شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حیكایه‌ته ناخۆشه‌كانی ژیان
شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حیكایه‌ته ناخۆشه‌كانی ژیان
له نمایشی(ئازاره‌كانی ئه‌و دیو په‌نجه‌ریه‌ك) *
كامه‌ران سوبحانههموو ئه‌گه‌ره‌كانی بونیادنانی هه‌ر نمایشێكی شانۆیی به ته‌نها له‌سه‌ر یه‌ك ره‌گه‌ز بونیاد نه‌نراوه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كۆی سیسته‌م و ره‌گه‌زه‌كانی نمایش ده‌گه‌یه‌نێت به بینه‌ر و وه‌رگر، زنجیره‌یه‌ك ره‌گه‌ز و بونیادی جۆراوجۆره كه ره‌نگه مانای هه‌ریه‌ك له‌و چه‌مك و ره‌گه‌زانه له نمایشێكهوه بۆ یه‌كێكی تر بگۆڕێت، یان له ده‌رهێنه‌رێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر بگۆڕێت، ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت هه‌ڵویست و قسه‌ی له‌سه‌ربكه‌م ئه‌و بونیاد‌و گۆشه نیگایانهیه كه نمایشی مۆنۆدرامای (ئازاره‌كانی ئه‌و دیو په‌نجه‌ریه‌ك)ی له‌سه‌ر بونیادنراوه، پرسیاركردن له‌و به‌ها و بنه‌مایانه‌ی نمایش چه‌ند لایه‌نێكی ئیستاتیكی ئه‌و ئه‌زموونه ده‌خاته روو، دیاره ئه‌م هه‌وڵه‌ش به پله‌ی سه‌ره‌كی كاری له‌سه‌ر ره‌گه‌زی (نووسین و نواندن و ده‌رهێنان)كردووه كه هه‌رسێ له‌و ره‌گه‌زانه‌ی ئه‌م نمایشه(شوان كه‌ریم)ه وتا راده‌یه‌ك ئه‌مه دیارترین به‌ها و ره‌گه‌زی سه‌رنجڕاكێشی ئه‌و نمایشه‌یه كه كه‌م تا زۆر به بێده‌نگییه‌كی زۆردا تێپه‌ڕی، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ دیالۆگێك بخولقێنێنێت بۆیه یه‌كێكی دی له‌و سه‌رنجانه‌ی ئێمه له‌م په‌ڕه‌گرافانه خولقاندنی ئه‌و دیالۆگه‌یه كه پێویسته له دوای ئه‌و هه‌وڵه جدییانه دروستبێت و دهرگابكاتهوه بۆ شێوازی قسه‌كردنی میتۆدیانه له‌سه‌ر نمایشه شانۆییه‌كانمان.
پرسیار له سكێچی گشتی نمایش .
* تهواوئیتر ژیان موژده‌یه‌كی پێ نییه بۆ من!
*ئێواره‌یه‌ك به ته‌نها ده‌چیته‌وه بۆ ماڵه‌وه، به ته‌نها ده‌چیت بۆ پیاسه، به ته‌نها سه‌رخۆش ده‌بیت، به ته‌نها ده‌چیته‌وه بۆ ماڵێكی ته‌نها…هتد (له ده‌قی ئازاره‌كانی ئه‌ودیو په‌نجه‌ره‌یه‌ك)ه‌وه.
