ئانا كارێنینا، شاكارێك ده‌رباره‌ی ژنان
ئانا كارێنینا، شاكارێك ده‌رباره‌ی ژنان
ئا:كه‌ژاڵا عهلاڕۆمانی ئاناكارێنینا یه‌كێكه له‌ڕۆمانه هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی )لێڤ نیكۆڵایێڤیچ تۆلستۆی) نووسه‌ری ناوداری ڕووسی، كه له ساڵی (1828_ 1910) ژیاوه. هه‌روه‌ها ئه‌م ڕۆمانه یه‌كێكه له ڕۆمانه بیوێنه‌كانی وڵاتانی ڕۆژئاوا. ئه‌م به‌رهه‌مه به‌پێزو شاكاره‌ی تۆلستۆی له ساڵی (1875 _1877)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه. تۆلستۆی به‌خوڵقاندنی ئه‌م به‌رهه‌مه به‌پێزو بێوێنه‌یه‌ی توانی ئه‌ده‌بیاتی ژنان له‌جیهاندا ده‌وڵه‌مه‌ند‌و قه‌رزاربار بكات.
به‌سه‌رهاتی ئه‌م ڕۆمانه لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات، ژن‌ومێردێك به‌ناوه‌كانی ئیستیپان ئاركادیچ‌و داریا ئه‌لیكسان درۆڤنا پێكه‌وه كێشه‌ی خێزانیان هه‌یه، ئاناكارێنینا خوشكی ئیستیپانه‌و له شاری (سان پیتره‌سبۆرگ)ه‌وه دێت بۆ مۆسكۆ بۆماڵی براكه‌ی تا كێشه‌ی نێوان برا‌و براژنه‌كه‌ی چاره‌سه‌ربكات. ئه‌م ڕووداوه له كه‌ش‌و هه‌وایه‌كدا ڕووده‌دات كه‌باس له سه‌رده‌می جه‌نگ‌و ئاشتی ده‌كات، جگه‌له‌وه‌ش هه‌ندێكجار باس له جیهانی ده‌ره‌به‌گ و سه‌رمایه‌داران و باری سایكۆلۆژییی مرۆڤایه‌تی ده‌كات. له‌كاتێكدا ئاناكارێنینا باسكردنه له ڕه‌وتی ڕووداوه‌كانی سه‌رده‌مێك كه په‌یوه‌سته به‌سه‌رده‌می خودی تۆلستۆیه‌وه.
له‌نێوان كه‌سایه‌تیه جیاوازه‌كانی ئه‌م ڕۆمانه‌دا ڕۆڵی ئاناكارێنینا به‌شیوه‌یه‌كی نایاب‌و به‌رجه‌سته ده‌بینرێت. ئه‌و ژنێكی جاحێله‌و له‌چینی نه‌جیبزاده‌كانه كه‌به‌بێ هیچ عیشق‌و په‌یوه‌ندیه‌ك شووده‌كات به‌كه‌سێك كه پله‌وپایه‌یه‌كی به‌رزی هه‌یه له ده‌وڵه‌تدا. به‌ڵام دواتر گرفتاری عیشقی (ڤیرونسكی) ده‌بێت، كه به‌ڕواڵه‌ت ئه‌و پیاوێكی قۆز‌و شیك پۆشه، به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا خاوه‌نی دڵ‌وده‌روونێكی بێ باك‌و دوور له هه‌ست‌وسۆزه.. به‌سه‌رهاتی ئه‌م رۆمانه هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی به‌ده‌وری ئه‌م گرێیه‌دا ده‌خولێته‌وه.. ئاناكارێنینا له‌ڕۆڵی ئه‌م خۆشه‌ویستیه بێئه‌نجامه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی جۆراو جۆر گرفتاربوه‌و ئه‌و له‌سه‌ره‌تادا هه‌وڵده‌دات كه‌سێكی بوێربێت‌و خۆی ته‌سلیمی عاتیفه‌و هه‌ستی گوناه نه‌كات ده‌رهه‌ق به خیانه‌تكردنی به هاوسه‌ره‌كه‌ی‌و منداڵه‌كه‌ی، هه‌ربۆیه به ناچار ی له‌گه‌ڵا مه‌عشوقه‌كه‌یدا ماڵ به جێده‌هێڵێت. به‌ڵام زۆر نابات دووچاری نائارامی ده‌روونی دێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆی له‌خۆیدا كه‌سێكی شه‌ریف‌و ڕه‌وشت به‌رز بووه، هه‌ربۆیه ویژدانی به‌سه‌ختی عه‌زابی ده‌دات. چونكه له ڕاستیدا ئه‌م ژنه به‌باشی هه‌ست به‌و هه‌ڵه‌یه‌ده‌كات كه گرفتاری بووه.. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دواتر ده‌بینێت كه‌دوای عه‌شقێكی بێ ئاكام كه‌وتووه، چونكه له‌ڕاستیدا ده‌بینێ ڤێرۆنسكی پیاوێكه له‌مانای خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه ناگات.. سه‌رئه‌نجام ورده ورده هاوسۆزیان بۆیه‌كتری كه‌مده‌بێته‌وه. ئه‌نجامی ئه‌م ڕۆمانه به‌خۆكوشتنی ژنێكی گه‌نج كۆتایی پێدێت، تا ژنه‌كه له كۆت‌و زنجیری ژیانێكی دوولایه‌نه ئازاد ببێت، هه‌ربۆیه ئه‌و به ناچاری خۆی ده‌كات به‌ژێر شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها له‌م ڕۆمانه‌دا شانبه‌شانی عیشقه سه‌رنه‌كه‌وتوه‌كه‌ی ئاناكارێنینا‌و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، جیاله‌وه‌ش باس له خۆشه‌ویستیی سه‌ركه‌وتوانه‌ی (كیتی‌و لڤین) ده‌كات. به‌سه‌رهات‌و چیرۆكی ئه‌م دوانه له‌سه‌ره‌تادا وه‌ك شتێكی لاوه‌كی ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام له ڕاستیدا بۆزیاتر سه‌رنج ڕاكێشانی خوێنه‌ر، باسكردن له كه‌سایه‌تی هه‌مه‌جۆر له‌ڕۆمانێكدا بۆ هاوسه‌نگی پێویسته، چونكه ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌یه‌كچوون‌و به‌رامبه‌ری دروست ببێت. ڕۆڵی ڤێرونسكی له‌م ڕۆمانه‌دا، كه‌سێكه حه‌ز به‌شیك پۆشی ده‌كات‌و عه‌وداڵی ژیانێكی سۆزداری‌و ئاسان‌و به‌دوای ئاره‌زووی ئاگریندا ده‌گه‌ڕێت، سه‌رئه‌نجام به‌ئاسانی هه‌موو خۆشیه‌كانی ژیانی له‌ده‌ست ده‌دات.
تۆلستۆی له‌م ڕۆمانه‌دا به‌جۆرێك باس له(لیڤین) ده‌كات كه‌به‌شێكی گه‌وره‌ی له وجودی خۆی له‌گه‌ڵا كه‌سایه‌تی ڕۆمانه‌كه‌یدا ئاوێته‌كردوه. لیڤین كه‌سیكه كه له‌ناخیدا هه‌ست به‌ململانێی به‌رده‌وام ده‌كات‌و ناتوانێت پشت به‌كه‌س ببه‌ستێت‌و كه‌سێكی ڕه‌ق‌و ڕووترشه، كه وشه‌ی موحه‌به‌ت ئازاری ده‌دات، به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا ئاماده‌ی ئه‌وه‌یه ورده ورده كه‌سانی وه‌ك خۆی به‌ده‌ست بێنێ. هه‌روه‌ها كیتی به پێچه‌وانه‌ی ئاناكارێنیناوه جوانیه‌كه له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌هره‌مه‌ند كه پڕه له لوتف‌و سه‌لیقه، نموونه‌ی ژنێكی تێگه‌یشتوو له‌خواست‌و نیازه‌كانی پیاوان‌و ڕازیه له‌ژیانی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی سرووشتی. نووسه‌ر له‌م دیمه‌نه‌دا له‌نیوان خانه‌واده‌ی ئانا‌و لڤیندا ،ئیشاره‌ت به له‌ئۆبلۆنسكی ده‌كات‌و باسه‌كه به‌و ته‌واو ده‌كات. ئۆبلونسكی ژنێكه به‌وه‌فا‌و میهره‌بان، مێرده‌كه‌ی بێوه‌فا‌و بێ باكه به‌ڵام خاوه‌نی دڵێكی پاكه‌و به‌دوایی شادمانیدا ده‌گه‌ڕێت.