لۆژیكی تێك شكاندن …ئیبراهیم گه‌له‌ژێری
لۆژیكی تێك شكاندن
ئیبراهیم گه‌له‌ژێری /چۆمان
هیگڵ له كتێبی فه‌له‌سه‌فه‌ی حه‌قدا ده‌لێیت "ئه‌ركی فه‌له‌سه‌فه تێگیشتنه له‌و شتانه‌ی كه‌هه‌ن ،چونكه ئه‌وه‌ی كه هه‌یه بریتی یه له عه‌قڵ " من نامه‌وێ چۆنیه‌تی فه‌له‌سه‌فه بونی ووشه‌ی تیك شكاندن شی بكه‌مه‌وه ،ناشمه‌وێت به‌دوای روچونێكی فیكریدا ووێل بم دواتر هه‌م خۆم هه‌م بیركردنه‌وه‌كانیشم كه‌س بایه‌خی پێنه‌دات ،چونكه له‌م ووڵاته هێشتا ئه‌وانه‌ی بیر ده‌كه‌نه‌وه زیاتر تێك ده‌شكندرێت، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وه‌ێ ژیانیش بروخێت ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌وان نه‌بێت ، ئه‌وه‌ی من ماوه‌یه‌كه هه‌ستی پێده‌كه‌م و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌هێزیشی بۆ سه‌رجه‌م كایه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌گشتی هه‌یه، ئه‌ویش لۆژیكێكه كه زۆرترین ره‌واجیشی له لای ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه نایه‌نه‌وێ جگه له خۆیان كه‌سی تر بۆ داهاتوو ژیانی میلله‌ت بیربكه‌نه‌وه ئه‌ویش لۆژیكی تیك شكاندنه ، ده‌كرێ هه‌ر له‌و كاته‌ی كه به‌عس فێری كردین یاخودبه زۆری راهێناین كه هیچ شتێك بایه‌خی نی یه له‌م ووڵاته ته‌نیا تێك شكاندن نه‌بێت ، خۆمان دیتمان به‌عس ته‌نیالۆژیكی تێكشاندنی هه‌یوو بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به ده‌سه‌ڵاتی خۆی بدات ،ئه‌و به‌ر له‌وه‌ی مرڤه‌كان تێك بشكێنێ ده‌هات خان‌و رێگا‌و مزگه‌وت كلێساو باقی شته‌كانی تر تێكده‌شكاند، دواتر به هۆی تێك شكاندنی سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی مرۆڤ مرۆڤه‌كانیشی داده‌ماڵین له‌سه‌ر جه‌م ئه‌و به‌هایانه‌ی كه هه‌یبوو ، ڕاستر بلێین ئه‌و هیچ شتێكی قبوڵ نه‌بوو ته‌نیا تێك شكاندن نه‌بێت ، ئێمه له مناڵیدا له قوتابخانه‌كان ڕاهاتین كه به‌رده‌وام ته‌خته ره‌شه‌كانمان تێك ده‌شكاند ،چونكه ئه‌وه‌ی ده‌مان دیت له تێك شكاندن بووبوو به شتێكی ئاسایی ، مامۆستاكانیشمان یان ئه‌وانه‌ی دژ به لۆژیكی به‌عس بوون یاخود دۆستی بوون هیچ كامێكیان نه‌ده‌هاتن ئامۆژگاریمان بكه‌ن له مه‌ترسیه‌كانی تێك شكاندن ، به‌ڵكو جارێكی تر به‌هه‌مان شێوه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاوه ده‌كه‌وتینه ژێر پێڵاو‌و ده‌ركردنه ده‌روه‌و جنێو دان و تێك شكاندنێكی زیاتر رۆحی نه‌ك جه‌سته‌یی ،ئه‌مانه له‌گه‌ڵمان هێدی هێدی گه‌وره ده‌بون ،جارێكی تریش تێك شكاندن له‌لایه‌ن دایك و باوكمان له‌به‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی ساده توشی ده‌بوین ، وای لێهات هه‌میشه هه‌موو بیركردنه‌وه‌مان له به‌رامبه‌ر تێك شكاندن ماندو ده‌كرد ، وامان ده‌زانی به گه‌وره بونمان و به روخانی به‌عس و به كۆچ بار بونی دایك و باوكمان ئیدی شتێك نامێنێت به ناوی یه‌كتر شكاندن ،به‌ڵكو ده‌توانین ته‌نیا له بارێكدا یه‌كتر سه‌ركۆنه بكه‌ین یاخود یه‌كتر بشكێنین كه ئه‌ویش هه‌م به‌ها ره‌وشتیه‌كانی نیشمان هه‌راج بكه‌ین ،ئه‌و كات ئه‌و مافه‌مان ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بیندرێ پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته ئه‌ی گه‌ر تۆ بته‌وێ له‌رێگه‌ی بیركردنه‌وه‌ی خۆت هه‌وڵ بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و ئامانجه‌كانت بگه‌ی ،ئه‌وا تۆشی تێك شكاندنی توانا ،فیكر ،جه‌ماوه‌ره‌كه‌ت،بێ به‌شبونت له‌داهاتی وولات،ده‌وڵه‌مه‌ند بونی به‌رپرسان ،ده‌بیته‌وه ئه‌مانه وات لێده‌كه‌ن هه‌میشه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیارانه تۆ تێك بشكێندرێی، به‌ڵام ئیدی به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی خۆمان كه‌وتنیه تێك شكاندنی سه‌رجه‌م ده‌زگاو پرۆژه‌و پاشماوه‌كانی به‌عس ده‌مان ووت ئه‌مه مایه‌ی دوژمن كاریه بۆ ئێمه به‌جێ ماوه وای لێهات پرده پیاده‌و بینا به‌رزه‌كانیشمان تێكده‌شكاند ،له‌گه‌ڵ تێكشكاندنی هه‌موو شته‌كان ئینجا هه‌ستاین به هه‌لبژاردن و دروست كردنی په‌رله‌مان و حكومه‌ت ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لۆژیكی تێك شكاندن پانتایی سه‌رجه‌ممانی داگرتبوو ئیدی له جیاتی درێژه دان به ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی زیاتر ده‌ستمان نه‌ك به یه‌كتر شكاندنی یه‌كتر كرد به‌ڵكو یه‌كتریشمان كوشت ، هه‌زارانی تریشمان له رووی سایكۆلۆژی تێك‌شكاند ،كه هێشتا ئاسه‌واری دیاره ، دوای ئاشت بونه‌وه گه‌رانه‌وه‌ی عه‌قلێكی سیاسی بۆ ئه‌وه‌ی چیتر یه‌كتر نه‌شكێنین ،به‌ڵكو ووڵات دروست بكه‌ینه‌وه ، ئیتر درێژه‌مان به موجامه‌له‌ی سیاسی و پارێزراوی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و وون بونی مانا جوانه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی گه‌نج و له بیر بردنه‌وه‌ی یه‌كتر شكاندن برده‌وه ، به‌ڵام له لای هه‌ندێك خه‌ڵك وه‌ك نه‌خۆشیه‌كی درێژ خایه‌ن تێك شكاندن بوو به‌به‌شێك له ژیانی ،ئه‌گه‌ر بێت و مانه‌وه‌ی خۆی به‌بێ لۆژیكی تێك شكاندن ببینێت ئه‌وا هه‌ست ده‌كات كه خۆی نی یه ،یاخود خۆی خاوه‌نی خۆی نی یه، به‌ڵكو تێك شكاندن ئاسوده‌ی ده‌كات ،ئیمرۆ له كوردستان هه‌نگاو به‌ره‌و گۆرینی سیسته‌می ووڵات به‌رێوه له پالیشدا سیسته‌می تێك شكاندن هه‌بونی هه‌یه ، ئه‌وه‌ی ئێستا زیاتر په‌نای بۆ ده‌برێت راگه‌یاندنه ده‌بینین زۆر جار له جیاتی خزمه‌ت كردن به كۆمه‌ڵگه ده‌ربرینی راستیه‌كان به چاوێكی داد په‌وره‌رانه ئه‌ویش ده‌بێته سه‌نته‌رێكی تێك شكاندن ، سه‌دان نمونه هه‌یه كه ڕۆژانه له بواره جیا جیا كانی ڕاگه‌یاندن تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه تێك ده‌شكێندرێن ،لێره‌دا پرسیارێك خۆی ده‌رده‌خات ئایا تێك شكاندن شتێكی ڕه‌وایه ؟بێگومان وه‌ڵامه‌كه‌ی نه‌خێره ،چونكه مادام هه‌بونی كه‌ره‌سته‌ی تێك شكێنه‌ر ده‌كرێ سودی لێوه‌ربگیرێ ده‌كرێ له‌لایه‌كی تره‌وه كه‌رسته‌كان مامه‌له‌ی تریان له‌گه‌ڵ بكرێت ، یاخود ئه‌وكه‌سه‌ی كه پێمان وایه بۆته جێگه‌ی ئه‌وه‌ی كه ره‌خنه‌ی لێبگیرێ پێویسته ڕه‌خنه‌كان دیار بن ،وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی كه ره‌خنه‌كه ده‌گرێ دیار بێ نه‌ك له په‌نای ژورێك به ویستی خۆی له تاریكی‌دا چۆنی پێ باش بێت ئه‌وانی تر تێك بشكێنێت ،ئه‌گه‌ر ئه‌م بیر كردنه‌وه‌یه گۆرانكاری به‌سه‌ر نه‌هێنین ده‌بێته هۆی تێك شكاندنی تاك و بێهێز بونی متمانه به‌یه‌كتر له كۆمه‌ڵگا ..