
مادده‌ی 140 له نێوان ژیان و مردن و نه‌وه‌کانی ئاینده‌دا…ئاسۆ حامدی
مادده‌ی 140 له نێوان ژیان و مردن و نه‌وه‌کانی ئاینده‌دا
خه‌ریکه مه‌سه‌له‌ی شاری که‌رکوک له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌ل ڕێچکه‌یه‌کی تر ده‌گرێت، ته‌وافقی به‌ڕێوه‌بردنی شار یانی بڕیاری مادده‌ی 23 که 32% بۆ کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان و له‌سه‌دا 4 یش بۆ کلدوئاشوریهکان. بۆ ئێستا ئه‌م هه‌نگاوه میلله‌تی کورد بۆ چه‌ندین نه‌وه بۆ دواوه ده‌باته‌وه. میلله‌تی کورد ده‌بێ هه‌وڵی جدی بدات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خشه‌یه سه‌رنه‌گرێ. به‌ڵام ئه‌م بێ ده‌نگیه مانای له ده‌ست دانی خودی ده‌سکه‌وته‌کانه که خه‌ڵکی قوربانی بۆ داوه و ده‌دات.
ئه‌مه ئه‌و ده‌سکه‌وته نایابه‌یه که نه‌وه‌کانی میلله‌تی کورد له ڕابه‌رانی ئێستایان وه‌رده‌گرن.ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی گه‌ل و ئیراده‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان زیاتر مه‌سه‌له کۆنه‌کان و دوژمنایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی قووڵ ده‌کاته‌وه ومه‌سه‌له‌کان به هیچ شێوه‌یه‌ک چاره‌سه‌ر ناکات.
ئه‌م وه‌زعه له واقعدا بۆ هه‌موو خه‌ڵکی ڕوونه که کاریگه‌ری ووڵاتانی ئه‌قلیم و ئه‌مریکا و به‌ریتانیا له‌سه‌ر سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی تریش به‌ره‌نجامی ته‌وافقه سیاسیه‌کانی نێو به‌غدا و حکومه‌تی مه‌رکه‌زی و هه‌رێمه له‌لایه‌کی تر کاریگه‌ری ڕاوێژکهرانی ده‌سه‌ڵاته له کوردستان به‌تایبه‌تی ئه‌مریکاییه‌کان و عه‌ره‌به‌کان هه‌رده‌م له‌هه‌وڵی ئاڵۆزی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ن و نایانه‌وێ به قازانجی گه‌لی کورد کۆتایی پێ بێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه زیاتر ته‌بایی و هاوسه‌نگی نه‌ته‌وه جیاجیاکان و ئارامی و ئاسایش و چاککردنی ژیان و گوزه‌ران ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه قسه‌یه‌کمان له‌سه‌ری نیه. به‌ڵام ئایا ئه‌م وه‌زعه میلله‌ته جیاجیاکانی که‌رکوک هه‌ڵیانبژاردووه و به ئیراده‌ی خۆیان ئه‌م چارهسهریهیان داڕشتووه یان هه‌نگاوی تری ده‌ره‌کی وه‌کو دیمستورا و ووڵاتانی ئه‌قلیم و زلهێزه‌کانی جیهان ئه‌م وه‌زعه‌یان سه‌پاندووه. دیاره ئه‌مه‌ی دووه‌میانه و هه‌ربۆیه‌ش میلله‌تی کورد له‌م نێوه‌دا قوربانی مه‌سه‌له‌کانه نه‌ک له ڕوانگه‌یه‌کی سۆزی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڵکو له ڕوانگه‌ی واقعی که خۆی له بێ ئیراده‌یی و بێ کاریگه‌ری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه له پرۆسێسه‌کانی ژیان وگوزه‌رانی دا.