خه‌رمانه‌ی مه‌رگ*… هه‌ژێن
خه‌رمانه‌ی مه‌رگ*
هه‌ژێن
27ی جولای 1997
مانگ پاش شه‌سته‌بارانی ئێواره، ڕوخساری ده‌توت ڕوخساری کیژۆڵه‌یه‌کی چوارده‌ساڵانه و له کانی گه‌ڕاوه‌ته‌وه. تیشکه‌کانی ده‌توت تاڵی زه‌ردی پرچی کیژۆڵه چاوشینه‌کانی کوێستانن، ده‌دره‌وشانه‌وه. ئه‌و گلۆپه سروشتییه وه‌ها تاوی سه‌ندبوو، ده‌توت هه‌ر ئێستا ده‌ته‌قێته‌وه. جارجاره په‌ڵه‌هه‌ورێكی ته‌ره‌بووی ته‌نکی دوای بارانه‌که‌ی ئێواره له خۆرئاواوه به‌ره‌و خۆڕهه‌ڵات ده‌کشا و ڕوخساری مانگی چڵکن ده‌کرد، ده‌توت په‌نجه‌ی خونیاگه‌ره و دڵی ئه‌ویندارانی خه‌مبار ده‌کرد. له‌ته‌ك هه‌ر تێپه‌ڕبوونێك دونیای ده‌کرده سیاچاڵێك، که له کڵاورۆژنهیهکهوه ڕوناکی تێ بچێت.
به‌ژن و باڵای ڕێك ههڵکهتهی «نازه‌نین» له‌ته‌ك ده‌رکه‌وتن و شارانه‌وه‌ی مانگ، له‌سه‌ر زه‌وی حه‌وشه‌که‌یان وێنه‌ی ده‌کێشرا، ده‌توت نازه‌نین و مانگ له یه‌کتره‌وه ڕوناکی وه‌رده‌گرن، که په‌ڵه ههوریك ده‌که‌وته نێوانیان، ئیتر تابلۆی بهژنوباڵای نازه‌نین له‌سه‌ر حه‌وشه‌که و مانگ له ئسامان ون ده‌بوون.
نازه‌نین، نوقمی ده‌ریای خه‌یاڵ بوو و ئاگای له‌م تابلۆکێشانه نه‌بوو، به دوای ئه‌ستێره‌ی به‌ختیدا ده‌گه‌ڕا، که له مناڵییه‌وه هۆگری بوو بوو. زۆربه‌ی شه‌وان تاکو ده‌ردی دڵی خۆی بۆ ئه‌و هاوه‌ڵه‌ی مناڵی نه‌کردایه، خه‌وی لێ نه‌ده‌که‌وت. ئه‌م شه‌و زۆر به هه‌ڵه‌داوان له دووی ده‌گه‌ڕا، تاوه‌کو پێی بڵێت "هاوه‌ڵه دووردهستهکهم، سبه‌ی شه‌و لێره بۆم مه‌گه‌ڕێ، من لێره نیم و کۆچ ده‌که‌م؛ کۆچێکی بێگه‌ڕانه‌وه". به‌ڵام ئه‌مشه‌و هه‌وڕێکی خه‌ست و چڵکن وه‌ك خه‌مه‌که‌ی ناودڵی نازه‌نین له ئاسمانی باکووری شار نیشتبوو، ئه‌ستێره‌ی به‌ختی له پشت خۆی حه‌شار دابوو.
نازه‌نین، ئاهێکی هه‌ڵکێشا و ده‌سته‌کانی له پشت سه‌ری خۆی گرێ دان و به‌ناخیدا ڕۆچوو :
– تۆ بلێی دواجار بێت، که مانگه‌شه‌و ببینم، تۆ بڵێی ئه‌ستێره‌که‌م بزانێت، که به‌یانی چی ڕووده‌دات؟ بۆ نا؟ هه‌ر له مناڵییه‌وه ئه‌و ئه‌ستێره بچکۆله دووره‌م وه‌ك به‌خته‌که‌ی خۆم که شادی تێدا دووره، هه‌ڵبژاردووه… جار جاره ئه‌گه‌ر شه‌وانێك له‌به‌ر چڕی هه‌وره‌کان نه‌مبینیبێ، ئه‌وا شوێنه‌که‌یم زانیوه و که‌مێك له‌ته‌کی دواوم و ده‌ردی دڵی خۆمم بۆ کردووه. به‌ڵام ئه‌م شه‌و به‌یه‌کجاری خۆی لێم حه‌شار داوه، هه‌ر ده‌ڵێیت کۆتایی هاوهڵێتیمانه و دڵی به‌رایی نادات خه‌می لێک‌دابڕان له ڕوخساریدا بخوێنمه‌وه و نه‌یه‌وێت دواساته‌کان هه‌ست پێ بکه‌م. تۆ بڵێی؟ نا … نا، بۆی هه‌یه وا نه‌بێت و خه‌ریکی خۆڕازاندنه‌وه بێت بۆ سبه‌ی شه‌و، تا له شه‌وی کۆتاییهاتنی خه‌م و تامه‌زرۆییدا ماچی پیرۆزبایی به تیشکێکی درێژ و ڕه‌نگاوڕه‌نگدا بۆ من و ساڵار گیان بنێرێت، به‌ڵام له کوێ ده‌مان دۆزێته‌وه، خۆ لێره نین و خۆشم نازانم له کوێ ده‌بین، ده‌ی قه‌ی ناکات، وه‌ك هه‌میشه من به دوایدا ده‌گه‌ڕێم. ئێستا ئیتر هیوایه‌ك له دڵما گه‌شاوه‌ته‌وه، ته‌مه‌ندرێژی له‌ته‌ك سالار و هاوسه‌رییه‌کی پڕ له ئه‌وین.. (هاواری دایکی له‌م خه‌یاڵه دایچڵه‌کاند)..