ئه‌م په‌ره‌گرافانه سه‌ره‌وه یه‌كه‌مین رسته‌ی شانۆییه‌كه‌یه كه (شوان كه‌ریم) چ وه‌ك ئه‌كته‌ر چ وه‌ك نووسه‌ر ده‌یه‌وێت بیكاته كلیلی چوونه ژووره‌وه بۆ ناو نیگه‌رانییه‌كی زۆری مرۆڤی هاوچه‌رخ له به‌ركه‌وتنی به به‌ها مۆراڵی و ئه‌خلاقییه‌كانی رۆژانه‌ی خۆی، ئه‌م رستانه، ئه‌و سه‌ره‌تایه‌یه كه پاڵه‌وانی شانۆییه‌كه له نێوان یه‌ك یاده‌وه‌ریی و دوو بیركردنه‌وه‌دا دابه‌شده‌كات و قه‌له‌قی ده‌كات له هه‌ڵبژاردنی جۆرێكیان له بیركردنه‌وه‌و بیروباوه‌ڕ به هه‌ریه‌ك له بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو كاره‌كته‌ره جیاوازه، به‌جۆرێك ئه‌م جیاوازییه جۆرێكه له دابه‌شبوونی بیركردنه‌وه‌و ئاخافتنه دژه‌كانی ناخی هه‌ر مرۆڤێكی بیركه‌ره‌وه، دابه‌شبوونێك به‌رده‌وام به‌شێكی ده‌یه‌وێت كۆنتڕۆڵی به‌شه‌كه‌ی دی بكات، ئه‌م دابه‌شبوونه دابه‌شبوونێكی فیزكی نییه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی دابه‌شبوونێكی یۆتۆپیانه‌ی فه‌لسه‌فییه كه له یاده‌وه‌ریی مرۆڤێكی ته‌نها و دڵشكاوه په‌یدابووه، كه دواجار به‌رهه‌می بیركردنه‌وه‌و تێڕامانی مرۆڤێكه له ده‌وروبه‌ری خۆی و له روداوه‌كانی به‌رده‌می، هه‌رچه‌نده له سیسته‌می نمایشه‌كه ئه‌و دوو مرۆڤه جیاوازن و یه‌كه‌میان له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ رۆڵ ده‌بینێت و حیكایه‌ته‌كانمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه، دووه‌میان له پشته‌وه‌ی شانۆ و به (سینهماڤیژن) له گفتووگۆی ئه‌م به‌شه‌ی تری خۆیدایه، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ كام له‌و دوو كاره‌كته‌ره بۆ چركه‌ساتێكیش له چاوی بینه‌ر دابڕێن، به‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی ئه‌م دووكاره‌كته‌ره دوو هێڵی بێ وه‌ستانن و له خاڵێكه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن تا كۆتایی خاڵێكی نادیار به‌رده‌وام له قسه و گفتووگۆ و فڕێدانی رسته و دهستهواژهدان، كه دواتر به‌م دوو كاره‌كته‌ره یۆتۆپییه‌ی بیركردنه‌وه‌ی شوان كه‌ریم ئه‌و چیرۆكه‌ی ئه‌م نمایشه، به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش و جوڵه به دوای جوڵه‌دا ده‌گات بینه‌ر..
كاتێك پاڵه‌وان ده‌یه‌وێت ئه‌م حیكایه‌ته بێتامانه بۆ ئێمه بگێڕێته‌وه، له ململانێیه‌كی قوڵدایه له نێوان خۆی و خودی خۆیدا، یان له نێوان ئه‌و كاره‌كته‌ره‌ی سه‌رته‌خته‌ی شانۆ و ئهوكارهكتهرهی (سینهماڤیژن)هكه، دواجار له پرۆسێسی شانۆییه‌كه‌دا ئه‌م كاره‌كته‌ره‌ی كه ئه‌و وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌رجه‌سته‌ی ده‌كات و وه‌ك نووسه‌ر خولقاندوویه‌تی و وه‌ك ده‌رهێنه‌ر چاودێری جوڵه‌كانی ده‌كات، دوو كاره‌كته‌ری جیاوازن و به‌رده‌وام به پێچه‌وانه‌ی یه‌كتره‌وه ره‌فتار ده‌كه‌ن، ئه‌م جیاوازییه‌ش ته‌نها له ئاستی بیركردنه‌وه‌دا به‌رهه‌م نه‌هاتووه، به‌ڵكو گه‌یشتووه‌ته ئاستی ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت كرداریش، كه دواجار حیكایه‌تی ئه‌و نیگه‌رانییه‌ش به كۆتایی هاتنێكی فیزیكی ئه‌و له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ كۆتایی به هه‌موو حیكایه‌تی پاڵه‌وانه‌كه دێتزمان و حیكایه‌ته‌كانی نمایش:
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م نمایشه خۆی له بوونی زماندا ده‌بینێته‌وه، زمان رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌كته‌ر و بینه‌ره، ئاشكراكردن و ئیشكردن به‌م زمانه له ناو ریتمی نمایشێكی مۆنۆدرامادا لای من جێگه‌ی سه‌رنجه، من به دوای ئه‌وه‌دا ناگه‌ڕێم ئایا ئه‌م فۆڕمه له زمان دابه‌زینه بۆ ئاستێكی تری بینه‌ر، یان هه‌ڵكشانه له‌و سیسته‌م و میتۆده باوانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له نێوه‌ندی شانۆی ئێمه‌دا مه‌رگی بینه‌ریان راگه‌یاندووه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی زمانی مۆنۆدرامای (ئازاره‌كانی ئه‌و دیو په‌نجه‌ریه‌ك) لای من گه‌یشتنه به ترۆكی به‌خشینی چێژی وه‌رگر له روداووی نمایشه‌كه، به تایبه‌تیش ئه‌و بێده‌نگییه قوڵه‌ی بینه‌ر له كاتی نمایشدا به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر دروستبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه جه‌ده‌لییه‌ی نێوان بینه‌ر و زمانی نمایشه‌كه، له‌بیرمان نه‌چێت زمانی نمایش حاڵه‌تێكی جیوهییانهی نێوان نووسه‌ر و ئه‌كته‌ره بۆ خولقاندنی وێنه‌یه‌ك له وێنه‌كانی ژیانی رۆژانه كه ئێمه له‌سه‌ر رێكه‌وتووین و به هه‌موومانه‌وه ئه‌و وێنه‌یه‌مان ناوناوه (شانۆ)، ئه‌م سیما و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی كه له زمانی ئه‌م نمایشه‌دا هه‌بووه جیاوازه له ستراكتۆری ئه‌و تێكسته شانۆییانه‌ی كه پێش نمایش بۆ خوێندنه‌وه نووسراون، گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م رسته‌یه زیاتر بڕۆم، هه‌ر بینه‌رێك له‌و بینه‌رانه‌ی كه به دیار ئه‌م مۆنۆدرامایهوه دانیشتبوو گه‌ر ئه‌و نمایشه‌ی نهبینییایه و ده‌قه‌كه‌ی بخوێندایه‌ته‌وه ره‌نگه هێنده‌ی نمایش ئه‌و چێژه‌ی پێنهگهیشتایه، چونكه بیرۆكه‌ی ده‌قه‌كه و فه‌لسه‌فه‌ی داڕشتنی تێكستی نمایشه‌كه له‌و چیرۆك و ره‌خنه باوانه نزیكبوون كه رۆژانه گوێی هه‌موو هاوڵاتییه‌كی ئه‌م وڵاته‌ی پێڕاهاتووه، به تایبه‌تیش ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه له باره‌ی نا دادپه‌روه‌رییه‌ی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه و فه‌سادی ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ده‌گیرێت، كه رۆژانه له میدیا و رۆژنامه ئه‌هلی و ته‌نانه‌ت زمانی بهرپرسهكانمانهوه ئه‌م بابه‌ت و حیكایاتانه ده‌یبیستین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی رسته‌كانی ده‌قه‌كه‌ی (شوان كه‌ریم)ی له‌و قسانه جیاكرده‌وه، ئه‌و به سیستهمكردنهی زمانه بوو له ناو ده‌قێكی شانۆییدا، كه دواجار ئه‌و زمانه ده‌بێته زمانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕ له كردار و ململانێ و روداوی ئاڵۆزی ژیانی كاره‌كته‌رێكی ته‌نها، كه ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ته‌نها له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نا داداپهروهردا به‌رهه‌م نایه‌ت، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی جارێكی تر سیسته‌می نوێی به‌ڕێوبردنی ژیان و جیهانگیریی و فۆڕمه خێراكانی ژیانی مرۆڤی هاوچه‌رخ له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشچوونی لایه‌نی ژیاری و ته‌كنه‌لۆژیا و بیناسازی و زۆر لایه‌نی تریش كاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندییه داده‌نێن، به پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌م ئاڕاسته‌یه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا هه‌وڵێك بۆ روخاندن و تێكشكاندنی به‌ها رۆحییه‌كانی تاك هه‌یه، كه پاڵه‌وانه‌كه‌ی(ئازاره‌كانی ئه‌و دیو په‌نجه‌ریه‌ك) نزیكترین نموونه‌ی ئه‌و كاره‌كته‌ره‌یه كه ئه‌مڕۆ له قوڵایی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌وه به‌رهه‌م هاتووه.
