گوتار وجه‌سته دوو چه‌مك له شانۆی گه‌زیزه
ده‌ست نیشان كردنی دید وجیهانبینی شانۆیی لای شانۆكاری كورد گه‌زیزه ده‌ست نیشان كردنی ڕووبه‌رێكه بۆ پڕۆژه‌یه‌كی ڕه‌گه‌زی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شانۆ لای ئه‌و له‌ته‌وه‌ری گرفته‌كانی ژنی كورد ده‌سووڕێته‌وه، بۆیه ده‌یه‌وێ خۆی به‌رهه‌م هێنه‌ری تێكسته شانۆییه‌كانی بێت.
ئێمه لێره‌دا له‌سه‌ر نووسینی شانۆگه‌ریه‌كانی ده‌مانه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه بوه‌ستین كه‌چۆن شانۆی گه‌زیزه ئه‌زموونی شانۆیه‌كی فێمێنیستیه به‌بێ گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی ده‌ست نیشان كرا‌و، به‌ڵكو ئه‌و ئه‌زموونه به‌ره‌نجامی ئه‌و پێگه‌یشتنه‌ی نێوان شانۆ وه‌ك هونه‌رێكی ژیاری وكێشه‌ی ژن وه‌ك كێشه‌یه‌كی مرۆیی، نووسینه‌وه‌ی ژن داڕشتنه‌وه‌ی ماناكانی ناو دنیای كوردیه له‌ڕێگه‌ی ژنه‌وه شكست وساته ترسئامێزو نائومێدیه‌كانی ده‌خاته ڕوو، له (دارتووه‌كه) دا ده‌بینین كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی –دایك- له‌سه‌ره‌تادا ده‌یه‌وێ (هیوا) و(دارتووه‌كه) وه‌ك دوو ئاماژه‌ی زمانه‌وانی وێنای دوالیزمی ژیان ومه‌رگ بكات، له‌و سه‌ره‌تایه‌وه دوو چه‌مك لای گه‌زیزه قووڵ ده‌بنه‌وه، كه له‌ناو دهقهكانیتریش ده‌بنه‌وه هه‌ڵگری مانای جیاواز، ئه‌وانیش (گوتار) و(جه‌سته) یه.
گوتار له (دارتووه‌كه) دا دابه‌ش كردنی ژیان و مه‌رگه به‌سه‌ر ماتریاله‌كانی شانۆ، مردنی هیوا یه‌كسان ده‌بێته‌وه به ژیانی دارتووه‌كه، بۆیه گوتاری ده‌ق (هیوای دارتووهكهیه) ئه‌ویش گوتاری دارتووه‌كه‌ی هیوایه، هه‌رچی چه‌مكی جه‌سته‌یه له پڕۆسه‌یه‌كی دۆنادۆنیه له‌نێوان ژیان وخاك، ژن (جه‌سته‌ی دایك) ده‌بێته‌وه به جه‌سته‌ی خاك، ئه‌وه مێژووی كۆست كه‌وتن وگۆشهگیربوونی جه‌سته‌یه، كه نێره‌كان ده‌كوژرێن ومێیه‌كان ته‌نیا ده‌مێننه‌وه، ئه‌وه‌ش لهڕوویهكدا ڕووخساری ڕاسته‌قینه‌ی شانۆیه. (1)
به‌ڵام ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێت دیسان هیواكان به مه‌رگیان مانه‌وه به دایكه‌كان ده‌به‌خشن، واته هیوا به‌مردنی هیوای ژیان ده‌داته‌وه به دایك، دایكێك كه به میوانه‌كانی ده‌ڵێت "پێش ئه‌وه‌ی بڕۆنه ده‌ره‌وه له‌بیرتان نه‌چێ.. نه‌ڵێن دایكی هیوامان دی ئه‌گریا.. نه‌خێر من ناگریم.. ناگریم…"
