
ڕاپه‌ڕین و پاڵه‌وانه ساخته‌كانی….محمدحسین
ڕاپه‌ڕین و پاڵه‌وانه ساخته‌كانی
لهههژدهههمین ساڵیادی ڕاپه‌ڕیندا كاتی ئه‌وه‌هاتووه چه‌ند پرسیارێكی سه‌ره‌تایی و جه‌وهه‌ری له‌سه‌ر بوروژێنین , هه‌ندێك پرسی په‌یوه‌ندیدار به‌و بارودۆخه‌ی ڕاپه‌ڕینی دروستكرد و ئه‌وه‌یش كه له‌دوای ڕاپه‌ڕین وه‌ك ده‌سكه‌وته‌كانی ڕاپه‌ڕین ناودهبرێـت وه‌بیربهێنینه‌وه . مه‌به‌ست له‌م پرسیارانه‌یش وه‌ك هه‌میشه خستنهوهپێشچاوی پیرۆزی و مه‌زنی ڕاپه‌ڕین نیه , له‌به‌ر ئه‌و ڕۆڵه چارهنوسسازهیش نیه كه ڕاپه‌ڕین له مێژویی هاوچه‌رخی ئێمه‌دا بینیویه‌تی , به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵێكه بۆ نیشاندانی ئه‌و ساخته‌كاری و زهوتكردنهی به‌رامبه‌ر مێژویی ڕاپه‌ڕین ئه‌كرێـت , یان ئه‌و شێواندنه بێ ویژدانه‌ی بهكۆڵهواریهكی زۆری هه‌ستی لێپرسراوێتیه‌وه , حه‌ڤده ساڵی ڕابردو میدیای حیزبی كوردی به‌رامبه‌ر ڕاپه‌ڕین و یاده‌وه‌ری ئێمه كردویانه .
ڕاپه‌ڕین كێ كردی ؟
ئه‌مه ئه‌و پرسیاره جه‌وهه‌ریه‌یه كه دور نیه ئه‌و كه‌سانه نیگه‌ران بكات ساڵانێكی زۆره به ساخته وه‌ڵامی بۆ دائه‌تاشن , ئاشكرایه وه‌ڵامه‌كانیشیان به‌رده‌وام ئه‌وه‌بووه كه پێشمه‌رگه , به‌دیاریكراویش به‌ره‌ی كوردستانی ڕاپه‌ڕینیان به‌رپا كرد , ئه‌وان بون بڕیاری ڕاماڵینی به‌عس و ئازادكردنی كوردستانیان دا .. دیاره ئه‌م جۆره وه‌ڵامانه جگه له‌وه‌ی ده‌لیل و به‌ڵگه‌یه‌كی زۆر هه‌یه بۆ سه‌لماندنی نادروستیهكهی , هاوكات ناهه‌قیه‌كی زۆریشی تیایه به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگه‌و چالاكوان و هێزه ڕێكخراوانه‌ی تر كه له ده‌ره‌وه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی بوون و به‌شدارێكی چالاكی ڕاپه‌ڕینیش بوون , كه‌چی هه‌ر له‌یه‌كه‌م ساڵه‌وه ڕاپه‌ڕینیان لێ زه‌وتكرا . ئه‌مه كاره‌ساتی زۆربه‌ی ئه‌و ڕاپه‌ڕین و شۆڕشانه‌یه له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌رپابوون , ئه‌وانه‌ی ڕاپه‌ڕین وشۆڕشهكان ئه‌كه‌ن زۆرینه‌ی خه‌ڵكن , كه‌چی دواتر توێژێكی دیاریكراو , یان یه‌كێك له هێزه سیاسیه‌كان دێن هه‌موو گۆڕانكاریه‌كان به‌ئاراسته‌ی دیكتاتۆریه‌تێكی گه‌نده‌ڵی سه‌ركوتكاردا وهرئهچهرخێنن , ئه‌مه دۆخی هه‌موو ئه‌و میلله‌تانه‌یه له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا شۆڕ‌شیان كردووه , هه‌ر له ئێرانه‌وه تائه‌گاته جه‌زائیر و و لیبیا و سودان و …هتد .
