
کورته نامه‌کانی تاراوگه‌وه….به‌ندی عه‌لی
به‌ندی عه‌لی .. مارسی 2009
کورته نامه‌کانی تاراوگه‌وه
-1-
له‌چاوه‌ڕوانیا ڕووام
چه‌نده‌ها قافڵه‌ی کۆچه‌ریی
سه‌وزی به‌هار جێیان هێشتم
نهگۆپکهی دووگیانی به‌ختم
گوڵێکی بوو
نه‌شه‌ماڵه ته‌ته‌ریه‌کانی نیشتیمان
نامه‌ی گه‌ڵایه‌کیان پێدام
ئه‌وانه‌ی یاوه‌ری خۆم و
سێبه‌رم بوون
دڕکێ له‌بنه‌ماڵه‌ی خه‌م و
گیاکه‌ڵه‌یه‌ک له‌خێڵی زام
له‌چاوه‌ڕوانیا ڕووام
-2-
له‌بێ ده‌نگیا ته‌زیم
نهپشکۆی هۆره‌یه‌کی جاف
ژێر زمانم داخ ئه‌کات و
، نهبڵێسهی حه‌یرانێکی کن بهعرهکهی
شه‌خته‌ی گه‌رووم ئه‌تاوێنێ
نهپرشنگی لۆلۆیهکی بادینان و
نهبروسکهی سیاچهمانێکی خورماڵ
لێوی کوڕماوی له‌رزیوم ، ئه‌لاوێنێ
ئاخ له‌روحی ڕووت و قووتی
سه‌ر دڕکهزیم
له‌بێ ده‌نگیا ته‌زیم
-3-
لهتهنیاییا نغرۆم
نهلهوحێکی سه‌رئاو که‌وتووی
که‌شتیه تێکشکاوه‌که‌ی خه‌وه‌کانم
هه‌ڵمده‌گرێ و نهنهورهسێ
ڤیزه‌ی که‌نارێکی ئۆخه‌ی
ئه‌دا له‌پاسپۆرتی دڵم
نهدۆلفینێ ، سه‌ما له‌گه‌ڵ
مناڵه ماخۆلانهکهی ناخم ئه‌کات
نهئاوێنهی سهرابێکیش
دووباره پێم ئه‌ناسێنێ
سیمای جاری جارانی خۆم
لهتهنیایا نغرۆم
-4-
له‌بێزاریا هه‌ڵوه‌ریم
دڵم پێکه شه‌رابێکی خه‌ست و خۆڵه‌و
بهدمهستێکی چه‌قی شاریش نۆشی ناکا
هه‌ناوم فنجانێ قاوه‌ی تفت و تاڵه‌و
چنگێ شه‌کر خۆشی ناکا
دیده‌م دوو ژێرپیاڵه قه‌تران
هه‌ناسه‌م باڕه‌شی زریان
زیندهیهکم ، له‌باوه‌شی مه‌رگا ئه‌ژیم
له‌بێزاریا هه‌ڵوه‌ریم