
كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی تیوری قه‌یرانی ئابووری له‌لای ماركس – به‌شی دووه‌م
كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی تیوری قه‌یرانی ئابووری
له‌لای ماركس
خه‌سره‌و سایه
Saya.xasraw@yahoo.co.cukبه‌شی دووه‌م:
له‌به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م ووتاره‌دا ئاماژه‌یه‌كی خێرامان به‌تیوری وڕه‌خنه‌ی ماركس له‌ئابووری سه‌رمایه‌داری دا‌و به‌جیاكردنه‌وه‌ی "سامان" له"داهات" شێوازی چه‌وسانه‌وه‌ی كرێكارانمان له‌سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی كورتیش ئه‌و چه‌مكانه‌مان باسكرد كه‌بۆ تێگه‌یشتن له‌تیوری قه‌یرانی ئابووری له‌لای ماركس پێویستن.
له‌م به‌شه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین ڕاسته‌وخۆ بچینه سه‌ر ده‌زگای تیوری قه‌یرانی ئابووری لای ماركس. به‌لام له‌سه‌رتای ئه‌م به‌شه‌دا ده‌بێ ئه‌وه بڵێین كه‌قه‌یرانی ئابووری زاده‌ی خودی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌دارییه‌و خاسیه‌تێكی زاتی و لێك جیانه‌بوه‌وه‌یه‌تی. ئه‌مه به‌ومانایه‌یه كه‌ناكۆكیه‌كانی خۆدی ئه‌م سیسته‌مه له‌پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا وله‌ڕه‌وتی كه‌ڵه‌كه‌و گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داریدا قه‌یرانه ئابوورییه‌كان به‌رهه‌مدێنێ. ماركس له‌مباره‌وه ئه‌و حوكمه ساده‌یه ده‌خاته‌ڕوو كه‌ده‌ڵێت" سه‌رمایه له‌ڕه‌وتی خۆیداو به‌درێژایی هێل له‌سه‌ر حوكمی – وه‌گه‌ڕخستنی كه‌مترین ئاست له‌سه‌رمایه له‌پێناو زۆرترین قازانجدا- ڕاوه‌ستاوه"، ئه‌مه‌ش بنه‌مای ململانی و كێشمه‌كێشی نێوان كار و سه‌رمایه‌یه‌و به‌پێویست مونافه‌سه‌ی نێوان سه‌رمایه‌كان دێنێته‌كایه‌وه و به‌رده‌وامیش توندی ده‌كاته‌وه. كه‌دیاره له‌م مونافه‌سه‌یه‌شدا هه‌ر سه‌رمایه‌یه‌ك نه‌توانێ ده‌ستی به‌ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له‌قازانج ڕابگات وبه‌میزانێكی تایبه‌ته‌وه له‌كێشمه كێشه‌كانی بازاڕدا سه‌رده‌ربهێنێ دووچاری قه‌یران و شكست ده‌بێ. ماركس هاوكات په‌نجه له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیه داده‌نێ كه"سه‌رمایه شێوازێكی به‌رهه‌مهێنان بۆخۆی قۆرغده‌كات كه‌پێشتر به‌هۆیه‌وه گه‌شه‌ی سه‌ندووه، به‌لام خودی خۆی له‌به‌رده‌م ئه‌و شێوازه له‌به‌رهه‌مهێناندا ده‌بێته ڕێگر. به‌تایبه‌تی كه‌ناكۆكی نێوان چه‌ق به‌ستنی ئامڕازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له‌لایه‌ك و سروشتی كۆمه‌لایه‌تی هێزی كار له‌لایه‌كیتره‌وه به‌ئه‌نجامێك ده‌گات كه‌پێكه‌وه مانه‌وه‌یان له‌چوارچێوه‌ی ڕژێمی سه‌رمایه‌داریدا ناگونجێ و سه‌ره‌نجام ده‌بێ ئه‌م قاڵبه بدڕێنێ‌َ".