نووسه‌ر جگه له‌م سێ خێزانه، باس له دوو خێزانی تریش ده‌كات: خێزانێكیان له كه‌سوكاری نزیكی كیتی‌و داریایه‌و له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی كۆنی شاره‌كه‌یه، باوكه‌كه به‌هۆی پیریه‌وه، بوه به‌پیاوێكی سه‌لار‌و ژیانێكی ئاسایی به‌سه‌رده‌بات له‌گه‌ڵا هاوسه‌ره‌كه‌یدا. ئه‌ویتریشیان خێزانێكی ناشه‌رعیه‌و ناسراوی لڤینه، كه‌ناوی (نیكۆڵای)ه، كه‌پیاوێكی به‌دبه‌خته‌و هه‌میشه سه‌رخۆشه. له‌گه‌ڵا ژنێكدا كه‌ناوی ماریایه له‌قاتی خواره‌وه‌ی ئاپارتمانه‌كه‌دا ده‌ژین . سه‌رئه‌نجام ئه‌م پیاوه به‌هۆی نه‌خۆشی سیله‌وه ده‌مرێت.
كه‌واته قاره‌مانی سه‌ره‌كی ئه‌م ڕۆمانه تاكه كه‌س نیه، به‌ڵكو خێزانێكی رووسیه، چونكه به‌لای تۆلستۆیه‌وه دڵی كۆمه‌ڵگا تاكه كه‌سی نیه، به‌ڵكو ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی خێزان ده‌گرێته‌وه. نووسه‌ر له میانه‌ی ئه‌م گروپه جیاوازه‌دا به شێوه‌یه‌كی داستانی سیمای ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ده‌نه‌خشێنێ كه ته‌نها مه‌به‌ستی گێرانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی ئه‌م ڕۆمانه نیه، به‌ڵكو خستنه‌رووی مه‌نتیقییانه‌ی بارودۆخیی كۆمه‌ڵگایه له‌ناو ده‌وڵمه‌نده‌كانی سان پیتره‌سببۆرگ و مۆسكۆدا.ئاناكارێنینا به‌هۆی سكه ناشه‌رعیه‌كه‌یه‌وه، له‌ناخ‌و ده‌رونیدا به‌رده‌وام عه‌زاب ده‌چه‌ێژێت‌و دڵی هه‌واڵی به‌ڵایه‌كی نادیاری پێڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌به‌ره‌و ڕووی ده‌بێته‌وه. ئه‌و هه‌وڵ ده‌دات خۆڕاگربێت به‌رامبه‌ر به هه‌موو ئه‌وناهه‌مواریانه‌ی كه ڕوویه‌ڕووی بۆته‌وه، به‌ڵام هه‌رچه‌ند ده‌كات ویژدانی‌و دووری له‌منداڵه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ڕێگه‌ی پێنادات ئه‌و ئازایه‌تیه بنوێنێت، هه‌رچه‌نده به‌ناچاری په‌ناده‌باته به‌ر ده‌رمانی ئارامبه‌خش، به‌ڵام بۆ ته‌نها ساتێكیش ناحه‌وێته‌وه…تاسه‌رئه‌نجام به‌ناچاری بۆ خۆڕزگاركردن له‌ده‌ست ژیانی بێئاكام‌و دووركه‌وتنه‌وه له تێروانینی چاوی كۆمه‌ڵگا، له ئیستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌رێكدا كۆتایی به‌ژیانی دێنێت…
سه‌رچاوه‌كان: سایتی
http://www.ketabnews.com/detail-70-fa-1.html و