کورد له هاوکێشه سیاسیه‌کانی عێراقدا …ئاسۆ حامدی
کورد له هاوکێشه سیاسیه‌کانی عێراقدا
میلله‌تی کورد به‌بێ ڕه‌زامه‌ندنی خۆی و به گوێره‌ی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا به ناچاری خۆی له گه‌رداوی دونیای كێشه‌کانی عه‌ره‌ب و سوونه و شیعه له عێراق نایه‌وه.
که‌ش و هه‌وای سیاسی ئه‌وکات چۆن بوون و چۆن نه‌بوون چ ڕابه‌ری سیاسی میلله‌تی کورد ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی گرت مه‌سه‌له‌ی ڕابردوون مێژوو یه‌کلایان ده‌کاته‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌مڕۆ چه‌ندین ته‌وه‌ره له هاوکیشه سیاسیه‌کان بۆ میلله‌تی کورد گرنگن.
گرنگترین ته‌وه‌ره هاوسه‌نگی نێوان ناسیونالیزمی عه‌ره‌به له عێراقی نوێ‌دا ، میلله‌تی کورد و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ حسابی بۆ بکرێت ده‌بێ هاوسه‌نگی له نێوان ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب له عێراق دا هه‌رده‌م تێک بدات. ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره‌ی نه‌کرد ئه‌وه خۆی ده‌بێته قوربانی و مێژووی توند و تیژی دووباره ده‌بێته‌وه.میلله‌تی کورد ئه‌مڕۆ به گوێره‌ی بودجه‌ی له سه‌دا 17% ووڵات پێکدێنێ، مالکی و حه‌کیم و جه‌عفه‌ری و موتله‌گ ئه‌م ڕێژه‌یه به‌ته‌واوی به زۆر ده‌بینن و له هه‌وڵی که‌مکردنه‌وه‌ی دان . ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه کورد له ناوچه‌کانی پێش ئۆپراسیۆن ده‌بێ بکشێته‌وه و وه‌کو کوردستان چاویان لێ نه‌کات. یانی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی حکومه‌تی به‌عسی فاشی پیاده‌ده‌که‌ن و به‌س.
ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد له مه‌وقعیه‌تێکی له‌رزۆک دایه له ناوه‌خۆ په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک په‌یوه‌ندیه‌کی ڕه‌عیه و ئاغایه و خه‌ڵکی ده‌سه‌ڵات به ده‌زگایه‌کی سه‌رووی خۆیان ده‌بینن و خه‌رمانه‌ی داهاته‌کان ده‌کات و به‌که‌یفی خۆی شه‌نه بای پێ ده‌کات. له‌لایه‌کی تریش هاوسه‌نگی سیاسی له کوردستان له مۆله‌قه‌دایه و ئه‌م بێزاریانه ڕوو له زیاد بوون ده‌که‌ن.
په‌یوه‌ندی کورد و ووڵاتانی ئه‌قلیم په‌یوه‌ندیه‌کی دوژمنانه‌یه و هیچ ووڵاتێ به به‌ڵێنده‌رو کارگه‌ره‌کانیشیانه‌وه نایانه‌وێ ووڵاتی کورد یان کوردستان وه‌کو ووڵات بنه‌ما دابنێ و گه‌شه بکات.
له‌لایه‌کی تر میلله‌تی کورد ووڵاتیكی به‌رهه‌مهێن و بنه‌ماکانی ژێرخانی دروست نه‌کردووه و له‌سه‌ره‌تای کاره‌کانی دایه و گه‌لێ گرفتی ده‌ره‌کی و ناوه‌خۆی هه‌یه.
له وه‌زعیه‌تی ئه‌نته‌رناسیونالیش دا میلله‌تی کورد چووه‌ته به‌ره‌ی ئیمپریالیستی و ئه‌مریکایی و هیچ هه‌ناسه‌یه‌کی بۆ خۆی نه‌هێشتۆته‌وه‌و هه‌موو هیزه‌کانی تری دونیا پشتیان تێکردووه. ئه‌م تاک و ته‌را مانه‌وه‌ی کورد و قه‌تیس مانه‌وه‌ی له دوای ئه‌مریکا و به‌ریتانیا هێنده‌ی تر میلله‌تی کوردی ئه‌سیری سیاسه‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو ووڵاته له عێراقدا کردووه. ئه‌م وه‌زعانه میلله‌تی کورد دروستیان نه‌کردووه به‌ڵکو ڕابه‌رانی هۆکارن.سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا له عێراق دوو ڕووییه، ڕووێکی ئابووری گرنگ و ستراتیژی هه‌یه که خۆی له سیاسه‌تی نه‌وت و ئینێرژی له ناوه‌وه‌ی ووڵاتی خۆیان ده‌دۆزێته‌وه ڕووێکی تری مه‌سه‌له‌ی ئارامی عێراق که به‌دونیای ده‌ره‌وه‌ی ڕوونبکاته‌وه که عێراقی ئازادی و دیموکراسی به‌ره‌نجامی هێرش و ئۆپراسیۆنه‌کانیه‌تی له دونیادا، که مه‌سه‌له‌ی پاراستنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلیش له دوا مه‌نزلی خۆی ده‌دۆزێته‌وه و ته‌نگ پێ هه‌ڵچنینی پان ئیسلامیزمه له خۆیدا.