دایکی: نازه‌نین، کچێ وه‌ره چایه‌که‌مان بده‌رێ، چیت به‌سه‌ر هات؟
نازه‌نین : به‌ڵێ دایه ئه‌وا هاتم ( پیاڵه‌کانی له‌به‌ر ته‌نکی ئاوه‌که‌دا هه‌ڵگرت و چووه ژووره‌وه)..
دایکی : کچم ئاو بردووتی یا له‌ته‌ك جندۆکان ده‌دوای، بۆ ئه‌م ڕۆژانه وا خاووخلیسك بووی؟
نازه‌نین : نا دایه گیان، خه‌ریکی شتنی پیاڵه‌کان بووم، جوان پیاڵهکانم نه‌ده‌بینی، مانگه شه‌ویش بووه به کاره‌باکه‌ی شار له ساتێکدا چه‌ند جار ده‌کوژێته‌وه!
له کاتێکدا که نازه‌نین له نزیك ده‌رگری هۆله‌که‌دا خه‌ریکی تێکردنی چایی بوو، دایکی له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌که‌دا به‌رده‌وام سه‌رنجی نازه‌نینی ده‌دا. «گوڵاڵه«ی خوشکی له به‌رامبه‌ر دایکی دانیشتبوو، حاجی باوکیان له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه چوارمه‌شقی دانیشتبوو و ته‌زبیحه‌که‌ی ده‌ژمارد و له‌ته‌ك هه‌ر ده‌نکێکدا لێوه‌کانی ده‌جوڵاند، ده‌توت تا ئێستا نهیژماردووه و ئه‌مه یه‌که‌م جاره، چاویشی بڕیبووه سه‌فته پاره‌کانی به‌رده‌م «عه‌بدوڵڵا»ی کوڕی که له ده‌ستی ڕاستییه‌وه دانیشتبوو، دیار نه‌بوو که پاره‌کانی ده‌ستی عه‌بدوڵا ده‌ژمێرێت یا به‌ده‌م ژماردنی ده‌نکی ته‌زبیحه‌کانی ده‌ستییه‌وه وێرد ده‌کات؟ نازه‌نین هه‌ستایه سه‌رپێ و که‌وته دانانی چایی و له باوکییه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد؛ هه‌ر که به‌ره‌و باوکی دانه‌وییه‌وه، پیاڵه چاییه‌که له ده‌ستی به‌ربووه‌وه، ده‌توت له سیمای باوکی ترساوه. حاجی به ده‌نگی پیاڵه‌که داچڵه‌کا و ڕوو له گوڵه:
– هه‌سته کچم، زوو بیسڕه با فه‌رشه‌که ڕه‌ق هه‌ڵنه‌گه‌ڕێت، حه‌یفه.
حاجیژن ڕوو له نازه‌نین : چیته کچێ، شه‌پڕه لێی داوی؟ چییه ده‌ڵێی دواییته، خۆ جنۆکه نهیبردووی؟
نازه‌نین : نا دایه، خه‌تای من نه‌بوو، بنی پیاڵه‌که قۆقزه.
عه‌بدوڵا : نه‌خێر به‌نابه‌دڵی ئیشه‌که ده‌که‌ن. که‌ی بێ ئه‌و ڕۆژه، که له‌به‌رچاوم ون ده‌بن و له‌م ماڵه‌دا ناتان بینمه‌وه؟
حاجی : گوێی مه‌ده‌نێ، چاییه‌که شیرینه، خێری له دواییه ئینشائهڵڵه شه‌کراوی خۆی به دوادا دێت. (ڕوو له نازه‌نین کچم تۆ دانیشه با گوڵه چاییهکهمان بۆ تێ بکات، ده‌مه‌وێت له‌ته‌ك تۆدا یه‌ك دوو قسه بکه‌م!
نازه‌نین ده‌یزانی، باوکی نیازی وتنی چی هه‌یه، بۆیه به‌لایه‌وه سه‌یر نییه که بابی به‌بێ هۆ ئاوا نه‌رمونیان بێت و به سۆزه‌وه قسه‌ی له‌ته‌کدا بکات، به نابهدلێ وه‌ڵامی دایه‌وه..
نازه‌نین : به‌ڵێ بابه.
