![تۆپی زلهێزه‌كان… رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ناوچه‌یه‌كی پڕ ژاوه‌ژاو ………..مهاجیر فارس ناوپردانی تۆپی زلهێزه‌كان… رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ناوچه‌یه‌كی پڕ ژاوه‌ژاو ………..مهاجیر فارس ناوپردانی](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/handPen_108427855.jpg)
تۆپی زلهێزه‌كان… رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ناوچه‌یه‌كی پڕ ژاوه‌ژاو ………..مهاجیر فارس ناوپردانی
تۆپی زلهێزه‌كان…
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ناوچه‌یه‌كی پڕ ژاوهژاومهاجیر فارس ناوپردانی
arsan_arsan5@yahoo.comرۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، به‌مانا فراوانه‌كه‌ی، به‌درێژایی مێژوو ناوچه‌یه‌كی ستراتیجی گرنگ بووه‌و خاوه‌نی سیمای تایبه‌تی خۆی بووه. شوێنگه‌ی جوگرافی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌كه‌وێته نێو جه‌رگه‌ی جیهانی كۆن و كێشوه‌ره‌كانی كه ئه‌م جیهانه پێك دێنن، (ئاسیا‌و ئه‌وروپاو ئه‌فریقیا) پێكه‌وه گرێ ده‌دات كه له باشوره‌وه كه‌نداوی فارس و ئۆقیانوسی هیند وه له رۆژئاواوه ده‌ریای سپی ناوه‌راست و زه‌ریای ئه‌تله‌سی و له‌رۆژهه‌ڵات و چین و ووڵاتی هندستان وه له باكووره‌وه ده‌ریایی ره‌شه. رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست خاوه‌نی چه‌ندین گه‌رووی ستراتیجیه وه‌ك جه‌به‌ل تاریق و باب لمه‌نده‌ب و هورمزو بسفۆر و ده‌رده‌نیل كه له‌گه‌ڵ سوێس چه‌ندین ده‌ریاو زه‌ریای ستراتیجی گرنگ پێكه‌وه گرێ ده‌ده‌ن. (گه‌رووی هورمز كه‌نداوی عه‌ره‌ب به‌كه‌نداوی عومان و ده‌ریای عه‌ره‌ب گرێ ده‌دات گه‌رووی باب لمه‌نده‌ب زه‌ریای هیندی و كه‌نداوی عه‌ده‌ن به ده‌ریای سووره‌وه گرێ ده‌دات، كه‌ناڵی سوێس هه‌ر (2) دوو ده‌ریای سوور‌و ناوه‌راست پێكه‌وه گرێ ده‌دات و هه‌ر(2) دوو گه‌رووی بۆسفۆرو ده‌رده‌نیل ده‌ریای ره‌ش و ناوه‌راست پێكه‌وه گرێ ده‌ده‌ن، گه‌رووی جه‌به‌ل تاریقیش ده‌ریای ناوه‌راست له‌گه‌ڵ زه‌ریای ئه‌تله‌سی).
كه‌واته وه‌ك پردێك وایه كه له مابه‌ینی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای جیهانه‌وه وه ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بێكهاتووه له‌م ووڵاتانه وه‌ك كوردستان وئێران و توركیا و قبرس و یۆنان و سعودیه و كوێت و به‌حرین و ئیمارات و عمان و ئه‌فغانستان و باكستان و میصر‌و سودان و ئیسرائیل و فه‌له‌ستین و سوریا و لوبنان وئهردن، و تاجیكستان و توركمانستان و ئهزبهگستان ، ئازربێجان،گورجیستان ،ئه‌رمه‌نستان(ناوهجهی قه‌فقاس) مه‌غریب و جه‌زائیر ولیبیا ومۆریتانیا . وه هه‌روها زیاتر له (50) نه‌ته‌وه‌یه له‌م ناوهجهی ده‌ژێت وه‌ك كورد، عه‌ره‌ب ، فارس ، تورك ، ئه‌رمه‌نی ، ئازه‌ری، بلوجی،هندی،یونانی،مارونی ،بدوی، وبهربهری ، سودانی ،نوبهئهی،و ئاشوری و كلدانی وسیریان ، پنجابی ،بشتۆن، داری،ئۆزبه‌كی، تاجیك ئۆزبه‌ك، توركمان ، هرزاره، جركس،بالوشی، باشتون، تاجیك ، هزاو، ئهزبك، گیلكی ، سندی، مهاجر،یه‌هودی ،داغستانی،ئهزیری،جۆرجی،ئهنجازی ……….هتد .
له روانگه‌ی مێژووییه‌وه به شوێنكی مێژووه‌ی گرنگ داده‌ندرێت جونكه ئه‌م ناوجه‌یه به نیشتمانی یه‌كه‌می مرۆڤ داده‌ندریت كه ژیانی مرۆڤ له ناوجه‌یه ده‌ستی پێكرده‌وه ، وه ئینجا گه‌شه‌ی كرده‌وه له هه‌موو بوراێكهوه وه وورده وورده مرۆڤ زیادی كرده‌وه ئینجا به هه‌موو لاێكی جیهانه‌وه بلاو بۆته‌وه كه جیهانی ئه‌مرۆی لێپیكهاتهوه ،بۆیه كۆنترین شارستانیه‌كانی جیهان و ئاینه سه‌ره‌كیه‌كان داده‌نرێت كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه وه‌ك (شارستانیه‌كانی سۆمه‌ریه‌كان (میسۆپۆتامیا) له ئێراقی وفیرعهونیهكان (نیل) له ووڵاتی مصیر، یۆنانیه‌كان له ووڵاتی یۆنان ، ساسانیه‌كان له‌وولاتی ئیران و كوردستان و میتانیه‌كان باپیره گه‌وه‌ری كوردان له كورستان …هتد . بنكه‌ی سه‌ركی دینی ئاینه‌كانی ئیسلام و كریستیان و جوو وه هه‌روه‌ها بنكه‌ی سه‌ركی دینی زه‌رده‌شتی و یه‌زیدی وه هه‌بوونی جه‌ند دینی تر وه‌ك هندوس و بوزی و …..هتد هه‌رله به‌رئه‌مه‌ش به پیرۆزترین شوێن داده‌نرێت له روانگه‌ی دینیه‌وه كه به تایبه‌تی دینی ئیسلام و مه‌سیحی خاوه‌نی زۆرینه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی جیهانن، ئه‌م دووڵایهن كاریگه‌رێكی به‌رجاویان هه‌بووه له پێشكه‌وتنی جیهان له هه‌موو بوارێكه‌وه .به‌ڵام له رۆژگاری ئه‌مرۆ دا به‌هۆی ههلكهوتنی شوێنگه‌ی جوگرافیای ئه‌م ناوجه‌یه كرنگی زۆری هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی سود له شارستانی یه‌كانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواوه هه‌روها له‌م ده‌ڤه‌ره پان و به‌رینه جه‌ندین ئیمپراتۆیه‌تی گه‌وره‌یه تێدا دروست بوو هه‌روه‌ك ئیمپراتۆریه‌تی میتان و ماده‌و ههخامهشنی وساسانی، ئیمپراتۆریه‌تی یۆنانیه‌كان و ئاشورو بابلی و وه ئیمپراتۆریه‌تی ئهسهكهندریی مكهدونی ، وه ئیمپراتۆریه‌تی سه‌فه‌وی و عوسمانی له گه‌ل ئه‌وه‌ش جه‌ندین جار تووشی داگیركاری ئیمپراتۆریه‌ته‌كانی ده‌وربه‌ر و جیهان هاتووه وه‌ك ئیمپراتۆریه‌تی رۆمانیهكانهوه و ئیمپراتۆریه‌تی مه‌غۆل وه جه‌ندین هیزی تر وه ئه‌مه له كۆنه‌وه به‌لام له سه‌رده‌می سه‌ده‌كانی شانزه و تاوه‌كو ئیستا وه‌ك هاتنی ئیمپراتۆریهتیهكان رۆژئاوا وه‌ك ئینگلیز و قهرنسی و ئیسپانی و پرتوگالی و رووس و وولاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا…هتد .
