ک له چرپه‌ی ئازادییه‌که‌ی خۆی و
پێی له تابلۆکه‌ی کانی ئاشقانی هه‌ڵکه‌وێت و
بکه‌وێت به‌سه‌ر باخی میردا و
گوڵاڵه سوره‌ی ته‌مه‌نی
جارێکی تر بوه‌ریته‌وه،
بێتاقه‌تی من ئه‌وه‌بوو
سه‌رم له ترقه.. ترقی
دارکونکه‌ره‌و
بۆڵه بۆڵه‌کانی گوڵه‌هه‌رمێ
درنه‌ده‌چوو..؟!
خۆخواردنه‌وه‌م ئه‌وه‌بوو
له‌گه‌ڵ دوکه‌ڵ بووومه هاورێی و
له‌ته‌ک باراندا پیاسه‌مان ده‌کرد
له‌ته‌ک شه‌قامدا نه‌ڕۆیشتم و
له‌گه‌ڵ دره‌ختا تائه‌به‌د ڕانه‌وه‌ستام،
من هاژ و هوژی ((با))یه‌ک نیم
پرچی ژنێتی چه‌مێک
تێکبده‌م
تاق‌و تریقی
لوله‌ی ژه‌نگنی
یان مسکی ئه‌م تفه‌نگه جه‌للادانه نیم
هه‌تا دورگه‌که‌ی
خوێنینی دڵ
بشڵه‌قێنم
چرکه چرکی
عومر ژمێری ژووره‌که‌م نیم
به‌ده‌م له نه‌وه‌ستان که‌وتنه‌وه
ڕۆژه‌کانی نامورادی و
هه‌فته و
مانگ و
ساڵ و
ته‌مه‌ن بچرکێنم،
له سه‌فه‌ری یاخیبوونم
چۆن دێمه‌وه
که دڵنیام
چوون ئێشانی هه‌زاران دڵ
چوون ڕشتنی ملیۆنان خوێن
چوون به‌ستنی بلیۆنان چاو
تێهه‌ڵده‌چمه‌وه ڕابردوو، و
زمانم وردوخاش ده‌بێ و
سه‌ریشم کیسه‌ڵێکی نوستوو
ده‌سته‌کانی من سپین
شینیان ناکه‌م
له یاخیبوون ده‌مێنمه‌وه
نایه‌مه‌وه
10/2/2009