سیاسیی ئازا ….کامیار سابیر
سیاسیی ئازا
کامیار سابیر
له گه‌رمه‌ی کێشمه‌کێشه سیاسیی و ئایدیۆلۆژییه‌کانی کوردستاندا ده‌نگۆی دابه‌زینی لیستی سه‌ربه‌خۆ و که‌سایه‌تییه ناسراوه‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی کوردستان و عێراقدا له‌ئارادایه.. به‌هۆی که‌موکوڕیی و لاوازیی له ستراکتۆری سیاسیی و کو‌لتووریی و رۆشنبیریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا، پارتیی و یه‌کێتیی، پانتایی و مه‌وداکانی کۆنترۆڵکردنی ژیانی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگه‌یان به‌ته‌واویی له‌ده‌ستی خۆیاندا هێشتووه‌ته‌وه. له‌م ئاقارهشهوه ئازادیی وه‌ک سه‌ره‌کییترین قوربانیی سه‌ری پژاوه.
گه‌نده‌ڵیی له‌کوردستاندا داچۆڕیوه‌ته ناو بچووکترین و لاچه‌پترین پێچوپه‌نای ستراکتۆری ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگه‌وه. کار گه‌یشتووه به‌شوێنێک زۆر نێوه‌ندو لایه‌ن و ته‌نانه‌ت که‌سانی شاره‌زای بواره سیاسیی و ئابووریی و کولتوورییه‌کان ، به دزینی سامانی نیشتمانیی، تاڵان‌کردنی ژێرخانی کۆمه‌ڵگه‌و مۆنۆپۆلکردنی بازاڕ و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێ مافیای سیاسییه‌وه ده‌یخوێننه‌وه. سیاسه‌ت له‌کوردستاندا، به هونه‌ری خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردن و وێرانکردنی ستراکتۆری فیکریی و ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی خه‌ڵکی کوردستان گۆڕاوه.
له‌م بێده‌ره‌تانی سیاسییه‌دا، زۆرێک له‌خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگه، هیوایان له‌سه‌ر کاریزمایی تاکه که‌س و توانا‌و لێهاتوویی یه‌ک که‌س هه‌ڵچنیوه، که‌چیی ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌و که‌سه که نه‌وشیروان مسته‌فایه، نه‌خۆی ده‌کات به‌خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو ناڕه‌زایه‌تییه و نه هیچی ئه‌وتۆیشی دیاره. ئه‌وه‌ی زۆر جێگه‌ی سه‌رنجه، که‌م که‌س ره‌خنه له سیاسییه‌کانی کوردستان ده‌گرن، به‌شێوازێکی گشتیی ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کوردستان گه‌نده‌ڵه، که‌چیی که‌سانی یه‌که‌م و به‌رپرسانی ئه‌م گه‌نده‌ڵییه، هه‌میشه به کۆمیدیای پووچی موجامهلهسازییهوه له‌ره‌خنه به‌دوورده‌گرن، جا ئه‌گه‌ر له مه‌راییکردن و موجامهلهکردندا بێت یان له فۆبیای ئه‌و که‌سانه‌وه بێ که له ده‌سه‌ڵات و سیمبۆڵه‌کانی ده‌سڵه‌مێنه‌وه. هاوکات زۆرکه‌سیش ئه‌وه‌نده له‌خۆیان رازیین، پێیانوایه ئه‌گه‌ر ناوی سیاسییه‌ک بخه‌نه نووسینێکه‌وه ئیتر لێیان که‌م ده‌بێته‌وه. بێ‌ئاگا له‌وه‌ی که کوردستان شوێنێکه حیزب و سیاسییه‌کان ده‌یان ساڵه ده‌ستیان له‌بینه‌قاقای ناوه و مه‌ترسیی ئه‌وه‌یش هه‌یه ئه‌م مۆنۆپۆلایزه