ها کوردستان خۆش بوو ؟….. دڵشاد تاقانه
گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له هه‌نده‌ران ..
ها کوردستان خۆش بوو ؟
ئاخر گه‌رماکه‌ی ! ئاخر کاره‌با که‌ی ! ئاخر مێشووله‌که‌ی ! ئه‌وه وه‌ڵامی خێرا‌و پرسیاری نیمچه بێزاری پڕ گازه‌نده‌ی خڕه منداڵێکی تێک چه‌قیوی که‌لله پانی کوردانه بوو ، وا به بڕواوه قسه‌ی قه‌ڵه‌وی ده‌کرد ده‌تگوت پیره‌مێردێکی به‌ساڵاچووه که‌چی تا ئه‌و‌کاته هه‌ر شه‌ش نه‌ورۆزێک سوڕی ژیانی بوو ، تازه له کوردستان گه‌ڕابۆوه له‌گه‌ڵ قسه‌کانیشی ڕووی تێنه‌ده‌کردی هه‌ر ته‌ماشای ئه‌م لاو ئه‌لای ده‌کرد . دیاربوو له‌وێ مێشووله‌کان وه‌ڕسیان کردبوو جێ گه‌زه‌کانیان به‌سه‌ر ڕوومه‌ته ناسکه‌کانی یه‌وه بوو ، بۆ هێوربوونه‌وه‌ی ئه‌وجا ئاشتکردنه‌وه‌ی گوێ ی گرت که دیاره مێشووله‌کانی کوردستان خۆشیان ویستووه و ئه‌و گه‌لێ شیرینه بۆیه له به‌خێر هێنانه‌وه‌ی ماچیان کردوه ! له‌جیاتی ساونا گه‌رماکه ئاره‌قی پێ کردووه ! چاوه ڕه‌شه‌کانی بۆبه‌رزی به‌ڕوومان هه‌ڵهانی و له‌ژێر پێڵوه‌کانی ڕاما و به ته‌وسه‌وه تێی ڕوانین وه‌ک بێ بڕوایی “ له‌وه‌یه چاوه‌ڕوانی هۆی کاره‌باکه‌ش بووبێ “ بێ ده‌نگ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی جوانی کرد .
دڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com