ئازادی ڕاده‌ربڕین له فه‌همی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا!
ئازادی ڕاده‌ربڕین له فه‌همی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا!
ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئازادی ڕاده‌ربڕینی تا ئه‌و ئاسته پێ قبوڵه که نه‌چێته ئه‌ودیو چه‌مک گه‌لێک سنوره‌کانی ئازادی ئه‌و تێک بشکێنیت. واته
ئه‌و سنورانه‌ی وابه‌سته‌یه به‌خاڵی سه‌ره‌کی پاراستنی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیانه‌ی تایبه‌تن به پاراستنی بارودۆخێک تا ئێسته خۆیانیان پێڕاگرتوه. تێگه‌یشتنی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌حزابی کوردی بۆ ئازادی و ئازادی ڕاده‌ربڕین، داهێنانێک نه‌بوه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوی نێو شاردا قه‌راریان له‌سه‌ر دابێت، به‌ڵکو خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌سه‌رده‌می پێش ده‌سه‌ڵاتی شاریشدا، هێشتا وه‌ک ئه‌وه‌ی پێویست بێت بۆ تێگه‌یشتن له مانای به‌رپه‌رچ دانه‌وه و جێگا‌و ڕێگای ڕه‌خنه‌ی توند له‌سه‌رجه‌م کایه فکری و ئایدۆلۆژیه‌کانی ئه‌و حیزبانه‌دا، هیچ کات جێگای قبوڵ نه‌بوه. ته‌نها شتێک که مشتومڕی له‌سه‌ر کرابێت تێک نه‌دانی ئه‌و قه‌واره کلاسیکیه بووه که خودی حیزب که‌سایه‌تی خۆی له سه‌رۆکه‌که‌یدا بینیوه‌ته‌وه، تا ئه‌ندازه‌ی ئه‌و بۆچونه‌ش سه‌رجه‌م بکرێت به قوربانی سه‌کتاریستی بۆ چونه‌کانی سه‌رۆکی حیزب. پێم وایه ئه‌م بۆچونه تاکڕه‌ویانه‌ی خودی سه‌رکرده‌ی حیزب ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر زۆرترین ئه‌حزابی مه‌وجوودا که هه‌ن. له‌م ساته‌شدا هه‌ر ڕۆژه‌و به‌شێوازێک گۆرانی ده‌چڕن بۆ باهۆزی دنیای دیموکراسی و ئازادی خوازی، ئه‌و چه‌مکه له نه‌شونماکردنی شێوازی ئازادی خوازیه‌ک که پڕاوپڕ بێت له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه پاوان خوازیه‌کانی دنیا بینی پاراستنی حیزب و و به‌رزڕاگرتنی که‌سایه‌تیه سه‌ره‌کیه‌که‌ی. به‌ڵام به‌پێی سیستمێک که ناکۆکیه‌کانی نێوان بارودۆخی ژیان و جێگه‌و ڕێگه‌یه‌ک که خه‌ڵکی هه‌ژار کراو خۆیانی تێدا ده‌بیننه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و توێژه ناڕازی و ئازادی خوازه‌ی هه‌رساته و ده‌نگی خۆیان بڵند تر ده‌که‌ن بۆ گه‌شتن به ژیان و گوزه‌رانێکی شیاوتر و ئینسانیانه‌تر، تا دێت ئاستی ناکۆکیه‌کانی ئه‌م چینه‌و چینی ده‌سه‌ڵاتدار ڕونتر و ئاشکرا تر ده‌کات، بۆ فه‌همێک که خودی ده‌سه‌ڵاتداران و حیزبه‌کانیان هه‌ر ساته‌و ئیدیعای دنیا بینی ئازادی و چه‌مکی دیموکراسی خوازی ده‌که‌ن.بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه گرنگ نیه کاتێک سه‌رۆکی یه‌کێک له حیزبه سه‌ره‌کیه‌که بانگه‌وازی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌رێتی ده‌که‌ن، هێنده‌ی ئه‌و خاڵه‌ی که له‌باری عه‌مه‌لی و واقعیدا ده‌یبینن، ئه‌وه بۆ ده‌یان جار ده‌بێت گوێبیستی هه‌موار کردنی یاسای باری که‌سێتی ده‌بین له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، به‌ڵام ڕۆژانه ده‌یبیستین چه‌ندین ژن توشی سوکایه‌تی و ئیهانه‌کردن و خۆکوشتن ده‌بن، ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌ی کوردستان به په‌رله‌مانه‌که‌شیه‌وه، خۆی به‌نوێنه‌ری خه‌ڵکی ده‌زانێت بۆ تا ئێستا نه‌ی توانی به‌شێکی که‌م له‌ئازاره‌کانی ژنان که‌م بکاته‌وه؟ کوا ئه‌و به‌رنامه گرنگانه‌ی که ده‌خوازێت نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا نه‌بن به‌قوربانی فه‌رهه‌نگێکی باوی داڕزاو که هه‌یه، به‌ڵکو له‌بری ئه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دابێت، ئه‌و فه‌رهه‌نگه بکات به قوربانی جێگاوڕێگای ژنان؟!