سیاسییه بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر درێژه بکێشێ. به‌ڵی زۆر گرنگه ره‌خنه له سه‌ره سیاسییه‌کان بگیردرێ و له‌سه‌ره‌وه پێیاندا بێیته خواره‌وه. ئه‌م وتاره‌ش هه‌وڵێکه راسته‌خۆ ره‌خنه له نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌گرێ. هیچ شتێک له‌سیاسه‌تدا ئه‌وه‌نده‌ی کات گرنگ نییه. ئه‌م پیاوه چه‌ندین هه‌لی زێڕینی له‌ده‌ست خۆیدا، هه‌ر به‌سه‌رخۆی نه‌هێنا. ناوبه‌ناو ده‌نگێکی لێ په‌یدا ده‌بێ و هه‌ندێ نووسینی ساده ده‌نووسێ، که‌چیی له‌پڕێکدا بێده‌نگ ده‌بێته‌وه یان بێده‌نگی ده‌که‌نه‌وه.وه‌ک خۆم هیچ خۆشخهیاڵییهکم به‌م پیاوه سیاسییه نییه، تاکه شتی چاکی ئه‌م سیاسییه ئه‌وه‌یه که تێکه‌ڵاوی ئه‌و گه‌نده‌ڵیی و بازاڕ- مۆنۆپۆلکردنه مافیاییه‌ی کوردستان نه‌بووه. به‌ڵام ئه‌م سیاسییه ئه‌و چانسه‌ی هه‌یه که بتوانێ لای که‌م رابه‌رایه‌تیی دهنگکهلێکی زۆر له‌خه‌ڵکانی ئۆپۆزیسیۆن بکات. بۆچیی نایکات؟ ئه‌مه پرسیاره‌که‌یه، ئه‌گه‌ر تا هه‌نووکه‌ش ، به‌ته‌مای ئه‌وه‌یه مه‌رگ بنهوبار بهتاڵهبانیی بپێچێته‌وه‌و ئه‌و ببێته‌وه به‌هه‌موو شتێ، ئه‌وه نه‌ک هه‌ر خۆشخه‌یاڵییه له‌سیاسه‌تدا به‌ڵکوو هه‌لپه‌رستییه‌کی زۆر شهرمنۆکانهشه. سیاسیی ئازا ( bold politician) ، پێویسته له‌کات و هه‌لی گونجاو‌دا به ده‌نگ بێت، پێویسته قوربانیی بدات، پێویسته ده‌ستکه‌وتی هه‌نووکه‌و رابڕدوو له‌ده‌ست بدات، بۆئه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وت له‌داهاتوودا مسۆگه‌ر بکاته‌وه.
ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان چاوی له‌سه‌روه‌رییه‌کانی یه‌کێتییه و چاوی له‌میراتی ئه‌و حیزبه ههلاههلایهی دوای مردنی تاڵه‌بانییه، دڵنیابێ ئه‌و قورساییهو ئه‌و پێگه سیاسیی و سه‌ربازییه‌ی هه‌شتاکان و نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی رابردووی خۆی له‌ناو یه‌کێتییدا بۆ ناگه‌ڕێته‌وه. ناشیرین‌ترین نووسینی نه‌وشیروان له‌م دواییانه‌دا ئه‌وه‌بوو که شینی بۆ سامان و دارایی یه‌کێتیی ده‌کردو خۆی به‌شه‌ریک ده‌زانێت له‌گه‌ڵیاندا. سیاسیی ئازا، ئه‌گه‌ر لهسفریشهوه ده‌ست پێ‌بکات، ده‌توانێ جه‌ماوه‌رو خه‌ڵکی توڕهوپڕ له‌ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی کوردیی له‌خۆی کۆبکاته‌وه.
ئێرێل شارۆن که ژه‌نه‌راڵێکی تووندڕۆ بوو، کاتێ له‌حیزبی لیکودی ئیسرائیل چووه ده‌ره‌وه، چونکه بڕوای به‌خۆی بوو، بڕوای به شه‌قامی ئیسرائیلیی هه‌بوو، حیزبی کادیمای دروستکردو له‌هه‌ڵبژاردندا له‌هه‌ردوو حیزبی کار و لیکودی برده‌وه، سه‌ره‌ڕای له‌هۆشخۆچوونی و تا هه‌نووکه‌ش له‌دۆخی " کۆوما"دایه (coma )، که‌چیی هێشتا حیزبی کادیما له ئیسرائیل سوود له کاریزمای ئه‌و وه‌رده‌گرێ. به‌کورتییه‌که‌ی شارۆن سیاسییه‌کی