
گۆڕانی هاوکێشه سیاسیه‌کانی کوردستان و ئه‌گه‌ره‌کان!
گۆڕانی هاوکێشه سیاسیه‌کانی کوردستان و ئه‌گه‌ره‌کان!
سه‌دیق ڕهنجبهروهها پێده‌چێ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، ئه‌گه‌ر دوانه‌خرێ، له 19 ئایاری ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێ. چاوه‌ڕوان ده‌کرێ چه‌ندین هاوپه‌یمانی و لیستی نوێ به‌شداری پێشبڕکێی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن. ده‌نگ و باسه‌کان وه‌ها ده‌گه‌یه‌نن که یه‌کێ له‌و لیسته نوێیانه لیستی ڕیفۆرمه که کاک نه‌وشیروان سه‌رپه‌رشتی ده‌کات، به‌لام له‌به‌ر ئه‌و کێشه‌یه‌ی که له‌ناو هه‌ناوی یه‌کێتیدا درووستبووه، شێوه‌ی هاتنه پێشه‌وه‌ی ئه‌م لیسته له نێو ئهگهرهکانا ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که هێشتا کاک نه‌وشیروان به زمانی خۆی و به فه‌رمی هیچ لێدوانێکی نه‌داوه. هه‌روه‌ها ده‌نگ و باس هه‌یه که هه‌ردوو حیزبی سوسیالیست و زه‌حمه‌تکیشان و ئیسلامیه‌کانیش به‌جیا یاخود پێکه‌وه به لیستێک بێنه گۆره‌پانه‌وه، دیاره ئه‌ویش جارێ ڕوون نیه. هه‌روه‌ک دیاریکراوه 10 کورسیش بۆ تورکمان و کلدۆئاشوریهکان ده‌بێت. به‌دووریش نازانرێ چه‌ندین لیستی بچووکیش بێنه گۆڕه‌پانی ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه. ئه‌و لیستانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌موویان پێکه‌وه که‌شوهه‌وایه‌کی له‌بار بۆ گۆڕانکاری هاوکێشه سیاسیه کۆنه‌کان ساز ده‌که‌ن.
کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراق میکانیزم و دیسپلین و پێوه‌ری خۆی هه‌یه بۆ ئه‌نجامدان و چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌گه‌رچی که‌م وکوڕی زۆری تیا ده‌رکه‌وتووه. ئه‌گه‌ر ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانان و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش وه‌ک چاو‌دێر حیساب بکه‌ین، ئه‌وکاته هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان و که‌رکووک، ده‌که‌وێته ژێر چاودێریه‌کی زۆرتره‌وه، چونکه چاوی هه‌موو عیراقیه‌کان و دنیای له‌سه‌ر ده‌بێ. وه‌ک ده‌زانن که هه‌ڵبژاردن له 14 پارێزگای ناوچه‌کانی تری عیراق ئه‌نجامدراو گۆرانێکی هه‌ستپێکراوی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی عیراق درووستکرد، تیایا لیسته شۆڤینیه دژ به‌کورده‌کان و لایه‌نگری دیکتاتۆریه‌ت، به قورساییه‌کی زۆرتره‌وه هاتونه‌ته پێشه‌وه، له‌وانه‌ش لیسته‌که‌ی مالیکی و لیستی حه‌دبا، که‌چی هه‌ردوو لیسته ئیسلامیه‌که‌ی عیراق، مه‌جلیسی ئه‌علاو حیزبی ئیسلامی که گوایه له‌کورد نزیکن، پاشه‌کشه‌یه‌کی به‌رچاویان کردووه.