ئه‌و نایه‌وێ جه‌سته وه‌ك ڕووبه‌رێكی غه‌ریزیی سه‌یر بكرێت، به‌ڵكو هه‌میشه له‌ڕێگه‌ی جه‌سته‌وه ده‌یه‌وێ ڕووبه‌ندی سه‌ر ئه‌و گوتاره لا بدات، تا بتوانین ته‌ئویلی گوتاری ده‌ق بكه‌ین، چونكه نووسین له شانۆكه‌یدا گوتاری بنیاتناوه، ئه‌و ده‌سبه‌رداری ئه‌و پڕۆسه دۆنادۆنیه نابێت، ئه‌گه‌ر له (دارتووه‌كه) دا پڕۆسه‌یه‌ك بێت له‌نێوان ژن وخاك بێت، ئه‌وا له (ده‌روازه داخراوه‌كان) له‌نێوان (ژن/ ژن) دایه، ئه‌وه‌ش ڕووخساری ده‌ق زیاتر نیشان ده‌دات، چونكه پێمان ده‌لێ كێشه‌ی ژن كێشه‌یه‌كی تاكخوازانه نیه، چه‌نده وه‌ك كێشه‌ی ڕه‌گه‌زی خۆی ده‌رده‌خات، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا كێشه‌یه‌كی مرۆییه، (2) ئه‌و گرفته‌ش ده‌باته‌وه ناو مێژوو له‌ڕێگه‌ی دیوارێك كه بووه به هێلانه‌ی جالجالۆكه، پێیان وتووه دكتۆرێك دێت بۆ چارهسهركردنتان، ئه‌وان هه‌ست ده‌كه‌ن نه‌خۆش نین، بۆیه پرسیاری ئه‌وه له‌خۆیان ده‌كه‌ن: دكتۆر بۆ دێته ئێره؟
بۆ ئه‌وه‌ی له‌و پرسیاره بگه‌ین ده‌بێ له‌ئاستی زه‌مه‌نی گوتار بگه‌ین، كه ئاستێكی بیركردنه‌وه‌ی مێژووه، به‌واتای له‌ڕێگه‌ی ناسینی شوێنه‌وه گوتار كه‌شف ده‌بێت، كه كێشه‌و گرفته‌كانمان له زه‌مه‌نی ههنووكهییماندا نیه، بیركردنه‌وه وابه‌سته نیه به‌و ساته‌وه‌خته‌ی تیای ده‌ژین، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات پرسیاری ژنه‌كان له په‌راوێزدا بمێنێته‌وه، چونكه گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو مێژوو له‌سه‌ر كوشتنی پرسیاره‌كان وه‌ستاوه. شانۆی گه‌زیزه ئیشكردنه له‌سه‌ر ئاماژه ووتراوهكان، واته شانۆیه‌كه زیاتر له‌سه‌ر ئاخاوتن و ڕووی دیاری ئاماژه‌كان ئیش ده‌كات، بۆیه له ده‌قه‌كه‌دا تینوویه‌تی ژنه‌كان بۆ ئاو، ئاماژه‌یه‌كه له كردارێكی درامیه‌وه ده‌گۆڕدرێت بۆ لۆژیكێكی بیركردنه‌وه، چونكه ئاو له‌تێكشكاندنی وێنه به‌رجه‌سته كراوه‌كه‌ی ده‌گۆڕدرێت بۆ ئازادی، ئه‌و تینوویهتیهش شه‌یدابوونه به ئازاد بوون.
