دونیای ره‌ش….فه‌رهاد خدر
دونیای ره‌ش
فه‌رهاد خدر
ده‌نگێك با‌نگم ده‌كات،
ده‌نگێكی دوور
ده‌نگێك شه‌ڵاڵ له سوورمه‌ی چاوی ئێواره
له پڕ په‌نجه‌ره‌كه ده‌شكێت و
ژووره‌كه‌م پڕ ده‌بێت له شه‌و.
به كوچه‌كاندا راده‌كه‌م،
ده‌نگێك قوڵ قوڵ با‌نگم ده‌كات
ده‌نگێك له ره‌نگ، له شنه‌با
به هه‌ناوی ره‌شی شاردا
دوور دوور ده‌مبات
راده‌كه‌م و هه‌نارێك به‌رده‌بێته‌وه
دونیا پڕده‌كات له تاڵی.
ساماڵه‌كچێك له هه‌وره‌بانی وه‌همێكدا،
له په‌نجه‌ره‌یه‌كی ره‌شدا
سپی سپی ده‌گری.
بایه‌كی ره‌شدێت،
پرچه‌كانی ده‌كاته‌وه و
دوور ده‌یانبات.
بارانێكی ره‌ش ده‌بارێت
پڕ له بۆنی سورمه‌ی چاوه‌كانی ساماڵه‌كچ
باران نیوه‌ی دونیا ده‌بات،
نیوه‌ی من و
هه‌موو سپێتی فڕینی ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌بات.
باران ره‌شتر داده‌بارێت،
دڵی ساماڵ تاوێكیش خۆشناكاته‌وه.
دڵێكی شین ده‌كه‌وێته خوارێ،
به‌ده‌م ترپه‌كانی خۆیه‌وه ده‌شكێت.
زنه‌ی قیژه‌یه‌ك دیواره‌كان به تاریكی‌دا هه‌ڵده‌خات
شار سیخناخ ده‌بێت له كه‌حێل.
ژنێكی سوور له ئامێزی مه‌ستی شه‌ودا
هۆن هۆن ده‌ڕژێت،
پیاوێكی دوور له حه‌سره‌ت رژانی سووردا
تاڵ تاڵ ده‌مرێت.
هێشتا سه‌دای ده‌نگێك دێته به‌ر گوێم
له‌م دونیا له ره‌ش پێچراوه‌دا
له‌وسه‌ری كوچه‌ی كه‌حێلدا
منداڵێك به ئاسمان پێده‌كه‌نێت،
خوا له‌و دووره‌وه،
له‌باوه‌شی ساماڵه‌كچدا
گوێی له تریقانه‌وه‌ی ده‌بێت
خوا له‌و دووره،
به‌م هه‌موو گه‌وره‌ییه‌ی خۆیه‌وه
هۆن هۆن ده‌گری،
كێ ده‌چێت خوا ژیر بكاته‌وه … كێ؟
دونیا تادێ ره‌شتر ده‌بێت،
من شێتانه
ته‌ڕ ته‌ڕ له دڵۆپه‌كان هه‌ڵدێم،
هه‌ناسه‌م پڕده‌بێت له باران.
من هه‌موو دونیا ده‌بینم،
كه‌چی بستێك خاك نامبینێت.
له ڕێگایه‌كی دوور، درێژ ده‌بم،
ده‌نگێك
"په‌لی هه‌ستم ده‌گرێ و ده‌یبا
بۆكۆتایی دونیای ئه‌ودیو"
ده‌چرپێنێت:
له‌م رێگایه گه‌ڕێ بڕوات، تۆ لێره‌به
له‌م به‌هه‌شته قه‌ترانییه‌دا
خه‌ون به منداڵێكه‌وه ببینه.. سپی،
به ماچێكی سوور
كچێنی كانییه‌ك بده‌ره ده‌ست رۆیشتنه‌وه"
دڵم پڕ ده‌بێت له غوبار،
له نیگامدا ده‌ریایه‌ك هه‌ناسه ده‌دات.
ده‌مه‌وێت بگریم،
نازانم چۆن ده‌ست پێبكه‌م.
ده‌نگی "نای"ێكی حه‌زین دێت
كه ره‌شه‌باریه‌ك ده‌یژه‌نێت،
دره‌ختێك به بیستنی ده‌وه‌رێت.
له‌م شه‌وه‌دا وه‌رزێكیتر
ئولفه‌ت به مردنه‌وه ده‌گرێت،
چاخێكیتر خۆی له خمی شه‌و هه‌ڵده‌سوێت.
دوور ده‌رگایه‌كی سپی ده‌بینم،
به ره‌شه‌با ده‌ڵێم ده‌رگا،
به منداڵه‌كه ده‌ڵێم ده‌رگا،
ره‌ش ره‌ش هاوار ده‌كه‌ن
ده‌ردگا.