میلله‌تی کورد به‌و ڕابه‌رایه‌تیه‌ی که هه‌یه له‌م 17 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا تاکه سه‌رکه‌وتنی که شایسته‌ی باسکردن بێت هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌زگاکانی پۆلیس و سوپای کۆنی ده‌وڵه‌تی عێراق به هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه که ئێستا مالکی خه‌ریکی دروستکردنه‌وه‌و بنیاتنانیه‌تی به هه‌مان هۆ و ئامرازی به‌ڵام ئه‌م زه‌مه‌نه ڕۆیشت. برێمه‌ر په‌شیمانی خۆی نیشاندا و به ڵام بێ هووده بوو. ئه‌مه سه‌رکه‌وتنه‌کی گه‌وره بوو بۆ دیپلۆماسیه‌تی کوردی له مێژوودا به‌ڵام میلله‌تی کورد ئه‌گه‌ر له‌ناوه‌خۆ یه‌کگرتوو بێت چۆن ئێستا هێزێکی سه‌ربازی به‌توانای هه‌یه و له ناوچه جیاجیاکاندا حسابی بۆ ده‌که‌ن ئه‌وه هه‌روا ده‌مێنێته‌وه.به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ڕابه‌رانی کورد که مه‌به‌ست له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له کوردستان گه‌لێ کاری ماوه بکات، له هه‌موویان گرنگتر سه‌ره‌وه‌ری یاسا و ڕاده‌دانان بۆ گه‌نده‌ڵی و حزمه‌تی هاووڵاتیان و بوونی بیمه‌کانی ته‌ندروستی و کۆمه‌ڵایه‌تیه. له‌لایه‌کی تر بوونی ئازادیه‌کی پان و به‌رین و جیابوونه‌وه‌ی ده‌زگای سه‌ربازیه له سیاسه‌ت و هه‌نگاو نان بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی. ئه‌گه‌ر هه‌موو گه‌ل به‌هره‌مه‌ند بوون له ئیمکاناته‌کان هه‌ر یه‌ک به‌گوێره‌ی توانا و هه‌رکه‌س به پێی لێپرسراویه‌تی ئه‌وه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات زیاتر باوه‌ڕیان به یه‌ک ده‌بێت.
زۆر به‌ره له عێراق په‌یدابوون و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و ئه‌حزابی جیاجیا دورست ده‌بن و بوون و هه‌ن هه‌موویان وه‌کو شله له ئاڵوگۆڕی به‌رده‌وام دان هه‌ر له ناسیونالیزم مه‌زهه‌بی شیعی تا ده‌گاته سوونه و ئیسلامیه‌کان و ناسیونال شوفینزمه‌کانی میراتگری وه‌کو مه‌شهه‌دانی و ساڵح موتڵه‌گ.
میلله‌ت ی کورد وا هه‌ناسه‌ی ته‌نگ بووه به لێکترازانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که کێشه‌کانی ئه‌وان کێشه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک نیه و له بنه‌مادا له‌سه‌ر کێشه‌ی که‌سایه‌تیه‌وه هاتۆته نێو کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان. ئه‌گه‌ر سوپا و هێز له سیاسه‌ت جیا بان ده‌با له نێو پارتیش باڵه‌کانی بترازابان و مه‌سه‌له‌یه‌ک نه بوو، به‌ڵام چونکه ئه‌وه نیه و میلله‌تی کورد دوژمنانی ده‌ره‌کییان زۆره بۆیه کاریگه‌ری نێگه‌تیڤی زۆری ده‌بێت. ئه‌گه‌ر باڵی ڕیفۆرم قازانجی نه‌ته‌وه‌یی ده‌وێ ئه‌وا ده‌بێ ئه‌مانه به دروستی بۆ گه‌ل شیته‌ڵ بکاته‌وه‌و ئینجا له هاوکێشه سیاسیه‌کان جێگا‌و مه‌وقعیه‌تی خۆیان ده‌بینن و بڕیاری دروستی بۆ ده‌ده‌ن. بڕینی فازێکی مێژووی له ژیانی گه‌لی کورد گرنگه بۆ هه‌مووان. ئه‌گه‌ر بڕیاره میلله‌تی کورد بڕیاری ئه‌وه بدات ده‌یه‌وێ وه‌کو ووڵاتێکی مۆدێرن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌نددا نموونه بێت.