به‌لام ماركس هه‌موو ئه‌م بۆچوونانه‌ی خۆی له‌قاڵبی چ تیوریه‌كدا، سه‌باره‌ت به‌قه‌یرانی ئابووری داڕشتۆته‌وه؟ به‌واتایه‌كیتر ده‌زگای تیوری ئه‌و له‌ناسینه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووریدا چییه‌و چۆن كاركرده‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت؟
جه‌وهه‌ری تیوری قه‌یرانی ئابووری له‌لای ماركس له‌دۆزینه‌وه‌ی یاسای "دابه‌زینی مه‌یلی تێكڕایی قازانج له‌گشت سه‌رمایه‌ی كۆمه‌لایه‌تیدایه". ئه‌مه چۆن و چون ئه‌م یاسایه، ئابووری سه‌رمایه‌داری به‌ره‌و قه‌یران پاڵ پێوه ده‌نێ؟
له‌پێشه‌وه ئاماژه‌مان به‌وه‌دا كه‌ڕاكردن به‌دوای قازانج و كه‌ڵه‌كه‌ی هه‌رچی زۆرتری ڕێژه‌ی زیده‌بایی یاسا وحوكمێكی بنه‌ڕه‌تییه له‌شێوازی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داریدا و هه‌رسه‌رمایه‌یه‌ك نه‌توانێ له‌پرۆسه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوون و چه‌ق به‌ستن و خۆ زۆركردندا ئه‌م ئامانجه به‌ده‌ست بهێنێ ئه‌وا توشی شكست و قه‌یران ده‌بێت، به‌لام سه‌رمایه له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی تێكڕایی به‌رزی قازانجدا به‌ناچار پێویستی به‌بره‌وپێدان وپێشخستنی هێزه‌كانی به‌رهه‌مهێنان هه‌یه، تاله‌م ڕێگایه‌وه ماوه‌ی تێچووی كاری كۆمه‌لایه‌تی بۆ به‌رهه‌مهێنانی كالاكان له‌لایه‌ك كه‌م بكاته‌وه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌ورانی به‌رهه‌مهێنانیان خێراوخێراتر بكاته‌وه و قه‌واره‌ی به‌رهه‌مهێنانیان چه‌ندان وچه‌ندان بكاته‌وه. بۆئه‌مه‌ش سه‌رمایه ناچاره به‌ڕاكێشان وبه‌كارهێنانی به‌رده‌وامی ئامڕازو مه‌كینه وته‌كنۆلۆژیای پێشكه‌وتوو بۆ نێو مه‌یدانی به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌لایه‌تی. كه‌دیاره سه‌رئه‌نجامی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ دابینكردنی ئامراز‌و ته‌كنۆلۆژیای پێشكه‌وتوو به‌كه‌ڵه‌كه‌كردن وبردنه سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌رمایه‌ی نه‌گۆر (كه‌ده‌خرێته خزمه‌تی كڕینی ئامڕاز وته‌كنۆلۆژیای پێشكه‌وتووه‌وه) له‌ئاست به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌لایه‌تیدا ته‌واو ده‌بێت وبه‌مه‌ش پێكهاتی ئۆرگانیكی سه‌رمایه به‌شێوه‌یه‌كی لاسه‌نگ له‌چاو سه‌رمایه‌ی گۆڕدراودا (كه‌بۆكڕینی هێزی كاری كرێكار به‌ركاردێت) به‌رده‌وام ده‌باته سه‌ره‌وه. به‌چوونه سه‌ره‌وه‌ی پێكهاتی ئۆرگانیكی سه‌رمایه ناكۆكیه‌كی چارهه‌ڵنه‌گر سه‌رده‌ردێنێ: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌سه‌رمایه له‌لایه‌ك پێویستی به‌ئامڕاز وته‌كنۆلۆژیای پێشكه‌وتوو هه‌یه، به‌لام له‌ولاشه‌وه وله‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی هه‌رئاستێك له‌ته‌كنۆلۆژیای پێشكه‌وتوودا پێویستی بۆ وه‌گه‌ڕ خستنی هێزی كاری كرێكاران كه‌م ده‌بێته‌وه. لێره‌دایه كه‌په‌ره‌سه‌ندنی هێزه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له‌سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا خۆی ده‌بێته ڕێگرێك له‌به‌رده‌م كه‌ڵه‌كه‌ی زیاتری سه‌رمایه‌دا.