کامه هه‌موار کردنی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ریه تا نوسه‌ران و ڕۆژنامه نووسان بتوانن به ئازادانه ڕه‌خنه‌ی جیدی له‌ده‌سه‌ڵات و کارهه‌سوڕێنه‌ره‌کانیان بگرن و بیانده‌ن به‌دادگا، به پێچه‌وانه تا ئێستا ده‌یان جار گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین فڵانه ڕۆژنامه نوس له‌سه‌ر نوسینیکی ڕه‌خنه ئامێز ڕه‌وانه‌ی دادگا و زیندان کراوه، فڵانه ڕۆژنامه ده‌خرێته به‌رده‌م لێپرسینه‌وه و سزا ده‌درێت به‌دانی بڕێکی زۆر پاره، تا چیتر ڕۆژنامه‌که نه‌توانێت به‌رده‌وامی به‌خۆی بدات. دیارترینیشیان ڕۆژنامه‌ی (هاوڵات)ی بوو، ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌تی نوسه‌رێکی بیانی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی بۆ نێو ڕۆژنامه‌که‌ی. ئاخۆ ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌ی (هاوڵات)ی ئه‌و بابه‌ته‌ی وه‌رنه‌گێڕایه‌ته سه‌ر زمانی کوردی ئیتر خه‌ڵکی کورد نه‌ی ده‌زانی به‌وه‌ی ئاستی کۆما بوونی سه‌روه‌ت و سامانی به‌رپرسه‌کان له چ ئاستێکدایه؟بێگومان ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین توێژێک له ڕۆشنبیران داوای ده‌رخستنی بڕی سه‌روه‌ت و سامانی سه‌رکرده و به‌رپرسانی کوردستان ده‌که‌ن تا ئه‌وه‌ی ئاشته‌واییه‌ک دروست بکه‌ن له نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتدا، پێده‌چێت هه‌روا کارێکی خۆ گێل کردن بێت ئه‌گه‌ر نا پێم وانیه هیچ له بارودۆخه‌کانی ژیانی خه‌ڵکی هه‌ژار کراو بگۆڕێت. خودی ده‌سه‌ڵاته‌کان هه‌ر له‌ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ناسیۆنال ئیسلامیزمی( نوری مالکی) تا ده‌گات به ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان، سه‌روه‌ت و سامانیان له‌سه‌ر بونیاتێکی چینایه‌تیانه بنیات نراوه و ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی چینێک ده‌که‌ن که هۆکاری سه‌ره‌کی سه‌رجه‌م مه‌ینه‌تیه‌کانی سه‌ر ژیانی خه‌ڵکی هه‌ژار کراون، به‌گشتی! ئه‌وانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌مک و تێگه‌یشتنانه‌ی هه‌یانه بۆ پاراستنی ژیانی گشتی ته‌نها له‌و سنوره‌دا خۆی پێناسه ده‌کاته‌وه که به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تیه‌کانی خۆیان نه‌که‌وێته حاڵه‌تی مه‌ترسیه‌وه، ئه‌وان خه‌ڵکی ته‌نها وه‌ک به‌کارهێنراوێکی نێو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان به‌کار ده‌هێنن و له پێناو خۆ پاراستنی خۆشیاندا هیچ منه‌تیان به‌وه نیه زۆرترین خه‌ڵک بکه‌ن به سوته‌مه‌نی، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان و ئایدیاکه‌یان له‌سه‌ره‌وه