ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێم و مه‌حكومبوون * ….ئیبراهیم مه‌لازاده
ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێم و مه‌حكومبوون *
ئیبراهیم مهلازادهدیاره كۆمه‌ڵگای كوردی به هه‌موو كۆمیۆنیتێ و پێكهاته‌كانیه‌وه مه‌حكومن به‌و قانون و نۆرمانه‌ی كه له‌ڕابردوه‌وه تاكو ئێستاكه دروستبوون و درێژه‌یان هه‌یه و ده‌بێت. كۆمه‌ڵگای كوردی تا ئێستاش بهقانونهكانی عه‌شیره‌ت و خێڵ و خزمایه‌تی و مزگه‌وت و تادوایی ئه‌و پێكهاتانه به‌ڕێوه ده‌چێت. تا ئێستا چه‌مكی هاوڵاتی بوون و شاره‌زایی و پسپۆری له‌به‌ڕێوه‌بردندا جێگای نه‌بۆته‌وه. هه‌ڵبه‌ت من باوه‌ڕم به چه‌مكی مه‌حكومبوون به قانون و نۆرمه‌كانی كۆمه‌ڵگا نیه، چونكه پێم وایه له ده‌ره‌نجامدا ئه‌گه‌ر مرۆڤ هۆشیار و به ئاگابێت ده‌توانێت ڕه‌وڕه‌وه‌ی واقیعه‌كه به لایێكی دی‌دا ببات، به‌و ئاڕاسته‌یه‌ی كه خۆی ده‌یه‌وێت. به‌ڵام ئه‌وه به باوه‌ڕبوون و باوه‌ڕنه‌بوونی من ناڕوات به‌ڕێوه، به‌خۆشی و ناخۆشی كه‌س ناڕوات به‌ڕێوه، واقیعێك هه‌یه جڵه‌و به‌ده‌سته و داهاتوو به‌ئاره‌زووی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات. كێشه‌كه له‌وه‌دانیه كه مرۆڤ هۆشیار و به‌ئاگا نیه، به‌ڵكو كێشه‌كه له ئیراده‌ی كه‌سه‌كان دایه، ئه‌و ئیراده‌یه‌ی كه خۆی ده‌داته ده‌ست دێته‌رمینیزم یا مه‌حكوم بوون به‌و قانون و نۆرمانه‌ی كه واقیعه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
هه‌موو مرۆڤێكی كورد حه‌قیه‌تی بپرسێت، ئه‌وه سۆزه یا سیاسه‌ته ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌بات؟ كه ده‌ڵێین سۆز، به‌مانای ئیراده‌ی غه‌ریزه، ئیرادهیهكه كه هۆشیار و به‌ئاگا نیه، ئیراده‌یه‌ك كه وه‌كو ئامێرێكی قورمیش كرا‌و، هێنده جاره زه‌نگ لێده‌دات یا ده‌خولێته‌وه كه بۆی دیاریكراوه. دیارده‌ی مه‌حكومبوون له‌دونیای مۆدێرنه‌دا كهموایه بتوانێت شوێنپێیه‌ك یا كێڵگه‌یه‌ك بۆخۆی بدۆزێته‌وه، چونكه هه‌ر سیاسیێك یا هه‌ر ده‌سته‌ڵاتێك سوپایێك له زانا و سۆسیۆلۆگ و ئابووریناس و ستراتیژناسی له‌پشته‌وه‌ن و به‌شه‌و و ڕۆژ كار له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی داهاتوو و ماڵی كردنی ڕووداوه‌كان ده‌كه‌ن، به‌و مانایه‌ی كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن جڵه‌وی ڕووداوه‌كان له‌ده‌ست خۆیاندا بێت و ئه‌وان دێتهرمینهی داهاتوو بكه‌ن، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه.
دێته‌رمینیزم چه‌مكێكه واقیع ده‌سنیشان ده‌كات و هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانی ڕه‌فتار و ئاكاری مرۆڤه‌كان دیاری ده‌كات، دیاره یه‌كێك له‌و گه‌وره سۆسیۆلۆگانهی بڕوای به‌وه هه‌یه كه هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا له دێتهرمینیزمدا ده‌ژین، "دۆركایم"ه. دێته‌رمینیزم به‌مانای مهحكوومبوون. كه عه‌ره‌به‌كان به حه‌تمیه‌ت وه‌ریانگێڕاوه.