حاجی که‌مێك ڕاما، هه‌روه‌ك بیه‌وێت جادوو له دڵی نازه‌نین بکات و به‌دوای واژه‌ی وادا بگه‌ڕێت، که نازه‌نین ڕازی بکات :
– کچم نازه‌نین، وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین ماڵی باب تا سه‌ر بۆ کچ نییه و کچ ده‌بێت بچێته خانه‌ی به‌ختی خۆی. تۆ تائێستا هه‌رکه‌س هاتووه، ڕازی نه‌بووی. به‌ڵام خوا به‌مه ڕازی نییه و بۆ خاتری خوا ئه‌مجاره گوێ له بابی خۆت بگره و له که‌لی شه‌یتان دابه‌زه. ئه‌مجاره ده‌بێت ڕازی بیت و ڕووی باوکی خۆت سپی بکه‌ی. کچم چونکه من رازی بووم و پیاو کوڕی پیاو هاتۆته داوات، دوێنێ حاجی عه‌لی زه‌ڕه‌نگه‌ر هاته دوکان لام و وتی " حاجی ده‌بێت خزمایهتییهکهمان تازه بکه‌ینه‌وه و «عه‌بدولقادر»ی کوڕم بکه‌یته کوڕی خۆت"، ڕاستییه‌که‌ی منیش له‌به‌ر باشی کوڕه‌که و دهوڵهتمهدنییان نه‌متوانی بڵێم نا، چونکه له‌وه دڵنیام که نانێك ده‌بێت بخۆیت و سهرپهنایهکیش ده‌بێت تێیدا بهحهوێیتهوه. جا منیش وه‌ك هه‌ر باوکێك داوات لێ ده‌که‌م، دڵی من له خۆت رازی بکه، تا خواش له‌و دونیا له گوناهه‌کانت خۆش بێت!
نازه‌نین، له کاتی بیستنی قسه‌کانی باوکی‌دا سپی هه‌ڵگه‌ڕا بوو، هه‌ر ده‌توت ئێستا ده‌مرێت. لێوه‌کانی ههڵبزرکابوون، ده‌سته‌کانی ده‌له‌رزین و ئه‌ژنۆکانی هێزیان تێدا نه‌مابوو، پڕ به دڵ حه‌زی ده‌کرد هاوار بکات " تف له پاره و پیاوه‌تی، تف له‌و سۆزه درۆزنانهیهت"، به‌ڵام ئه‌م هه‌موو ڕك و نه‌فره‌ته بوو بوو به پڵمهیهك گریان و له قوڕگیدا په‌نگی خواردبوو. سه‌یرێکی گوڵاڵه‌ی کرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت به‌چاو پێی بڵێت "به‌ده‌م ئه‌م ته‌زبیح ژماردنهیهوه باش خه‌ڵه‌فاوه".
حاجی : چیت وت کچم؟ ناوی خوای لێ بهێنه با سبه‌ی شه‌و زووتر نییه ماڵی حاجی عه‌لی بێنه پێشه‌وه و کاری خه‌یره تا په‌له‌ی تێدا بکه‌ی که‌مه!
نازه‌نین هیچ وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، ئه‌مجاره بێده‌نگی هه‌ڵبژارد، گوڵزار ده‌یزانی، ئه‌مجاره بێده‌نگی واتای رازیبوون نییه. حاجیژن وه‌ك بیه‌وێ نازه‌نین له‌م باره ڕزگار بکات و حاجیش واز له پرسیار و وه‌ڵامه‌که‌ی بهێنێت، ڕوو له حاجی..
– حاجی ماوه‌ی پێ بده تا بیر بکاته‌وه، تۆ ده‌ته‌وێت کچه‌که بێ سێ و دوو بڵێت "بابه رازیم.". خۆت ده‌زانی کچ له باوك و دایکی شه‌رم ده‌کات و بێده‌نگیش نیشانه‌ی رازیبوونه، له خوا به‌زیاد بێت کچه‌که‌مان خوێنده‌وار و به ئاوه‌زه.