ئازا بوو، کاتیشی قۆسته‌وه‌و هه‌لی له‌ده‌ست نه‌دا. راسته ئیسرائیل و کوردستان جیاوازییان زۆره، به‌ڵام خۆ ده‌کرێ په‌ندیان لێوه‌ربگرین. نه‌وشیروانیش ئه‌گه‌ر به‌ته‌مایه سیاسه‌ت بکات، پێویسته زۆر ئازایانه واز له ئه‌فسانه‌و سه‌روه‌رییه پڕ لهجادووهکانی خڕی ناوزه‌نگ و سه‌رگه‌ڵوو و به‌رگه‌ڵوو بهێنێ، واز له شانازیی دامه‌زراندنی یه‌کێتیی و نه‌به‌رده‌کانی بهێنێ و خانۆچکه‌یه‌کی سیاسیی تر بنیات بنێ.ئه‌و له‌هه‌موو که‌س باشتر ده‌زانێ، یه‌کێتیی هه‌ر له‌دامه‌زراندنییه‌وه تا ئه‌م ساته‌یش، هه‌ر یه‌ک که‌س به‌ڕێوه‌ی بردووه، دڵی یه‌کێتیی، مێشکی یه‌کێتیی به‌ده‌ست یه‌ک که‌سه‌وه بووه که تاڵه‌بانیی بووه. هه‌نووکه تاڵه‌بانیی بووه‌ته ئیمپراتۆرێکی گه‌وره‌ی دارایی و سیاسیی ، به هه‌زاران خێڵ و تیره‌و عه‌شیره‌تی لێ کۆبووه‌ته‌وه، به‌سه‌دان سیاسیی و رۆشنبیر و نووسه‌ری سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات گه‌مارۆیان داوه‌و ده‌یپه‌رستن. میراتێکی ئه‌وه‌نده دوور‌و درێژی سیاسیی به‌جێده‌هێڵێت له‌نێو حیزب و بنه‌ماڵه‌که‌یدا، که له‌توانای هیچ که‌سێکدا نییه ئه‌و میراته سیاسییه به‌ره‌و گۆڕان به‌رێ. ئه‌م میراته سیاسییه، به تۆڕێک کۆمپانیاو سه‌دان میلیۆن دۆلاری خه‌ڵکی کوردستان ( بگره به چه‌ندین بیلیۆن دۆلار) ته‌نراوه، چۆن به نه‌وشیروان موسته‌فا ده‌گۆڕدرێ؟…
ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی کوردستان هه‌ڵنه‌بژێرێ و به‌ئاشکراو به‌ڕوونیی نه‌بێته ئۆپۆزیسیۆن و ره‌خنه‌ی جدیی له‌یه‌کێتیی و پارتیی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و گه‌نده‌ڵیی نه‌گرێ، ورده ورده متمانه‌ی خه‌ڵک له‌ده‌ست ده‌دات و قورسایی له‌سه‌ر رووداوه‌کان کاڵ ده‌بێته‌وه. له‌هه‌مووی گرنگتر، ئه‌م بێده‌نگییه‌ی نه‌وشیروان، گه‌وره‌ترین قازانج به‌وانه ده‌گه‌یه‌نێ که ئه‌و پێیان ده‌ڵێ گه‌نده‌ڵیی سیاسیی و ئیداریی کوردستان له‌ئه‌ستۆیانه. ئه‌م پیاوه سیاسییه، زۆر هه‌لی زێڕینی له‌ده‌ست خۆی دا، به‌ڵام ده‌کرێ بڵێی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، دوا کارتی زێڕینی نه‌وشیروان ده‌بێ. به‌ڵام پێش هه‌موو شتێ، نه‌وشیروان ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ ئه‌م ئازایه‌تییه سیاسییه نیشان بدات، پێویسته قوربانیی به پۆسته تۆراوهکهوهی بدات. پێویسته ئازایانه بڕیاری ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه له حیزبێک بدات پێش ئه‌وه‌ی ده‌ری بکه‌ن . حیزبێک که گه‌نده‌ڵیی، ستراکتۆری خواردووه‌ته‌وه‌و چاره‌سه‌ر ناکرێ. پێویسته چیتر چاوی له رابردوو نه‌بێ، هه‌نووکه‌و داهاتوو سه‌رمایه‌ی سیاسیی و مۆراڵیی ئه‌و به‌ده‌ر ده‌خه‌ن، نه‌ک ئه‌فسانه‌ی سه‌روه‌ره‌یی و نه‌به‌ردیی سه‌ده‌ی رابردوو.
