ئازادبوونی ژنان له کۆتی کۆنه‌په‌رستی، مه‌رجی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه‌یه…ئازاد به‌کر
ئازادبوونی ژنان له کۆتی کۆنه‌په‌رستی، مه‌رجی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه‌یه
ئازاد به‌کر
باژنانی مافخوراوی کوردستان له 8 ی مارسدا هێزی یه‌کگرتوانه‌ی خۆیان دژی نه‌ریتی کۆنه‌په‌رستانه‌و پیاوسالاری بخه‌نه گه‌ڕ، با فشار بخه‌نه سه‌ر کۆمه‌ڵگه تا بیر و تێگه‌یشتنیان له‌مه‌ڕ ژنان بگۆڕن و په‌یڕه‌وی سه‌رده‌میانه و یاسای سکولاریزمی بهێننه کایه‌وه. کۆمه‌ڵگه له یاسای کۆنه‌په‌رستی و ئاینی و مه‌زهه‌بیه‌کان پاک بکه‌نه‌وه که سه‌رچاوه‌ی دیلکردنی ژنانه. بۆ باشتربوونی ژیانی ژنان له‌و تراژیدیایه‌ی له کۆمه‌ڵگه ی کوردستاندا بوونی هه‌یه، ته‌نیا به نه‌هێشتن وگۆڕانی ئه‌و بارودۆخه کۆمه‌ڵایه‌تیه ده‌بێت که ئه‌و نا یه‌کسانیه‌ی خولقاندووه. له‌ڕاستیدا جه‌مسه‌ری دواکه‌وتوویی و کۆنه‌په‌رستی کاریگه‌ری خۆی له پێش هه‌موو که‌سێکه‌وه له‌سه‌ر ژنانی هه‌ژاری کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان داناوه. کۆمه‌ڵگایه‌ک تێڕوانینی بۆ ژنان به‌پله‌ی دوو بێت و پیاوسالاری له‌ڕووی ئابووری و سیاسی و ڕێکخراوه‌یی و ڕۆشنبیریه‌وه تێیدا باڵاده‌ستبێت، ژنان له سایه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌دا له‌وپه‌ڕی چه‌وسانه‌وه‌دا ده‌بن. هه‌رکات ڕیشه‌ی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی دواکه‌وتووانه بوو، بۆرژوازی مرۆڤه‌کانی وه‌ک ئامێرێکی بێ گیان و داماڵراو له به‌ها ئینسانیه‌کانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی قازانج و سوود له ڕێگه‌ی پرۆسه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێنانی زاڵ و باوه‌وه به‌کار ده‌بات، ئیتر به‌لای سه‌رمایه‌داران و کۆنه‌په‌رستانه‌وه ژنان هه‌ر ئه‌وه‌نده بایه‌خیان ده‌مێنێته‌وه که ئامانجه نا مرۆڤانه‌کانیانی لێوه بهێنێته‌دی. ئایین و که‌لچه‌ر و خو و نه‌ریتی دواکه‌وتوانه زێده‌ی بیری سه‌رده‌می شارستانیانه نیه و ژنانی له ماڵ و شوێنی کاردا له چوارچێوه‌یه‌کی ته‌سک و تاریک‌دا قه‌تیسکردووه. له سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستاندا ژنان به‌شیانچه‌وسانه‌وه و تیرۆر و کوشتنبووه، چه‌ند ساڵه ئه‌و توێژه کۆمه‌ڵاتیه‌ی نیوه‌ی چینه‌کان و کۆمه‌ڵگه پێک ده‌هێنن، به‌تایبه‌تی هه‌ژارانی ئه‌و چینه له هه‌موو ماف و ئازادیه‌ک بێبه‌شکراون و به‌گوێره‌ی یاسایه‌ک که پیاوسالاری دادوه‌ره تێدا ژنان به کۆیله‌یه‌تی و چه‌وساوه‌یی ڕاگیراوه. جگه له یاسای کۆنه‌په‌رستانه‌ی باری که‌سێتی کۆیله‌کردنی ژنان و جیاوازیخوازی نێوان نێر و مێ و چه‌وسانه‌وه و شێوازی دیماگۆگیانه‌ی سه‌ده تاریکه‌کان و سوکایه‌تیکردن به‌پێی ئایین و خونه‌ریتی کۆن و به‌کارهێنانی ژنان بۆ مه‌رامه تایبه‌تیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌رمایه‌داران و هێزه سیاسی و کۆنه‌پارێزه‌کان چ قازانج و ده‌سکه‌وتێکی به‌سوود و مرۆڤانه‌یان به ژنان به‌خشیوه. ژنانی کوردستان له مێژه