له پڕ ماڵه‌که ڕۆشن بووه‌وه و گڵۆپه‌کان داگیرسانه‌وه. عه‌بدوڵڵا له دڵی خۆیدا " ئه‌گه‌ر عاقڵ بووایه به‌دیار ههتیووهکهی «سه‌بری» نانکهرهوه دانه‌ده‌نیشت. من عاقلی ده‌که‌م بۆتان". هه‌ستایه‌وه سه‌رپێ و چووه ژووره‌که‌ی خۆی له‌به‌ر خۆیه‌وه بۆڵه‌ی ده‌هات. ده‌ستی درێژ کرد و چه‌که‌که‌ی به دیواره‌که‌وه داگرت و پاش که‌مێك ڕامان چووه لای ته‌له‌فۆنه‌که و پێنج ژماره‌ی به دوای یه‌کدا لێ دا .. …
– مه‌رحه‌با حه‌مه ، چۆنیت ؟ ….. خۆ نه‌خه‌وتبووی؟ …….. ده‌ی باشه، ترسام له‌وێ نه‌بیت……. ئم ….. ئم…..نه‌وه‌ڵا من هه‌ر له ماڵه‌وه بووم و هه‌ندێك کارم هه‌بوو ته‌واوم کردن .. ئا حه‌مه گیان به‌یانی من لێره نیم، به‌ڵکو ئاگات له جموجوڵی ئه‌و هه‌تیوه‌ی سه‌بری بێت، …. ئا، به مه‌فره‌زه‌که‌ی خۆت بڵێ با چاودێری بکه‌ن، پێیان بڵێ به‌عسییه، …. ئا خۆت دروستی که، با به‌وردی چاودێری بکه‌ن…… ئا وه‌ك وتم ئه‌م هه‌فته‌یه با بژی تاوه‌کو ئه‌م شته ته‌واو ده‌بێت، ….. مه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ پێم نه‌وتی، …… ئا، ئا له‌وه ده‌چێت خۆشی ڕازی بێت، به‌خوا به‌شه‌ق ڕازی ده‌که‌م، ئیتر وه‌رس بووم. له‌بیرت نه‌چیت ته‌نیا ئه‌گه‌ر به‌یه‌که‌وه بیانگری، ئه‌گینا ده‌بێت دوای ئه‌م شته سه‌ری بخۆین، باشه!
له‌ته‌ك داخستنی ته‌له‌فۆنه‌که‌دا، ده‌ستی به پاککردنه‌وه‌ی چه‌که‌که‌ی کرد ….. حاجی هه‌ر خه‌ریکی ژماردنی ده‌نکه ته‌زبیحه‌کانی بوو…. حاجیژن وه‌نه‌وز ده‌یگرت و گوڵاڵه و نازه‌نین ماته‌مینی دایگرتبوون و وایان نیشان ده‌دا، که سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌که‌ن، به‌ڵام خه‌یاڵیان هه‌ر لای قسه‌کانی باوکی و چۆنیه‌تی پیاده‌کردنی نه‌خشه‌که‌ی به‌یانی بوو. ده‌نگی میللی چه‌که‌که‌ی عه‌بدوڵڵا، نازه‌نین ی داچڵه‌کاند و ده‌سه‌ته‌کانی که‌وتنه له‌رزین و لێوه‌کانی ده‌توت بادهمهی مله‌که‌وه لێی داون.
حاجی: عه‌بدوڵڵا، کوڕم ئه‌وه چیته به‌و نیوه‌شه‌وه ئه‌و شریخه و هوڕه چییه، دراوسێکان خه‌وتوون، چه‌ك شه‌یتانه کوڕم وریابه!
ڕوو له نازه‌نین و گوڵاڵه: هه‌ستن کچم نوێنه‌کان ڕاخه‌ن، با بخه‌وین، دره‌نگه!
نازه‌نین و گوڵاڵه ده‌چن بۆ نوێنڕاخستن و ده‌چنه ژووری خۆیان، که ده‌که‌وێته ته‌نیشت ژووری حاجی و حاجیژن، نازه‌نین پرچی به‌ردایه‌وه و سه‌یرێکی ئاوێنه‌که‌ی کرد و ئاهێکی هه‌ڵکێشا …..
گوڵاڵه: وه‌ره ناوجێگهکهت و که‌مێ پشوو بده.
نازه‌نین: پشوو له کوێ؟ باوك رازی بووه، سه‌یرکردنه‌که‌ی عه‌به ده‌ڵێی خه‌نجه‌ره، به‌یانیش نادیار.. گوڵه گیان ده‌زانی عه‌به ئه‌م شه‌و زۆر خراپ سه‌یری ده‌کردم، که ده‌نگی میللی چهککهی هات به‌جارێ زه‌نده‌قم چوو، خه‌ریك بوو له هۆش بچم. گوڵه تۆ بڵێی عه‌به زانیبێتی؟ تۆ بڵێی دوادیدارمان بێت؟ تۆ بڵێی له ده‌ستیان ڕزگار بین؟ …. ئه‌رێ به‌ڕاستی بۆ شه‌وگار هێنده درێژ بووه، حه‌وت ساڵ دڵداری له‌ته‌ك سالار به‌قه‌د ئه‌م چه‌ند کاتژێره درێژ نه‌بوو. ژیانی خۆمم لێ بووه‌ته دوژمنی باوكکوشته و حه‌ز ده‌که‌م له‌ناوی به‌رم.
گوڵاڵه: کچێ بخه‌وه با به‌یانی خه‌واڵوو نه‌بیت!
نازه‌نین: خه‌وم نایه، هه‌ست ده‌که‌م ئێستا «سالار»یش خه‌وی لێ زڕاوه و هه‌ر له خه‌یاڵی بهیاندایه. ئای خۆزگه به سبه‌ی شه‌و، ئه‌گه‌ر مه‌رگیش بێت، هه‌ر پێی شادومانم، هه‌رچۆن بێت، به نابه‌دڵی ناچمه باوه‌شی هه‌تیوه‌که‌ی «حاجی عه‌لی»یه‌وه. (ئاوڕێكی له گوڵاڵه دایه‌وه، به‌ڵام ئه‌و حه‌وت زه‌مان بوو خه‌وی لێ که‌وتبوو).