گه‌ر به رامانێكی قوڵه‌وه سه‌یری ده‌وروبه‌رمان بكه‌ین و له ناو ئه‌و پێشكه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی ته‌كنه‌لۆژیادا كه هۆكاری خولقاندنی ئه‌و كه‌شه‌یه له نمایشه‌كه‌دا، ئه‌م كاره‌كته‌ره ده‌كه‌وێـته قسه‌كردن له‌گه‌ڵ وێنه‌ی دووه‌می خۆی، (كه پێشتر ئاماژه‌م پێكرد كاره‌كته‌ری سه‌رته‌خته‌ی شانۆ و كاره‌كته‌ری سینهماڤیژنهكه) كه ره‌نگه ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه به سینهماڤیژن له پشته‌وه‌ی شانۆ ده‌رده‌كه‌وت وێنه‌ی نه‌ستی ئه‌و كاره‌كته‌ره تاقانه‌ی نووسه‌ر بێت كه ده‌یووست له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ رۆڵی ببینێت، ره‌نگه وێنه ئه‌و كاره‌كته‌ره شبێت كه له ئه‌نجامی بیركردنه‌وه‌و به یۆتۆپیكردنی وێنه‌یه‌كی جیاوازی (خود) دابێت كه له ساتێك له ساته‌كانی ژیاندا مرۆڤێك بیر له‌وه بكاته‌وه ئه‌و ره‌فتارانه‌ی كه ده‌یكات به‌شێكی له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خۆی و به‌شێك له‌و ره‌فتارانه‌ی (منی باڵا) به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنێت، له نێوان (من و منی باڵا)ی كاره‌كته‌ری مۆنۆدراماكهدا زمان و بیركردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی ئه‌ندێشه‌ی كارهكتهرهكهبوو، كه ئه‌و ململانێیه‌ی له نێوان كاره‌كته‌ره‌كه‌ی سه‌رته‌خته‌ی شانۆ و هه‌مان كاره‌كته‌ری نێو سینه‌ما ڤیژنهكهی دروستكردبوو.
كاتێك له سه‌ره‌تا و كۆتایی شانۆییه‌كه‌دا چه‌ندجارێك پاڵه‌وانه‌كه ئه‌م رسته‌یه دوباره ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت:
(ره‌نگه رۆژێك بێت كه له به‌رده‌م ئاوێنه‌كه‌دا بووه‌ستین و سه‌یری خۆمان بكه‌ین، ئاوێنه‌كه پێمان بڵێت، هۆ پیاوه پیره‌كه بۆ كێ خۆت جوان ده‌كه‌یت؟ كراسه‌كه‌ت بێزار بووه له بۆنی بنباڵت… ئیدی ئه‌و رۆژانه درۆیه‌كی گه‌وره بوو كه مامۆستا له ته‌خته ره‌شه‌كه‌ی قوتابخانه‌ی به گه‌وره‌یی نووسی ژیانه جوانه! ئه‌وانه هه‌مووی درۆ بوون درۆ.)
له‌م حاڵه‌ته بێزارییانهدا پاڵه‌وانه‌كه‌ی(ئازاره‌كانی ئه‌و دیو په‌نجه‌ریه‌ك) به توورهبوونێكی زۆره‌وه هاوار ده‌كات و به‌م رسته بێزارانه كۆتایی به‌گه‌مه‌ی شانۆییه‌كه‌ی دێنێت و ده‌ڵێت: ( من بێزار بووم له هه‌موو رۆژه‌كان، هه‌موو رۆژه‌كان بۆ خۆتان، له ده‌رگاكه‌م مه‌ده‌ن، نایكه‌مه‌وه شه‌وی به‌راتیش، ده‌رگا بۆ كه‌س ناكه‌مه‌وه، جه‌ژنه‌كان هه‌موویان بۆخۆتان هه‌موو رۆژه‌كانی ساڵ هه‌موو جه‌ژنه‌كان بۆخۆتان، به رۆژی شانۆشه‌وه، من بێبه‌ریم له سیاسه‌ت، ئه‌و خه‌ڵكه رۆژانه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان راده‌كه‌ن، نازانم په‌له‌ی چییانه، شیعر بۆ كێ ده‌نووسین؟ ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه وه‌ستاوین بۆنی گومان لێیه‌ت، رۆژنامه‌و بۆ چییه؟ به ته‌نها ده‌نووین، به ته‌نها پیاسه ده‌كه‌ین، به ته‌نها دهمرینننننننننن)
