رۆژی شانۆی جیهانی په‌یامی نێونه‌ته‌وه‌یی
International Theatre Institute ITI / www.iti-unesco.org / iti@unesco.org
World Theatre Day
27th March 2009
International MessageAugusto Boal
رۆژی شانۆی جیهانی په‌یامی نێونه‌ته‌وه‌یی
27.مارس. 2009
ئوگوستۆ بۆڵههموو كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كان سه‌رسامكه‌رن له ژیانی رۆژانه‌یاندا و بۆ هه‌ندێك بۆنه‌ی تایبه‌ت نمایش به‌رهه‌مده‌هێنن. سه‌رسامكه‌رن له روی رێكخستنی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و نمایش به‌رهه‌مده‌هێنن وه‌ك ئه‌م نمایشه‌ی ئێوه هاتوون بۆ بینینی.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێشینه‌زانیت، په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كان به پێی بونیادێكی شانۆییه، به‌كارهێنانی بۆشایی، زمانی جه‌سته، هه‌ڵبژاردنی ووشه‌كان و تۆنی ده‌نگ، روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی بیر و سۆزه‌كان، هه‌ر شتێك له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ پیشانی ده‌ده‌ین، له ژیاندا ده‌یژینه‌وه: ئێمه له شانۆ دروستكراوین.
زه‌ماوه‌ند، جه‌نازه، هه‌ردوو نمایشن به‌ڵام سروتی رۆژانه‌شن ئه‌وه‌نده ئاشنان كه ئاگامان لێنییه نمایشن. مه‌راسیم و بۆنه‌كان، ته‌نانه‌ت قاوه‌ی به‌یانیان و گۆڕینه‌وه‌ی به‌یانیباش، خۆشه‌ویستی شه‌رمنانه و گێژه‌لوكه‌ی گه‌وره‌ی ئاره‌زووه‌كان، دانیشتنی فه‌رمی كۆبونه‌وه‌ی دیپلۆماسی، هه‌مووی شانۆیه.
یه‌كێك له فه‌رمانه سه‌ره‌كییه‌كانی هونه‌ره‌كه‌مان ئه‌وه‌یه وا له‌خه‌ڵك بكه‌ین هه‌ستیارتربن به‌رامبه‌ر نمایشه‌كانی ژیانی رۆژانه كه تیایدا ئه‌كته‌ره‌كانیش ته‌ماشاوانن، كه تیایدا ته‌خته‌ی شانۆ و ته‌ختی زه‌وی پێكگه‌یشتون. ئێمه هه‌موومان هونه‌رمه‌ندین: كه كاری شانۆ ده‌كه‌ین، فێرده‌بین ئه‌وه ببینین كه رون و ئاشكرایه به‌ڵام ناتوانین بیبینین چونكه رانه‌هاتوین تێیبڕوانین. ئه‌وی پێمان ئاشنایه ده‌بێته نه‌بینراو: كاری شانۆ روناككردنه‌وه‌ی ته‌خته‌ی شانۆی ژیانی رۆژانه‌یه.
سێپته‌مبه‌ری رابردو، به پیشاندانێكی شانۆیی سه‌رمان سوڕما: ئێمه، ئه‌وانه‌ی وامانده‌زانی له جیهانێكی سه‌لامه‌تدا ده‌ژییاین، بێگومان به‌چاوپۆشی له‌و جه‌نگ و جینۆساید و كوشتار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ی كه له ئارادایه، ته‌نانه‌ت گه‌ر له شوێنی دوور و كێویشدا رووبده‌ن، ئێمه، ئه‌وانه‌ی له ئاسایش‌دا ده‌ژین و پاره‌كانمان له هه‌ندێك بانكی رێزدار و له ده‌ستی پاكی هه‌ندێك بازرگانی بازاردا وه‌به‌رهێناوه، پێمان وترا ئه‌و پاره‌یه هه‌ر له ئارادا نه‌بوه، گریمانكراوبوه، هه‌ڵبه‌ستنێكی خه‌مناك له لایه‌ن هه‌ندێك ئابوریناسه‌وه كه هه‌رگیز گریمانكراو نه‌بون، نه جێی متمانه و نه رێزداریش. هه‌موو مه‌سه‌له‌كه ته‌نیا شانۆیه‌كی خراپ بوو، چنینێكی ره‌ش كه تیایدا هه‌ندێك كه‌س پاره‌یه‌كی زۆریان برده‌وه و زۆركه‌سیش هه‌موویان له‌ده‌ست دا. هه‌ندێك سیاسه‌تمه‌داری وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان كۆبونه‌وه‌ی نهێنییان سازدا و هه‌ندێك چاره‌سه‌ری ئه‌فسوناوییان دۆزییه‌وه. ئێمه‌ی بینه‌رانیش بوینه قوربانی بڕیاره‌كانی ئه‌وان، ئێمه له دوا لۆچی هۆڵه‌كه‌دا ماینه‌وه.
بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، فێدرا ی راسین م له ریۆدی جانیرۆ خسته‌سه‌رته‌خته‌ی شانۆ. دیمه‌نی ته‌خته‌ی شانۆ هه‌ژاربوو: پێستی مانگا له سه‌ر زه‌وی، قامیش به چوارده‌وردا. پێش هه‌ر پێشكه‌شكردنێك، به ئه‌كته‌ره‌كانمم ده‌ووت: "ئه‌و ئه‌ندێشه‌یه‌ی رۆژبه‌رۆژ دروستمانكرد به‌سه‌رچوو. كاتێك له‌و قامیشانه تێده‌په‌ڕیت، كه‌س له ئێوه مافی ئه‌وه‌ی نابێت درۆ بكات. شانۆ حه‌قیقه‌تێكی شاراوه‌یه"
كاتێك سه‌یری ده‌ركه‌وتنه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، زۆرداران و خه‌ڵكی زۆرلێكراو ده‌بینین، له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كاندا، گروپه ئیتنییه‌كان، چین و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.، جیهانێكی نادادپه‌روه و دڵڕه‌ق ده‌بینین. پێویسته جیهانێكی تر دروستبكه‌ین چونكه ده‌زانین مومكینه. به‌ڵام ئه‌وه له‌سه‌رئێمه‌یه ئه‌م جیهانه به ده‌ستی خۆمان دروست بكه‌ین و به نواندن له‌سه‌رته‌خته‌ی شانۆ و له ژیانی خۆماندا.
ئاماده‌ی ئه‌و نمایشه به كه خه‌ریكه ده‌ست پێده‌كات و كه ده‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ ماڵه‌وه، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانتدا شانۆییه‌كانی خۆت یاری بكه و سه‌یری ئه‌و شته بكه كه هه‌رگیز نه‌تتوانیوه بیبینیت: ئه‌وه‌ی رون و ئاشكرایه.
شانۆ ته‌نیا بۆنه‌یه‌كی هونه‌ری نییه: شانۆ شێوه‌ژیانه!
ئێمه هه‌موومان ئه‌كته‌رین: هاوڵاتیبوون ئه‌وه نییه له كۆمه‌ڵگه‌دا بژین، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه بیگۆڕین"
ده‌قی وه‌رگێڕدراوی ئه‌م په‌یامه له سه‌ر سایتی ئینستیوتی شانۆی جیهانی ( ITI ) به‌م ناونیشانه ده‌خوێنیته‌وه :
http://www.iti-worldwide.org/theatredaymessage.html