له‌و باوه‌ڕه‌دام پارتی و یه‌کێتی له‌وه گه‌یشتوون که گۆرانکاریه‌کی ئاشکرا له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا ڕووده‌دات، خۆشتان ده‌زانن ئه‌سته‌مه ده‌سه‌لاتدارانی کورد وه‌ها به ئاسانی واز له کورسی ده‌سه‌لات بێنن، چونکه به تاپۆی خۆیانی تێده‌گه‌ن، ئه‌وان خۆیان به شوان و خه‌لکیش به ره‌عیه‌ت ده‌زانن. بۆیه ڕێی تێده‌چێ مه‌به‌ستیان بێ هه‌ڵبژاردنه‌که دوابخه‌ن؛ له‌مپه‌ر له به‌رامبه‌ر شێوه‌ی لیستی ڕێژه‌یی کراوه‌و جۆری لیست و کاندیده‌کان درووست بکه‌ن؛ ئه‌وه‌نده‌ی بکرێ ده‌ست له هه‌ڵبژاردنه‌کان وه‌ربده‌ن. ئه‌گه‌ر مه‌ترسی له‌رزینی کورسی حوکمیان به‌ئاشکرا ده‌رکه‌وێ، به دوور نیه شه‌ڕی کورد‌و ڕژێم (عه‌ره‌ب) له کاتێکی نه‌خواستراو و پێشوه‌ختدا له‌ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان گه‌رمبکه‌ن، بۆ له‌باربردنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌و به‌تایبه‌تیش له که‌رکووک یانیش له خانه‌قین و ژه‌نگارو به خه‌ڵک بڵێن:" کاتی داواکردنی ماف و دادپه‌روه‌ری و له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی و چاکسازی نیه و کاته‌که ههستیارو ناسکه، ئه‌زموونه‌که‌مان ساوایه!". هه‌رچه‌نده من خۆم له‌و باوه‌ره‌دام که شه‌ڕی کورد‌و ده‌وڵه‌تی عروبه‌ی عیراق (که ده‌سه‌لاتدارانی کورد ده‌ستیان لهدامهزرانهوهی هه‌بوو) ، دره‌نگ یازوو ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌و دواجار به‌ره‌و ئه‌نفال هه‌نگاو ده‌نێ.
هێشتا نه لیسته نوێکان و نه هاوپه‌یمانیه‌کان به‌ته‌واوی ساغ نه‌بوونه‌ته‌وه، بۆیه جارێ ناتوانرێ پێشبینی بکرێ سه‌نگایی هه‌ر هاوپه‌یمانی و حیزب و ڕێکخراوێک چه‌ندو چۆن ده‌بێت، به‌لام بێگومان ئه‌مجاره‌یان لیست و هاوپه‌یمانیه تازه‌کان، تورکمه‌ن و کلدۆئاشوور و هێزه گچکه‌کان سهنگاییان زۆرتر ده‌بێت. خۆ ئه‌گه‌ر لیسته‌که‌ی کاک نه‌وشیروانیش سه‌ربگرێ، ئه‌ویش کاریگه‌ری ئاشکرای ده‌بێ، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێککه‌وتنامه ستراتیجیه‌ی نێوان پارتی و یه‌کیتیش هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه، به‌لای که‌می ده‌بێته هۆی گۆڕانکاری له‌ناو به‌نده‌کانی ئه‌م ڕێککه‌وتنه که ده‌رکه‌وتووه مه‌کته‌ب سیاسی بێچاره‌ش ته‌واو سه‌ره‌ده‌ری لێده‌رناکه‌ن، له‌وانه‌ش پێداچوونه‌وه به دابه‌شکردنی ڕێژه‌ی کورسیه‌کانی هه‌ریه‌ک له پارتی و یه‌کێتی. خۆ ئه‌گه‌ر ڕێککه‌وتنامه‌که‌ی نێوانیانشیان هه‌ڵوه‌شایه‌وه، دیاره پارتی و یه‌کێتی هه‌ریه‌که‌و به‌لیستی جیا داده‌به‌زێ، ئه‌وکاته بارودۆخه‌که زۆرتر به ئاقاری دیموکراسیدا ده‌ڕوات، به‌مه‌رجێ شه‌ڕی ناوه‌خۆی لێنهکهویتهوه.
هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ری ئه‌وه لاوازه لیسته نوێیه‌کان زۆرینه‌ی کورسیه‌کانی په‌رله‌مانیان ده‌سکه‌وێ، به‌لام ئه‌وه‌نده هه‌یه ئه‌م لیستانه چ به به‌شداری له‌حوکم و یانیش له‌ده‌ره‌وه‌ی حوکم، سه‌نگایی ئه‌وه‌یان ده‌بێ بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆ درووست بکه‌ن که گۆمه مه‌نگه‌که بله‌قێنن. به‌لای که‌می سه‌نگی ئه‌م لیستانه ده‌کرێ ببێته هۆی هاتنه پێشه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنێکی فره‌وانترو ڕێک وپێکتر، هه‌ڵبه‌ته کاریگه‌ری زۆرتر له‌جاران داده‌نێ له‌سه‌ر ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان، له‌سه‌ر ره‌فتارو شێوازی کارکردنی حکومه‌تی داهاتوودا، له‌وانه دادپه‌روه‌ری دابه‌شکردنی داهات و سیسته‌می چاودێری، پلانی ئابووری و سیاسی وکه‌لتووری.
به هاتنه پێشه‌وه‌ی هێزو لیستی نوێ، ده‌توانین بڵیین، هه‌روه‌ک چۆن هاوکێشه سیاسیه‌کانی عیراق له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی 31—1-2009 دا گۆڕانێکی زۆری به‌سه‌رداهات، ئه‌گه‌ر لێگه‌ڕێن ئاوه‌هاش هاوکێشه سیاسیه‌کانی کوردستان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا، گۆڕانکاریه‌کی تارادده‌یه‌ک باشی به‌سه‌ردادێت، ئه‌ویش به هه‌ڵوه‌شانه‌وه یاخود لاوازبوونی هێزه گه‌وره‌کان کۆتایی دێت. هه‌مووان ده‌زانن ماوه‌یه‌کی درێژه ئه‌م شێوه‌ی حوکمی پارتی و یه‌کێتی خه‌ڵکیان تووشی ڕه‌خنه‌ی زۆر‌و بێزاریه‌کی گه‌وره کردووه، بۆیه جه‌ماوه‌ری تووڕه له‌ده‌نگدانی ئه‌مجاره‌دا، ئه‌گه‌ر بواری پیبدرێ، ده‌نگی ناره‌زایی خۆی ده‌گه‌یه‌نێ. له‌ئه‌نجامدا فۆرمی ده‌سه‌ڵاتی برابه‌شی پارتی و یه‌کێتی ده‌گۆڕێت که ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سامانی گومرگ و بوودجه‌ی کوردستاندا گرتووه.
پێویسته لیسته براوه‌کان یان نه‌براوه‌کان، که حکومه‌تی کوردی پێکدێنن، یان که ده‌بنه ئۆپۆزیسیۆن، به‌لای که‌می به هێزبوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه‌ی لایه‌نه نه‌یاره‌کانی کورد له‌به‌رچاو بگرن، که به‌ئاشکرا مه‌ترسی پیلان و پاشه‌کشه‌ی گه‌وره‌تری به‌دواوه‌یه؛ هه‌ڵوێستی بڕیارده‌ر ده‌رهه‌ق به مانه‌وه‌ی کورد به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا له‌ناو حکومه‌تی عیراقی‌دا وه‌رگرن؛ پێداگری جیددی له‌سه‌ر مافه‌ڕه‌واکانی گه‌لی کوردستان به‌سه‌ر ناوچه دابڕاوه‌کان ڕاگه‌یه‌نن، هه‌نگاوی پڕاکتیکی بۆ بهاوێژن؛ خۆیان بۆ شه‌ڕفرۆشی لایه‌نه شۆڤینیه‌کان ئاماده بکه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوه‌خت دامه‌زرێنن؛ نابێ چاوپۆشی له‌م هه‌موو که‌م و کوڕی و بیرۆکراسی و گه‌نده‌ڵیانه بکرێ به‌ناوی ئه‌وه‌ی جارێ بارودۆخه‌که ناسکه‌و حکومه‌تمان ساوایه؛ ئێمه له‌وه‌ته‌ی به‌بیرمان دێت ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی خه‌ڵکیان به مه‌ترسی به‌عس و به هه‌ستیاری بارودۆخ و پیلانی دوژمنان ترساندووه، بۆ ئه‌وه‌ی که‌س لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌کات و بڵێ بۆچی دادپه‌روه‌ری نیه؛ بۆیه درووشمی حکومه‌تی داهاتووی خه‌ڵک ده‌بێ( ئه‌م سامانه‌ت له‌کوێ بوو؟) بێت؛ پێموایه ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی خاوه‌ن ماف چیدی گوێ له هه‌نجه‌تی بارودۆخی ناسک ناگرێ.