دیاره رستنی ئه‌و په‌ره‌گراف و نیگه‌رانییانه‌ی ناو ناخی كاره‌كته‌ر پێویستی به زمانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی پڕ له گوزارشتكاری هه‌یه، كه له دواجاریشدا چۆن نووسه‌ری شانۆنامه ئه‌و رستانه بخاته ناو سیسته‌می دیاری كراوی ده‌قه‌وه، به‌و پێیه‌ی ئه‌م ده‌قه تاكه ئه‌كته‌رێك رۆڵی ده‌بینی، هه‌موو قورسایی ده‌قه‌كه له رووی زمان و گوزارشتكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و تاكه پاڵه‌وانه بوو، ئه‌مه به ده‌ر له‌وه‌ی له كاتی رۆڵبینیندا و له ئاخافتنی پاڵه‌واندا تارمایی كاره‌كته‌ری تر ده‌رده‌كه‌وت، به‌ڵام زمانی گوزارشتكاری ده‌قه‌كه هێنده‌ی هه‌وڵی چركردنه‌وه‌ی مانا و هێمای رسته‌كانی پاڵه‌وانه‌كه‌ی دابوو هێنده به دوای شتی تردا نه‌رۆیشتبوو، لایه‌نێكی تری ئه‌م رستانه وێنه‌یه‌كی رۆشنتری ناخی پاڵه‌وانێكی توڕه و بێ‌باك ده‌رده‌خات كه بێزارییه‌كانی گه‌یشتووه‌ته پله‌یه‌كی باڵا و له حاڵه‌تی ته‌قینه‌وه‌دایه، هه‌روه‌ك ئه‌م رستانه به‌سن بۆ شیكاركردنی ناخی كاره‌كته‌رێك كه له ناخیدا هه‌ست به ته‌نهایی، بێزاری، بێئومێدی دڵشكان ده‌كات، ئه‌م ریتمه له بونیادی تێكستی نمایش ریتمێكی پوچگهرانه و بینینێكی پوچگهرانهیه، بۆ ژیانی مرۆڤ و بیركردنه‌وه‌و هیواو ئاواته‌كانی، بینه‌ر له به‌ركه‌وتنی ئه‌م رستانه‌وه ده‌توانێت زۆر وێنه‌ی تر و جیاوازتری ناخی كاره‌كته‌ره‌كه و چیرۆكی نمایشه‌كه ببینێت، كه ره‌نگه ئه‌و بینینه‌ش پێچه‌وانه‌ی ریتمی نووسینی زۆر نمایشی شانۆیی تر، كه پله به پله ئه‌و حاڵه‌ته بگات به بینه‌ر، به‌ڵام ئه‌م شانۆییه له یه‌كه‌م رسته‌وه تا كۆتایی نمایش هه‌موو كردار و دیمه‌ن و رسته‌كان ئه‌و مانا پوچییه‌ی ژیان به ئاشكرا راده‌گه‌یه‌نێت بۆ بینه‌ر.نمایش چیمان پێده‌ڵێت؟
گه‌رچی هێڵی گشتی نمایشه‌كه وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌مان پێدا، پرسیاركردنه له ته‌نهاییه‌كانی مرۆڤی هاوچه‌رخ، پرسیاركردنه له‌و گومان و نا دڵنیاییانه‌ی كه له ئه‌نجامی داخرانی ژیانی مرۆڤی هاوچه‌رخه‌وه له دایكبووه، به‌ڵام گرنگترین ره‌گه‌زی مۆنۆدراماكه پرسیاركردن و ئاڕاسته‌كردنی كۆمه‌ڵێك تێڕوانینه بۆ كێشه‌كانی مرۆڤی كورد له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، به‌ڵام به بینینێكی وردی ره‌شبینانه‌وه دوور له‌و بۆچوونه خۆشنوودییه سیاسیانه‌ی كه موژده‌ی ئه‌وه‌یان به مرۆڤی ئێمه ده‌به‌خشی كه وڵات و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به‌ره‌و به به‌هه‌شت بون هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌م نمایشه ئه‌وه‌ی پێوتین كه نه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له به‌هه‌شتا ناژی، به‌ڵكو له دۆزه‌خێكی پڕ ئازاردا ده‌ژی و رۆژ به رۆژیش ئه‌و دۆزه‌خه