به‌ده‌م ڕێوه… گریانێك تا غوربه‌ت…..داسـتان به‌رزان
به‌ده‌م ڕێوه… گریانێك تا غوربه‌ت
داسـتان به‌رزان
لێره به چاوێكی تر ده‌مان نۆڕییه باخچه
به جۆرێكی دی -مانگ- مان ده‌خوێنده‌وه
له له‌زه‌تی ماچی نێوده‌می پیره‌دره‌ختێكه‌وه
شیعرێكی ته‌ڕمان بۆ گه‌ڵا ده‌هۆنییه‌وه
له ڕاموسانی شه‌وێك تا به‌یانی له‌گه‌ڵ باران
چیرۆكێكی سه‌رسوڕهێنه‌رمان بۆ كانی ده‌نووسی
له جووتبوونمان له‌گه‌ڵ شه‌قامێكی ته‌نیادا
توله‌ڕێیه‌كمان ده‌دیته‌وه بۆ گه‌یشتن به خۆشبه‌ختی
به‌سه‌ر چرچ و لۆچی نێوچه‌وانی چیادا هه‌ڵده‌زناین
تا بزانین چ عه‌نتیكه‌یه ڕووانین له به‌رزه‌وه بۆ نشێو
به سواری هه‌ورێكی میهره‌بان شارمان ته‌ی ده‌كرد
بۆ وردبوونه‌وه له‌و دیوارانه‌ی كه نابنه‌وه به جاران
ئێره ده‌ستی گرتین و غوربه‌تی پێناساندین
غوربه‌تیش كردینی به هه‌زار پارچه‌وه
***
عومرێك كاڵبۆیه‌وه تا ئێمه له جه‌نگه‌ڵ گه‌یشتین
سه‌ده‌یه‌ك له ئازار تێپه‌ڕی و
تازه ده‌زانین چ سیحرێك ئازار پڕ ده‌كات له چێژ
ئێمه له ده‌نگی-با- ڕاده‌مێنین و
حوزنێكی دی ڕاڤه ده‌كه‌ین و
گۆرانییه‌كی تازه به باڵای گریاندا ده‌چڕین
شه‌و تا سپێدان شه‌ڵاڵ له ئه‌سرین
به ده‌م تێفكرین له عه‌شق و
بیركردنه‌وه له جوانی
تێده‌گه‌ین چ ڕه‌نجێكی سیزیف ئاسایه عاشقبوون
چ گاڵته‌جاڕییه‌كه پیاهه‌ڵدان به جوانیدا
دواجار بێهوده و ده‌ستخه‌ڕۆ هه‌ڵده‌سینه سه‌ر لاق و
فیشه‌كێك ده‌نێین به نێوچه‌وانی ژیانه‌وه
Dastan.barzan@gmail.com
*به (ده‌وه‌ن) پێشكه‌شه به یادی ئه‌و ده‌مانه‌ی پێكه‌وه قسه‌مان له‌باره‌ی ژیانه‌وه ده‌كرد.