به‌واتایه‌كی تر سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیا و هاتنه‌كایه‌وه‌ی ئامڕازی به‌رهه‌مهێنانی مۆدێرن، پێكهاتی ئۆرگانی له‌گشت سه‌رمایه‌ی كۆمه‌لایه‌تیدا ده‌باته سه‌ره‌وه، یانی ڕێژه‌ی سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕ له‌چاو سه‌رمایه‌ی گۆڕدراودا به‌ئاستێكی نامه‌وزون ده‌باته سه‌روه‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌قازانج سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌سه‌رمایه‌ی گۆڕدراوه‌وه دێت (یانی ئه‌وبه‌شه له‌سه‌رمایه كه بۆ كڕین وبه‌گه‌ڕخستنی هێزیكاری كرێكاران ته‌رخان ده‌كرێ)، نه‌ك له‌ئامڕازه‌كان و ته‌كنۆلۆژیاوه. وه‌له‌گه‌ڵ هاتنه‌خواره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قازانج هۆكاری به‌رده‌وامی به‌رهه‌مهێنان له‌ڕژێمی سه‌رمایه‌داریدا كزده‌بێ و سه‌رمایه له‌په‌ره‌سه‌ندن ده‌كه‌وێ ونیشانه‌كانی قه‌یران وه‌ك نه‌خۆشیه‌ك سه‌رده‌ردێنێ. نه‌خۆشییه‌ك كه‌ده‌ركه‌وت ونیشانه ئابووری وكۆمه‌لایه‌تییه‌كانی خۆی له‌شكڵی جۆراوجۆردا نیشانده‌دات. له‌وانه قه‌یرانی دارایی، كه‌سادی بازاڕ هه‌لاوسانی نرخ و ته‌نگ بوونه‌وه‌ی بازاڕ، كه‌می سه‌رمایه‌و كه‌ڵه‌كه‌بوونی كالای جیماو(نه‌فرۆشراو).
له‌مباره‌وه ماركس له‌كتێبی سه‌رمایه‌دا، به‌رگی سێهه‌م، بۆ شیكردنه‌وه‌ی یاسای مه‌یلی دابه‌زینی تیگرَایی قازانج، چه‌ند هاوكێشه‌یه‌كی ماتماتیكی دێنیته ئاراوه، كه‌سه‌ره‌كی ترینیان به‌مجۆره‌ی خواره‌وه داده‌ڕێژێ:هاوكێشه‌ی1
به‌پێ‌ی ئه‌م ئه‌هاوكێشه‌یه تێكڕایی قازانجی گشت سه‌رمایه‌ی به‌گه‌ڕخراو، (یانی سه‌رمایه‌یه‌ی گۆڕدراو كه بۆكڕینی ئامرازه‌كانی و پێداویستییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان به‌كاربراون زائید سه‌رمایه‌ی گۆڕدراو كه‌بۆ كڕین و وه‌گه‌ڕخستنی هێزی كاری كرێكاران خه‌رج كراوه)، یه‌كسانه به‌دابه‌شكردنی گشت زیده‌بایییه‌كی به‌رهه‌مهاتوو له‌پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا. ئه‌گه‌ر ئه‌م هاوكێشه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی حسابی له‌تاك سه‌رمایه‌یه‌كدا به‌نمونه وه‌ربگرین و گریمانه‌ی ئه‌وه‌بكه‌ین كه‌سه‌رمایه‌دارێك 200 هه‌زار دۆلار به‌شێوه‌ی سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕ ده‌خاته وه‌به‌رهینانی كالایه‌كه‌وه – بۆنمونه مانیفاكتۆرێكی پارچه‌چنین- و هاوكات 100 هه‌زار دۆلاریتر بۆ وه‌گه‌ر خستنی 1000 كرێكار، به‌شێوه‌ی سه‌رمایه‌ی گۆڕاو