
ئۆباما كام رێگا ده‌گرێته به‌ر .. نیوكۆنسه‌رڤاتیزم یان رادیكاڵیزم؟ ..ستیڤان ئه‌حمه‌د شه‌مزینانی
ئۆباما كام رێگا ده‌گرێته به‌ر .. نیوكۆنسه‌رڤاتیزم یان رادیكاڵیزم؟
ستیڤان ئه‌حمه‌د "شه‌مزینانی"
پێموایه چاوه‌ڕوانییه‌كان زۆر زۆرن، ئۆباما ئێستا په‌یامێكی به‌ئه‌ستۆیه،ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه هه‌م متمانه‌ی هاووڵاتیان رابكێشێت، هه‌م واقیعبین بێت له‌ئاست ئه‌و كارانه‌ی ده‌توانێت ئه‌نجامیان بدات یان ناتوانێت ئه‌نجامیان بدات
مادلین ئۆڵبرایت
به‌پێی هه‌موو شرۆڤه‌و لێكدانه‌وه‌كان وه‌ها ده‌رده‌كه‌وێت "باراك ئۆباما"، هه‌م وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی ره‌شپێستی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمهریكاو هه‌م وه‌ك سه‌رۆكێكی گه‌نج، به‌تێڕوانین ودیدگایهكی جیاواز له‌به‌شێك له‌سه‌رۆكه‌كانی پێش خۆی یان هه‌ر هیچ نه‌بێت جیاواز لهبووشی كوڕ هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت وبه‌ره‌و رووی ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره ده‌بێته‌وه ئه‌مڕۆكه ئه‌مه‌ریكای خستۆته قه‌یرانه‌وه، چون له‌به‌ره‌ی ئێراق وئه‌فغانستان ئه‌مه‌ریكا هیچ سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی تۆمار نه‌كردووه بچووكترین بردنه‌وه‌ی ئیداره‌ی پێشوو ئیسپات بكات، له‌ناوخۆش داته‌پینی ژێرخانی ئابووری وئیفلاسكردنی ئیمپراتۆره گه‌وره‌كانی سه‌رمایه هێنده‌ی تر برینه‌كانیان سه‌ختتر كردووه. بۆیه هاتنی ئۆباما لهسهروهختێكدایه ئه‌مه‌ریكا له‌چه‌ندین لایه‌نه‌وه گیرۆده‌ی كێشه‌و قه‌یرانی قورس وریشهییه. به‌بڕوای من هۆكاری هه‌ره سه‌ره‌كیی ئه‌و قه‌یرانانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دیدگای ته‌سك وئایدۆلۆژیای نیوكۆنسه‌رڤاتیزم كه جۆرج بوش وئیداره‌كه‌ی باشترین نوێنه‌ری ئه‌و ته‌وژمه ئایدۆلۆژییه بوون، له‌دیدگای نیوكۆنسهرڤاتیزمدا ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت سه‌روه‌ری جیهان بێت، بۆ هێنانه‌دی ئه‌م سه‌روه‌رییه جه‌نگ وكاولكاریی له‌هه‌ر شوێنێكدا پێویست بكات چیتر نییه جگه لهئامڕازو رێگه‌یه‌كی ئاسان. بیرمه‌ندی خاوه‌ن تێزی كۆتایی مێژوو "فرانسیس فۆكۆیاما" له‌باره‌ی ئه‌و ره‌وته موحافیزكارانهوه ده‌نووسێت: "بڕوایان وایه ئه‌مه‌ریكا ده‌وڵه‌تێكی نایاب وده‌گمه‌نه، واتا وڵاتێكه خاوه‌نی سه‌ره‌تاو ده‌ستپێكی رووداوه نوێیه‌كانه، وڵاتێكه هه‌میشه پشتی بهمهزنێتی وباشێتی به‌ستووه". دواتر "فۆكۆیاما" ده‌رباره‌ی ئیداره‌كه‌ی بوش كهبهتوندیی وابه‌سته‌ی نیوكۆنسه‌رڤاتیزم بوو ده‌ڵێت "ده‌وڵه‌تی بوش خه‌سڵه‌تێكی لینینی واتا دۆخێكی شۆڕشگێڕیی به‌خۆوه گرت، ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دابوون ده‌توانرێ به‌داگیركردنی سه‌ربازییانه، چه‌رخی مێژوو خێراتر هه‌ڵبسوڕێنن". ئه‌و دیدگا ته‌سك وكورتبینییه سیاسییه، بوش وكاستهكهی خسته هه‌ڵه‌یه‌كی هێنده گه‌وره‌وه كه‌ئه‌گه‌ر ئۆباما به‌گرتنه‌به‌ری رادیكالیزمێكی نوێ ئه‌مه‌ریكا رزگار نه‌كات ئه‌وه ئه‌و ده‌وڵه‌ته چاره‌نووسی هه‌روه‌ك سۆڤێت به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌ڕوات. ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌رته‌شی ئه‌مه‌ریكا له‌رۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌ت له‌دوو جێگه‌ی تژ له‌قه‌یرانی وه‌ك ئێراق وئه‌فغانستان هێنده‌ی بڕیارێكی سۆزئامێزی نیوكۆنسهرڤاتیزمی له‌پشته‌وه بووه ئه‌وه‌نده له‌دیدێكی قووڵه‌وه نه‌بوو بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه. ئاخر ئه‌وان به‌ناوی پیاده‌كردنی دیموكراسیی ودامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی وكراوهوه روویان له‌هه‌ریه‌ك له‌و دوو وڵاته كرد، كه‌چی هه‌رگیز نه‌یانتوانیبوو له‌سروشت وسایكۆلۆژیای خه‌ڵكی ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته تێبگه‌ن. هه‌روه‌ك "محه‌مه‌د ئه‌بو رمان" ده‌ڵێت "هه‌ر چاره‌سه‌رێك بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كهدواكهوتوویی رامیاریی وئابووری وفێركاریی ناوچه‌كه پشتگوێ بخات چاره‌یه‌ك ده‌بێت له‌سه‌ر لم بنیات ده‌نرێت". بێگومان ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌رچییه‌كیان خوێندبێته‌وه له‌ئێراق وئه‌فغانستان دوو شتیان نه‌خوێندبووه‌وه، یه‌كه‌میان نه‌خوێندنه‌وه‌ی بار‌و ژینگه‌ی دواكه‌وتووانه له‌هه‌موو ره‌هه‌ندێكه‌وه. دووه‌میان خۆئاماده‌نه‌كردن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پهرچهكردارو به‌ره‌نگاریی هێزه چه‌كداره‌كان له‌هه‌ر یه‌ك له‌و دوو وڵاته‌دا. ئه‌م دوو هۆكاره‌ش، جیاواز له‌وه‌ی زیانێكی گیانیی زۆری گه‌یانده هێزی نیزامی ئه‌مه‌ریكا، له‌هه‌مان كاتدا كاری كرده سه‌ر ره‌وتی سه‌رمایه‌و دۆخی ئابووری ئه‌مه‌ریكا له‌ناوخۆدا، كه‌به‌شێوه‌یه‌كی جادوویی ده‌یان دامه‌زراوه‌و بانك وكۆمپانیای زه‌به‌لاح له‌چه‌ند كاتژمێرێكدا حیسابیان سفربوو وههرهسیان هێنا. كه‌وابوو هه‌موو ده‌زانین رێگه‌یه‌كی ئێجگار سه‌خت له‌پێشی ئۆباما‌و ستافه نوێیه‌كه‌یه‌تی له‌كۆشكی سپی، به‌ڵام گرنگتر له‌مه له‌وه‌دا ده‌بینرێته‌وه ئاخۆ سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا كام رێگای سیاسیی وكام میتۆدی كار‌و كام روانگه‌ی ئیدۆلۆژیی ده‌گرێته‌به‌ر؟ ئایا هه‌مان رێگای شكستخواردووی ئیداره‌ی بوش ده‌گرێته‌به‌ر كهرێگهی نیوكۆنسهڤاتیزمه یاخود رێگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت كه رادیكاڵیزمێكی نوێیه له‌سیاسه‌تی تازه‌ی وڵاته‌كه‌یدا؟ به‌گوته‌ی رۆژنامه‌نووسی نێوداری ئه‌مه‌ریكیش "تۆماس فریدمان" ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می رادیكاڵهیهتییه. "فریدمان" هیواخوازه سه‌رۆكه نوێیه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا مرۆڤێكی رادیكاڵ بێت، بۆیه ده‌نووسێت "به‌راستی هیوام وایه ئۆباما رادیكاڵێَكی نهێنی بێت. مه‌به‌ستم رادیكاڵی چه‌پ یان راست نییه، ته‌نیا مه‌به‌ستم رادیكاڵه، چونكه ئێستا سه‌رده‌می رادیكاڵیزمه، ئێستا سه‌رده‌می جووڵانه‌وه رادیكاڵییهكانه له‌هه‌موو كاره ئاساییه‌كان وله‌هه‌موو بواره‌كاندا". ئه‌گه‌ر باراك ئۆباما بیه‌وێت ئه‌مه‌ریكا له‌و قه‌یرانانه رزگاربكات وئیعتبار وناوبانگ بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێته‌وه ئه‌وه له‌ده‌ستپێكدا پێویستیی بهدابڕانێكی ریشه‌یی هه‌یه له‌میتۆدو فۆرمی هه‌تا ئێستای سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه كه‌هه‌میشه له‌سه‌ر هێز راوه‌ستاوه‌و بچووكترین پاساو به‌س بووه تاوه‌كو له‌شكركێشیی بكاته دوور یان نزیكترین قه‌واره‌و ده‌وڵه‌تی نه‌یار. گرنگه ئیداره‌كه‌ی ئۆباما ئه‌و قه‌ناعه‌ته كۆتایی پێبهێنێت ئه‌مه‌ریكا پۆلیسی جیهانه‌و هاووڵاتیانی جیهانیش له‌وه ئاگاداربكاته‌وه چیتر ئه‌مه‌ریكا رۆڵی ئه‌و سه‌رداره دڵڕه‌قه نابینێت به‌ویستی خۆی حكومه‌ت وگرۆو بزووتنه‌وه رامیارییه‌كان له‌مسه‌ر یان ئه‌وسه‌ری دنیا سزا بدات. چونكه هه‌تا ئێستا ئێمه‌و هه‌ر مرۆڤێكی سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه وا بارهێنراوین ئه‌مه‌ریكا پارێزگاری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌موو هاووڵاتیانی سه‌ر رووی زه‌وییه. هه‌روه‌ك "ئالێن به‌دیۆ" ده‌ڵێت "ناچاركراوین وابزانین هه‌موو جیهان پێویستیی به‌ده‌سه‌ڵاتی ئیمپریالیزمی ئهمهریكاو پۆلیسی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا، واته ناتۆیه". كه‌وابوو ئۆباما‌و هاوكاره‌كانی هه‌ر ئه‌ركی ریفۆرم وبوژاندنه‌وه‌ی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكایان له‌سه‌رشان نییه، هه‌رچه‌نده قه‌یرانه داراییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه هێنده‌ی هه‌مان قه‌یرانی ساڵی 1930 كاریگه‌ره كه‌ئه‌وه ته‌نیا له‌توانای "فرانكلین رۆفێلت"دابوو به‌ره‌و رووی ئه‌و واقیعه ئێجگار ئاڵۆز‌و سه‌خته ببێته‌وه، ئایا به‌راست ئۆباما ده‌توانێت رۆزفیڵت بێت یاخود نا؟