بزانین چاره‌نووسی مادده‌ی 140 ی ده‌ستووری به‌کوێ گه‌یشت. کێ له پرۆسێسه‌کانی ئاگاداره‌و چ کات و خشته‌یه‌کی دیاریکراوی هه‌یه. نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌م کارانه له‌چ وهزعیهتێ دا کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک دڵنیا ده‌کاته‌وه. بچوکترین نموونه مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارێزگاکان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی هه‌ر نه‌ک به نه‌زه‌ر وه‌رنه‌گرت به‌ڵکو خه‌ڵکی کوردستان جگه له مانه‌وه‌ی هه‌مان بازنه‌ی داخراو دا هێشته‌وه‌و ته‌نها له هه‌واڵه‌کان ئه‌گه‌ر جارناجاره باسی مادده‌ی 140 بکرێت ئه‌ویش به‌ره‌ی تورکمانی ده‌ڵێ مادده‌یه‌کی مردووه و مالکیش بێ ده‌نگی و که‌مته‌رخه‌می لێده‌کات و بۆ کوردیش مادده‌یه‌کی ده‌ستووریه‌و بۆ هێزهدهرهکیهکانیش ته‌وافق ته‌نها چاره‌سه‌ره‌و ده‌بێ میلله‌تی کورد له که‌رکوک خۆشبێت. به‌ڵام بۆ چاره‌نووسی گه‌لی کورد مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگه و به چاکی یه‌کلابکرێته‌وه . تاکه ڕێگای دروستیش به‌شداری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه له مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کاندا. له هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکاندا بۆ میلله‌تی کورد جگه له نه گۆڕانی مه‌سه‌له‌کان به‌ڵکو بۆ دواوه‌ش هه‌نگاو ده‌نرێت و دووباره مه‌سه‌له کۆنینه‌کان سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌ر په‌یوه‌ندی به ئه‌دای خراپی مهسوولانی پارتی و یه‌کێتی نیه له‌م ناوچانه به‌ڵکو مه‌سه‌له‌ی گۆڕانی هاوسه‌نگی هێزه‌کانه و دووباره ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی له عێراق هێزه‌کانی ڕێکده‌خاته‌وه و دووباره هه‌موو مه‌سه‌له‌کان بۆ لایه‌نی به‌هێزی ناوه‌ند و که‌سایه‌تی ده‌باته‌وه. ئه‌مه‌ش ترسناکترین زه‌نگه له ژیانی میلله‌تی کورد و دووباره بوونه‌وه‌ی مێژووی سه‌رکوته له‌م ناوچانه. هۆشداری سه‌رۆک وه‌زیران له کوردستان بۆ ئه‌مریکا ڕه‌نگه ته‌نها له‌م مه‌سه‌لانه‌وه بێ به‌ڵام ده‌بێ کاری جدی بۆ بکرێت و جه‌نگی نێوان نه‌ته‌وه‌کان له عێراق ڕوونه‌دات.
چه‌ند ملیۆن دینارێکی ته‌زویر بۆ خه‌ڵکی ئه‌م ناوچانه هیچ له مه‌سه‌له‌کان چاره‌سه‌ر ناکات و جورعه‌یه‌کی کاتیه. هه‌روه‌کو خاتوون نه‌رمین عوسمان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات که گوایه داوی 800 ملیۆن دۆلاری کردووه و 200 ملیۆنی بۆ کاره‌کان ته‌رخان کراوه. مه‌سه‌له‌کان زۆر له‌م بودجانه زیاترن. به‌ڵکو ده‌بێ مه‌سه‌له‌کان به لێپرسراویه‌تیه‌وه وه‌ربگیرێت و هه‌مه‌لایه‌نه‌و درێژخایان و یاسایی چاره‌سه‌ر بکرێن. دیاره یوئێن و هاتنه ناوه‌وه‌ی بۆ یوئێن بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ته‌ندروست نه‌بوو نیه، سه‌یری کاره‌کانی یوئێن له دونیا بکه‌ن هه‌ر له لوبنان تا دارفور هه‌مووی هه‌ر شکست له دوای شکسته و هیچی تر. وه‌کو کاره‌کانی پۆلیسی حکومه‌تی عێراقه مه‌سه‌له‌ی بچوک گه‌وره‌ده‌که‌ن و مه‌سه‌له گه‌وره‌کانیش جورئه‌ت ناکه‌ن خۆیان له قه‌ره‌ی بده‌ن.