له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی که پارتی یاخود یه‌کێتی لیستی جیایان هه‌بێ و پاشان به هاوپه‌یمانی چه‌ند لیستێکی بچووکی تر له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، زۆرینه‌یه‌کی په‌رله‌مانی پێک بهێنن بۆ دامه‌زرانی حکومه‌تێکی نوێ، ئه‌وکاته پارتی یاخود یه‌کێتی هه‌ریه‌ک به‌جیا ده‌که‌وێته ده‌ره‌وه‌ی جغزی ده‌سه‌ڵاته‌وه. وه ئه‌گه‌ریش هاوپه‌یمانیه‌تی پارتی و یه‌کێتی به‌ده‌سکاری یان وه‌ک خۆی مایه‌وه‌و زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیان هێنایه‌وه، ئه‌وکاته چاوه‌روان ده‌کرێ که لیسته نوێیه‌کان ببنه هێزێکی ئۆپۆزیسیۆنی کارای ئه‌وتۆ که ده‌توانن بارودۆخه‌که له‌م چه‌قینه‌ی دیموکراتی رزگار بکه‌ن. ئه‌گه‌ر لیسته نوێیه‌کان بوونه هێزی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی و توانای دامه‌زارانی حکومه‌تیان هه‌بوو، ئه‌وکاته پارتی و یه‌کێتی پێکه‌وه ده‌که‌ونه ده‌ره‌وه‌ی جغزی ده‌سه‌لاته‌وه. به‌لام پرسیار ئه‌وه‌یه، تۆبڵێی ئه‌و دوو حیزبه بتوانن به‌بێی کورسی ده‌سه‌لات ژیان ببه‌نه‌سه‌رو ئه‌مجاره‌یان وه‌کو ئۆپۆزیسیۆنێکی کارا بێنه مه‌یدانه‌وه؟ هیچ نه‌بێ سوود له ئه‌زموونی عیراقی عه‌ره‌بی وه‌رگرن که نموونه‌یه‌کی دیموکراسی جوانتریان له‌کوردستان نیشاندا! کوردیه‌که‌ی، ئایا ئه‌و دوو حیزبه ئاماده‌ن به گیانێکی کراوه‌ی سپۆرتی ئه‌نجامی دۆڕان قه‌بووڵ بکه‌ن و نهمانگهڕێننهوه بۆ سه‌رده‌می 50 به 50 و شه‌ڕی ناوه‌خۆ؟
ئه‌گه‌ر ده‌ره‌نجامی دۆڕانیان پێ قه‌بووڵ نه‌کرێ و خوانه‌خواسته ببێته سه‌نگه‌ر لێکگرتن، ئه‌وه بۆ به‌دبه‌ختی کورد، دوژمنان پێمان خۆشده‌بن و هه‌موو ڕیسه‌که‌مان لێده‌بێته‌وه خوری. پێشتر له نه‌وه‌ده‌کان له‌شکری تورکیا ده‌رفه‌تی بوو هاته نێوانه‌وه، ئه‌مجاره‌یان له‌شکری حکومه‌تی عیراقی، به بیانووی ناوبژیوانی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی کوردان دێته ناو هه‌رێم و شیمالی حه‌بیبه‌وه. به‌ڵام جارێ زووه بزانین لیسته‌کان کێن و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ کێدا ده‌به‌ستن و ململانێ و هه‌ڵبژاردنه‌کان چۆن ده‌بێ، بۆیه هه‌ر شیکاریهک زۆرتر له قاوغی ئه‌گه‌ره‌کان ده‌مینێته‌وه، وه ئه‌گه‌ر زیاد له پێویست پێشی ڕووداوه‌کان که‌وین، پێشبینیه‌کان زۆرتر ده‌چێته قالبی فاڵگرتنه‌وه. به‌هه‌رحاڵ، پشوومان هه‌بێ به‌هاری داهاتوو وه‌ڵامی پرسیار‌و پێشبینی و ئه‌گه‌ره‌کانمان له‌لا ڕوونده‌بێته‌وه.
Hoshmend-salih@hotmail.com
23-02-2009