ئازاره‌كانی زیاتر ده‌بێت و دیواره‌كانی ئه‌ستوور تر ده‌بێت بۆ مرۆڤی ئێمه، به بڕوای من ئه‌م ره‌گه‌زه یه‌كێكه له‌و ره‌گه‌زانه‌ی كه (ئازاره‌كانی ئه‌و دیو په‌نجه‌ریه‌ك) سه‌رنجی زیاتری ئێمه بۆ لای خۆی راده‌كێشێت، به تایبه‌تیش له باسكردنی كێشه‌ی خۆشه‌ویستی و ته‌نهاییه‌كانی كه‌سایه‌تی كورد له قۆناغی ئێستادا و ئه‌و پرسیار و گومانانه‌ی كه مرۆڤی ئێمه هه‌یه‌تی له‌باره‌ی فۆڕمی ژیان و پرسیاره‌كانی خۆی له‌و ژیانه، چونكه گه‌ر به دیدێكی تههریجیانهش بێت ئه‌م نمایشه پێی وتین خۆشه‌ویستی وه‌همێكه له ناو ئه‌و دۆزه‌خه گوواوییهدا كه سه‌رجه‌م ره‌هه‌ند و لایه‌نه جۆراو جۆره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی گرتووه‌ته‌وه به خۆشه‌ویستی و ئهڤینیشهوه، ئه‌وه‌ی ئێمه و هه‌موو هاوڵاتییه‌كیش ههستیپێدهكهین هه‌مان ئازاره كه هه‌ر مرۆڤێكی تری ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی هه‌پرون هه‌پروون كردووه.ئه‌كته‌ر و چاودێری نمایش:
دوا سه‌رنج و بینینی من بۆ ئه‌م نمایشه، دیدێكی گشتگیره بۆ دوان و شێوازی به‌رجه‌سته‌كردنی نواندنی ئه‌كته‌ر له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ، ئه‌م لایه‌نه‌ش دوو مه‌ودای هه‌یه، یه‌كه‌میان توانای ئه‌كته‌ره له خوڵقاندنی هێزی ئه‌فسووناوی خۆی له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ، دووه‌میان چۆنییه‌تی چاودێریكردنی ئه‌و توانایانه‌ی ئه‌كته‌ره له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ، هیچ نمایشێك به‌بێ كارلێكی ئه‌م دوو ره‌گه‌زه بوونێكی ته‌ندرووستی نابێت.
هه‌موو ئه‌و حاڵه‌ته سایكۆلۆژی و توانا بهرجهستهكاریانهی سه‌ره‌وه كه ئاماژه‌م پێكرد به هێزی نواندن و ته‌كنیكی جه‌سته‌یی و ده‌نگیی(شوان كه‌ریم) له‌سه‌ر شانۆ به‌رجه‌سته بوو، ئه‌و له‌سسه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ به‌رده‌وام وه‌ك باڵنده‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش به ئاوازه‌كانی سه‌رنجی ئێمه‌ی بۆ لای خۆی راده‌كێشا، به تایبه‌تیش له شێوازی نواندن و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و جۆره له ئه‌داكردن و په‌یڕه‌وكردنی زمانی ئاخافتن و ته‌كنیكی ده‌نگی، كه به‌رده‌وام و له كاتی نمایشدا ئه‌و ئه‌كته‌ره له نه‌ستی منی بینه‌ردا ئه‌وه‌ی ده‌خولقاند كه ئه‌و ئه‌كته‌رێكی به توانایه‌و ده‌بێت وێنه‌كانی ئه‌و له بینینی ئێمه‌دا بمێنێته‌وه، شتێكی به‌ڵگه نه‌ویستیشه نواندن له مۆنۆدرامادا تونستی رۆڵبینین و ته‌كنیك و ئه‌زموونی زۆر زیاتری له نواندن له شانۆییه‌كی تردا ده‌وێـت، چونكه مۆنۆدراما هه‌موو توانا و هێزه‌كان له رووبه‌ری ته‌خته‌ی شانۆ له ته‌نها یه‌ك ئهكتهردا كۆدهبێـهوه، به‌مه‌ش ئه‌كته‌ر پێویستی به توانایه‌كی له راده‌به‌ده‌ر هه‌یه بۆ خولقاندنی رۆڵ و ژیان