بمێننه‌وه. ئاخۆ ئه‌وه خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نیه ڕۆژانه له گرێبه‌ست و کۆنتراک کردنه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتی وڵاتانێک که هاوشێوه‌ی خۆیانن و له‌و لاشه‌وه هه‌ر خودی ئه‌و وڵاتانه له ڕێگای سه‌همی سه‌رۆکه‌کانیان و شه‌ریکه‌ته‌کانیانه‌وه خه‌ریکی ڕه‌وانه‌کردنی سه‌رجه‌م خۆراکێکن ئێکسپایه‌ر بوون و ده‌یان جۆری نه‌خۆشی پێوه‌یه بۆ خه‌ڵکی کوردستان؟ ئاخۆ تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارێتی عێراق و کوردستان بیرێکی له‌وه کردۆته‌وه که‌سه‌رجه‌م بۆمب بارانێک کرا به‌سه‌ر خه‌ڵکی عێراقدا ده‌رئه‌نجامی ڕوخانی ڕژێمی پێشوو، هه‌ر ئێستا زۆرێک له‌و که‌سانه‌ی که به‌خوار و خێچی له دایک ده‌بن تا ده‌گات به‌و که‌سانه‌ی توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و ده‌یان جۆری دیکه‌ی نه‌خۆشی هاتوون، به‌هۆکاری ئه‌و بۆردومان کردنانه، ئایا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، ئاماده‌یه لایه‌نه به‌رپرسیاره‌که واته ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکی تاده‌گات به‌هاوکاره‌کانیان بخاته ژیر پرسیار و لێپرسینه‌وه‌و بیانداته دادگای کردن؟
چه‌مکێک بۆتێگه‌یشتن له دنیای ئازادی و ئازادی ڕاده‌ربڕین لای ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌و زهنیه‌ته‌وه خۆی دێنێته مه‌یدان که هیچ په‌یامێک و هیچ تێگه‌یشتنێک نابێت له‌سه‌روو ئه‌و چه‌مکه‌وه بێت که خودی ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌تی بۆ مه‌رجه‌کانی جیهان بینی ئازادی و ئازادی ڕاده‌ربڕین. بۆیه شتێکی ڕه‌وا نیه بۆ ڕۆژنامه‌نوسان ئه‌گه‌ر خوازیار بن خه‌ون و ئومێده‌کانیان له نێو ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه له‌دایک ببێت، ئه‌گه‌ر بێت و به‌و دیده‌وه بنواڕن که ژیانێک وه‌ک ئه‌وه‌ی شایسته‌ی هه‌موتاکێکی ئه‌و وڵاته بێت بێته دی. ئه‌وه پێم وایه خه‌ون و خه‌یاڵه، چونکه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته وه‌ک سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته باوه‌کانی ناوچه‌که خۆیان له‌سه‌ر ئه‌ساسیاتی دنیای چینایه‌تی بنیات ناوه و ئه‌م بنیات نانه‌ش به‌مانای پاراستنی سه‌رجه‌م خاوه‌نداریه‌تیه‌کی تایبه‌ت دێت که ئه‌مڕۆ مه‌وجووده. بۆیه ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان و ئه‌و توێژه له ژنانێک هه‌ست به‌بوونی خۆیان ده‌که‌ن و چاوه‌ڕوانیان له‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌وه‌یه مه‌ینه‌تیه‌کانی سه‌رژیانیان بگۆڕدرێت، به‌ڕای منه ئه‌وه ته‌نها خۆ هیلاک کردنه، ئه‌گه‌ر