ده‌سته‌ڵات له كورستان، نزیكتره له غه‌ریزه تاوه‌كو عه‌قڵ، نزیكتره له سۆز تاوه‌كو خواست و ئیراده‌یه‌كی ڕاسته‌قینه، نزیكتره له فێڵ له‌خۆكردن و ئهویدیبوون تا ڕاستگۆبوون له‌گه‌ڵ خۆ و سووربوون له‌سه‌ر خواسته‌كان. ده‌سته‌ڵات له كوردستان نزیكتره له خێرومه‌ند تا سووربوون له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و داڕشتنی سیاسه‌تێكی ستراتیژ بۆ ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه. به‌داخه‌وه ده‌سته‌ڵات له‌كوردستان له‌چوارچێوه‌ی دێتهرمینهی ئه‌و ڕوداو و قانون و نۆرمانه‌دا گینگڵ ده‌دات كه تاكه ئاڕاسته‌ی خۆ بهقوربانكردنی ئه‌وانی دیه، عیشق و سووتانی یه‌كلایه‌نه‌یه بۆ ئه‌وانی دی.
به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت "ئێمه ئه‌مریكامان خۆش ده‌وێت به‌ڵام ئه‌وان نا" ئه‌م ده‌ربڕینه‌ش له‌دووتوێی ئه‌و مه‌ترسیانه‌دا هات كه ئێستا له‌عێراق به‌ڕێوه‌ن، هه‌ر له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، تا ده‌گاته سه‌رسه‌ختی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ئاست داخوازیه‌كانی كورد. له‌ئێستادا نیه كه سه‌رانی به‌غداد گوێ به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ كورد ناده‌ن، پێشی مالیكیش نه عه‌لاوی و نه جه‌عفه‌ری گوێیان به‌و كێشانه نه‌دا، ئه‌وه‌ی شاره‌زای عه‌قلیه‌ت و مهنتالیتێی گه‌لانی سه‌رده‌ستی ناوچه‌كه بێت، ئه‌و خواسته باش ده‌رك ده‌كه‌ن كه تا ئێستا هیچ سیاسیێكی عه‌ره‌ب ئاماده نه‌بووه مل بۆ داخوازیه‌كانی كورد كه‌چ بكات. هه‌روه‌ها له ئێستادا نیه كه هاوكێشه‌كان به‌پێچه‌وانه‌ی ئیراده‌ی كورد به‌ڕێوه ده‌ڕۆن، له‌و ڕۆژه‌دا ده‌ستی پێكرد كه كورد پێ‌داگر بوو له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان ئه‌مریكا و حكومه‌تی عێراق، بێ ئه‌وه‌ی تۆزقاڵێكیش ئیراده‌ی كوردی تێدا جۆش بدرێت. ئه‌مه‌ش مه‌حكومه به‌وه‌ی كه كه‌س وه‌كو كورد خێرومه‌ند نیه، ماف هه‌میشه ده‌سه‌نرێن و نادرێن. بۆیه ده‌بوایه پێنج ساڵ به‌ر له ئێستا ئه‌و ڕۆژه ببینرابایه و ئه‌و كات ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه بكرابایه و بخرابایه ڕۆژه‌فی پراكتیكه‌وه، ئه‌و كاته‌ی كه گه‌لی سه‌رده‌ست له گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ناوخۆییدا ده‌یناڵاند، ئه‌و كاته‌ی كه ئه‌مریكا ده‌ستی هه‌موو كه‌سێكی ماچ ده‌كرد كه جموجۆڵ نه‌كات و بارودۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر نه‌بات.
پێم وانیه خودا كوردی ته‌نها بۆ ئه‌وه دروست كردبێت كه خه‌ڵكی خۆش بوێت و عاشقێكی سووتاو بێت بۆ ئه‌وانی دی و ئه‌وانیش لهخهیاڵێكی تردا ده‌ژین، ئه‌وان له خه‌یاڵی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی میلله‌ته‌كه‌یاندا ده‌ژین. دێتهمرمینیزم له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و قانونه‌یه كه دامه‌زراوه زانستی و سیاسی و ئابووری و په‌روه‌رده‌ییه‌كان دایده‌ڕێژن و داهاتوو ماڵی ده‌كه‌ن. له ناوه‌نده زانستی و ئابووری و سیاسی و ستراتیژیه‌كانی دونیادا پانتاییێك نیه بۆ عیشق و خۆشه‌ویستی ئه‌وانی دی، به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندی و ململانێی سیاسی و ماڵیكردنی داهاتوو هه‌یه.