له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ، زۆر خاڵی تریش كه جیاوازی نێوان مۆنۆدراما و شانۆییه‌كی تر ده‌رده‌خه‌ت كه ئێستا و ئه‌م نووسینه وه‌زیفه‌ی ده‌رخستنی ئه‌و جیاوازییانه‌ی نییه، ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت سه‌رنجی له‌باره‌وه بڵێم به ده‌ر له توانا و شێوازی رۆڵبینینی ئه‌م ئه‌كته‌ره، بوونی چاودێری نمایشه، كه خۆی له كاره‌كته‌ری (ده‌رهێنه‌ر) دا ده‌بینێته‌وه، ده‌رهێنه‌ر له‌م مۆنۆدرامایه‌دا بوونێكی نادیاری هه‌یه، شوان خۆی نووسه‌ر خۆی ئه‌كته‌ر خۆی ده‌رهێنه‌ر و چاودێری نمایشه‌كه بووه، بهه بڕوای من ئه‌مه زۆرترین بۆشایی له‌م نمایشه‌دا دروستكردبوو، به جۆرێك زۆر دیمه‌ن و كردار و حاڵه‌ت هه‌بوو جۆرێك له كرداری عهفهوییانهی ئه‌كته‌ری ده‌رده‌خست له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ، بێگومان ئه‌مه‌ش له نا ئاماده‌یی ده‌رهێنه‌ر و چاودێره‌وه خۆی ده‌بینییه‌وه، چونكه به‌رده‌وام ئه‌و وه‌ك ئه‌كته‌رێكی ته‌نها له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ به بێ ده‌رهێنه‌ر یان هه‌ر هیچ نه‌بێت یاریده‌ده‌رێكی ده‌رهێنه‌ر خۆی و رووخساری خۆی نهبینییوهتهوه، ئه‌م حاڵهتش به پله‌ی یه‌كه‌م بۆشایی له شێ,از و به‌ركه‌وتنی ئه‌كته‌ر دروستده‌كات له به‌ركه‌وتنی به ئێكسسوار و روناكی و ره‌گه‌زه‌كانی تری سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ، له‌م فۆڕم و شێ,ازه نمایشانه‌دا هه‌ندێ حاڵه‌تی رێكه‌وت ده‌كه‌وێته‌وه، كه ره‌نگه له بنه‌ڕه‌تیشدا رێكه‌وت نه‌بن و ئه‌كته‌ر به توانا و ئه‌زموونی خۆی له‌سه‌ر شانۆ خولقاندبنی به‌ڵام لای بینه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته به‌و رێكه‌وته ده‌كه‌وێته‌وه، بۆ نموونه چه‌ندین جوڵه‌ی ئه‌كته‌ره‌كه له (گرتنی ده‌مانچه‌كه و شه‌قدان له رۆژنامه‌كه‌و رشتن بۆ سه‌ر مێزه‌كه و راكردن بۆ دواوه‌ی شانۆ بۆ به‌رده‌م پیاوی سینهماڤژنهكه) ئه‌م حاڵه‌ت و كردار و جوڵانه لای من وا ده‌كه‌وته‌وه كه ئه‌و چركه‌یه به شێوه‌یه‌كی عه‌فه‌وی كردبنی، نه‌ك جوڵه‌یه‌كی نه‌خشه بۆ داڕێژرا و پڕۆڤه تێداكراو، چونكه جوڵه‌كان ئه‌و ئیحایهی به ئێمه نه‌ده‌به‌خشی كه پێشتر ئه‌و جوڵانه به پڕۆڤه و به چه‌ندین جار دووباره‌كردنه‌وه ئێستا له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ و له نمایشدا ده‌كرێت.
به بۆچوونی ئێمه ئه‌م خاڵه له نا ئاماده‌یی چاو‌دێر و ده‌رهێنه‌رێك به‌شێكی جوانكاری ئه‌و نمایشه‌ی برد، گه‌ر وانه‌بایه (ئازاره‌كانی ئه‌و دیو په‌نجه‌ریه‌ك) گفتووگۆیه‌كی زیاتریش له نێوه‌ندی شانۆییدا دروستده‌كرد.* ئه‌م نمایشه له چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵی سلێمانی بۆ هونه‌ریی شانۆی قه‌زاكان، ئێواره‌ی 3/11/2008 نمایشكرا، به هاوكاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ/سلێمانی