كوردانی هۆڵه‌ندا به جۆش و خرۆشه‌وه داوایانكردن 16-3 بكرێته ڕۆژی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی له جیهان
كوردانی هۆڵه‌ندا به جۆش و خرۆشه‌وه داوایانكردن 16-3 بكرێته ڕۆژی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی له جیهان
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16-3 كاتژمێر 1 بۆ 4 ی پاشنیوه‌ڕۆ له شاری لاهای هۆڵه‌ندا , به به‌شداری زیاتر له 150 له كوردستانیانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و دۆستانی كورد له عه‌ره‌ب و ئاشوری و هۆڵه‌ندی یادی 21 ساڵه‌ی تاوانی هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه .
سه‌ره‌تا به‌ڕێز دانا هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌خێر هاتنی ئاماده‌بووانی كرد , دواتر وته‌ی چاودێری كوردۆساید-چاك پێشكه‌شكرا , پاشان وتاری هه‌ریه‌ك له " پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان له لایه‌ن سه‌رۆكی پارته‌كه دیار غه‌ریب , وتاری كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان كوردستان , وتاری به‌ڕێز شاخه‌وان حاجی سه‌عید , وتاری به‌ڕێز یاسین به رزنجی , پێشمه‌رگه‌ی دێرینی حیزبی شیوعی ئێراقی , هه‌ڤاڵ یه‌شار پارتی كرێكارانی كوردستان , حیزبی شیوعی ئێراقی , به‌ڕێز دێرین هه‌ڵه‌بجه‌یی , به‌ڕێز سه‌لاح باوانی , به‌ڕێز سه‌نگه‌ر هه‌ورامی " شیعر " , به‌ڕێز جه‌لال كه‌مالی زاده پارتی ژیانی ئازاد , پارتی ئازادی كورد له سوریا , مامۆستا محه‌مه‌د ساڵه‌ح چالاكڤانی ناسراوی مافی مرۆڤ " وته‌یان پێشكه‌شكرد , هاوكات پارله‌مانتاری دۆستی كورد هاری ڤان بۆمڵ وته‌یه‌كی دا‌و تیایدا ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كان دا بۆ درووستكردنی مۆنمێنتی ئه‌نفال .
چوار كه‌س به نوێنه‌رایه‌تی ئاماده‌بووان داخوازینامه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌یان گه‌یانده ڕێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی جیهانی بۆ ئه‌وه‌ی 16-3 وه‌كو ڕۆژی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی له جیهاندا له لایه‌ن ڕێكخراوی ناوبراو بناسرێت , كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوه‌كه‌وه پێشوازیان لێكرا .
ئه‌مه‌و ئاماده‌بووان ئاماده‌ییان ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان مۆنمێنتی ئه‌نفال وه‌ك ته‌واوی ڕه‌وه‌ندی كوردی له هۆڵه‌ندا درووست بكه‌ن .
وه چه‌ند داخوازێك ڕوو له ده‌سه‌ڵاتی كوردستان به‌رز كرایه‌وه سه‌باره‌ت به خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه كه بریتی بوون له :
– 16-3 بكرێت به ڕۆژی پشوی فه‌رمی .
– چاره‌سه‌ری بریندارانی هه‌ڵه‌بجه بكرێت .
– گرنگی به شاری هه‌ڵه‌بجه له بواری ئاوادانكردنه‌وه بدرێت .
ئه‌م چالاكییه له لایه‌ن " كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان , یه‌كێتی ژنانی كوردستان , ناوه‌ندی كوردی له زۆته‌رمیر , پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی حیزبی شیوعی ئێراق , یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی ئێراق , چاك-چاودێری كوردۆساید " ڕێكخرابوو , كه به سوپاسه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر پارت و لایه‌ن پشكداربوون تیایدا .