یه‌ک وانه‌ی گرنگ هه‌یه هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه پۆپۆلیستی بێت به‌ڵام بۆ ئه‌مڕۆی میلله‌تی کورد له هه‌موو شتێ پێویستتره. ده‌بێ گه‌لانی کوردستان له هه‌موو ئیمکاناتی به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی به‌هره‌مه‌ند بن، ئه‌وکات ده‌بێ ڕاست و چه‌پ له‌به‌رامبه‌ر دوژمنانی نه‌ته‌وه‌یی یه‌ک هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و له به‌ره‌ی ناوه‌خۆشدا پێشبرکێیان بێت له سه‌ر خزمه‌ت کردنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا. ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی خه‌یاڵی و تیۆری نیه به‌ڵکو مێژووی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی مییلله‌تی کورد وا ده‌خوازێ.
بۆ ئه‌وه‌ی به هێزه‌وه میلله‌ت بتوانی به‌شداری کێشه سیاسه‌کان له عێراقدا ببێته‌وه ده‌بێ یه‌کگرتووبیت. ناکرێ له دیاله و موسل و به‌غدا و که‌رکوک هه‌موو جارێ چه‌ندان نوێنه‌ر و چه‌ندان ڕابه‌ر وچه‌ندان قسه‌که‌ر و چه‌ندان هه‌ڵوێست هه‌بێت و له هه‌ولێر و سلێمانیش دوو هه‌ڵوێست له‌به‌رامبه‌ر هاووڵاتیان هه‌بێ.میلله‌تی کورد له‌به‌ر ئه‌م نا پته‌ویه‌ی ناوه‌خۆ و دابڕانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک هه‌روا دێ له عێراقدا په‌راوێز ده‌کرێت. هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان مالکی له‌سه‌رووی هه‌موویان بوو، له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی و ئه‌وانی تریش وه‌زعه‌کان چاکتر نابن.
میلله‌تی کورده‌بێ ده‌رس له مێژوو وه‌ربگرێت نه‌ک له هه‌ر له مێژووی خۆیی و ناوچه‌که به‌ڵکو له ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و هه‌موو دونیا.
ئه‌گه‌ر کار وابڕوا میلله‌تی کورد چاره‌نووسی باشی نابێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ره‌ی ناوه‌خۆ به‌هێز بوو و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رهه‌م نه‌ته‌وه‌یی له پاراستن و گه‌شه‌سه‌ندن بن ئه‌وا ده‌کرێ چاره‌نووسی باشتر بێت و له هاوکیشه سیاسیه‌کان چڕیه‌کی تری هه‌بێت.
مێژووی ئه‌م ناوچه‌یه پڕه له ئاگر و خوێن و قوربانی دان میلله‌تی کورد ماوه‌یه‌کی زۆره به‌رگری ده‌کات ئێستا پێویستی به تاکتیکی هێرش کردنه بۆ پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی.هێرش بردن باشترین هۆیه بۆ به‌رگری کردن. مێژوو له‌وانه‌یه شتی ترمان نیشان بدات ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی ناوه‌خۆ زیاتر به‌ره‌و فشه‌ڵ بوون بڕوا ئه‌وکاتیش سه‌ره‌تای کاره‌ساته‌کان ده‌ست پیده‌کاته‌وه. ئه‌م نووسینه‌ش به‌شێکه له‌وه‌ی ده‌بێ میلله‌تی کورد وڕابه‌رانی به هۆشیاریه‌وه کاربکه‌ن و هه‌ر له‌یه‌ک لا نه‌ڕوانن به‌ڵکو له هه‌موو ڕوویه‌ک و دووریه‌ک.
هه‌روه‌کو ووتمان تێکدانی هاوسه‌نگی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی له عێراق و به‌هێزکردنی به‌ره‌کانی ناوه‌خۆ به چاککردنی ژیان و گوزه‌ران و ئارامی و ئاسایش بۆ هه‌مووان و جیابوونه‌وه‌ی سوپا له سیاسه‌ت و یه‌ک ووتاری سیاسی ڕوو به دونیای ده‌ره‌وه. ئه‌وکات میلله‌تی کورد قورساییه‌کی تری ده‌بێت. ڕابه‌ران ده‌توانن ئه‌م وه‌زعانه بپێون و تاقی بکه‌نه‌وه. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ش ئه‌م هه‌نگاوانه ڕاابه‌ری دروستی گه‌لیان ده‌وێ.ئاسۆ حامدی
مارس 2009