نازه‌نین، ڕۆچووه ناو ده‌ریای خه‌یاڵ و که‌وته لێدانه‌وه‌ی یادگارییه‌کانی و له دڵی خۆیدا : ئای که چه‌ند خۆش و سه‌رنجڕاکێش بوو، که یه‌که‌م جار له سه‌ر ڕێی قوتابخانه چاوم پێکه‌وت؛ مرۆڤێکی ئارام و شه‌رمن، چه‌ند جارێك ئاوڕی دایه دوواوه و بزه‌یه‌ك گرتی. هه‌ر ئه‌و بزه‌یه بوو، که له دڵمانا سه‌وز بوو و بوو به نه‌مامێکی هه‌میشه سه‌وزی ئه‌وین. به‌ڵام دوێنێ که‌متر دڵخۆش بوو، کاتێ که باسی نه‌خشه‌که‌ی ده‌کرد، خۆی هه‌ستم ده‌کرد که ده‌له‌رزی. ئاخر ئه‌و به‌دبه‌خته له‌م دونیا پانوبه‌رینه‌دا بێجگه له دایکه پیره‌که‌ی که‌س شك نابات، هه‌رچه‌نده ده‌یوت "ئه‌گه‌ر مه‌رگیش بێت، خۆ له‌وه باشتره که مل به هاوسه‌ری زۆره‌ملێی بده‌ین". ئای که نه‌رم ده‌دوا و چه‌نده وردبینه، ڕووی نه‌بوونی ڕه‌ش، ئه‌گینا کوڕی وا چ که‌موکوڕییه‌کی هه‌یه، که ماڵی خۆمان پێی رازی نابن؟
خه‌یاڵ و یاوادوهری هێنده‌ی تر سه‌ریان کاس کرد و ورده ورده پێڵووه‌کانی قورس‌تر بوون و خه‌و بردییه‌وه…. نازه‌نین، خێرا خێرا له پڕ دادهچڵهکا و توند چاوه‌کانی لێك ده‌نایه‌وه و تا به‌ره‌به‌یان چه‌ندجار به‌ده‌م خه‌وی ناخۆش و ترسناکه‌وه له خه‌و راده‌په‌ڕی و گوڵاڵه‌شی له‌ته‌ك خۆی به‌خه‌ر ده‌هێنا و گوڵاڵه پێی ده‌گوت: پێویسته ده‌ستبه‌رداری خه‌یاڵی ناخۆش و ترس ببی، ئه‌گێنا به‌یانی له کاتی خۆیدا له خه‌و رانابین و بۆی هه‌یه نه‌خشه‌که‌مان ده‌رکه‌وێت، ئه‌مه نازه‌نینی هێنده‌ی تر بۆ خۆخهواندهوه و ئارامی هانده‌دا….. ده‌نگی مه‌لا، حه‌وت گه‌ڕه‌ك ده‌چوو، حاجی به بۆڵه‌بۆڵه‌وه :
– هه‌سته خه‌جێ، نوێژه‌که‌ت بکه!
حاجیژن: باشه حاجی، خۆ هیشتا بانگه‌که ته‌واو نه‌بووه، خۆزگه نوێژیش وه‌ك ڕه‌مه‌زان بووایه و ساڵی جارێك، ماڵی خوام ئاوا کرد…
حاجی: کچێ خه‌جێ، ئه‌سته‌غفیڕوڵڵا بکه، تۆ ده‌زانی خه‌ریکی چی ده‌ڵێیت؟ به‌خوا یه‌ك نوێژت لێ وه‌رناگیرێت، چونکه به‌نابه‌دڵییه‌وه ده‌یکه‌ی!
حاجی و حاجیژن، هه‌ستانه‌وه و تا به‌یانی هه‌ر خه‌ریکی باسی شوکردنی نازه‌نین و جارجاره‌ش بیری کاتی لاوی خۆشیان ده‌که‌وتنه‌وه و ناوبه‌ناویش بێده‌نگ ده‌بوون، وه‌ك ئه‌وه‌ی شتیك هه‌بێت و هه‌رکه‌سه و چاوه‌ڕێی وتنی له به‌رامبه‌ره‌که‌ی ده‌کرد. حاجیژن، هه‌ستایه‌وه و چووه ژووره‌که‌ی عه‌بدوڵڵا….
– هه‌سته کوڕم، عه‌بدوڵڵا، دره‌نگه سه‌فه‌رت له پیشه…. (پاشان چووه ژووره‌که‌ی نازه‌نین و گوڵاڵه)
– هه‌ستن کچینه دره‌نگه، نیوه‌ڕۆیه وه‌رن به‌یانیانه بخۆن!
گوڵاڵه وه‌ك کچه بچکۆله و دوابهرهی ماڵ، کردی به گاڵته ..
