
(بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری) ده‌رئه‌نجامی جووڵانه‌وه‌ی كارگه‌كان و
(بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری) ده‌رئه‌نجامی جووڵانه‌وه‌ی
كارگه‌كان و خوێندنگاكان و فهرمانگهكانهئهنوهر نه‌جمه‌دین
ئه‌گه‌ر به میژووی جوولانه‌وه كۆمه‌لایه‌تیه‌كاندا بچینه‌وه، ده‌بینین هه‌میشه خه‌لكی له ناو كارگه‌كان و له‌سه‌ر زه‌ویه‌كان و له فه‌رمانگه‌كان و له خویندنگاكانهوه، واته له ژیانی واقیعی خۆیانه‌وه، ده‌ركی پیداویستیه گرنگه‌كانی ژیانیان ده‌كه‌ن و ههرلهویشهوه رۆلی خۆیان و ریكخستنه‌كانیان و خواسته كۆمه‌لایه‌تیه‌كانیان داده‌ریژن. بۆیه له دارشتنی دروشمه كۆمه‌لایه‌تیه‌كانیان و وه‌رگرتنی هه‌ر ههلویستیكیشدا به‌رامبه‌ر ده‌سته‌لات، هه‌رگیز ناگه‌رینه‌وه بۆ تیۆریه‌كانی ئه‌م زانا‌و ئه‌و سه‌ركرده، ئه‌م یان ئه‌و ئایدیۆلۆژیای فه‌لسه‌فی، ئه‌م یان ئه‌و ئایین، به‌لكو هه‌میشه له‌و پیداویستیانهوه دهستپیدهكهن كه ئاستیك له گوزه‌رانی رۆژانه‌یان بۆ دیاری ده‌كات. ئه‌مه لهكاتیكا كه به پیچه‌وانه‌وه، هه‌موو حیزبیكی سیاسی، له روانگه‌ی رۆلیكی سیاسی و گۆرینه‌وه‌ی ده‌وره‌وه له‌گه‌ل حیزبه‌كانی تر‌و ده‌سته‌لاتی سیاسی‌دا، ئامانج و دروشمه سیاسیه‌كانی خۆیان داده‌ریژن.
با بگه‌رێینه‌وه بۆ سالانی چله‌كان و په‌نجاكان: ئه‌و كاته‌ی جووتیاران، هه‌ر به شیوه‌یه‌كی سروشتی، كه‌وتنه خۆكۆكردنه‌وه دژی ده‌ره‌به‌گه‌كانی كوردستان، هه‌ر ئه‌وكاته حیزبه سیاسیه‌كان، خۆیان كوتایه ناكۆكیهكانیانهوهو ئه‌و شه‌ره‌یان لیكردنه شه‌ری حیزبایه‌تی، وه دواتریش جووتیاران كرانه ژیله‌مۆی بزووتنه‌وه‌ی ده‌ره‌به‌گه‌كانی كوردستان. له شاره‌كانیشدا، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كریكاران و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و قوتابیان، به دروشمه‌كانی خۆیانه‌وه، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، حیزبه سیاسیه‌كان خۆیان ترنجانه ریزهكانیانهوهو له‌ژیر دروشمی به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتمانیه‌كان و دژایه‌تی ئیستعماردا، كه‌وتنه چه‌واشه‌كردنی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌و له مۆركه كۆمه‌لایه‌تیه‌كه‌ی خۆیان دامالی و له به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیه‌كان و ده‌سته‌لاتدارانی عه‌ره‌بی و كوردیه‌وه، كه‌وتنه ئاراسته‌كردنی بزووتنه‌وه‌كه تاسه‌ر ته‌ختی ده‌سته‌لات.
وه به پیشچاومانهوه، ئه‌مرۆیش به هه‌مان شیوه، حیزبه‌كان ده‌یانه‌ویت به دروشمه سیاسیه‌كانیانه‌وه، بكه‌ونه‌وه پیش جوولانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رو جاریكی تریش له وه‌همه سیاسیه‌كاندا، ئامانجه‌كانیان نوقم بكه‌ن، ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی كه تا ئیستایش به‌دوای دروشمه‌كانی سالانی چله‌كان و پهنجاكانهوهیهو له پیداویستیه‌كانی رۆژانه‌ی ژیانه‌وه ده‌ستی پیكردووه نه‌ك له دروشمه پارلهمانیهكانی حیزبه سیاسیه‌كانه‌وه، ئه‌و حیزبانه‌ی رۆژێ له رۆژان به‌ناوی دژایه‌تی ئیستیعماره‌وه جه‌ماوه‌ریان به‌دوای خۆیاندا به‌كیش ده‌كرد به‌ره‌و ته‌ختی ده‌سته‌لات و ئه‌مرۆیش هه‌ر ئه‌وانن له پال ئیستیعماردا، جه‌ماوه‌ر هان ئه‌ده‌ن بۆ سه‌رخستنی دوژمنه‌كانی خۆیان به ده‌ستی خۆیان بۆ سه‌ر كورسیه نه‌رم و شله‌كانی پارله‌مان و بۆ دریژهدانیش به كۆیلایه‌تی خۆیان له سایه‌ی حیزبه‌كان و ده‌سته‌لاته سیاسیهكهیاندا.به‌لام میژوو هه‌میشه به ئاره‌زووی حیزبه‌كان ناروات به‌ریوه، بۆیه هه‌ر ئیستا‌و له سه‌ره‌تای ئه‌مسالدا (سالی 2009)، له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌دا كه زیاتر له نیو سه‌ده‌یه به منافه‌سه‌ی سیاسیه‌وه خه‌ریكن و چه‌ندان جاریش دروشمی قه‌لاچۆكردنی یه‌كترییان به‌رز كردۆته‌وه، وه له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌یشدا كه چاویان بریوه‌ته كورسیه نه‌رم و شله‌كانی پارله‌مان و پۆسته ئیداریه بالاكان و ئیمتیازاته سیاسیه چه‌وره‌كان، (بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری)، وه‌ك ده‌ربری به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌ی له هه‌گبه‌ی سیاسیه‌كاندا جیگایان نابیته‌وه، خۆی راگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه هه‌ر به مۆركه ناحیزبیهكهی، به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موانی له‌خۆیدا كۆكردۆته‌وه، بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه له كارگه‌كان و له‌سه‌ر زه‌ویه‌كان و له خویندنگاكان و له فهرمانگاكانهوه رێچكه ده‌به‌ستیت و ده‌ربری به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كریكاران و خوینكاران و جووتیاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانه، بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه هه‌ر به سروشتی خۆی هه‌موو ههرهمیك له ریكخستندا تێك وپێك دهشكینیت و هیچ هیزیكی بالا له خۆیدا قبول ناكات، بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه نه ملكه‌چی سهركردایهتیهكهو نه به‌رژه‌وه‌ندی هیچ گروپیكی كۆمهلایهتیش ده‌خاته پیش به‌رژه‌وه‌ندی گروپیكی ترهوهوه له كۆمه‌ل. وه به پیچه‌وانه‌ی حیزبه‌وه كه هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ركرده‌كانی له‌پیش به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ندامه‌كانی خۆیه‌وه ده‌بینیت، بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌لایه‌تی هیچ بنه‌مایه‌كی به‌رزو نزم له خۆیدا پیكناهینیت. حیزب ئه‌وه سروشتیتی، ههرهمیكی بالا بنه‌ما پیكهینهرهكهیهتی، بۆیه حیزب زیاتر له كۆمپانیا ده‌چیت نه‌ك یه‌كیتی خه‌بات و تیكۆشان، وه ته‌نانه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبیه‌كانیش، له‌سه‌ر بناغه‌ی پله‌و پایه‌ی سیاسی دیاری ده‌كریت له ناوخۆی حیزبه‌كاندا، كه ئه‌مه‌یش له پشكی (الاسهم) جیاوازی كۆمپانیا بازرگانیه‌كانه‌وه نزیكه نه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی خه‌باتگیری بۆ گۆرینی كۆمه‌لگا. هه‌ر پله‌یه‌كی دیاریكراوی حیزبی، هاوسانه به جۆریك له جۆره‌كانی پشكی بازرگانی، ده‌نا بۆچی پشكی سه‌ركرده‌كان ملیۆنان دۆلاره‌و پشكی ئه‌ندامه‌كانیان و پیشمه‌رگه ئاساییه‌كان له چه‌ند سه‌د دۆلاریك تیپه‌ر ناكات؟ بۆچی پشكی سه‌ركرده‌كان هه‌زاران و ملیۆنان مه‌تر چوارگۆشه زه‌وی و چه‌ندان باله‌خانه‌ی به‌رزو درهوشاوهیهو پشكی پیشمه‌رگه‌كان و ئه‌ندامه ئاساییه‌كانیان سه‌د تا دووسه‌د مهتریكه؟ حیزب دامه‌زراوه‌یه‌كه له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كان، بۆیه هه‌رئه‌وه‌نده‌ی خۆی كوتایه ناو ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌لایه‌تیه‌وه، ئیتر ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه مۆركه سروشتیه‌كه‌ی خۆی ونده‌كات. حیزب وه‌ك ڤایرۆسیكی كوشنده هه‌لسوكه‌وت ده‌كات له بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌لایه‌تیدا، ڤایرۆسیك كه سێڵه پیكهینهرهكانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له‌ناوخۆیدا له‌توپه‌ت ده‌كات و پاشان ده‌بیته مایه‌ی شهلوشیت كردنی بزووتنه‌وه‌كه‌و ته‌سلیم كردنی به ئیراده‌ی ده‌سته‌لات. بۆیه یه‌كه‌مین تیشكانی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌لایه‌تی، له گۆرینی مۆركه كۆمهلایهتیهكهیهوه ده‌ستپیده‌كات به مۆركیكی حیزبی.
(بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری) دواین وه‌لامی ئه‌و حیزبانه‌یه كه زیاتر له‌نیو سه‌ده‌یه، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به ئامانجی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان ئاراسته ده‌كه‌ن، به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سته‌لاتی سیاسی كه حیزبه‌كان هه‌میشه پاریزهرو پارێزگاری بوون، بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌موومان له خۆیدا كۆده‌كاته‌وه نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و سیاسیه چاوچنۆكانه‌ی هه‌موو به‌شه‌كانی كۆمه‌ل به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌شده‌كه‌ن و پاشان ده‌یانده‌نه شه‌ڕ له‌سه‌ر كورسیه‌كانی پارله‌مان و له پیناوی پچرینی ئیمتیازاته سیاسیه‌كانی خۆیاندا.
به‌لام مادام میژوو هه‌میشه به‌دوای ئاره‌زووه‌كانی ئه‌وانه‌وه نیه، ئه‌وا زۆر سروشتیه، دروشمه ناحیزبیهكان، سه‌ر له‌نوێ سه‌ر ده‌ربینن و بكه‌ونه داكۆكی له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی زۆربه و ناكۆكی له‌گه‌ل ئه‌و ژماره كه‌مه‌دا كه سامانی كۆمه‌ل به تالان ده‌بن بۆ خۆیان، ئه‌و ژماره كه‌مه‌ی، به‌رده‌وام بۆ ختووكه‌ی دڵمان، یاری به چه‌ند دروشمیكی سیاسیه‌وه ده‌كه‌ن كه چ په‌یوه‌ندیه‌كیان به ژیانی هه‌ژاره‌كانه‌وه نیه، بۆ نموونه: ئه‌مریكا، كه‌ركوك، هتد، ئه‌مه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی بوونی ئه‌مریكا له كوردستان، گۆرانیك بیت له ژیانی كۆمهلایهتیماندا.
بوون و نه‌بوونی ئه‌مریكا له كوردستان چی له ژیانی خه‌لكی كوردستان گۆریوه؟ ئه‌و ملیارات دۆلاره‌ی له ئه‌مریكاوه ده‌دریته یه‌كیتی و پارتی، چ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر ژیانی هه‌ژاره‌كان جیهیشتووه؟ ئایا هه‌ژاره‌كان هه‌ژار تر نه‌بوون؟ وه ئایا هه‌ر ئه‌مریكا نیه كه به هه‌موو یارمه‌تیه‌كی عه‌سكه‌ری و دارایی پیگه‌ی ئه‌م حیزبانه به‌هیزتر ده‌كات دژی خه‌لكی؟ پاشان ئه‌گه‌ر كه‌ركوك له‌سه‌ر كوردستان بیت یاننا چی له ژیانی ئابووری و گوزه‌رانی رۆژانه‌ی هه‌ژاره‌كان ده‌گۆردریت؟ بۆچی به‌شی تیكرای هه‌موو دانیشتوانی كوردستان له بودجه‌ی ئه‌مرۆی ده‌وله‌ت، ئه‌وه‌نده‌ی پشكی سه‌ركرده سیاسیه‌كان ده‌بیت؟ پشكه هه‌ره گه‌وره‌كانی كوردستان، به كه‌ركوكه‌وه‌و به‌بێ كه‌ركوكیش، به ئه‌مریكاوه‌و به‌بێ ئه‌مریكایش، به‌شی سیاسیه‌كان و دهستهلاتدارانه، به پیشچاویشمانهوه ده‌بینین كه‌ركوكیه‌كان، له شاره‌كه‌ی خۆیاندا، له‌ژیر چادرو خیمه‌دا ده‌ژین و خاوه‌ن پشكه گه‌وره‌كانیش هیچیان له ژیانی خۆیان نه‌گۆریوه له پیناوی ئه‌واندا، ئیتر بۆچی وا چاوه‌روان بین كه گوایه ئه‌گه‌ر كه‌ركوك به‌شیك بوو له ده‌سته‌لاتی سیاسی كوردی، ئیتر ئه‌وكاته ده‌رده كۆمهلایهتیهكانمان كۆتایی دین؟ ئه‌و ده‌رده كۆمه‌لایه‌تیانه‌ی تا دیت، له سایه‌ی بازاری ئازاد‌دا، قوولترو قوولتر ده‌بنه‌وه، ئیتر هه‌ر له هه‌ژاری و گرانی و بیكاریهوه تا ده‌گاته نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان و خۆكوشتن و خۆبیئاگاكردن به ماتریاله بیهۆشكه‌ره‌كان. حیزب و ده‌سته‌لاته سیاسیه‌كه‌یان هیچ چاره‌سه‌ریكی ئه‌و ده‌رده كۆمهلایهتیانهیان پێ نیه. بۆیه هیچ سه‌یر نیه، هه‌میشه‌و له هه‌موو سهردهمیكدا، خه‌لكی پشتیان كردبیته ژیانی حیزب و حیزبایه‌تی، چونكه خودی حیزب خۆی هیچ واتایه‌كی نیه جگه له دابه‌شكردنی خه‌لكی به‌سه‌ر حیزبهكانداو پاشان بهشهردانیان له‌سه‌ر شتیك كه چ په‌یوه‌ندیه‌كی به ژیانی ئه‌وانه‌وه نیه، میژووی نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی رابووردوویش شاهیدی حاله. بۆیه حیزبه‌كان ناچارن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خه‌لكی له ده‌وری خۆیان، به ملیۆنان دۆلار به‌كار بهینن بۆ به‌خشینی ئیمتیازات به ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان و به دیوه‌خانه‌كان و سه‌ره‌ك عه‌شیره‌ته‌كان و هه‌ر لهوریگایهوه پیگه‌ی حیزبایه‌تیان زیندوو بكه‌نه‌وه، ئه‌مه هه‌روه‌ك چۆن، هه‌میشه‌و له هه‌موو سهردهمیكدا، ده‌سته‌لاته لاوازهكهیان، به به‌هیزكردنی هیزه ئه‌منی و پۆلیسیه داپلۆسینهرهكان و هیزه عه‌سكه‌ریه ویرانكهرهكان ده‌پاریزن. وه هیچ سه‌یریش نیه، له‌به‌رامبه‌ر حیزبه‌كان و ده‌سته‌لاته سیاسیهكهیاندا، جه‌ماوه‌ر خۆی له بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تیدا ریكبخات و به‌رهه‌لستی بیرۆكراسیه مشه‌خۆره‌كان، به یه‌كخستنی به‌رژه‌وه‌ندی زۆربه‌ی كۆمه‌لگا له (بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری) دا، رابگه‌یه‌نیت. (بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری) خه‌لكی ناو كارگه‌كان و سه‌ر زه‌ویه‌كان و ناو خویندنگاكان و ناو فه‌رمانگاكان له‌خۆیدا كۆده‌كاته‌وه‌و به یه‌ك ریرهودا ئاراسته‌ی ده‌كات. بۆیه گردبوونه‌وه له (بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری) دا، گردبوونه‌وه‌یه له پیناوی وه‌دی هینانی به‌رژه‌وه‌ندیه هاوبه‌شه‌كانی كۆمه‌لگادا.له ژماره‌یه‌ك له سایته‌كاندا به‌یاننامه‌كه‌ی (بزووتنه‌وه‌ی هاریكاری) ده‌خویننه‌وه. یان ده‌توانن به‌م ئیمه‌یله په‌یدای بكه‌ن: bzwtnaway.harikari@gmail.com
Email: anwar.nori@gmail.com