نه‌وشیروان وه‌ک سیاسییه‌کی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نابێ له‌وه بترسێ که لاپه‌ڕه نهێنییه‌کانی له‌لایه‌ن تاڵه‌بانیی و نه‌یاره‌کانییه‌وه هه‌ڵبدرێنه‌وه. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌ویش ده‌یان لاپه‌ڕه‌ی نهێنیی ئه‌وانی لایه. به‌ڵکوو ئازایه‌تیی سیاسیی ئه‌وه‌یه، هیچ شتێک له گه‌لی کوردستان نه‌شاردرێته‌وه. ته‌واوی ئه‌و دۆکیومێنت و رێکه‌وتنه نهێنیی و لابه‌لایانه‌ی سیی-چل ساڵی رابردوو ههڵبدرێنهوهو ئارکایڤ ( ئه‌رشیف) بکرێن. هاوکات پێویسته ئه‌و تاوان و لاپه‌ڕه ره‌شانه‌ی مێژووی بزوتنه‌وه‌ی رزگارییخوازی کورد که نه‌وشیروان لێیان به‌رپرسیاره، یان زۆر که‌س و لایه‌ن ئه‌و به‌به‌رپرسیار ده‌زانن، ئازایانه ددان به‌هه‌ڵه‌کانی خۆیدا بنێ و روونکردنه‌وه‌ی خۆی بدات و داوای لێبوردن له‌گه‌لی کورد و هه‌موو قوربانییه‌کانی رۆژه ره‌شه‌کان بکات. هه‌روه‌ها، پێویسته سامان و دارایی تایبه‌ت به‌خۆی و کۆمپانیاکه‌ی و سه‌رچاوه‌کانی ئاشکرا بکات.
بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێکی به‌رچاو له خه‌ڵکی کوردستان، ئازایانه به ده‌سه‌ڵاتی قۆرغکراوی سیاسیی له‌لایه‌ن یه‌کێتیی و پارتییه‌وه بڵێن "نا"، پێویستیان به پلاتفۆرمێکی سیاسیی رۆشن و برۆژه‌یه‌کی گونجاو و باش بۆ گوزه‌ران هه‌یه. رابه‌رایه‌تییکردنی ئه‌م شه‌پۆلانه‌ش، لای که‌م پێویستیی به سیاسییه‌کی ئازا هه‌یه. سیاسییه‌ک بوێرێ به‌حیزبه‌که‌ی پێشووی خۆی بڵێ نا، بڵێ ماڵئاوا و رێچکه‌یه‌کی سیاسیی جیاواز بگرێ. نه‌وشیروان و لایه‌نگرانی ئه‌گه‌ر له کوردستاندا نزیکه‌ی ده کورسیی ببه‌نه‌وه، هێشتا براوه‌ن. ههنگاوێکی باشه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگێکی ئازای سیاسیی له پارله‌مانی کوردستاندا په‌یدا بکه‌ن.
ئه‌و پارله‌مانه‌ی نموونه‌ی نییه له دنیادا، پڕاوپڕه له‌جه‌هل و نه‌خوێنده‌وارو سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و پیاوی حیزبه‌کان، ئه‌و پارله‌مانه‌ی نه سه‌رۆکه‌که‌ی و نه جێگره‌که‌ی ناتوانن دوو رسته‌ی ته‌واو به دروستیی بڵێن یان بخوێننه‌وه. ئه‌و پارله‌مانه‌ی ناتوانێ له پاسه‌وانی به‌رپرسێکی گه‌نده‌ڵ بپێچێته‌وه، چونکه تێکه‌ولێکه‌ی گه‌نده‌ڵیی هه‌ردوو حیزبه‌که له‌ناو ژووره‌کانی خۆیدا ده‌گرێته‌وه‌و خۆی بووه‌ته کۆمپانیای گه‌نده‌ڵیی. ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی له‌کوردستاندا هه‌یه، نه به ئیسلامییه جۆراوجۆره‌کان و نه به کۆمۆنیسته ره‌نگاوره‌نگه‌کان وه‌ڵام ده‌درێته‌وه، چونکه هیچیان هێزی جه‌ماوه‌رییان نییه و دوو هێزی تۆتالیتاریی و دژی ئازادیین و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێ له یه‌کێتیی و پارتیی خراپتر ده‌بن. ئه‌م بۆشاییه گه‌وره‌یه، پێویستیی به‌هێزێکی لیبراڵ، دێمۆکرات،سێکیۆلار و نیشتمانییه. له‌هه‌مووی گرنگتر پێویستیی به سیاسییه‌کی ئازا و به‌جه‌رگ هه‌یه، ئایا نه‌وشیروان ئه‌م ئازایه‌تییه ده‌کات؟ ئایا نه‌وشیروان سیاسیی تهنگانهیهو ده‌توانێ ئه‌م هه‌له زێڕینه به‌گه‌ڕ بخات. داهاتوویه‌کی نزیک، کاتێکی که‌م ئه‌م ئازایه‌تییه‌مان بۆ شرۆڤه ده‌کات.