ئایا هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌ك شایه‌نی قبوڵ كردنه !؟ ….فلاح مرادخان شاكرم
سه‌رنج :
ئایا هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌ك شایه‌نی قبوڵ كردنه !؟
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی " سه‌ردانی وه‌فدێكی په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانی و ڕه‌خنه‌گرتنیان له ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له هه‌رێم " سه‌رسام بووم كه چۆن به‌رپرسانی هه‌رێم ئه‌م ڕه‌خنانه‌یان قبوڵ كردوه ؟ هه‌ربۆیه وه‌ك به‌ركه‌وتویه‌كی چه‌كی كیمیاوی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و كه‌سێك كه نزیكه‌ی یانزه ساڵه له‌ڕێكخراوێكی مافی مرۆڤی ئه‌ڵمانی كار ئه‌كه‌م پێم باش بوو هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر قسه‌كانی خانمی "دوبلار گیلمان " بكه‌م .
وه‌ك چالاكوانێكی بواری مافی مرۆڤ هه‌میشه خۆشحاڵبوم به زۆربه‌ی ڕه‌خنه ده‌ره‌كیه‌كان به‌تایبه‌تی له ڕه‌وشی مافی ژنان و ڕۆژنامه‌نوسان و زیندانیه‌كان ، وه‌پێم وایه پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئێمه له ڕوانگه‌ی به‌خۆداچونه‌وه‌و گۆران و په‌ره‌پێدان كارێكی زۆر پێویسته !؟ به‌ڵام ده‌بێت بزانین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕه‌خنه و سه‌رنجیان هه‌یه كێن و چین وه بایی ئه‌وه پاڵپشتی و دڵسۆزییان بۆ دۆزی مافی مرۆڤ و قوربانیه‌كانی ئه‌م وڵاته‌و ئه‌م ڕه‌وشه نوێیه‌ی ئازادی عێراق و كوردوستان هه‌بوه ! ؟
ئه‌گه‌ر به خواست و لۆژیكی خانمی "دوبلار گیلمان " بوایه تا ئه‌مڕۆش صدام حسین له‌وپه‌ڕی نازو نیعمه‌تدا له كۆشكه شاهانه‌كانی به‌غداوه به‌رده‌وامی به تاوانه‌كانی ئه‌دا وه هیچ گۆڕانكاریه‌ك له‌م وڵاته‌دا ڕوی نه‌ئه‌دا ، ئه‌و خانمه كه سه‌رۆكی تیمی مافی مرۆڤی ئه‌و وه‌فده ئه‌ڵمانیه‌یه كه سه‌ردانی هه‌رێمیان كردوه و ئه‌م جۆره ره‌خنانه‌یان گرتوه پێشتر له سێپته‌مبه‌ری 2002 له‌سه‌روبه‌ندی ئاماده‌كاریه‌كانی ڕزگاركردنی عێراق ! پاڵه‌وانی ڕزگاری عێراق" به‌ڕێز جۆرج ده‌بلیو بۆش " ی به هیتله‌ر شوبهاند و به‌وه تاوانباری كرد كه عێراق داگیر ئه‌كات له‌و كاته‌دا وه‌زیری دادی ئه‌ڵمانی بوو ! له‌كاتی خۆیدا قسه‌ی ئه‌م خانمه سكانداڵێكی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه ، وه سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وام بوونی تاوانه‌كانی به‌عس و ناسۆره‌كانی خه‌ڵكی عێراق به‌ده‌ست دكتاتۆریه‌ته‌وه ئازادكردنی عێراق به‌لای ئه‌م كه‌سانه‌وه هیچ گرنگیه‌كی نه‌بوو ، وه دوای ساڵی 2003 ئه‌م كه‌سانه‌وچه‌ندین هاوشێوه‌و سه‌ركرده‌ی ئه‌وروپا شاگه‌شكه ئه‌بوون به بینینی خوێنی هه‌موو عێراقیه‌ك ! شاگه‌شكه ئه‌بوون به زۆربونی تیرۆر به ڕوخانی زیاتر كاولكاری و قاعیده ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی لۆژیكی ئه‌مان سه‌ركه‌وتو بێت و " جۆرج بووش " و ئه‌مكریكا له عێراق به شكست خوارد‌و وه‌سف بكرێن بێ گوێدانه هیچ به‌هایه‌كی ئینسانی له‌م وڵاته‌دا!؟