زه‌حمه‌ت ده‌کێشن و بۆرژوازی کوردی هاوسه‌ر و ڕۆڵه و خۆشه‌ویسته‌کانیان کردونه‌ته قوربانی ماڵوێرانی و ئاواره‌یی و په‌ککه‌وته‌یی شه‌ڕ، له کاتی ئارامیشدا سته‌مکێشی به‌خێوکه‌ری مناڵ و ڕاگرتنی پاک و خاوێنی ناوماڵ. هه‌ر ئێستا ژماره‌ی ژنانی بێ پیاو و منداڵانی بێ باوک له ئێراقدا به‌گشتی سه‌رسوڕهێنه‌ره. ژنانی کرێکاریش له شوێنی کاره‌کانیاندا ئه‌وپه‌ڕی چه‌وسانه‌وه ده‌چێژن و قورسایی کار و به‌خێوکردنی مناڵ و به‌ڕێوه‌بردنی ماڵیش به‌سه‌ر شانی ژنانه‌وه‌یه. به‌پێی به‌ڵگه و به‌یاننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و یونسیف زیاد له ملیوێنێک ژن له ئێراقدا به کوردستانیشه‌وه بێ هاوسه‌ر ماونه‌ته‌وه و به ملیۆن له مناڵان‌یش بێ باوکن و ئه‌رکیان ته‌نیا له‌سه‌رشانی دایکه‌کانیانه. به‌پێی ڕاپۆرتی یونسکۆ که له باره‌ی دۆخی ژنانی جیهانه‌وه به‌گشتی، باس له نایه‌کسانی ژنان ده‌کات له‌گه‌ڵ پیاواندا و پیشێل‌کردنی مافی ئینسانی و هاونیشتمانیان و سه‌یرکردنیان به مرۆڤی پله دوو. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ له 6 ملیار مرۆڤی ئه‌م سه‌رزه‌ویه که زیاتر له نیوه‌یان ژنان و کچانن، سێ یه‌کی ئه‌و نیوه‌یه نه‌خوێنده‌وارن که ژماره‌یان نزیکه‌ی ملیارێکه ( 876 ملیۆن)ه وه 70% کچان و ژنانی هه‌ژاری ناوچه جیاجیاکانی جیهانن به کوردستانیشه‌وه. ئه‌مڕۆ ملیۆنان ژن له ئێراق و کوردستاندا خوازیاری یاسایه‌کی نوێی شارستانی باری که‌سێتین، تا کۆمه‌ڵگه گیانی ئازادی و مۆدێرنی به‌به‌ردابکرێت. ئاواته‌خوازن توند وتیژی دژی ژنان نه‌مێنێ و کوشتنی ئابڕو و ناموسی قه‌ده‌غه بکرێت و بکه‌رانی سزای توندیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت، ژنان و یه‌کسانیخوازن و ئازادیخوازانی کۆمه‌ڵگه هه‌وڵی دابینکردنی مافه‌کانی ژنانن، تا ئایین سه‌رچاوه‌ی یاسادانان بێت مافه‌کانی ژنان پشتگوێ ده‌خرێت و ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی پێشتریش له ڕێگه‌ی هه‌وڵ و خه‌باتیانه‌وه به‌ده‌ست هاتووه لێیان ده‌سه‌نرێته‌وه. یه‌که‌م هه‌نگاو ده‌کرێ سه‌رچاوه‌ی سه‌رکوتی ژنان که ئایینه ده‌بێت له ده‌وڵه‌ت جیابکرێته‌وه تا چیتر ئایین ده‌نگی ژنان کپ نه‌کات و یاسای باری که‌سێتی سه‌رچاوه‌که‌ی مه‌زهه‌ب نه‌بێت. له‌سه‌رده‌می به‌عسدا یاسای 111ی ناموسپه‌رستی ساڵی 2000 بووه هۆی گووله‌بارانکردنی 200 ژن و له‌سه‌رده‌می ئه‌نجوومه‌نی حوکمی نوێی ئه‌مه‌ریکیشدا بڕیاری یاسای 137ی کۆنه‌په‌رستانه جارێکی تر ژنانی کرده‌وه کۆیله‌ی ویست و خواست و ئاره‌زووه‌کانی پیاو و یاسای فره‌ژنه‌ی په‌رله‌منی کوردیش هه‌ر هه‌مان چه‌شنه. سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو کوێره‌وه‌ریانه‌ی ئێخه‌ی ژنانی گرتووه، به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێخراوی ئه‌منستی، کوردستانی ئێراق یه‌که‌م ناوچه‌ی جیهانه که‌خه‌ته‌نه‌کردنی کچانی تێدا په‌یڕه‌وده‌کرێت. ڕۆژانه له میدیاکانه‌وه هه‌واڵی کوشتن و تیرۆری ژنان ده‌بیستین له ڕاپه‌ڕینی 1991 وه تا ئێستا زیاتر له 30000 ژن له کوردستاندا کوژراون. ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانیش هه‌ر ئه‌وه‌یان کرد که ڕژێمه‌کانی پێشووتر به‌رانبه‌ر به ژنان کردیان، ئێستا هاوپه‌یمانی ئیسلامیه‌کان له ئێراق و کوردستاندا و هه‌مان سیاسه‌ت و یاسا جێبه‌جێده‌که‌ن که به‌دڵی پارته ئیسلامیه‌کانی هاوکاریانه‌و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ زوڵم و چه‌وسانه‌وه‌ی سه‌ر ژنان زیاتر ده‌بێت. کاتێک کۆنه‌په‌رستان و ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ست به‌ده‌نگی ئازاد و سه‌ربه‌خۆی ژنان ده‌که‌ن، کاتێک بڵندگۆی یه‌کسنیخوازی و ئازادیخوازی ده‌نگی به‌رزئه‌بێته‌وه، کاتێ ژنان به‌ره‌و ئازادی و یه‌کسانی ئاراسته‌ی ڕۆشن و هوشیار ده‌کرێنه‌وه، ئیتر کۆنه‌په‌رستان په‌تی خۆڕاگریان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ڕێخراوه‌کانی ژنان و یه‌کێتی باره‌گای ڕێخراوی سه‌ربه‌خۆی ژنان داده‌خات. له هه‌موو بواره جیاجیا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا بزووتنه‌وه ناسیونالیستی و ئیسلامیه‌کان کاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر ژیانی شارستانیانه‌ی کۆمه‌ڵگه داناوه و به تایبه‌تی ژنان له دۆخێکی زۆر نا هه‌مواردان له بێ‌کاری و له بارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی خراپ و نه‌بوونی و هه‌ژاریدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن. له ڕووی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و یاساییه‌وه ژنان ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه و پێشێلکاری مافه‌کانیان ده‌کرێت. ئه‌مه‌ش زۆر له‌سه‌ر شانی ژنان ده‌که‌وێ له جیاتی یاسا پارێزگاری له‌مافه‌کانیان بکات خۆی سه‌رچاوه‌ی چه‌وسانه‌وه‌یانه، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له ژنانی کوردستان ڕووده‌دات به‌رهه‌م و ئاکامی ئه‌و بارودۆخه کۆنه‌یه که خو و نه‌ریت و ئایین له پێش هه‌موویانه‌وه که ده‌سه‌ڵات به‌پیرۆزی ده‌زانێت، وه‌ک به‌زۆر به‌شوودان و ڕفاندن و ده‌ستدرێژی سێکسی و کوشتن و تیرۆری ژنان به‌هۆی ناموسپه‌رستی و توندوتیژی ناوخێزانه‌وه خویه‌کی به‌ربڵاوی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانه ئه‌مه‌کی بیری کۆنه‌په‌رستانه‌ی باوی ناو کۆمه‌ڵگه‌یه که له‌لایه‌ن پارت و بزووتنه‌وه کۆنه‌په‌رسته‌کانی ئیسلامی و قه‌ومی یه‌وه ڕه‌واجی پێده‌درێ و له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و میدیاکانه‌وه ئاماژه‌ی پێده‌کرێ. له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌م بارودۆخه‌ی ژنانی تێدایه کاریگه‌ری گرفت و نه هامه‌تیه‌کانی له‌سه‌ر منداڵانیش ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه چونکه ژنان یه‌که‌م که‌سن له به‌خێوکردن و چاودێریکردنی منداڵاندا زوربه‌ی کاته‌کانیان پێکه‌وه ده‌به‌نه‌سه‌ر. ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی ژنان ده‌کرێت له زۆر بواردا ده‌یسه‌لمـێنن کاریگه‌ری به شێوازی نێگه‌تیڤ ده‌که‌نه سه‌ر به‌شداربوونی ژنان له‌بواری سیاسی‌دا و بێبه‌شکردنی له‌ده‌ربڕینی ڕاوبۆچون و به‌رگریکردنی له ماف و ئازادیه‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی ئازاد و ڕون و ئاشکرا. ئه‌م دۆخه پڕ تریاژیدیایه وا به ئاسانی تێناپه‌ڕێندرێ، ئه‌گه‌ر ژنان و پیاوان پێکه‌وه ئازاد و یه‌کسان نه‌بن، ئه‌ویش به خه‌بات و هه‌وڵ و تێکۆشانی هه‌ردووکیان پێکه‌وه بۆ بنیاتنانی جیهانێکی باشتر و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد و گه‌شه‌سه‌ند و بێچه‌وسانه‌وه دێته دی. ده‌بێ ژنان و پیاوانی پێشکه‌وتنخواز ئه‌و ئه‌رکه مێژوویه بگرنه ئه‌ستۆ و له‌ڕێی ڕێکخراوی سیاسی و بزووتنه‌وه‌ی پێشکه‌تنخوازه‌وه ڕۆڵی خۆیان بگێڕن. ده‌کرێ ئه‌لته‌رناتیڤی سکولاریزمی پێشکه‌وتنخواز له خه‌باتیدا ئایین له ده‌وڵه‌ت و په‌روه‌رده‌و فێرکردن جیابکاته‌وه و هه‌وڵی سه‌پاندنی یاسایه‌کی شارستانی و مرۆڤانه بۆ پاراستنی مافه‌کانی ژنان بدرێت و یاسای باری که‌سێتی به‌جۆرێک بگۆڕێت یه‌کسانی ته‌واوی ژنان و پیاوان مسۆگه‌ربکات. هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی کوشتن و پێشێلکاری مافه‌کانی ژنانی تێدایه قه‌ده‌غه‌بکرێت و ئارامی و ئاسایش بۆ ژنان و کچان له فێربوون و ڕۆشنبیریدا دابینبکرێت و بیمه‌ی بێ‌کاری به‌ژنان بدرێت و ئیتر له‌وه زیاتر به‌ژنی ماڵه‌وه سه‌یر نه‌کرێت. ئیتر ده‌بێت ژنان له شوێن و ئاستی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی سنورداردا بێنه ده‌ر، که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران و پیاوانی ئایینی کۆنه‌پارێزی بۆرجوازی کۆمه‌ڵگه‌وه به‌میرات ماوه‌ته‌وه و داڕێژراوه بۆیان، نابێ له‌وه زیاتر کۆمه‌ڵگه دابه‌ش و پارچه‌پارچه بکرێت و نیوه‌ی گرنگی کۆمه‌ڵ به دیدی دواکه‌وتوانه پۆلێن بکرێن و به‌بیروباوه‌ڕی کۆنی سه‌ده تاریکه‌کان مامه‌ڵه بکرێن و له‌ژێر سته‌می چینایه‌تی چینه داراکانی خاوه‌ن سامان و ده‌سه‌ڵاتدا له هاوکێشه‌ی نواندنی هێزدا به‌گوێره‌ی هێزی جه‌سته‌یی لاواز و ڕه‌گه‌زی پله‌دووی مرۆیی وابه‌سته و داگیرکراوی پیاوبێت. گرفت و ئازاری ژنان له‌م جۆره کۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا به‌ده‌ست ئایدیای ئایین و هۆز و تیره و خێڵه‌وه‌یه که ئه‌مانه هه‌موویان پێکه‌وه یه‌کیان گرتووه تا چه‌پۆکی زۆرداری له ژنان بده‌ن. ده‌یانه‌وێ به‌سه‌ر ڕوانگه‌ی گشتی کۆمه‌ڵایه‌تیدا زاڵ‌بن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگه‌ی پیاوسالاری هه‌موو شه‌ره‌فی ئینسان له جه‌سته‌ی ژن‌دا کۆب‌که‌نه‌وه. ڕێگای ڕزگاربوون و ئازادبوونی ژنانیش یه‌کگرتوویی و ڕێکخراویانه له نزیکبوونه‌وه‌ی زیاتری بۆچوون و تێڕوانینیان و یه‌کخستنی توانا‌و هێزیانه بۆ ئازادی له‌و کوێره‌وه‌ریانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری بۆی هێناونه‌ته‌پێش و ژنانی هه‌ژار و کرێکاریش وه‌ک پیاوانی کرێکار ده‌بێ هه‌ردوو پێکه‌وه له‌گه‌ڵ ئازادیخوازان و یه‌کسانیخوازانی کۆمه‌ڵگه‌دا بۆ ئاڵوگۆڕێکی شۆڕشگێڕانه‌ی ڕیشه‌ی بێنه مه‌یدانی خه‌باته‌وه.6 ی مارس 2009