– دایه، بۆ خاتری خوا هێشتا خۆر هه‌ڵنه‌هاتووه، نیوه‌ڕۆی چی؟ (حاجیژن، چووه ده‌ره‌وه و گوڵاڵه ڕووی له نازه‌نین نا:
– نازه‌نین، هه‌سته، خوا ده‌کات نیوه‌ڕۆ وا به ئاسانی دێت… (نازه‌نین پاش به‌یانیانه خواردن، ده‌ستی کرد به شوشتنی قۆڕی و پیاڵه و گوڵاڵه‌ش خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی نوێنه‌کان بوو… حاجی و عه‌بدوڵڵا له ماڵ ده‌رچوون… حاجیژنیش هه‌ر بیری لای شووکردنه‌که‌ی نازه‌نین بوو…
نازه‌نین: دایه … دایه … له کوێی؟
حاجیژن: به‌ڵێ کچم، ئه‌وا هاتم… چییه کچم بۆ با‌نگم ده‌که‌ی؟
نازه‌نین: دایه من و گوڵاله ده‌مانه‌وێت بچینه بازار، هه‌ندێك شت بۆ خۆمان بڕین.
حاجیژن، ئاخر کچم، گه‌ر عه‌بدوڵڵا بتان بینێت چی؟
نازه‌نین: دایه ئه‌و له سه‌فه‌ره و ئێمه‌ش خێرا ده‌گه‌ڕێینه‌وه، تا بازاری راپه‌ڕین ده‌چین.
حاجیژن: باشه کچم به‌س زوو بگه‌ڕێنه‌وه!
نازه‌نین و گوڵاڵه خۆیان بۆ ده‌ره‌وه پۆشته کرد و له ده‌رگه ئاودیو بوون. حاجیژن به دوایاندا ڕای کرد..
– کچم ئاگاتان له خۆتان بێت، ئه‌م شه‌و خه‌وی ناخۆشم بینیوه…
گوڵاڵه: خه‌مت نه‌بێت دایه، مه‌ترسه خه‌وه‌که‌ت وه‌ك خۆت ده‌ڵێیت "که خراپ بوو، ئه‌وا پیچه‌وانه‌که‌ی دێته‌دی".
نازه‌نین، پاش چه‌ند هه‌نگاوێك، ئاوڕێكی له خانووه‌که‌یان دایه‌وه و بێده‌نگی دایگرت، ده‌توت په‌ڕاوی یاداوه‌رییه‌کانی مناڵی ده‌سووتێنیت، چه‌ند هه‌نگاوێك له‌ولاتر، دووباره ئاوڕی دایه دواوه ..
– گوڵاڵه له یادت ماوه، به مناڵی له شوێن خانووه‌که‌ی باجی حه‌پسه یاریمان ده‌کرد؟ ئه‌وسا خانوو نه‌بوو، بووکهشوشهکانمان ده‌کردنه مناڵ و ده‌مان لاواندنه‌وه. گوڵه گیان، تۆ بڵێی مناڵی سالار به باوه‌شمه‌وه، بێمه‌وه ئه‌م ماڵه، قه‌ت دڵم بڕوا ناکات.
گوڵاڵه: کچێ مه‌ترسه، مناڵه‌کانیشمان هه‌مان یاری ده‌که‌ن، به‌شی کچ هه‌ر بووکهشوشهیه و کونجی ماڵ! (به‌ده‌م قسه‌کردنه‌وه گه‌یشتنه لای وێستگه‌ی باسه‌که و سه‌رکه‌وتن. نازه‌نین به گوێی گوڵاڵه‌دا چپاندی …
– کچێ ده‌ترسم وه‌ك باسه پۆڵۆنییه‌که‌ی ئه‌و ساڵه‌مان به‌سه‌ر بێت و نه‌گه‌مه لای سالار.
گوڵاڵه پێکه‌نین گرتی: ئاخر کچێ پێم ناڵێیت، چی ئه‌و ڕووداوه‌ی وه‌بیر هێنایته‌وه؟ خۆ ئه‌گه‌ر واش بێت، ئه‌وا ڕزگارمان بووه!
نازه‌نین، ئانیشکی کوتایه که‌له‌که‌ی گوڵاڵه: کچێ تۆ دونیات به گاڵته گرتووه. (به‌ده‌م ئه‌م قسانه‌وه، له دارهسووتاوهکهوه به‌ره‌و دادگه ملی ڕێیان گرت…)
گوڵاڵه: هه‌ر که باسی پۆڵۆنییهکهت کرد، خه‌ریك بوو بده‌مه قاقای پێکه‌نین.
نازه‌نین: خێراکه سه‌رت داخه، با که‌س نه‌مان بینێت! (چه‌ند هه‌نگاوێکیان مابوو بگه‌نه دادگه، دوو لاو نووسراویان بڵاو ده‌کرده‌وه، پارچه کاخه‌زێکیان دایه ده‌ستی گوڵاڵه..
گوڵاڵه به‌سه‌ر سوڕمانێکه‌وه : "ڕۆژی جیهانی ژنان به‌رز و به‌ڕێز بێت"، کچێ نازه‌نین، سه‌یرکه چی نووسراوه "یه‌کسانی ژن و پیاو.. ئازادی هاوسهرههڵبژاردن .. خۆشه‌ویستی و ئه‌وینداری ئازاد بێت .."