ئه‌وه ته‌نها سه‌رۆكی حكومه‌ت نیه كه وا بیر ده‌كاته‌وه، ئه‌وه ئه‌و واقیعه‌یه كه مهنتالیتێی كوردی گیرۆده كردووه، به كۆمه‌ڵێك نۆرم و ته‌قالیدی لادێ و عه‌شیره‌ت و دیوه‌خان و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ره‌تایی. ڕاسته حكومه‌تێك له پانتاییێكی كه‌می نیشتمانێكدا به‌ڕێوه ده‌برێت، به‌ڵام به‌هه‌مان ئه‌و چوارچێوانه‌ی كه عه‌شیره‌ت و تیره و باوكی ڕۆحی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. بۆیه كارێكی زۆر ئاساییه كه ئه‌و مهنتالیتێیه له‌به‌رده‌م زانست و هێزدا چۆك دابدات و توشی قه‌یران بێت. كارێكی زۆر ئاساییه فێڵی لێبكرێت و به قانونی ئه‌مڕۆ نا سبه‌ی وه‌كو منداڵێكی پاك و خۆشباوه‌ڕ ژیر بكرێته‌وه. كارێكی زۆر ئاساییه له پانتایێكی گه‌مارۆدراودا به‌و مهنتالیتێیه ده‌سته‌مۆ بكرێت و زوو یا دره‌نگ هێزی له‌دژ به‌كار بهێنرێت.
كاتێك گروپێكی كوردی (نوێنه‌رانی كورد) له‌به‌غداد ده‌ست به‌كاربوون له‌پێناو دابینكردن و مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانی كورد دڵی هه‌موو كوردێك به‌وه خۆش بوو كه ئه‌وه سیناریۆیێكی ژیرانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كان بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی بگێڕنه‌وه و پاشانیش توانایهكان بگوازنه‌وه بۆ مسۆگه‌ركردنی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رخستنی ئه‌و دستكهوتانه، به‌ڵام ئه‌وه سیناریۆیێكی پاشڤه‌ڕۆیانه بوو له‌پێناو دابه‌شكردنی ده‌سته‌ڵات و ڕازیكردنی هه‌موو لایێك، ئه‌مه‌ش به‌لای خۆیه‌وه، ده‌كرا سوود له‌و سیناریۆیه‌ش ببینرێت، به‌ڵام ناهۆشیاری سیاسی وای كرد كه ده‌سته‌ڵاتی به‌غداد به شان و ملی كورد به‌هێز بكرێته‌وه و به‌ده‌یان عه‌قڵ و خه‌ڵكی به‌توانا بخرێنه ئه‌و پڕۆسه‌یه. ده‌ره‌نجامیش قسه‌كردنه بۆ جارێكی تر له شه‌ڕێكی ئه‌تنیكی كاولكار.
ئێستاش ئه‌گه‌ر سه‌رانی كورد له‌و دێتهرمینزیمه بێنه ده‌ره‌وه و باوه‌ڕ به‌خۆ و به‌گۆڕان بكه‌ن، له‌چوارچێوه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ عه‌قڵ، هه‌ڵكشان له عه‌قلی عه‌شیره‌ت و خزمخزمانێ بۆ عه‌قڵی ده‌وڵه‌ت و دیپلۆماسیه‌ت. ده‌كرێت ده‌ستكه‌وته‌كان بگێڕدرێنه‌وه و كاروانی كوردان به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی خواستی مرۆڤی كورد ببرێت. ده‌كرێت ئیراده‌ی حه‌قیقی مرۆڤی كورد له‌ژێر ڕۆشنایی زانسته سیاسی و دیپلۆماسی و ئابوورییه‌كاندا كاری له‌سه‌ر بكرێت و هه‌موو تواناكانی كورد به‌یه‌كه‌وه باری كه‌وتووی كورد ڕاست بكه‌نه‌وه، له‌دووڕیانی بڕوابه‌خۆبوون و پشتبهخۆبهستنهوه، له‌دوڕیانی خۆبوون، نه‌ك ئهویدیبوون، لهدوڕیانێك كه ئیڕاده‌ی گۆڕانی هه‌بێت و قانونه سه‌پێنراوه‌كان ماڵی بكرێن و به‌شێنه‌یی هه‌مواربكرێن. ئه‌و كاته ده‌كرێت قسه له گه‌لێكی خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كی حه‌قیقی بكه‌ین.
* ئه‌و بابه‌ته له ژماره‌ی (4802) ی 20 فێبریوه‌ری 2009 ی كوردستانی نوێ‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه