فیل مه‌شاره‌وه!…..وه‌رگێر مسته‌فا رابه‌ر
فیل مه‌شاره‌وه!
Don’t Hide an Elephant
by Jeffrey J Fox
وه‌رگێر مسته‌فا رابه‌ر
هه‌میشه كێشه گه‌وره‌كان ، گرفته زله‌كان بتانه‌وه‌ی یا نه‌تانه‌وێ هه‌رچه‌ند وه‌ستایانه‌ش شاردرا بیته‌وه خۆیان ده‌كه‌ونه روو ده‌رده‌كه‌ون
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یشارنه‌وه ده‌ره‌نجامه‌كانی زۆر خراپ ده‌بیت. بێگومان ئه‌وانه‌ی فیله‌كه‌ش ئه‌دۆزنه‌وه هه‌میشه بێ زیان ده‌رده‌چن.
به‌رپرسی رێكخراو پێویسته هه‌ر كاتی هه‌ستی كرد كێشه‌یه‌ك یان هه‌له‌یه‌كی گه‌مژانه له‌نیو رێكخراوه‌كه‌ی هه‌یه یان كارێك به‌بێ نه‌خشه‌و پلان به‌رێوه ده‌چیت. ئیتر زۆر گرینگه به‌هاوكاری كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی مشوری چاره‌سه‌ركردنی بخۆات چونكه درێژه دان به شاردنه‌وه‌ی كیشه‌ی گه‌وره مه‌ترسی ده‌ركه‌وتن و ته‌قینه‌وه‌ی پتر ده‌بیت ، ده‌توانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زل بكه‌یته ده‌رفه‌تێك بۆ پێشكه‌وتن و دره‌وشانه‌وه‌ی خۆت. مه‌ترسه له‌سه‌ره‌تاوه پێناسه‌ی كێشه‌كه بكه به‌شێنه‌یی شێی بكه‌وه چه‌ند خالێك وه‌كو ڕیگه چارسه‌ر‌ی گونجاو ده‌ست نیشان بكه داوای هاوكاری بكه زۆریش گرینگه خۆت له پێلاوی كه‌سێكی بێلایه‌ن دانێی و باس له‌چاره سه‌ر بكه‌یت وای دانێ پێشتر به‌شێك و لایه‌نیك نه‌بوبیت له كێشه‌كه‌دا گرێ كوێره‌كه شڵ بكه‌وه ، نهێنی سكاندالی ووترگه‌یت (1) ، جه‌نگی ڤیتنامٍ ٍ(2) ٍٍٍٍٍ له كۆمه‌لانی خه‌لك شاردرابونه‌وه بینیتان ئه‌نجامه‌كه‌ی چه‌ند خراپ بوو.
هه‌لس وكه‌وتی سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆن كه‌نه‌دی شێواز‌ی چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگه‌ژه‌ی رۆكیته‌كانی كوبا له ( دورگه‌ی به‌رازه‌كان له سالی ١٩٦١ ) كه‌به‌هۆی هه‌ولی ئه‌مریكا بۆ داگیركردنی رویدا به‌كارێكی بلیمه‌تانه‌ی ئه‌و دائه‌نرێت. بۆ پێش گرتن له كاره‌ساتی هه‌لایسانی جه‌نگی ئه‌تۆمی ، سه‌رۆك جۆن كه‌نه‌دی له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن پێی له فه‌شه‌لی خۆی ناو به‌راشكاوی ووتی من هه‌ڵه بوم ده‌رفه‌ته‌كه‌م له‌ده‌ست دا كی پرسیاری هه‌یه با بیكات! ئه‌وه‌بۆ كێشه‌كه به‌ئاشتی چاره‌سه‌ر كرا ، بێگومان پاش ئه‌وه جۆن كه‌نه‌دی وه‌كو سه‌رۆكێكی ڵێهاتوو بێ زیان له ته‌نگوچه‌له‌مه‌كه رزگاری بوو بگره له‌جارانیش به‌هێز تر هاته به‌رچاوان . گیر‌و گرفتی ٍشاردنه‌وه‌ی كێشه فیله‌ته‌نه‌كان وه‌كو هه‌ولی ئه‌و منالانه وایه خانوچكه‌كانیان كه له (لم) له‌سه‌ر لێواری ده‌ریا دروستیان ده‌كه‌ن له هه‌ڵكشان و داكشانی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا بیانشارنه‌وه ، به‌لام سه‌ره‌نجام ئاو هه‌رده‌یانبات .
ووترگێت(١)
ناوی ئابڕوچونێكی گه‌وره‌ی سیاسیه له‌مێژوی فه‌رمانره‌وایی ئه‌مریكادا له سه‌رده‌می سه‌رۆك ریچارد نیكسۆن.. كه له سالی ١٩٦٨ به‌سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌لبژێردرا سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ته‌نیا به‌ڕیژه‌ی ٪٤٣.٥ به‌رامبه‌ر ڕێژه‌ی ٪٤٢ به‌سه‌ر ڕكابه‌ره‌كه‌ی هه‌مفری له حیزبی دیموكرات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی رێژه‌كه‌یان زۆر لێك نزیك بو نیكسۆن مه‌ترسی هه‌بو له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا ده‌رنه‌چیته‌وه كه له‌سالی ١٩٧٢ ئه‌نجام ئه‌درا ، بویه په‌نای برده به‌ر كارێكی ناره‌وا به‌دانانی ده‌زگای گوێگرتنی نهێنی له‌سه‌ر پێوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كانی ناو باره‌گای حیزبی دیموكرات ئه‌وه‌بو (٥) كه‌سی گۆمانلێكراو به‌ده‌زگای تۆماركردنه‌وه ده‌سگیركران ، تاوانه‌كه‌ش درایه پاڵ نیكسۆن سه‌باره‌ت به‌و سكانداله ناچاركرا ده‌ست له‌كار بكێشیته‌وه ، پاشان دادگایی كرا به‌لام سه‌رۆك جیراڵد بریاری لێخۆشبونی بۆده‌ركرد.
جه‌نگی ڤێتنام(2 )
له سالی ١٩٥٠ به‌دواوه ئیداره‌ی ئه‌مریكا له دووری هه‌زاران كیلۆمه‌تره‌وه ده‌ستی كرد به ناردنی هێزی سه‌بازی بۆ ڤیتنام به مه‌به‌ستی داگیركردنی كه خۆی له ٣ میلیۆن نیو سه‌رباز ئه‌دا له‌هه‌ردو ره‌گه‌زی نێرومێ. ئه‌وشه‌ڕه نه‌گریسه له ١٣/٩/١٩٥٩ ده‌ستی پیكردو له ٤/٣٠ /١٩٧٥
به‌سه‌ركه‌و‌تنی ڤیتكۆنگ به‌سه‌ر سوپای ئه‌مریكادا كۆتایی هات ، ژماره‌ی قوربانیانی هه‌ردو لای شه‌ڕه‌كه به دوو ملیۆن نیو مه‌زه‌نده كراوه.