به‌ڵام ئایا ڕاپه‌ڕین بڕیارێكی ئیراده‌گه‌ری هێزه‌سیاسیه‌كانی ئه‌و كاته‌ی كوردستان بوو , ئایا ده‌كرێـت ئه‌و به‌ره‌ی كوردستانیه‌ی ساڵی 1988 نه‌یتوانی به‌رگری له‌دۆڵی قه‌ره‌داخ بكات , دوای دوو ساڵ و چه‌ند مانگێك بتوانێت له چه‌ند ڕۆژێكی دیاریكراودا زۆرینه‌ی شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان ئازاد بكات , ئه‌كرێت هێزێكی سیاسی كه باڵاترین ئامانجی ( حوكمی زاتی ) بووه له كوتوپڕێكدا بگۆڕێت بۆئه‌و هێزه‌ی بڕیاری ڕاپه‌ڕینێكی وا گه‌وره بدات ؟ به‌دڵنیاییه‌وه هێزو توانای به‌ره‌ی كوردستانی و ئه‌و ڕوداوه‌ی ئێمه ناومان ناوه ڕاپه‌ڕین ئه‌وه‌نده له‌یه‌كه‌وه دورن , كه‌س ناتوانێت بیر له‌په‌یوه‌ندیه‌كی هۆكاری بكاته‌وه له‌نیوانیاندا .
به‌ڵگه‌یه‌كی تریش له‌سه‌ر خۆبه‌خۆیی (عفویه ) ڕاپه‌ڕین و جه‌ماوه‌ری بونی هێزه بزوێنه‌ره‌كانی , ئه‌و شار‌و شارۆچكانهیه كه ئهكهوێـته سنوری نێوان كورد و عه‌ره‌به‌وه , یان ئه‌و شوێنانه‌یه كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كورد نین , كه هه‌رگیز ڕاپه‌ڕین نه‌یتوانی دام و ده‌زگاكانی به‌عسی تیا ده‌ركات , بۆنمونه , شارۆچكه‌ی ( جه‌له‌ولا ) كه ئهكهویـَته باشوری كه‌لار و خۆرئاوای خانه‌قینه‌وه به‌درێژای ڕۆژانی راپه‌ڕین كورد نه‌یتوانی كۆنترۆڵی بكات , ئه‌گه‌ر چی ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و قوربانیانه‌ی بۆ ئه‌م شارۆچكه‌یه درا زیاتر بوو له‌وه‌ی بۆهه‌ولێر و سلێمانی كرابوو . ئه‌مه‌یش ئه‌و ڕاستیه‌مان پێ ئه‌ڵێت كه له‌هه‌ر شاروشارۆچكهیهكدا زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له گه‌ڵ ڕاپه‌ڕیندا نه‌بوبێت ڕاپه‌ڕینی تیا سه‌ركه‌وتو نه‌بووه .
جگه له‌م فاكتانهیش سروشتی ڕاپهڕینهكهو شوێن و كاتی ده‌ست پێكردنی به‌جۆرێك نیه تا ڕێگه خۆشكهربیـَت بۆئه‌م چه‌واشه‌كاریانه , چونكه سه‌ره‌تاكانی ڕاپه‌ڕین له ڕۆژی 28\2\1991 له شاری به‌سره‌وه ده‌ستی پێكرد , وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌نعان مه‌كی له‌كتێبه به‌نرخه‌كه‌یدا ( *) پێمان ئه‌ڵێـت , سه‌ركرده‌یه‌كی هه‌ڵهاتوی سوپا سواری تانكێك ئه‌بێـت و له گۆڕه‌پانی ( سعد) ی ناوشاردا , دوای كۆمه‌ڵێك جنێودان تۆپێك ئه‌گرێته وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌دام حسێن كه له‌ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌دا دانراوه , ئیتر لێره‌وه ڕاپه‌ڕین ده‌ست پێ ئه‌كات . له زیره‌كی و سه‌ره‌ڕۆیی ئه‌م سه‌ركرده نه‌ناسراوه‌وه كه‌تا ئێستایش كه‌س نازانێـت كێیه‌و بۆچی ئهوتۆپهی ته‌قاند , ئایا به‌ڕاست ئه‌جێندایه‌كی سیاسی هه‌بوو , یان هه‌ر ئه‌یویست ڕق و توڕه‌یی خۆی به‌تاڵ بكاته‌وه .. له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ربازه كردی , ئهوخێراییهش بڵاوبونه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین له‌هه‌شت پارێزگای باشوری عێراق و دواتریش كوردستان به‌خۆیه‌وه بینی , ئه‌وه‌نده‌ی خۆبه‌خۆیی و بێ سه‌روبه‌ری راپه‌ڕینمان نیشان ئه‌دات , بڕیار‌و ئیراده‌و ڕێكخستنێكی سیاسیمان نیشان نادات , له‌هه‌مان كاتدا ڕاپه‌ڕینی باشوری عێراق و كوردستان و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دواتریش ئه‌وه‌نده‌ی گرێدراوی هه‌لومه‌رجه سیاسی و سه‌ربازیه‌كانی دۆخی عێراق و هاوكێشه تازه‌كانی دوای شكستی كۆیت بوون , گرێدراوی ویستی ئه‌وهێزه سیاسیانه نه‌بوو كه ئه‌مڕۆ ئهیانهویـَت خۆیان بكه‌نه پاڵه‌وانی ڕاپه‌ڕین . ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ڕاپه‌ڕین كراون , ئه‌وه‌مان نیشان ئه‌دات كه سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و ڕوداوانه‌ی هه‌لومه‌رجی ڕاپه‌ڕینیان دروست كرد , ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێكشكانی سه‌ربازی عێراق له كۆیت , زۆربه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌رده‌ستی هێزه ڕاپهڕیوهكانیش هه‌روا له‌م سوپا تێكشكاوه‌وه جێمابو , ڕاسته پێشمه‌رگه‌و زۆربه‌ی حیزبه سیاسیه‌كانی كوردستان و عێراقیش ڕۆڵێكی چالاكیان هه‌بوو له‌ڕاپه‌ڕیندا , به‌ڵام ئه‌م حیزبانه ئه‌وه‌نده‌ی له ( میوانی ڕاپه‌ڕین ) ئه‌چون , له هێزی خاوه‌ن ئیراده‌ی راپه‌ڕین نهئهچون , ئه‌و شپرزه‌یی و بێ به‌رنامه‌ییه‌ی له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه بینیمان , تاڕاده‌یه‌كی زۆر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نائاماده‌یی ئه‌م حیزبانه بوو بۆ ڕوداوێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ڕاپه‌ڕین .
ده‌سكه‌وته‌كانی ڕاپه‌ڕین , یان ده‌سكه‌وته‌كانی كۆڕه‌و .
كه به‌عس گه‌یشته ڕێكه‌وتنی ناو (خێمه‌كه‌ی سه‌فوان )و دڵنیا بوو له‌وه‌ی ئیتر سوپای هاوپه‌یمانان له‌كۆڵی ئه‌بنه‌وه , له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا ته‌واوی هێزه راپه‌ڕیوه‌كانی باشوری عێراقی سهركوتكرد , كه په‌لاماری كوردستانیشی دا , ڕوبه‌ڕوی به‌رگریه‌كی زۆر لاوازی هێزه ڕاپه‌ڕیوه‌كانی كوردستان بووه‌وه , لاوازی به‌رگری ڕاپه‌ڕین له كوردستان به‌جۆرێك بوو , قه‌ت به‌راورد ناكریـَت له‌گه‌ڵ ئه‌و خێراییه‌ی له كوردستاندا داموده‌زگاكانی به‌عسی پێ ڕاماڵرا .. ئه‌مه‌یش جارێكی تر ئه‌و ڕاستیه‌مان نیشان ئه‌دا كه له كوردستاندا به‌رگری لهڕاپهڕینێك ئه‌كرا زۆر گه‌وره تر و به‌رفراوانتر بوو له‌و توانا سنورداره‌ی ئه‌وكات له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا بۆ به‌رگری كردن هه‌بوو .
