8ی مارس چیمان پێده‌ڵێت؟*……..په‌ری شێخ ساڵح
8ی مارس چیمان پێده‌ڵێت؟*
په‌ری شێخ ساڵح8ی مارس رۆژێكی زۆر تایبه‌ت و گرنگ و پڕ بایه‌خه و هه‌رگیز ناتوانین وه‌كو رۆژێكی ئاسایی ته‌ماشای بكه‌ین، ئه‌م رۆژه جگه له‌وه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی ژنمان بیرده‌خاته‌وه و رۆژگار و ساڵگارێكی پڕ له زوڵم و چه‌وساندنه‌وه و نایهكسانییمان به‌یاد ده‌هێنێته‌وه، ئیراده‌یه‌كی یهكسانیخوازیشمان پیشان ده‌دات كه له‌كۆنه‌وه له ناو ژنانێكی جۆراوجۆردا هه‌بووه و وایكردووه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و نههامهتییانهشدا كه له‌سه‌رده‌مه تاڵ‌و سه‌خته‌كاندا به‌سه‌ریاندا هاتوون، ژنان بتوانن دواجار ته‌سلیم نه‌بن و واز له‌ماف و له خه‌ونه‌كانی خۆیان نه‌هێنن و به‌و بارودۆخه نه‌خوازراوانه رازی نه‌بن كه به‌زۆر به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه. ئه‌م ته‌سلیم نه‌بوون و مل نه‌دانه‌ی ژنان به‌و زوڵم و زۆره‌ی به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه، نه له‌و رووداوانه‌ی كارگه‌كانی نیویۆركه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن كه تیایاندا 140 ژنی كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداو تا راده‌یه‌كی گه‌وره ویژدانی مرۆڤایه‌تی هه‌ژاندو نه‌هامه‌تییه‌كانی ژنانی روونتر كرده‌وه، نه دوای ئه‌و رووداوانه‌ش كۆتاییان دێت. له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا هه‌م چه‌ساندنه‌وه‌ی ژنان بوونی هه‌بووه و هه‌م ژنانی ئازادیخواز‌و یهكسانیخوازیش هه‌بوون، كه به شێوازی جیا جیا به‌گژ زوڵم و زۆر و نه‌هامه‌تییه‌كاندا چوونه‌ته‌وه، به‌رده‌وام له‌و پێناوه‌شدا قوربانیی دراوه، به‌ڵام زۆرجار ئه‌و بهگژداچوونهوانه زیاتر هه‌وڵی تاكه كه‌سیانه بوون و نه‌یانتوانیووه كاریگه‌ری گه‌وره‌و له‌به‌رچاو جێبێڵن و وه‌ك ئه‌و رووداوانه‌ی كارگه‌كانی نیویۆرك له ئه‌مریكا ببن به هێماو ره‌مزی چه‌وساوه‌یی و تێكۆشانی ژنان. بێگومان ئه‌م قسه‌یه هه‌رگیز به‌و مانایه نییه كه هه‌وڵه تاكه كه‌سییه‌كانی ژنان كه‌مبایه‌خ بكرێت و نه‌خشیان له‌سه‌ر رووداوه‌كان بسڕدرێته‌وه، به‌بڕوای من هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه كاریگه‌ری خۆیان هه‌بووه و كه‌م و زۆر خزمه‌تیان به‌دۆزی ژنان كردووه، به‌ڵام بێگومان كاتێك هه‌وڵه‌كان شێوه‌ی دیكه به خۆوه ده‌گرن و له تێكۆشانی تاكه‌وه بۆ تێكۆشانی ده‌سته‌جه‌معی‌و رێكخراو ده‌گۆڕێن، رۆڵ و كاریگه‌رییان زۆر جیاوازتر ده‌بێت و له گۆڕینی بارودۆخه‌كاندا قوڵتر ره‌نگ ده‌ده‌نه‌وه.
ئێستا كه ساڵانێكی زۆر به‌سه‌ر رووداوه‌كانی نیۆركدا تێپه‌ڕیوون، مایه‌ی خۆشحاڵییه دۆزی ژنان له‌زۆر ولات و كۆمه‌ڵگای دنیادا پێشكه‌تنی گه‌وره‌و مه‌زنی به‌خۆیه‌وه بینیووه‌و ژنان توانیویانه نه‌خشی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر رووداوه سیاسیی و فه‌رهه‌نگیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌بێت و ژیانێكی ئاسووده‌تر و جوانتر بژین.
لای خۆشمان به‌تایبه‌ت له دوای راپه‌ڕینه‌وه دۆخی ژنان گۆڕانی زۆر به‌سه‌ردا هاتووه‌و تا راده‌یه‌كی باش پێشكه‌وتووه‌و ئێستا به ئاشكرا ده‌بینین كه ژنان رۆڵی ئاشكرایان له سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا هه‌یه.
به‌لام به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و پێشكهتنانهشدا هێشتا زوڵم و چه‌وساندنه‌وی ژنان به‌رده‌وامه‌و رۆژانه ده‌بینین و ده‌بیستین كه به‌بیانووی جیاجیاوه ژن ده‌كوژرێت و ئه‌تك ده‌كرێت و سوكایه‌تی پێده‌كرێت و ناچار ده‌كرێت خۆی بسوتێنێت و كۆتایی به‌ژیانی خۆی بهێنێت.
بۆیه ده‌بێت 8ی مارس باشتر‌و قوڵتر له‌سه‌ر تێكۆشانی ئازادیخوازانه‌و یه‌كسانیخوازانه سوورمان بكات و هه‌وڵه‌كانمان چڕترو رێكخراوتر بكه‌ین.
پیرۆز بێت 8ی مارس، رۆژی جیهانیی ژنان و سڵاو له‌هه‌موو مرۆڤێكی ئازادیخواز‌و یه‌كسانیخواز.*ئه‌م وتاره له ژماره (928)ی رۆژی 5-3-2009ی رۆژنامه‌ی ئاسۆدا بڵاوكراوه‌ته‌وه.