نازه‌نین: کچێ خێراکه، که‌ی کاتی ئه‌وه‌یه!
گوڵاڵه، ده‌ی باشه خۆ نه‌وه‌ستاوم، بۆ ئه‌وه‌نده په‌له‌ته خۆ له ده‌ستت راناکات؟ برواننه ده‌ڵێی له دڵی ئێمه‌دان، خۆزگه ئه‌مڕۆ بووایه. (به ترس و له‌رزه‌وه خۆیان کرد به‌ناو دادگه‌دا و سالار له‌و سه‌ره‌وه هات به پیریانهوه..)
– به‌یانیتان باش، ئه‌وه بۆ وا دره‌نگ هاتن؟
نازه‌نین: به‌یانیت باش، ببوره هه‌روا بۆمان ڕێککه‌وت. ده‌مێك له‌به‌ر ده‌رگه‌ی دادیار ڕاوه‌ستان، دڵه‌ڕاوکێ و نائارامی فشاری بۆ نازه‌نین هێنابوو، هێنده په‌رێشان بوو، پێستی لانینۆکهکانی هێنابووه خوێن.. به‌رده‌وام خه‌ونه‌کانی دوێنێ شه‌وی ده‌هێنایه‌وه پیشچاو.. سالار له‌و به‌ری وه‌ستا بوو و له‌م فره‌تر په‌رێشان بوو، هه‌رچه‌نده بڕوای ته‌واوی به‌م بڕیاره‌یان هه‌بوو، به‌ڵام ئاسۆیه‌کی ڕوونی نهدهدهی.. گوڵاڵه ڕۆچووبووه خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی له‌کاتی گه‌رانه‌وه‌دا چ دۆیهك به دایکی بڵێ و چۆن دایکی به‌وه رازی بکات… له‌ته‌ك تێپه‌ڕبوونی کات، فشاری ده‌روونییان زیاتر ته‌نگی پێ ههڵدهچینین…
ده‌رگه‌وان: سالار و نازه‌نین! (سالار و نازه‌نین و گوڵه به پرتاو خۆیان ترنجانده ژووری دادیار، له‌م کاته‌دا چه‌ند چه‌کدارێك له ده‌رگه‌ی دادگه‌وه ده‌رکه‌وتن و به په‌له به‌ره‌و ژوور خۆیان کوتا…
پۆلیسی پاسه‌وان: بۆ کوێ کاکه به چه‌که‌وه، مه‌گه‌ر نازانی ئێره دادگه‌یه و چه‌ك قه‌ده‌خه‌یه؟
یه‌کێك له چه‌کداره‌کان، که وه‌ك لێپرسراویان ده‌رده‌که‌وت، نامه‌یه‌کی له بنباخه‌ڵی ده‌رهێنا و دایه ده‌ستی پۆلیسه‌که)
پاسه‌وان: ئممم، باشه که‌مێك بووه‌ستن تا دێمه‌وه… ( تا پۆلیسه‌که هاته‌وه، ئه‌وان له سه‌ربانی پێشه‌وه‌ی دادگه دامه‌زران… له‌م که‌ینوبه‌ینه‌دا نازه‌نین و سالار و گوڵاڵه، خه‌ریکی ته‌واوکردنی کاره ڕۆتینه‌کانی خۆمارهبڕین بوون و به‌ده‌م خۆشییه‌وه له دوا ژووری تۆمارکردن هاتنه‌ده‌ر، دڵخۆشی و بروانهکهردهنی وه‌ها ڕۆژیك هێنده باڵی به‌سه‌ردا کیشابوون، هیچ ئاگایان له ده‌وروبه‌ر نه‌مابوو و به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه به‌ره‌و ده‌ره‌وه هه‌نگاوییان ده‌نا…
سالار: گوڵاڵه گیان، تۆ یه‌کسه‌ره بڕۆڕه‌وه بۆ ماڵ و دوایی خۆمان ئاگادارت ده‌که‌ینه‌وه که له کوێین، به‌س له‌بیرت نه‌چێت، که تۆ له داره سووتاوه‌که نازهنینت لێ ونبووه و نازانی زه‌وی قوتی داوه یا ئاسمان هه‌ڵی لوشیوه! هه‌وڵ بده که داوا له دایکت بکه‌یت، تاوه‌کو به‌وان نه‌ڵێت، که تۆ له‌ته‌ك ئه‌و له ماڵ ده‌رچووی و تۆش نازانی بۆ کوێ چووه…
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنه به‌رده‌رگه‌ی دادگه، نازه‌نین باوه‌شی به گوڵاڵه‌دا کرد ….