، به‌ڵكو زیاتر له‌م ئه‌ركه پێویست ده‌كات به‌رێگای ئاشتی ودیپلۆماسی كێشه گه‌رمه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی نه‌یاره‌كانیان یه‌كلابكه‌نه‌وه. ئێران یه‌كێكه له‌و نموونانه، مامه‌ڵه‌ی ژیرانه‌ی ئۆباما له‌گه‌ڵ ئێران وخستنهگهڕی سیاسه‌تێكی نه‌رم به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئایا ئۆباما كام رێگه ده‌گرێته‌به‌ر. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی ئه‌رێنی داخستنی گرتووخانه‌ی "گوانتانامۆ" یه‌كێك بێت له‌ده‌ستپێكی ئاشتكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه ئیسلامیی ورۆژههڵاتییهكان، ئه‌وه له‌هه‌نگاوه‌كانی داهاتوودا كۆتایی هێنان بهداگیركاریی وسیاسه‌تی ههڕهشهلێكردن وترساندنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌بێ له‌ئه‌وله‌ویه‌تی كاردابن، له‌ئاهه‌نگی سوێندخواردنهكهشیدا ئۆباما بۆ یه‌كه‌مجار وه‌ك سه‌رۆكێكی ئه‌مه‌ریكی باسی جیهانی ئیسلامیی كرد كه‌ئه‌مه یه‌كێكه له‌و سه‌ره‌تا هه‌ره گرنگ وپڕ بایه‌خانه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی نوێی ئاشتیخوازانه ده‌كاته‌وه له‌په‌یوه‌ندیی موسڵمانه خۆرهه‌ڵاتییه‌كان وكریستیانه خۆرئاواییه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكییه‌كان. ئه‌م ناوهێنانه‌ی جیهانی ئیسلامی له‌مه‌راسیمی سوێندخواردنیدا له‌لایه‌ن ئۆباماوه، سه‌رنجی "مادلین ئۆڵبرایت"ی وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای به‌لای خۆیدا راكێشاوه‌و "مادلین ئۆڵبرایت" له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه‌ده‌رباره‌ی گرنگترین بڕگه‌ی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا لێیكرابوو ده‌ڵێت"ئه‌و به‌شه‌ی كه‌ئۆباما باس لهپێویستبوونی رێزگرتن له‌جیهانی ئیسلام ده‌كات، له‌پێش ئۆبامادا هیچ سه‌رۆك كۆمارێك له‌ئاهه‌نگی سوێندخواردنیدا ئاماژه‌ی به‌جیهانی ئیسلام نه‌كردووه، ئێمه ده‌بێت هاوكات هه‌م جیهانی ئیسلام زیاتر بناسین هه‌م گوێ له‌ده‌نگی ئه‌و ره‌وته بگرین، ئۆباما به‌وه‌ی كه رووی قسه‌ی كرده موسڵمانه‌كان پێی فاماندن نه‌ك هه‌ر له‌وان تێده‌گات به‌ڵكو به‌شوێن ئه‌وه‌وه‌یه دانوستانیان له‌گه‌ڵدا بكات". خولاسه ئۆباما بۆ رزگاركردنی ئه‌مه‌ریكا وپابه‌ندبوون بهوادو به‌ڵێنه‌كانی خۆیه‌وه له‌سه‌ریه‌تی دیدگای باوی موحافیزكاره نوێیه‌كان له‌سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا دابڕنێت، چون رێی نیوكۆنسه‌رڤاتیزم ئه‌مه‌ریكا لهداڕووخانی گه‌وره‌تر نێزیك ده‌خاته‌وه‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه پیاده‌كردنی رادیكالیزم وخۆجیاكردنهوه له‌وه‌ی تائێستا سه‌رۆكه‌كانی دیكه كردوویانه، ئه‌مه‌ریكا ده‌خاته‌وه سه‌ر رێگایه‌كی راست وشانسی زیاتری ده‌داتێ وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز بمێنێته‌وه.
Shamzini79@hotmail.com