دواتر به‌خێربێن بۆ عێراقی نوێ و دیموكرات ئێمه خۆشحاڵین هه‌ست به گۆڕان بكه‌ین له هه‌ڵوێستی ئێوه‌دا به‌ڵام هه‌ق وایه هه‌ر هیچ نه‌بێ په‌شیمان بن له هه‌ڵوێسته‌كانی پێشترتان وه جێی خۆیه‌تی بپرسین ئه‌گه‌ر ئێوه گۆڕاون لانی كه‌م وه‌ك ( كۆڵن پاول ) سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌تان كردبایا ئه‌گه‌ر نا دوای ئه‌م هه‌موو نابینایی و ناڕاستگۆییه " باس له چ ڕه‌وشێكی مافی مرۆڤ " ئه‌كه‌ن هه‌ر هیچ نه‌بێ ئه‌وه‌نده شه‌رمتان له‌خۆتان بێت و وه‌ك یه‌كه‌م وه‌فدی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانی كه سه‌ردانی هه‌رێمتان كردوه دوای لێبوردن بكه‌ن له‌پاڵپشتی سه‌دام به چه‌كی كۆكوژ ! خۆ ئه‌مه داواكاری چه‌ندین ساڵی هه‌موو وه‌فده ڕه‌سمی و ناره‌سمیه‌كانی كوردوستان بوو له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ؟
هه‌ربۆیه جارێكی دی خوێنی هه‌موو قوربانیه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌و بالیسان و گۆپته‌په‌و سێوسێنان و سه‌رجه‌م ناوچه به‌ركه‌وتوه‌كانی دیكه‌ی چه‌كی كیمیاوی و قوربانیانی ئه‌نفال و جینۆسایدی كوردستان له گه‌ردنی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كوردوستاندا یه كه ئه‌مڕۆ ڕێگه به م جۆره كه‌سانه ئه‌ده‌ن بێشه‌رمانه پێ بخه‌نه ئه‌م هه‌رێمه‌وه و ئه‌وه‌یان لێ قبوڵ ئه‌كرێت كه یه‌كه‌م وته‌یان له هه‌ڵه‌بجه نه‌بێت و به داوای لێبوردنێكی زۆر و شه‌رمه‌زاری بۆ ڕودانی سه‌رجه‌م تاوانه نامرۆڤانه‌كان ! ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره كه‌سانه سه‌ردانی ئیسرائیل بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ده‌میان واڵا بێت بۆ قسه‌كردن و ڕه‌خنه پێیان ئه‌وترێت فه‌رموون ئه‌وه مه‌زاری قوربانیه‌كانمان ؟ ئێمه ده‌بوایه وانه‌یه‌ك له‌وانه‌وه فێر بین وه جیاوازی نێوان ئێمه‌و ئیسرائیلیه‌كان ئه‌وه‌یه كه ڕێز له قوربانیه‌كانی خۆمان ناگرین و بۆ هه‌ربه‌رژه‌وه‌ندیه‌ك ئاماده‌ین سه‌ودایان پێوه بكه‌ین وه‌ك كاڵایه‌كی بێ به‌ها! سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هێشتا ئه‌وان ڕه‌خنه له ڕه‌وشی مافی مرۆڤ ئه‌گرن !
پێم خۆشه هه‌موو هاوڵاتیه‌كی كوردوستان ئاگاداربێت وته‌كانی خانمی "دوبلار گیلمان " ڕه‌خنه نه‌بوون ! به‌ڵكو دوا ژه‌هرو سوكایه‌تی كه‌سانێك بوون كه ئه‌م بارودۆخه نوێیه‌ی عێراق و كوردوستانیان پێ قوت نادرێت ؟
به‌ڵام دواجار گله‌یی له سه‌رانی خۆمانه كه ڕازی بوون به‌وه‌ی دوا قین و ژه‌هری خانمێكی وا به‌سه‌ر ئێمه‌دا ببارێت بۆ به‌ده‌ست هێنانی هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك كردنه‌وه‌ی قونسولخانه‌یه‌ك یان هه‌ر ده‌سكه‌وتێكی دیكه بێ گوێدانه به‌ها ئینسانیه‌كان و بێ هیچ ڕێزێك له سه‌روه‌ریه‌كانمان و ئه‌وپه‌ڕی سوكایه‌تی كردن به پیرۆزی و قوربانیه‌كانمان .!فلاح مرادخان شاكرم
* ڕێكخه‌ری پرۆژه‌كانی ڕێكخراوی WADI ئه‌ڵمانی