– گوڵه گیان، نازانم چۆن سوپاست بکه‌م و چۆن بتوانم پاداشتی هاریکاری تۆ بده‌مه‌وه، هیوادارم ڕۆژیك بێت، که بتوانین ئێمه‌ش فریای تۆ بکه‌وین. (خه‌ریك بوو چاوه‌کانی فرمێسکی شادی و دابڕانیان تێده‌زا، به‌ری به گریانی گرت و له‌ته‌ك سالار پێیان هه‌ڵگرت و پێش گوڵاڵه که‌وتن و به‌ره‌و سه‌ر شه‌قامه‌که ملی ڕێگه‌یان گرت… گوڵاڵه‌ش دووراودوور به دوایانه‌وه ڕێی ده‌کرد. چه‌ند جارێك ئاوڕیان له گوڵاڵه دایه‌وه و بزه‌یه‌کی پڕ سۆزیان ئاراسته کرد.. هه‌رچی هێزیان تێدابوو، دابوویانه به‌ر ئه‌ژنۆیان تاوه‌کو ده‌ربازبن. به‌ڵام پێگیره گرتبوونی و خه‌م و شادی، ترس و وره، هیوا و مه‌رگ له ناخیاندا له زۆرانبازیدا بوون. له خه‌یاڵی خۆیاندا توند ده‌ستی یه‌کتریان گرتبوو و بهژنوباڵای ڕێکههڵکهوتهیان له‌ناو ئاپوره‌ی به‌رده‌م دادگه‌دا دیار، دڵیان پڕ له هه‌زار خۆزگه و خه‌یاڵیان بۆ شوێنێك فڕیبوو، که ده‌ستی ڕێسا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی پێڕانه‌ده‌گه‌یشت. سۆمای چاویان، تیشکی ئه‌وینی ده‌هاویشت، ئه‌مڕۆ ئیتر دونیا له‌به‌رچاویان جۆرێکی دیکه بوو. ئاوڕێکیان له گوڵاڵه دایه‌وه و زه‌رده‌خه‌نه‌یکی سوپاس و پێ‌زانین، به‌ڵام جوانه‌مه‌رگ. ده‌ستڕێژی گوله‌ی شه‌ره‌ف و ناموسپه‌رستی له ژێر ته‌رازووه لارهسهنگهکهی دادگه‌دا دایکرد.
یه‌که‌م ده‌ستڕێژ نازه‌نین خه‌ڵتانی خوێن بوو، گوڵاڵه خۆی گه‌یانده لای سالار و نازه‌نین.. ده‌سترێژی دووه‌م، سالار و گوڵاڵه‌ی کرده نیشان و مێردمناڵێکی ده‌ستفرۆشی له خوێندا گه‌وزاند. هه‌رچۆن بوو، سالار خۆی گه‌یانده سه‌ر جه‌سته‌ی له خوێن گه‌وزاوی نازه‌نین و له ئامیزی گرت، به‌ڵام دره‌نگ بوو، نازه‌نین بۆ هه‌میشه خه‌وی لێ که‌وتبوو. نامووسپاریزهران گه‌یشتنه سه‌ریان و گوڵاڵه‌یان به قژ ڕاکێشکرد و پارچه کاخه‌زێکی بچووك له ده‌ستی گوڵاڵه که‌وته خواره‌وه. سالار پڕی دایه کاخه‌زه‌که و ههلیگرتهوه و کردییه‌وه. سه‌راپای جه‌سته‌ی بووبووه نه‌فره‌ت و توڕه‌یی، ده‌توت وێردی ماڵاوای له‌سه‌ر جه‌سته‌ی دڵداره‌که‌ی ده‌خوێنیت:
– بژی یه‌کسانی ژن و پیاو.. (له‌بری چه‌پڵه ده‌ستڕێژێك، سنگی سالاری کرده نیشانه و پارچه کاخهکه ده‌توت ئاڵایه‌کی سووره له ده‌ستیدا ڕای ده‌وه‌شێنێت.. سالار گلا به‌سه‌ر جه‌سته‌ی نازه‌نین دا.. هه‌ر ئه‌وه‌نده هێزی تێدا مابوو، سه‌ری هه‌ڵبڕی و تفێکی کرده چه‌کداره‌کانی بان سه‌ریان و سه‌ری نازه‌نینی گرته نێو ده‌سته‌کانی و نێوچه‌وانی ماچکرد و وه‌ك دوا ئاوات ئه‌م ڕسته‌یه‌ی به پچڕ پچڕی ده‌ربڕی..
– نازه‌نینه‌که‌م، هه‌رچۆن بوو، نه‌یان توانی پێجه‌وانه‌ی ئاره‌زووی خۆمان بڕیارمان پێ بده‌ن، ئازادانه مردین، تاکو خوشه‌ویستی و ئه‌وینداری ئازاد بێت، نه‌فره‌ت له‌م دونیایه، نه‌فره‌ت له ….* پێشتر له ژماره (1) گۆڤاری هونه‌ری «ژیله‌مۆ»ی ئۆگوستی 1997، بڵاو کراوه‌ته‌وه. لێره‌دا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی 8ی مارچی ئه‌م ساڵ، به که‌مێك ده‌ستکاری له ڕێنووس و داڕشتندا، به باشم زانی بڵاوی بکه‌مه‌وه. دیاری شوان، هه‌ر هاڵهکۆکه، هیوادارم ژنانی ئازادیخواز لێم وه‌ربگرن.