رۆژهه‌ڵات ناوه‌راست شوێنگهێكی ستراتیژی به‌هێزی له جیهاندا هه‌یه له روانگه‌ی ئابووریشه‌وه جونكه ئه‌م شوێنه ده‌وله‌مه‌ند به سامانی كانزای به‌تایبه‌تی له نه‌وت 66%خاون نه‌وتی جیهان وه له غازی سروشتی 31% خاوه‌ن غازی جیهان و به‌پیتی خاك و ئاووهه‌وای سازگار و هه‌بوونی سهرجاوی ئاوی شیرین ………..هتدوه ئه‌مه له‌ڵایه‌كه‌وه ، كه ده‌كه‌وێت سه‌رهێلی ناوجه‌ی فێنكی نیمجهی گۆی باكوری گۆی زه‌وی ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری باشی هه‌یه له سه‌ر جاڵاكیهكانی مرۆڤ به‌گشتی هه‌یه رهنگداناویكی به‌رزی ده‌بێ بۆ به‌هیزبوونی ئابووری ناوچه‌كه و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌ورێكی باڵای هه‌یه له بواری گه‌شت و گوزاری وه بزافی گه‌شت و گوزار به بزافێكی ئابووری گرنك داده‌نرێت وه به هه‌بوونی تواناكانی به‌رزی سروشتی و مرۆی له روانگه‌ی گه‌شت و گوزاره‌وه زۆر به‌رزی هه‌یه وه‌ك له رووی سروشتیه‌وه (جیاوازی زۆر له رووی به‌رزی و نزمی خاكی ناوجهكهوه ؛ هه‌بوونی به ده‌یان ده‌ریا و كه‌نداو ده‌ریاچه‌وه رووبار‌و كانیاو سه‌رجاوه‌و……هتد ، جیاوازی ئاووهه‌وای ناوچه‌كه و دارستان و گژوگیا ………هتد وه له رونگه‌ی توانای مرۆییه‌وه وه‌ك هه‌بوونی شوێنه‌واره دیرَینهكان وه‌ك میسۆپۆتامیا و دۆڵی نیل ……هتد وه هه‌بوونی شوێنه پیرۆزه‌كان له روانگه‌ی دینه‌وه وه‌ك مككه و مه‌دین و قودس و كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و وه ڵالش وه به‌سه‌دان شوێنی تر وه جه‌ندین هۆكاری تر .
به‌ڵام له روانگه‌ی سیاسیه‌وه به ناوچه‌یكی نائارام و ناجێگر داده‌نرێت جونكه گه‌وره‌تریت كیشه‌ی ئه‌م ناوچه‌ی كێشه و ململانێی ئاینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌ی تێدا بهرجاوهو گه‌وره‌یه كه وه‌ك جه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی خاوه‌ن نیشتمان ده‌چه‌وسێنه‌وه وه‌ك دابه‌ش كوردستان به‌سه‌ر جه‌ندین ووڵات (وه‌ك توركیا و ئێران و ئێراق و سوریا و (ناوجه‌ی قه‌فقاس) گورجستان و ئه‌رمه‌نستان و ئازربیجان، ململانێ نێوان عه‌رب و تورك و فارس ، ، وه نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیل وه یاخود كێشه‌ی نێوان ئێسلام و جووومسیحی وهكێشهی نێوان عه‌رب و ئیسرائیل وه‌ك دروستكردنی ده‌وڵه‌ت بۆ جوڵه‌كه له‌فه‌له‌ستین له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش نه‌بوونی ده‌وله‌ت بۆ فه‌له‌ستینیه‌كان ، ملمڵانی نێوان سودان و هه‌رێمی دارفور وه كێشه‌ی هه‌رێمی كهشمیرله نێوان پاكستان و هندستان وه كیشه‌ی نیوان توركیا و قبرس …هتد، وه هه‌روها سهرههلًدانی كێشه‌ی مه‌زهه‌بی له نێوان سونه و شیعه ئه‌مانه لهڵاێكهوه ململانێی نێوان زلهێزه‌كانی جیهان ، هه‌رله كۆنه‌وه تا ئه‌مرۆ له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه له‌لایه‌كی تره‌وه . ئه‌م كێشانه‌و دۆسیانه تا ئه‌مرۆ بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه، كه وه‌ك بۆمبی چینراو ئه‌گه‌ری ته‌قاندنه‌وه‌یان له‌هه‌موو ساتێك‌دا له ئارادایه ، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش وه‌كو نه‌خۆشی درێژخایه‌ن وانه كه كۆمه‌ڵگای به‌ره‌و نه‌هامه‌تی و نه‌داری و هه‌ژاری و ناله‌باری ناسه‌قاگیری برده‌وه .
