ڕێکخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی:به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی 2390 له‌سێداره‌دان له جیهاندا.
ڕێکخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی:به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی 2390 له‌سێداره‌دان له جیهاندا.
جه‌بار حهمهدڕێکخراوی لێبووردنی نێودهرڵهتی له ڕاپۆرتی ساڵانه‌یدا، بۆ له‌سێداره‌دان،بڵاوی کرده‌وه.که له ساڵی ڕابردوو 2400 که‌س له‌سێداره دراون،1700 که‌سیان به‌ته‌نها له چین بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جیهان هه‌نگاوه‌کانی به‌ره‌و لابردنی ئه‌م سزایه ناوه، ئه‌م ڕێکخراوه له راپۆرته‌که‌یدا که رۆژی سێ شه‌ممه ده‌ری کرد، ئاماژه‌ی دا که له کۆی 2390 که‌س که سزای له‌سێداره‌دان له 25 وڵات‌دا،به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ کراوه،%93یان له‌م پێنج وڵاته بووه(چین،ئه‌مه‌ریکا، پاکستان ،سعودیه‌و ئێران)
ئه‌م رێکخراوه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ،که رێژه‌ی سزای له‌سێداره‌دان، له ساڵی 2008،به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی هه‌بووه، له‌چاو ساڵی 2007 که 1252 که‌س له به‌ینی 3347که‌سی سزادراو بووه ،به‌رامبه‌ر به 8864 له 2008 دا .
ئه‌مینداری ئه‌م ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه( ئیرین خان) ڕایگه‌یاند که‌سزای به‌رد باران کردن و سه‌ر به شمشێر په‌ڕاند و لێدانی ته‌زووی کاره‌با له‌م سه‌ده‌ی بیستوو یه‌که‌دا ئه‌بێ نه‌مێنێ.
رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆجاری دووه‌م ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌ستاندنی ئه‌م سزایه داوه‌و به پێی راپۆرته‌که وا ده‌ر ئه‌که‌وێت که پێشکه‌وتنێکی به‌رچاو هه‌بێت. له جیهاندا هیوای ئه‌وه هه‌یه که ئه‌م سزای له‌سێداره‌دانه نه‌مێنێت
ئه‌م رێكخراوه بۆی ده‌رکه‌وتووه، له نێوان59 ده‌وڵه‌تی که هێشتا له‌سێداره‌دان له دهستووریاندایه، له25 وڵاتیان سزای له‌سێداره‌دانیان په‌یڕه‌و کراوه.
ئه‌م ڕێکخراوه ڕایگه‌یاند که خۆڕێکخستن و پێشکه‌وتنێکی زۆر هه‌یه، بۆ بنه‌بڕ کردنی ئه‌م سزایه له کیشوه‌ری ئاسیا که له ساڵی ڕابردوو نیوه زۆرتری تیا ڕوو داوه .
ته‌نها له چین 1718 که‌س له سێداره دراون، که به پله‌ی یه‌که‌م دێت،دوای ئه‌و ئێران که346 که‌س و به پله‌ی دووهه‌م دێت،ئه‌نجا سعوودیه که102 که‌سی له‌سێداره داوه و پله‌ی سێیه‌می هه‌یه دوای ئه‌و وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا 37 که‌س و پله‌ی چواره‌م، ئێراق 34 پله‌ی پێنجه‌م. هه‌رچه‌نده رێژه‌ی له‌سێداره‌دان له ئه‌مه‌ریکا له چاو ساڵی1995 که‌متر بووه.
وا بڵاوه که ته‌نها ئه‌مه‌ریکا به فه‌ڕمی ناو‌و ڕێژه‌ی له‌سێداره دراوه‌کان بڵاو ئه‌کاته‌وه،ئه‌گینا ده‌وڵه‌تانی تر مه‌گه‌ر له‌ڕیگه‌ی میدیا‌و په‌یامنێره‌کان و ڕیکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان هه‌ندێکیان بزانرێت.که بێگومان زۆر له‌مه زیاتره.
هه‌روا ئه‌م ڕێکخراوه نیگه‌رانی خۆی ده‌ربری به‌رامبه‌ر به ئێران،که زۆرێک له‌گه‌نجانی ژێر هه‌ژده ساڵ له سێداره ئه‌دات،که دژی پێوه‌ره‌کانی رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه.
تاکه وڵاتی ئه‌وروپا که سزای له سێداره‌دان هێشتا تیا ماوه،وڵاتی بهلارووسه،که 4 که‌سی له سێداره داوه.
http://www.youtube.com/watch?v=F7mZtlIXlOA&feature=related
عه‌ره‌بی به هه‌ندێک ده‌سکاریه‌وه وه‌رگێڕاوه. BBCئه‌م بابه‌ته له
http://news.bbc.co.uk/hi/arabic/world_news/newsid_7960000/7960497.