شوێن له‌ململانێی نێوان هه‌ردوو كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كیه‌كه پێمان ده‌ڵێت (ئێره-شوێن) بریتیه له شێتخانه، به‌ندكردنی ژنان تیایدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی دنیای كاره‌كته‌ره‌كان دنیایه‌ك نیه ئه‌وان خاوه‌نی بن، به‌ڵكو دنیای پیاوه، جیاكردنه‌وه‌ی یاخی بووه‌كان (شێته‌كان) له‌كۆمه‌ڵگادا بیرۆكه‌ی له‌دایكبوونی شوناسی ده‌قه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وه مۆدێرنه بوو شێت و عاقڵه‌كانی له‌یه‌كتر جیا كرده‌وه، گوتار له‌و ناسینه ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كات كه عاقڵه‌كان له‌و دنیایه‌دا بریتین له پیاوه‌كان ئه‌وه به‌پێی تێگه‌یشتنی لۆژیكی نێرهكانهوه، ده‌بێ ژنه‌كان كه به شێته‌كان ده‌یانناسینه‌وه له كۆمه‌ڵگا دوور بخرێنه‌وه، بخرێنه زیندانی تایبه‌ته‌وه، ئه‌وان له‌و زیندانه پێویستیان به‌نواندنی هیچ گه‌مه‌یه‌ك نیه چونكه پیاوه‌كان گه‌مه‌ی زیندانیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن له‌ڕێگه‌ی زه‌نگه‌وه، زه‌نگی دیده‌نی ده‌گۆڕدرێت بۆ زه‌نگی كاتی خه‌وتن، خه‌واندنی جه‌سته به‌ته‌نیا بێده‌نگ كردنی ژنه‌كان نیه، هێنده‌ی سه‌ركوتكردنه‌وه‌ی تواناكانی به‌رامبه‌ره له‌ڕێگه‌ی ده‌زگا ئایدیۆلۆژیه‌كان.
هه‌ریه‌كه له‌ده‌قه شانۆییه‌كانی نووسه‌ر هه‌ڵگری فۆڕم وئایدیای جیاوازه بۆ نووسین، هیچ ده‌قێك له ده‌قێكیتر ناچێت، ئه‌گه‌رچی هه‌ر هه‌موویان دنیای سه‌ركوتكاری ژنمان پێ ده‌ناسێنێت، له ده‌قی (توڕه بوونی تابلۆیه‌ك) كاره‌كته‌ر به‌ته‌نیا بریتیه له كچێك، به‌ڵام ئه‌و كچه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت بۆ توێژێكی دیاری مێینه له كۆمه‌ڵگادا، به‌واتای كچێك نیه نموونه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن بێت و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نتلجنسیای ڕۆشنبیریی بكات، بۆیه پرسیاره‌كانی ئه‌و پرسیاری هه‌ر ژنێكی كۆمه‌ڵگایه، پرسیارگه‌لێك كۆمه‌ڵگا سه‌ركوتی كردۆته‌وه‌و نووسه‌ر ده‌یه‌وێ له ڕێگه‌ی ئه‌م كچه‌وه پرسیاره‌كان ئازاد بكات، پرسیار له‌باره‌ی شووناسی بوونی ژنایه‌تی و په‌یوه‌ندی جه‌سته به شوێنه‌وه، دیاره په‌یوه‌ندی جه‌سته به شوێن یه‌كێكه له په‌یوه‌ندیه گرنگه‌كانی ته‌واوی شانۆكانی گه‌زیزه، چونكه شوێن بۆ كاره‌كته‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ یاده‌وه‌ری كه‌سێتی، ئه‌وه‌ش وابه‌سته كراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی سه‌ركوتكردنی ئاره‌زووه‌كان په‌یوه‌سته به سهركوتكردنهكانی له‌شوێندا، ئازادبوون له‌شوێن.. ئازادبوونه له زه‌مه‌نی یاده‌وه‌ری.
هه‌رچه‌نده یاده‌وه‌ری وێنه‌یه‌ك نیه نووسین له‌شوێندا بتوانێ ده‌سبه‌رداری بێت، موفره‌ده‌كانی ماڵ له‌جۆری په‌نجه‌ره‌و كاتژمێر دوو ده‌لاله‌تی ناو یاده‌وه‌رین و هه‌میشه بۆ په‌یوه‌ندیكردنی چنهكان به دنیای ده‌ره‌وه‌و چاوه‌ڕوانی گۆڕان له‌م دنیایه وه‌ك په‌یوه‌ندیكردن به‌كاری دێننه‌وه.په‌نجه‌ره ده‌بێته‌وه ترووسكایی بۆ هێنانه‌وه‌ی قاچی پاڵه‌وانه‌كه‌مان، به‌ڵام ئه‌و قاچه هێنده‌ی ئاماژه‌ی فه‌لسه‌فیه بۆ ڕزگار بوون گوزارشت لهكارهكتهرێكی ئیفلیج ناكات.
وه‌ك چۆن له‌ده‌قی (ژنانی شاره‌كه‌م) ژنه‌كان به‌سه‌ر چه‌ند گرووپێكدا دابه‌ش ده‌كات، ئه‌و دابه‌ش كردنه یه‌كسان كردنه‌وه‌ی خه‌مه هاوبه‌شه‌كانی ژنه له‌كۆمه‌ڵگادا، ئه‌گه‌رچی تێكسته‌كه له‌قۆناغێكی ده‌ست نیشان كراوی مێژوویی كۆمه‌ڵگا ده‌دوێت، به‌ڵام باس له‌و ئازاره ده‌كات كه ژنه‌كان له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فاشیزمی به‌عسه‌وه گیرۆده‌ی بوونه.
ژنه‌كان له‌ساتی مناڵبووندان، دووگیانیان ئومێدی ئه‌و ڕه‌گه‌زه‌یه بۆ ژیان، ئه‌وه له‌دایك بوونی خه‌ونه بۆ دابڕان له‌شكست، نووسینه‌وه‌ی ژیانێكیتره وه‌ك یه‌كێ له‌ژنی ناو گرووپه‌كان ده‌ڵێت "خودایه.. ئه‌گه‌ر كوڕێكت پێ به‌خشیم.. مه‌رج بێت نه‌هێلم ده‌ستی چه‌په‌ڵی ڕۆژگاری لێگیر بێت. مه‌رج بێت كهههڵسامهوه.. ده‌ست وبرد بیپێچمهوهو بڕۆم بۆ دوور.. بڕۆم به‌سه‌ر هه‌موو شوراكانی شاردا بپه‌ڕمه‌وه.. دوور له‌مه‌رگ..له‌فرمێسك…" به‌ڵام ئه‌و خه‌ونه له‌لایان فاشیزمه‌وه نایه‌ڵن گه‌وره بێت، فاشیزم له‌ڕێگه‌ی سهركوتكردنهوهو كوشتن خه‌ون زه‌وت ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌بێ به ململانێی نێوان سه‌رباز ومهمكه شووشه، هاتنی سه‌رباز ئاماژه‌یه بۆ داگیر كردن وزهوت كردنی ژیانی خه‌ون، ئه‌وه‌ش ئاوێته‌ی قه‌سیده‌ی (سووتماك) ی شێركۆ بێكه‌س ده‌كات، هه‌ردوو تێكسته‌كه‌ش له‌ناو ئاگاییه‌كی مێژوویی (3) ده‌سووڕێنه‌وه، ئه‌و ئاگاییه مێژووییه توانای بنیاتنانه‌وه‌ی ئاگایی ئیستاتیكی هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چل مه‌مكه شووشه كه ئاماژه‌یه بۆ مناڵه‌كان.. سه‌ربازه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیانی ده‌به‌ن، ئه‌گه‌رچی زمانی نووسین به‌دوای هێنانه‌وه‌ی مه‌مكه شووشه‌كان به‌ره‌و ساده بوونه‌وه‌ی ده‌ربڕین ده‌چێت كه ڕه‌هه‌ندی فكری ئاماژه ووتراوهكان ده‌كوژێت، گوتار له‌و تێكسته‌دا گوتاری فاشیزمه له‌به‌رامبه‌ر ژن، ژنیش جه‌سته‌یه‌كه هه‌میشه فاشیزم بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رگدۆستی به‌رهه‌م بێنێت، ده‌بێت هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌و جه‌سته‌یه ده‌ربخات، چونكه ئه‌وه كوشتنی ئاره‌زووه‌كانی ژیاندۆستیه.
(هه‌ناسه‌كانی ڕیًَگا) ده‌قێك به‌دوای دهرگاكردنهوهیهكیتر ده‌گه‌ڕێت، ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر نهێنیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌رده لابدات، ئه‌وه له‌بنه‌ڕه‌تدا كێشه‌ی ژن ومێردهكانی ناو كۆمه‌ڵگایه مه‌سه‌له‌ی دایكایه‌تی وئاماده‌نه‌بوونی عه‌شق له‌ژیانی هاوسه‌ری یاكاڵ بوونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی دوای دروست كردنی ماڵ، به‌تاڵ كردنه‌وه‌ی وه‌همه‌كانی پیاوێكی ڕوناكبیر وسیاسه‌تمه‌داری پێشوو به‌دحاڵیبوون كه‌وتۆته نێوان خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ژیاندا، هاوسه‌ره‌كه‌ی وێنه‌ی به‌هه‌شت له‌خه‌یاڵی خۆی بۆ ئه‌وروپا ده‌نه‌خشێنێت، پیاوه‌كه‌شی به‌و وێنه‌یه ڕازی بووه بۆیه ده‌یانه‌وێ كۆچ بكه‌ن، ڕووداوه‌كانی ئه‌م ده‌قه شانۆییه له‌ڕێگای كۆچه‌كه‌یان به ململانێ و شه‌ڕكردنی ژن ومێردانه ده‌ست پێ ده‌كات، نووسه‌ر ناویناوه (هه‌ناسه‌كانی ڕێگا) ئه‌وه هه‌ناسه‌یه‌كه بۆ مه‌رگ، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی تووشی پیرژنێك دێن كه له‌وێ ده‌ستی قه‌ده‌ر ئه‌وی گیرساندۆتهوهو پیاوه‌كه‌ی لهبهرزایهكانی سننوور جه‌ندرمه‌یه، ئامۆژگاریان ده‌كات كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ووڵات هه‌رچه‌ند ده‌زانێ ئه‌و ئامۆژگاریه‌ی به‌زۆر كۆچبه‌ری تر ووتوه به‌ڵام مه‌رگیان قبووڵ بووه نه‌ك گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بێت وپێیان ده‌ڵێت "بیرتان نه‌چێت خۆڵی خاكه‌كه‌تان بخه‌نه له‌پی ده‌ستتانه‌وه ولهبڕی من تێر تێر بۆنی بكه‌ن" له‌وه‌دا تێده‌گه‌ین كه پیره‌ژن جارێكی‌تر ناتوانێ بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ده‌یه‌وێ ئه‌وانیتر له‌بڕی ئه‌و بۆنی خاكه‌كه‌ی بكه‌ن.
گوتاری باو لێره‌دا تێكده‌شكێت، گوتارێكه ژن به‌سه‌ر دوو وێنه دابه‌ش ده‌كات، ژنێك له‌جۆری هاوسه‌ری پیاوه‌كه كه وێنای به‌هه‌شتی كردووه‌و نایه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه، جۆرێكیتریش كه پیره‌ژنه گوتاری مانه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه به‌ره‌و خاك، هه‌ردوو جۆره‌كه دوو وێنه‌ی هاودژیان هه‌یه بۆ جه‌سته، جۆری یه‌كه‌م كۆچ به ئازاد بوونی جه‌سته ده‌بینێت، به‌ڵام جۆری دووه‌م په‌ڕینه‌وه له‌سنوور به فه‌نابوونی جه‌سته سه‌یر ده‌كات.
ئه‌وه‌ش ئاوێته‌كردن وبینینی ته‌واوی ڕه‌هه‌نده‌كانی دنیای كوردیه، گه‌زیزه ده‌یه‌وێ ئه‌و بینینه جیاوازانه ڕووه فهرامۆشكراوهكانیمان بۆ ده‌ربخات، له (میوانی ئه‌م ئێواره‌یه) هه‌مان حاله‌ت دووباره ده‌بێته‌وه، ئێواره‌ی كۆڕهوهكهیه، ژنێك به‌دیار هاوسه‌ره په‌ك كهوتهكهیهوه دانیشتووه، هه‌ندێكجار كچه خزمه‌تكاره‌كه‌ی ده‌نێرێته لای، گفتوگۆكان له‌باره‌ی بارودۆخی شار و هاوسه‌ره پهككهوتهكهیهتی، قسه‌كردنه له گۆشه‌گیربوونی جه‌سته، جه‌سته‌ی ژن.. جه‌سته‌یه‌كی زیندوو له‌پاڵ جه‌سته‌ی پیاوێكی ئیفلیج، ده‌شێ میوانی ئێواره وه‌ك له‌ناونیشانه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت كێشه‌ی ژنه له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام كاتێ میوانه‌كه دێت وكۆرپهكهی به‌باوه‌شه‌وه‌یه ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌بێت دیسان مه‌سه‌له‌ی دایكایه‌تی ته‌وه‌رێكی گرنگی شانۆی گهزیزهیهو چاره‌سه‌ره‌كه‌شی زۆر له‌ده‌قی (هه‌ناسه‌كانی ڕێگا) جیاوازه، كاتێ دوژمن ده‌گه‌ڕێته‌وه شار وئه‌وان مناڵه‌كه‌یان لایه‌و باوكی مناڵه‌كه كۆرپه‌كه‌ی به‌جێ دێلێت ده‌زانن كه مناڵه‌كه كوێره خزمه‌تكاره‌كه‌ی ده‌نێرێت به‌دوای باوكه‌كه‌ی به‌ڵام باوكه‌كه له‌ناو ئاپۆڕه‌ی كۆڕه‌وه.
چاره‌سه‌ری نووسه‌ر بۆ گوتاری جه‌سته له غه‌ریزه‌وه ده‌گۆڕدرێت بۆ دایكایه‌تی، به‌ڵام ده‌بێته دایكی مناڵێكی كوێر كه ئه‌ندامێكی سه‌ره‌كی جه‌سته كه بینینه له‌ده‌ستی داوه، وه‌ك چۆن خاوه‌نی مێردێكی ئیفلیجه و توانای كاری سێكسی نیه، گوتار وجه‌سته لێره‌دا به‌شداری له‌نووسینه‌وه‌ی یه‌كتری ده‌كه‌ن به‌وه‌ی جه‌سته‌ی گوتار و گوتاری جه‌سته بریتین له ماڵێكی ئیفلیج و كۆمه‌ڵگایه‌كی ڕاكردوو، بۆیه ئه‌و پێكه‌نینه‌ی خانم ده‌یه‌وێ بیخاته سه‌ر ڕووخساری له‌گه‌ڵ ڕۆیشتنی میوانه‌كه‌ی كۆتایی دێت، چۆن كۆمه‌ڵگا به‌ترسه‌وه شار به‌جێ دێلێت، كه‌سه‌كانی ماڵیش تائه‌به‌د له‌ژێر فه‌رمانه تووڕه‌ییه‌كانی خانمدا ده‌ژین، بۆیه ئه‌و ماڵه‌و فه‌رمان وتووڕهییهكانی خانم به‌سه‌ر كچه خزمهتكارهكهو مێرده ئیفلیجه‌كه‌ی ڕوویه‌كی تری كۆمه‌ڵگای كوردین، به‌واتای گه‌ر ڕووخسارێكی كۆمه‌ڵگا بریتی بێت له‌وانه‌ی له‌شار به‌كۆمه‌ڵ ده‌چنه ده‌ره‌وه، ڕووخساری دووه‌می بریتین له ژنه تهندوورست و خاوه‌ن جه‌سته ئاماده‌كانی وه‌كو خانم و خزمه‌تكار له‌پاڵ مناڵی كوێر و پیاوی ئیفلیج. ئه‌وه پیاوه ئیفلیجهكانن جارێكی‌تر له‌هه‌ست كردن به‌ته‌نیایی هاوار ده‌كه‌ن، ده‌كرێ له‌ده‌ره‌نجامی ئه‌و تێكسته‌وه خوێندنه‌وه‌مان بۆ توندوتیژیی پیاو له‌وه‌دا چڕ بكه‌ینه‌وه كه ئیفلیجی نێره‌كان بووه‌ته هۆی له‌دایك بوونی توندوتیژیی ئه‌وه هه‌ست كردنه به كه‌مایه‌تی له‌ناخی خۆیدا، شڵه‌ژانی باری ده‌روونی به‌ره‌و توندڕه‌ویی ده‌بات.