یه‌کلاکردنه‌وه‌ی گشت مه‌سه‌له‌کان په‌یوه‌ندی به گشت پرۆسێسه‌کان هه‌یه و ده‌بێ نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ئه‌م مه‌سه‌له یه‌کلا بکه‌نه‌وه نه‌ک ته‌وازنی سیاسی و هێزه ده‌ره‌کیه‌کان. هه‌ر بۆیه‌ش به‌ره‌نجامه‌کانی هه‌ر به قوربانی لایه‌نێ یان چه‌ند لایه‌نێ و له‌سه‌ر حسابی یه‌کتردا دووباره تووشی هه‌ڵچوون ده‌بنه‌وه و مه‌سه‌له‌کانیش به‌بێ چاره‌سه‌ر ده‌مێننه‌وه، نه‌ک هه‌ر که‌رکوک به‌ڵکو شێخان و زومار و مه‌خمور وگوێڕ و سه‌عدیه و خانه‌قی و مه‌ندلی و جه‌باره و هتد ناوچه‌کانی تر که بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد له نه‌وت گرنگترن. به‌ڵام به داخه‌وه که‌م باسیان ده‌کرێت. شاری که‌رکوک ده‌توانێ به ئه‌مباره نه‌وته‌کانی به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی له کوردستان بۆ ئاستی بهرزببات و کۆمه‌ڵگا بۆ فازێکی بهرزببات و ووڵاتێکی به‌رهه‌م هین گه‌شه پێبدات ناوچه‌کانی تریش ده‌بن به پشدێنی ئه‌منی بۆ خه‌ڵکی کوردستان که ناوچه‌کانی مادده‌ی 140 خۆی ده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ بنمایه‌کی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی که خۆی له که‌ره‌سته خاوه‌کان ده‌دۆزێته‌وه. بۆیه ده‌بێ هه‌مووان چهقبهندی ئه‌م مه‌سه‌لانه بکه‌ن و هیچ مهدوایهک به دوژمنانی گه‌لی کورد نه‌ده‌ن. بۆ ئه‌مه‌ش ئیراده‌ی گه‌ل له پرۆسێسه‌کان و مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کاندا له هه‌موو شتێ گرنگترن. گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیراده‌ی گه‌ڵ لێپرسراویه‌تیه‌کی مێژوویه و هه‌مووان له‌م مه‌سه‌له‌یه لێپرسراویه‌تی ده‌گرنه ئه‌ستۆ و سه‌رکه‌وتن و ژێر که‌وتن بۆ هه‌مووانه و مێژووش به شێوه‌یه‌کی دروست ڕووداوه‌کان تۆمار ده‌کات و نه‌وه‌کانی ئاینده‌ش دڵنیا ده‌بنه‌وه له داهاتوویان. ئه‌گه‌ر نا هه‌مووان به‌به‌ر شاڵاوی تیری نه‌وه‌کانی ئاینده ده‌که‌ون و هه‌ر که‌س به گوێره‌ی لێپرسراویه‌ته‌کانی و مێژووش هه‌موو شتێ تۆمارده‌کات و شه‌رم له که‌س ناکات . ئه‌گه‌ر کار وابڕوا هه‌م که‌رکوک و هه‌م ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ونه به‌ر ڕه‌حمه‌تی به‌ره‌ی تورکمانی و مالکی و سالح موتله‌گ ئه‌وکاتیش دونیا دونیایه‌کی تره.
ئاسۆ حامدی
مارسی 2009