نا ناتوانن بگه‌ن به‌و ئامانجه‌ی شوێنی که‌وتوون. پێم سه‌یره خه‌ڵکی ئومێده‌وارن به‌ده‌سه‌ڵاتێک، هیچ ئاماده‌ییه‌کی تێدا نیه بچوکترین فه‌همێک بگۆڕێت له نێو که‌لتوری باودا، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌رچی بۆ بکرێت، له زیندوو کردنه‌وه‌ی کۆ( فه‌رهه‌نگێکدایه) که نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا که- ژنانن- ده‌یان جار زیندوو تری ده‌کاته‌وه و ژنان ده‌کات به قوربانی ئه‌و فه‌رهه‌نگه باوه‌ی هه‌یه. ئاخۆ ته‌نها ئه‌م به‌رز ڕاگرتنه‌ی چه‌مکی باو بۆ ماناکانی ژیان کافی نیه بۆ تێگه‌شتن له‌سه‌رجه‌م ئایدۆلۆژیای ده‌سه‌ڵاتی کوردی و عێراقی؟ ئیتر تاکه‌ی ده‌بێت خۆببه‌سرێته‌وه به‌م فه‌رهه‌نگه باوه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و ئێوه‌ی ڕۆشنبیر خوازیاری گۆڕانێکی ڕیشه‌یین؟ سه‌رجه‌م یاسا و ڕێسایه‌ک ئه‌مڕۆ هه‌یه له عێراق و کوردستاندا، پارێزه‌ری سه‌ره‌کیترین توخمێکن که خودی ده‌سه‌ڵات ده‌پارێزێت له هه‌رچ گۆڕانێکی ڕیشه‌یی ڕووبدات له نێو فه‌رهه‌نگی باودا، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش بۆ خۆی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی چینایه‌تی هاتوه ده‌ستوره‌که‌شی به‌قازانجی ماهیه‌تی چینایه‌تی خۆی داڕشتوه نه‌ک به‌خاتری ژیانێکی یه‌کسان و دیاری کردنی جێگه‌وڕێگه‌ی ژنان له رووی کایه عه‌مه‌لیه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌یانه‌وه، بۆیه ته‌نها گۆڕانێک جێگه‌ی ئومێد بێت گۆڕانه له‌سه‌رجه‌م کایه ئابوری و فکری و ئه‌و دنیا چینایه‌ته باوه‌ی هه‌یه! ئه‌م کاره‌ش خه‌ونی شاعێرانه نیه، هێنده‌ی په‌یوه‌سته به خۆئاگا هێنانه‌وه‌ی خه‌ڵکی زه‌حمه‌ت کێش له‌و مه‌وقعیه‌ته چینایه‌تیه‌ی هه‌یه‌تی و ڕۆژانه خۆی ده‌کات به سوته‌مه‌نی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵات و پاراستنی فه‌رهه‌نگی باو؟! له ئاوا بارودۆخێکدایه ده‌توانرێت بگه‌ی به‌وه‌ی بزانیت مانای ئازادی و ئازادی ڕاده‌ربڕین له چ خاڵێکدایه.
…………………………………………………………………………………………………………………………..
تێبینی/ له بابه‌تێکی مه‌نصوری حیکمه‌تدا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی جێگا‌و ڕێگای ژنان له کۆمه‌ڵگادا، باس له‌وه ده‌کات که نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا (واته ژنان) کراون به قوربانی فه‌رهه‌نگێکی باو که‌هه‌یه، بۆیه ئه‌و ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به دنیایه‌کی باشتر و ژنان وه‌ک ئه‌وه‌ی مرۆڤن یه‌کسان بن له گه‌ڵ پیاوان ده‌بێت ئه‌و فه‌رهه‌نگه باوه بکرێت به قوربانی ژنان.تایه‌ری حاجی حه‌سه‌ن
هۆڵه‌ندا
25/03/2009