ده‌خاته‌كاره‌كه‌یه‌وه، به‌م جۆره‌ش كۆی سه‌رمایه‌ی وه‌گه‌رخاوه‌كه‌ی یه‌كسانه به 200 + 100 كه ده‌كاته 300 هه‌زار دۆلار. خۆ ئه‌گه‌ر بۆئه‌م حاڵه‌ته ڕێژه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی ئه‌م 1000 كرێكاره له‌سه‌دا سه‌د گریمانه بكه‌ین ئه‌وا تێكڕایی قازانجی هه‌موو سه‌رمایه‌ی به‌گه‌ڕ خراوه‌كه یه‌كسان ده‌بێ به یه‌ك له‌سه‌ر سێ، هه‌روه‌ك له‌م نمونه‌یه‌دا به‌رچاوده‌كه‌وێت:
تێكڕایی قازانج =
100$
100
1200 $ + 100$
300
3
به‌لام ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌م سه‌رمایه‌داره مانیفاكتۆره‌كه‌ی بگۆڕێ به ته‌كنۆلۆژیای هاوچارخ و سێ جار بڕی سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕ له‌چاو حاڵه‌تی سه‌ره‌وه‌دا بخاته‌گه‌ڕ، یانی ئه‌م جاره‌یان 600 هه‌زار دۆلار بخاته‌كاره نوێ‌یه‌كه‌یه‌وه و هاوكات 200 هه‌زاری تر بۆ وه‌گه‌ڕخستنی دوو ئه‌وه‌نده‌ی تری كریكار به‌كاربهێنی، یانی 2000 كرێكار بخاته‌كاره‌كه‌یه‌وه، وه هاوكات به‌ڕێژه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی له‌سه‌داسه‌د سود وه‌رگرێ ئه‌وكات ده‌بینین تێكڕایی قازانج له‌كۆی گشت سه‌رمایه‌ی وه‌گه‌ڕخراودا كه‌م بۆته‌وه بۆ یه‌ك له‌سه‌ر چوار، هه‌روه‌ك له‌خواره‌وه‌دا خۆی نیشانداوه:تێكرَایی قازانج =
200$
200
1600 $ + 200$
800
4
له‌م نمونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا به‌ڕۆشنی دیاره كه‌زیده‌بایی به‌دوای وه‌گه‌ڕخستنی ته‌كنۆلۆژیای نویدا زیادی كردووه، ته‌نانه‌ت ڕێژه‌ی وه‌به‌ركارخستنی كرێكاران له هه‌زاره‌وه بووه به‌دوو هه‌زار، به‌لام له‌ولاشه‌وه ده‌بینین كه‌چوونه‌سه‌ری ئه‌م ڕێژانه له‌چاو ڕێژه‌ی چوونه سه‌ره‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕدا كه‌سێ هێنده بۆته‌وه، كه‌متره، چونكه ته‌كنۆلۆژیای نوێ شوێنی ڕێژه‌ی كرێكارانی گرتۆته‌وه وسه‌رمایه‌دار پێویستی به‌بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌مان ڕێژه نییه كه‌له‌به‌شی ته‌كنۆلۆژیادا ده‌ستی بۆبردووه. وه‌كو ووتیشمان كه‌سه‌رچاوه‌ی قازانج و زیده‌بایی له ئامڕازه‌كان وته‌كنۆلۆژیاوه نایه‌ت به‌ڵكو له‌وه‌گه‌ڕخستن و چه‌وسانه‌وه‌ی هێزی كاری كرێكاراندایه. ئه‌مه ئه‌و ناهاوسه‌نگییه‌یه كه‌سه‌رمایه له‌پڕۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی هێزه‌كانی به‌رهه‌مهێناندا ده‌یباته پێشه‌وه و سه‌ره‌نجام له‌گه‌ڵ مه‌یلی هاتنه خواره‌وه‌ی تێكڕایی قازانج به‌ره‌و ڕووی ده‌كاته‌وه.