له بواری حكومرانی ئێستای ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست یه‌ك و دووكیان نه‌بێت ئه‌ویتریان له شێوازی حكومهرانی دكتاتۆرین ج رژێمی كۆماری بن ج رژێمی پاشایه‌تی بن جگه‌له‌وه‌ش سه‌ركرده‌كان به‌گشتی له ژێر ركێفی زلێهێزهكانن وه سه‌ربه‌خۆنین به‌لكو ووڵاتهكهشیان بهسراونهتنهوه بهبهرژهوندی زڵهێزه‌كان، ئه‌مانه له لاێكهوه وه له‌لاێكی تریشه‌وه كه ووڵاتانی ناوچه‌كه هیچ پرۆسیكی دیموگراتی رهستهقینه تێدا به‌دی ناكریت به‌س بهشێویكی (رۆتینی )ئه‌نجام ده‌دن بۆ جاوهشهكردنی رای جه‌ماوه‌ری له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات . وه هه‌رجی ده‌سته‌ڵات و سه‌رماییه هه‌یه له ڵایه‌ن گروپێك به هه‌ر ناوێك بێت ده‌ست به سهردادهگریت بۆ خۆیان زه‌وتی ده‌كه‌ن وه به گشتی ده‌بی ووڵات به خاك و خه‌ڵكه‌وه له خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان دابێت وه سه‌ره‌رای گوێنه‌دانی رای گشتی جه‌ماوه‌ر دیارده‌ی به‌رجاوی گه‌نده‌لی ته‌شه‌نی كرده‌وه له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه داموو ده‌زگاكانی حوكمومهت وه جگه له گهندلكاری له كاروباری ده‌وله‌ته‌وه بازار‌و بازرگانی و ژیانی هاووڵاتیانیش گرتۆته‌وه ئه‌م دیارده‌یه‌ش گرفتێكی گه‌وره‌یه له پێشكه‌وتن و ئاودانكردنه‌وه ووڵات ده‌بێ به‌لكو هۆكارێكه بۆ له ناوجوون و دواكه‌وتووی و هه‌ژاری كۆمه‌لگا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌وه هه‌ره زۆری ده‌وڵه‌تانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، گه‌ر هه‌موویان نا، زۆر یان كه‌م له‌ریزی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن كه به‌ده‌وڵه‌تی سه‌ر نه‌كه‌وتوو Failed States ناسراون. ئایدۆلۆجیای توندره‌وی ئاینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وایه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا په‌ره‌ی سه‌ندوه به‌جۆرێك گه‌ر رێگای لێ نه‌گیرێت، به‌و توانسته ئابووری و رامیاری و سه‌ربازییه‌ی كه ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه هه‌یانه یان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ده‌ستی بێنن، له‌نێوانیشیاندا به‌ده‌ست هێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، ده‌بنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ئاشتی جیهان .رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئه‌مرۆ هه‌رێمایه‌تی ترسناك و ئایندهی لێڵ و شاراوه‌یه.دیاردی سه‌رهه‌ڵدانی كرداری تیرۆرستی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كاردانه‌وێكی ترسناكی هه‌یه به‌سه‌ر گه‌ڵانی ناوچه‌كه جونكه زیاتر ململانێی ئاینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه سه‌رهه‌ڵده‌دات و له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش ده‌ست تێوه‌ردانی ووڵاتانی زلهێزه‌كان له ده‌وڵه‌تان ناوچه‌كه .
هه‌روها زۆربه‌ی ووڵاتانی ئه‌م ناوچه‌یه له روانگه‌ی ئابووریه وه كیشه و گرفیتان زۆره وه‌ك كێشه‌ی كه‌می ئاوی شیرین ئه‌مه‌ش له به‌ر جه‌ند هۆكارێكه‌وه وه‌ك هۆكاری سروشتی (به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی گۆی زه‌وی وه كه‌می دابارین و وه هۆكاری مرۆی وه‌ك هه‌مووشتێك له پێناوی زلهێزه‌كان نه‌ك له‌پێناوی مرۆڤایه‌تدا )ئه‌مش واده‌كات كه ئاسایشی خۆرك به‌رو ئالۆزی و نادیار بروات وه زیاتر خه‌ڵكانی ناوچه‌كه تووشی هه‌ژاری ونه‌داری ده‌بن هه‌ر بۆیه وابێدهجێت به‌كشتی جیهان تووشی كێشیهێكی گه‌وره‌ی ئابووری و سیاسی بێته‌وه جونكه هه‌ر سیسته‌مێك له لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه یهكگرتهوه دامه‌زرابێت له پێناوی قازانج بۆ ( زلهێزه‌كان) سه‌رماییه داره‌كانه نه‌ك له پێناوی مرۆڤایه‌تی هه‌روه‌ك سیسته‌می خۆراكی جیهانی دانه‌نراوه بۆ تێكردنی فه‌قیرو هه‌ژاران به‌لكو دانراوه بۆ وهه‌ست هێنانی قازانج هه‌ر بۆیه سیسته‌می سه‌رماییه‌داری به‌ره‌و ئاراستێكی خراب ده‌روات ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه تووشی جه‌نگێكی گهروهر بێته‌وه .وه هۆكاری مرۆیش زیاترن و ده‌ورێكی باڵایان له‌ناوچه‌كه هه‌یه له دروست بوونی كێشه‌ی كه‌م ئاوی شێرین وه‌ك (زۆر بوونی ژماره‌ی دانیشتوان و گه‌شه‌كردنی ته‌كنه‌لۆجیا و شارستانیه‌ت هۆكارێكه بۆ زیاتر به كارهێنانی ئاو ، وه دروست كردنی ده‌یان به‌نداوی گه‌وره‌ی ئاوی له سه‌ر رووباره‌كان له ڵایه‌ن ووڵاته خاوه‌ن سه‌رجاوه‌ی رووباره‌كان وه‌ك توركیا به دیان به‌نداوی گه‌روره‌ی دروست كرده‌وه بۆ جه‌ند مه‌رامێك وه‌ك له ناوبهردنی شارستانیهنی ناوچه‌ی كوردان و كزكردنی جاڵاكی شۆرش گێرانی كورد وه له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا كارتێكی سیاسی و ئابووری به‌كارده‌هێنێت له به‌رامبه‌ر و ئیراق و سوریا و ده‌وروبه‌ریدا ،وه هه‌روها مه‌ترسیه‌كان میسر له سودان و وه ده‌یان كێشه‌ی تر ئه‌مانه‌ش جه‌ندین هۆكاری له‌پشته‌وه‌یه هه‌م سروشتی هه‌م مریی، بۆجی ناوچه‌ی رۆژهه‌لات ناوه‌راست گرنگێكی ستراتیژی هه‌بێت له‌جیهانه بۆجی هه‌رله كۆنه وه تاوه‌كو ئێستا به ناوچه‌ێكی نائارام و ناسه‌قامگیر داده‌نرێت خاوه‌نی جه‌ندین كێشه‌ی درێژخایه‌ن و ئالۆزو نادیارن؟وه سوودی ئه‌م هاوكێشه‌یه بۆكی یه وه كێ هاوكار و پلان دانانی ئه‌م هاوكێشه‌یه بۆ درێژه پێدانی ئه‌م گه‌میه وه كێ سودمه‌نده درێژیه پێ دانی ئه‌م باره ناڵهبارهلهم ده‌ڤه‌ره‌دا وه دانانی نه‌خشه‌ی ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م كه به‌ریتانیه‌كان و فه‌ره‌نساییه‌كان بوونه زلهێنزێكی گه‌وره‌و ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی دۆڕا،زۆر به‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بوه ناوچه‌ی نفوزی به‌ریتانی و فه‌ره‌نسی وهه‌ندێك ووڵاتی تر رۆژهه‌ڵاتی له ژێرده‌سته‌ڵاتی رووسیا دابوون كه به‌ریتانیا و فه‌رنسا ئه‌و ناوچه‌یه‌یان دابه‌ش كرد به‌پێ ی رێككه‌وتنامه‌ی سایكس بیكۆ ساڵی 1916 وه به‌پێ ی سیسته‌می ئینتیداب كه له ( عصبه الامم) ده‌رچوو ، به‌مه‌ش ناوچه‌كه تاكو ئێستا خێر لهخۆنهدی كه تووشی جه‌ندین كێشه درێژ خایه‌ن هاتووه كه بێ جاره‌سه‌ر ماونه‌تنه‌وه هه‌رده‌م ئامێریكه بۆ به‌رده‌وام بوونی ململانی ئاینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ی له نێوان گه‌ڵانی ناوچه‌كه وه‌ئه‌مه‌ش جه‌ند هۆكارێك له پشته‌وه‌یه وه‌ك وه‌ده‌ستهێنانی كهرستهخاوی سروشتی بهشێوێكی ئاسان و له ژێركاریگه‌ری خۆیان دابی ووڵاتانی زلهێزه‌كان وه ساغ كردنوه‌ی بازاری خۆیان له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا وه رێگرتن له پێشكه‌وتن و یه‌گرتنی ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وه به‌رده‌وام بوونی له دروست كردنی كیشه و گرفت له نێوان نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بواری پێشكه‌وتن و یه‌كگرتن بۆی نه‌ره‌خسێت جونكه ئه‌گه‌ر بێت و یه‌كگرتن دروست بێت ئه‌وا هیچ هێزیك ناتوانێت له گه‌لی بهجهنگێت ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر ترین ناوچه‌ی نه‌وتی ده‌كه‌وێته ئه‌م ناوچه‌یه كه خاوه‌نی زیاتر له نیوه‌ی یه‌ده‌كی نه‌وتی له جیهاندا وه رێژه‌یكی به‌رجاوی سامانی گازی سروشتی تێدایه جگه‌له ده‌یانی سامانی تر وه خاوه‌نی خاكی فراوان و به‌پیت وه هه‌بوونی سه‌رجاوه‌ی ئاوی زۆر و به هۆی هه‌بوونی جوراو جۆری ئاووهه‌واو خاكه‌وه بۆته هۆی جیاوازی به‌رووبووم ئه‌مه‌ش بهخالێكی گرنكی ئابووری داده‌نرێت ج بۆپركردنهوهی پێداویسته‌كان بازاری ناوخۆی ج بۆ ناردنه ده‌ره‌وی بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی جگه‌له‌مانه‌ش خالێكی ستراتیجی ئه‌وه‌ی ئه‌م ناوجه‌یه به‌هۆی كه‌وتنه ناوچه‌رگه‌ی جیهانه‌وه وه رێگای ستراتیجیه‌كانی ج ده‌ریای و ووشكانی و ئاسمانی به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه وه‌یه بۆیه ئه‌مه‌ش خالێكی زۆر به‌هێزی ناوچه‌كه‌یه جونكه كۆنترۆلی رێگابازرگانیهكانی جیهان له ده‌ست ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌بی َ. به‌مه‌ش كارتێكی به‌هێزی له به‌رده‌ست داده‌بێ به‌رامبه‌ر به ووڵاتانی رۆژئاوا‌و و رۆژهه‌ڵات هه‌ر بۆیه ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست چ به‌شێوه‌ی فراوان یا ته‌سك زۆر هۆكار له‌خۆ ده‌گرێت. هه‌تا هه‌ندێ ده‌ڵێن له جه‌نگی جیهانی دا دڵی جیهان له شوێنێكی تره لای رووسیایه بووه به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێن دلێ جیهان لای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته. لهبهرجهند هۆكارێكی سه‌ره‌كی:وه‌ك گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی نه‌وت لای ئه‌وانه، گه‌وره‌ترین بازار بۆ كرینی چه‌ك و كه‌ل و په‌له. وه‌له روانگه‌ی جوگرافیای فهلهكیهوه خالی ناوه‌راستی جیهان ده‌گرێته‌وه به‌تایبه‌تی ناوه‌چه‌ی نیمجه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و ووڵاتی فه‌له‌ستین و كوردستان گه‌وره . به‌پێ جه‌ند به‌لگه‌ی دینه‌وه وه بیروبووجوونی هه‌ندیك زانایانی سیاسی و دینه‌وه شه‌ری جیهانی جواره‌م له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست رووده‌دات جۆنكه له داهاتوو دا گه‌وره‌تریت و زۆر ترین ململانی ج ناوخۆی و ج ململانی زلهیزه‌كان له‌گه‌ل یه‌كتر له سه‌رناوچه‌ی سامانی ره‌ش رووده‌ده‌ن كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست هه‌ر بۆیه ستراتیجی ناوچه‌كه وای كرده‌وه گرنكی دان و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ناوچه‌كه له ڵایه‌ن ووڵاتان (زلێهێزهكانی رۆژئاوا‌و )وه‌ك ووڵاته یهكگرتهوهكانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌رنسا و ئه‌لمانیاو له …..هتد له رۆژئاوا‌و له لاێكهوه وه ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتیش وه‌ك رووسیا و جین و یابان ….هتد له لاێكی تره‌وه وه‌ك له پرۆژه‌كانیان بهدردهكهوێت .