به‌هه‌ر حاڵ كوت‌و پڕی ڕاپه‌ڕین و شكسته جه‌رگبڕه‌كه‌ی به‌ڕاستی خه‌ڵكی كوردستانی دابهگورگانهخواردی سوپا دڕنده‌كه‌ی به‌عسدا . ئه‌زمونی تاڵی خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌عس و ترسان له دوباره‌بونه‌وه‌ی ئهنفالێكی تر و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی به‌عس لهوخهڵكهی هه‌مووی چه‌ندڕۆژێك بوو ڕاپه‌ڕینی له دژ كردبوو , وای كرد ڕوداوی كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه دروست ببێت . بێگومان مۆتیڤ وپاڵنه‌ره‌كانی پشت ئه‌م كۆڕه‌وه ملیۆنیهش ته‌نها ترس بوو له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی دڕندانه‌ی به‌عس . به‌ڵام ئه‌م ڕوداوه مه‌زنه‌ی كه له‌ترساو به هه‌ڵهاتن خه‌ڵكی كوردستان دروستیان كرد گه‌لێك ده‌سكه‌وتی مه‌زنی لێكهوتهوه , هه‌مو ئه‌و كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تیانه‌ی له‌وكاته‌دا به‌رامبه‌ر كێشه‌ی كورد دروست بوو هه‌روا به‌كاریگه‌ری ئه‌م كۆڕه‌وه بوو .. هه‌ر له بڕیاری 688 , دیاریكردن و پاراستنی ناوچه‌ی دژه فڕین ( no fly zone ) , به‌جیهانی بونی وێنه‌ی سته‌ملێكراوی كورد و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه له‌سه‌ری دروست بووه .. هه‌موی هه‌ر كۆڕه‌و بوو , به‌ڵام هه‌میشه ئه‌م ده‌سكه‌وتانه‌ی كۆڕه‌وه‌كه به ئاگایی بێت یان بێ ئاگایی , به ده‌سكه‌وته‌كانی ڕاپه‌ڕین ناو ئه‌برێت , هه‌ڵبه‌ته من مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه ڕاپه‌ڕین به‌كه‌متر ببینین , یان كۆڕهوهكهیش وه‌ك درێژكراوهیهكی شكستئامێزی ڕاپه‌ڕین ته‌ماشا نه‌كه‌ین , ئه‌وه‌نده‌ی كه ده‌مه‌وێت هه‌ردوو ڕوداوه‌كه وه‌ك خۆی و له كۆنتێكستی خۆیداببینین .. هه‌ر ته‌ماشایه‌كی بابه‌تیانه‌و بێ لایه‌نانه له به‌رامبه‌ر ئه‌م دوو ڕوداوه‌دا ئه‌و ڕاستیه‌مان نیشان ئه‌دات كه ده‌سكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له سایه‌ی راپه‌ڕیندا نه‌بووه , ئه‌وه‌نده‌ی كه له ئه‌نجامی شكستی كۆڕه‌وه‌كه‌دا بووه .. به‌ڵام بۆچی به‌رده‌وام ده‌سكه‌وته‌كانی ڕاپه‌ڕین له‌سه‌ر زاره‌و كه‌س نایه‌وێـت كۆڕه‌وه‌كه وه‌بیر بێنیـَتهوه ؟ ئه‌شێت ئه‌م پرسیاره توشی زۆر وه‌ڵامی ناته‌باو قورسمان بكات , به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه پرسیارێكی جه‌وهه‌ریه بۆ لابردنی ئه‌و ته‌م و مژه‌ی حه‌ڤده ساڵی ڕابردوو قه‌ڵه‌مه ساخته‌كاره‌كان دروستیان كردووه .. هاوكات پرسیارێكی برینداركهریشه بۆغروری ناسیۆنالیزمی كوری , چونكه ئه‌یخاته به‌رده‌م ئه‌و ڕاستیه‌ی كه هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌و له‌سایه‌ی ئه‌م شكسته مێژوییه‌دا به‌ده‌ست هاتووه .محمدحسین