به‌لام ئه‌مه ته‌نها یه‌ك نمونه‌یه له‌وه‌گه‌ڕكه‌وتنی تاك سه‌رمایه‌یه‌كدا، كه‌دیاره پرۆسه‌كه له‌گشت سه‌رمایه‌ی كۆمه‌لایه‌تیدا ئاڵۆز‌و ئاڵۆزترده‌بێته‌وه. له‌لایه‌كیتریشه‌وه ده‌بێ ئه‌وه‌بڵێین كه‌یاسای مه‌یلی دابه‌زینی تێكڕایی قازانج هاوكێشه‌یه‌كی جه‌بری و ماتماتیكی نییه و ڕاسته‌وخۆ له‌په‌یوه‌ند به پڕۆسه‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تی وئابوورییه‌وه ده‌چێته پێشه‌وه. ئه‌مه به‌و مانایه‌ی كه دابه‌زینی تێكڕایی قازانجی سه‌رمایه له‌گشت سه‌رمایه‌ی كۆمه‌لایه‌تیدا حاڵه‌تی دابه‌زینی شێنه‌یی و پله به‌پله‌یی نییه كه‌سه‌رنجام به‌كه‌م بوونه‌وه‌ی تێكڕایی قازانج قه‌یرانه ئابووریه‌كان له‌به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داریدا بخوڵقێنێ، به‌ڵكو كاركردی یاسای مه‌یلی تێكڕایی قازانج ناوبه‌ناوه و له‌و حاڵه‌تانه‌شدا قه‌یرانه‌كان به‌دوای خۆیدا دێنێ كه‌به‌كرده‌وه له‌گشت سه‌رمایه‌ی كۆمه‌لایه‌تیدا مۆری خۆی داكوتاوه و توانای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی زۆرتری له‌چاو كه‌ڵه‌كه‌و چه‌ق به‌ستنی سه‌رمایه‌دا لێبڕاوه و بوورای له‌به‌رده‌م دابه‌ستراوه. تێگه‌یشتن له‌م واقعیه‌ته تێگه‌یشتنه له‌سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه ئابوورییه نۆبه‌تییه‌كان، كه‌هه‌ر 50 ساڵ وه‌یا 20 و 10 ساڵ له‌ئه‌نجامی گه‌شه‌ی ته‌كنۆلۆژیاو چه‌ق به‌ستن و كه‌ڵه‌كه‌بوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕ له‌چاو ئاستی وه‌گه‌ڕخستنی هیزی كاردا، یانی سه‌رمایه‌ی گۆڕدراو، قه‌یرانه ئابوورییه‌كانی سه‌رمایه‌داری تۆمارده‌كات.
به‌لام كار به‌وه‌نده‌وه ناوه‌ستێ، به‌تایبه‌تی كه ئابووری سه‌رمایه‌داری توانای په‌ره‌سه‌ندنی ئارام و هاوسه‌نگی سه‌رمایه‌ی نییه و به‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه ڕووبه‌رووی ناكۆكیه‌كی گه‌وره‌یه كاتێك كه هێزه‌كانی به‌رهه‌مهێنان بره‌و پێده‌دات، به‌ناچار ده‌كه‌وێته نێو ئانارشیزمی به‌رهه‌مهێنان و تێكه‌ولێكه ومونافه‌سه‌ی بازاڕه‌وه، ئه‌مه وه‌ك خسڵه‌تێكی جیانه‌بوه‌وه‌ی، به‌رهه‌مهێنانی به‌ها وزیده‌بایی. لێره‌شدا شێوه‌ی لادان و ته‌زیر دێنێته‌كایه‌وه. بازاڕی بۆرس و مامه‌ڵه‌ی نه‌بڕاوه‌ی ئه‌وراقی پشتیوانه‌یی و سه‌هه‌مه بانكییه‌كان سنورێكی بێ‌پایانیان بۆپه‌یداده‌بێ. ماركس ئه‌مجۆره له‌سه‌رمایه به‌سه‌رمایه‌ی نادیار(وه‌یا سوه‌ری) ناولێ‌ده‌نێ، كه‌ژماره‌ی خه‌یاڵی له‌خۆ ده‌گری، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌هایه‌كی واقعی هه‌بێت كه‌چی له‌بازاڕی بۆرسدا تادێت زۆرتر‌و زۆرترده‌بێ‌ته‌وه، تاده‌گاته ئه‌وه‌ی هه‌ره‌مێكی سه‌ره‌وخوار وخه‌یاڵی له‌بانكه‌كاندا داده‌مه‌زرێنێ. به‌لام ئه‌م زۆر‌و زۆربوونه له‌ژماره‌ی دراوی سه‌ركاغه‌ز زۆرنابات له‌بنه‌وه هه‌ره‌س دێنێ، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌له"قایرانی دارایی" ئه‌مرۆدا خۆی نیشانداوه..