ده‌قه‌كانی گه‌زیزه له‌نێوان خێزان وكۆمه‌ڵگا ململانێیه‌كی درامی درووست ده‌كات، ئه‌و ململانێیه قسه‌كردنه له‌گرفته‌كانی ناو ماڵی كوردیی، ئه‌وه كێشه‌كانی ژیانی ئێمه‌یه، كێشه‌یه‌ك به‌تایبه‌ت بۆ مێینه‌كان گرفتی زیاتری لێ ده‌بێته‌وه، وه‌ك له ده‌قی (جه‌نگی ژووره‌كان) كچه‌كان دوای مردنی باوك له‌گه‌ڵ براو براژنهكهیان ده‌كه‌ونه شه‌ڕكردن له‌سه‌ر ژووره‌كان، كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا ته‌واوی خانووه‌كه ده‌بێ چۆل بكرێت چونكه به‌ر شه‌قام ده‌كه‌وێت، بۆیه ئه‌و جه‌نگه ته‌نیا بێهوده‌یی قسه‌كردنه، له‌بڕی ئه‌و بێهوده‌ییه پێویسته لۆژیكێكی ڕه‌خنه‌یی كه ته‌واوی په‌یوه‌ندیه‌كان بخوێنێته‌وه بۆ ماڵی كوردی به‌هه‌ندی وه‌ربگرین، ئه‌وه‌ش گوتارێكی لۆژیكی بنیات ده‌نێت، گوتارێك كه له‌سه‌ر سه‌ركوتكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی ژنه‌وه نه‌بێت، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات شانۆی گه‌زیزه شانۆیه‌ك بێت هه‌میشه بیه‌وێ له گرفتی ژنه‌وه كۆمه‌ڵگا بخوێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌ده‌قه‌كانی ده‌كه‌ونه دوای كۆمه‌ڵه ده‌قی چاپكراوی (دارتووه‌كه) بۆیه ئه‌و هه‌وڵه لێره‌دا ده‌وه‌ستێ، به‌دڵنیاییه‌وه له‌داهاتوودا له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی دوای ئه‌و كتێبه نزیك ده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه گرنگه بۆ پڕۆژه‌ی ئهزموونكارێكی وه‌ك گه‌زیزه هه‌میشه ده‌قه شانۆییه‌كان له به‌رگی كتێب چاپ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌سه‌ر ئه‌زموونه‌كانی بووه‌ستین و سیماكانی ئه‌و ئه‌زموونه بخه‌ینه ڕوو، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی هه‌وڵێك ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دهرهێنهرانیتر بتوانن كار له ده‌قه‌كان بكه‌ن.ئاماژه‌كان:
1- بارت بۆچوونی وایهشانۆ لهڕوویهك له ڕووخساره‌كانی بریتیه له ئاههنگسازكردن به جه‌سته‌ی مرۆیی
2- له كه‌ته‌لۆگی ژیاننامه وچالاكیه هونه‌ریه‌كانی ده‌ڵێت "شانۆیه‌ك نیه پێی بووترێت شانۆی ژن یان شانۆی پیاو، به‌ڵام شانۆیه‌ك هه‌یه كێشه‌كانی ژنان ده‌خاته ڕوو، واته شانۆی سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تیه"
3- گادامێر بۆ ته‌ئویل كردنی ده‌ق سێ ئاگایی ئه‌خاته ڕوو ئه‌وانیش (مێژوویی، زمانه‌وانی، ئیستاتیكی) ئاگایی مێژوویی له‌و ده‌قه‌دا بونیادی ده‌قی پێكهێناوه، وه‌ك چۆن سه‌رباز و مه‌مكه شووشه‌كان ئاگایی ئیستاتیكین، به‌ڵام ئاگایی زمانه‌وانی له‌نێوان قه‌سیده شیعریه‌كه و مێژوودا ئاگاییه‌كی زمانوانی بنیات نانێن به‌قه‌د ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ئاگاییه‌كه ئینتیما ناكه‌ن بۆ ئاگایی زمانه‌وانی.