هاوكات ماركس به‌سه‌رنجدان له‌یاسای مه‌یلی دابه‌زینی تێكڕایی قازانج واوه‌تر ده‌چێت و كاركرده‌كانی ئه‌م یاسایه به‌میلێكی جولاو له‌نێوان به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زیندا ده‌شوبهێنێ و لێره‌شه‌وه باس له‌و هۆكارانه ده‌كات كه‌به‌ده‌ست سه‌رمایه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌وه‌یه بۆ ده‌ربازكردنی سه‌رمایه‌كانیان له‌گێژاوی دابه‌زینی تێكڕایی قازانج كه‌به‌هۆی هێنانه كایه‌وه‌ی ئامراز وته‌كنۆلۆژیای پێشكه‌وتووه وه گیرۆده‌ی ده‌بێت. هه‌ربۆیه پێمان ده‌ڵێت كه‌كاركردی ئه‌م یاسایه شێوازێكی ده‌وره‌یی و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی هه‌یه و هه‌ردابه‌زینێك به‌پێویست به‌قه‌یرانی ئابووری ناگات. به‌واتایه‌كی تر ماركس له‌تیوری خۆیدا بۆقه‌یرانی ئابووری سه‌رمایه‌داری جگه‌له‌وه‌ی باس له‌ڕه‌وت وپڕۆسه‌یه‌كی واقعی وزانستی له‌سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه ئابوورییه‌كاندا ده‌كات هاوكات هۆكاره ناكام كه‌ره‌وه‌كانیشی دێنێته نێو باسه‌وه. به‌مجۆره ده‌كرێ بڵێین یاسای مه‌یلی دابه‌زینی تێكڕایی قازانج یاسایه‌كه بۆ لێكدانه‌وه‌ی جه‌وهه‌ری قه‌یران و هۆكاره ناكامكه‌ره‌وه‌كانی. ئه‌و هۆكارانه‌ی كه بنه‌مای سیاسه‌تی ئابووری ده‌وڵه‌ت وسه‌رمایه‌داران له‌سه‌رده‌می قه‌یرانی ئابووریه‌كاندا پێكدێنێ، كه‌به‌گشتی ڕووی له‌كۆمه‌ڵه هه‌نگاویكن بۆداشكانه‌وه‌ی ئه‌نجامی قه‌یران به‌سه‌ر چینی كرێكار‌و كۆمه‌ڵگادا. كه‌بێگومان له‌سیاسه‌تی شه‌رو جه‌نگ به‌رپاكردنه‌وه تا دابه‌شكردنه‌وه‌ی جیهان و په‌لاماردانی ئاستی بژێوی كریكاران و كۆمه‌لانی خه‌ڵك ده‌گرێته خۆی و به‌دوایدا ده‌وره‌یه‌ك له‌هه‌ژاری و نه‌داری و ته‌نانه‌ت زه‌مینه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش و ڕاپه‌رینه شارییه‌كان دێنێته‌كایه‌وه..
لێره‌دا ئه‌م به‌شه ته‌واوده‌كه‌ین وهه‌وڵده‌ده‌ین له‌به‌شی ئاخری ئه‌م باسه‌دا بچینه سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ت وسه‌رمایه‌دارانه‌وه‌یه بۆ ناكامكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه ئابووریه‌كان.
دریژه‌ی هه‌یه..