قه‌یرانی ئابووری جیهانی و شه‌پۆله‌کانی مانگرتن و خۆپیشاندان له فه‌ره‌نسا
قه‌یرانی ئابووری جیهانی و شه‌پۆله‌کانی مانگرتن و خۆپیشاندان له فه‌ره‌نسا
ئازاد بهکرقهیرانی ئابووری جیهانی و کاریگه‌ریه‌کانی له‌سه‌ر چینی کرێکار، هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی توڕه‌یی و بێزاری و ناڕه‌زایی کرێکاران و توێژه بێبه‌شه‌کانه له‌زۆربه‌ی ووڵاتاندا، به‌و هۆیه‌وه ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی توند له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داران و دهسهڵاتدارندا ده‌ستی پێکردووه. سه‌ره‌تا ڕاوبۆچوونی سه‌رانی سه‌رمایه‌داری به‌رامبه‌ر به‌م قه‌یرانه ده‌خه‌ینه ڕوو. لێدوانه‌کانی بۆشی سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی قه‌یرانه‌که‌دا ( من ئابووری تێناگه‌م و به‌ڵام ئابووری ئه‌مه‌ریکا هێشتا له باشی دایه) ، هێنده‌ی پێنه‌چوو له‌چاوپێکه‌وتنێکی تردا ووتی ( ئابووری ئه‌مه‌ریکا به‌گشتی له مه‌ترسیدایه). سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا نیکۆڵای سارکۆزی ( دڵنیایی خۆی له‌شکستی تیۆری سه‌رمایه‌داری ئابووری بازاڕی ئازاد نیشاندا‌و هه‌ره‌سی ئایدۆلۆژی لیبرالیزمی نوێی خسته‌ڕوو). ئه‌مه له‌کاتێکدا سارکۆزی خۆی به‌نوێنه‌رایه‌تی و له‌سه‌ربنه‌ڕه‌تی لیبرالیزمی ئازاد ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌گرتووه. وه‌زیری دارایی ئه‌ڵمانیا ووتی (پێویسته ئه‌مه‌ریکا باوه‌ڕ به‌وه بهێنێ که ئیتر تاقه هێزی گه‌وره‌ی جیهان نیه)، هه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ش ئوباما له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌کاربونیدا ووتیه‌وه( ده‌بێت دانبنێین به‌هاتنه دواوه‌ی ڕۆڵی ئه‌مه‌ریکا له جیهاندا). تۆنی بلێری سه‌رۆک وه‌زیرانی پیشووی به‌ریتانیا ده‌ڵێ( با هه‌موو سه‌رکرده‌کانی جیهان ڕووبکه‌نه خوا). میرکلی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ره‌تادا ئه‌مه‌ریکای به سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ناهه‌مواری و شکستانه دانا و پاشتر ووتی( ئه‌و دروشمه شکستیخوارد، وازبێنه باکار بکات و بۆخۆی با تێپه‌ڕێ) که‌مه‌به‌ستی سه‌رمایداری و بازاڕی ئابووری ئازاده. ئه‌مانه سه‌ران و نوێنه‌رانی لێبرازمی جیهانی بوون هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا یه‌کتریان تاوانبار ده‌کردو ئه‌مه‌ریکایان به سه‌رچاوه و هۆکاری قه‌یرانه‌که ده‌زانی. میدیاکانی ڕۆژئاواش قه‌باره‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌ی به‌ڕۆشنی نیشان نه‌ئه‌داو ده‌یشارده‌وه، یان زۆردرهنگ و به شێواوی و ناته‌واوی و نیوه‌ناچڵی باسی ده‌کرد، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌که‌دا به‌ڕاستی دانی پێدانهدهناو ڕه‌تیان ده‌کرده‌و ده‌یانووت گه‌وره‌کراوه. میدیاکانی بۆرژوازی دۆخه‌که‌یان ساکار نیشانده‌داو ده‌یانووت ئه‌مه قه‌یرانی دارایی و گرفتی گرێبه‌ستی خانووبه‌ره‌یه، هه‌ر زۆری پێنه‌چوو ووترا ئه‌مه قه‌یرانی ئابووریه و جیهانداگره. هه‌ر ئێستا بۆرژوازی جیهانی و زۆڕنا ژه‌نه‌کانی ده‌ڵێن ئه‌م قه‌یرانه هه‌ر ئه‌م ساڵه و ساڵێکی تر کۆتایی دێت، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر متمانه به‌مانه‌وه‌ی سیسته‌مه‌که‌یان بده‌ن. ئه‌وه‌ی له هه‌مووی گرنگتره بۆرژوازی جیهانی خۆی لۆمه و سه‌رکۆنه‌ی شکسته‌کانی خۆی کرد. ئیتر ئێستا قه‌یرانه‌که ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایدیۆلۆژیشه و به‌رده‌وام له قووڵبوونه‌وه و توندبوونهوهدایه. بێ ئومێدی زۆرینه‌ی سه‌رمایه‌دارانی جیهانی داگرتووه و زیانی ماڵی و دارایی و قازانجی مفت و چاوچنۆکانهیانی دابه‌زاندووه و شانازیکردنیان به تیۆری لیبرالیزم و بازاڕی ئازادی گلۆبالیزم تووشی ڕه‌شبینی و ڕاچڵه‌کانی ده‌روونی کردوون. چونکه ناتوانن هاوسه‌نگی له‌نێوان چینه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا بکه‌ن و به‌بێ خۆتێهه‌ڵقورتاندنی هێزی پۆلیسی ده‌وڵه‌ته‌کانیان ڕووخان و هه‌ره‌سیان نزیکتر ده‌بێته‌وه. نه‌وه‌کانی کۆمۆنه له یادی کۆمهنهدا بڕیاری بهگژاچوونهوهیاندا، پێنج شه‌ممه ڕه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری، 19 ی مارس ڕۆژێک دوای یادی کۆمۆنه‌ی پاریس بۆ جاری دووه‌م له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگه‌دا، نزیکه‌ی سێ ملیۆن کرێکار و کارمه‌ندی کارگه و به‌شه جیاکانی خزمه‌تگوزاریه‌کان له‌زۆربه‌ی شار‌و شارۆچکه‌کانی فه‌ره‌نسادا دژی سیاسه‌تی ئابووری حکومه‌تی سارکۆزی و له‌پێناوی به‌رگرتن بهبێکارکردن و به‌رزکردنه‌وه‌ی کرێدا ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی. کرێکاران و خه‌ڵکی ئازادیخواز و یه‌کسانیخوازی فه‌ره‌نسا ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کانی پاریس و مارسیلیا و لیۆن گه‌وره‌ترین خۆپێشاندانیان سازکرد. بۆ پشتگیری له کرێکارانی که‌رتی گشتی جه‌ماوه‌ری فه‌ره‌نسا به‌شداریانکرد. قوتابخانه‌کان داخران و هێڵه‌کانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ووزه‌و به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با په‌کیان که‌وت، شه‌پۆلی مانگرتن و خۆپیشاندان نزیکه‌ی 200 شار‌و شارۆچکه‌ی ووڵاتی فه‌ره‌نسای گرته‌وه. زۆربه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیکا کرێکاریه‌کان به‌شاڵاو خۆیان گه‌یانده گۆڕه‌پانی (پلاس دنیا لاپسۆن) له ناوه‌ند و جه‌رگه‌ی شاری پاریس‌دا. سه‌ره‌تای مانگرتنه‌کان ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌شه‌کانی که‌ناره‌کان و هێڵی ئاسمانی و شه‌مه‌نده‌فه‌ر سه‌ری هه‌ڵدا، ڕۆژی دوایی، به‌یانی پێنج شه‌ممه له که‌ناره‌کانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست له که‌ناری مارسیلیاوه له‌خوارووی یون و گرۆنۆبل ده‌ستی پیکرد. پاشان کاتژمێر دووی پاشنیوه‌ڕۆ پاریسی پایته‌ختیشی گرته‌وه. کرێکارانی که‌رته‌کانی پیشه‌سازی ئوتوموبیل و نه‌وت و ده‌رمانسازی و بازرگانی و به‌شه‌کانی تری خزمه‌تگوزاری پاڵپشتی که‌رتی گشتی بوون له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی سه‌ر شه‌قامی فه‌ره‌نسیدا. یه‌کێک له دروشمه‌کانی خۆپیشانده‌ران ( دژی ئه‌م قه‌یرانه یه‌کگرتووین، به‌رگری لهدامهزراندنهوهی کرێکاران و به‌رزکردنه‌وه‌ی توانایی خه‌ڵک بۆ کڕینی که‌لوپه‌لی پێویست ده‌که‌ین، خوازیاری زیادکردنی خزمهتگوزاریهکانین) ( باجی سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندان زیاد بکه‌ن و کرێی کرێکاران به‌رزبکه‌نه‌وه) و( به‌رزکردنه‌وه‌ی کرێ و لابردنی باج له‌سه‌ر زێده کاری) که سارکۆزی به‌توندی ئه‌م داخوازیانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه. ئێستا نزیکه‌ی 2 ملیۆن که‌س بێکارن و له‌م ساڵدا هه‌ڕه‌شه‌ی بێکارکردن له 400 هه‌زار کرێکاری تر ده‌کرێت. که‌مێک له سه‌ندیکا ڕوو زه‌رده‌کان ڕۆڵی سازش کارانه‌یان له‌م دۆخه‌دا گێڕا و خه‌ریکی سازشن له‌گه‌ڵ حکومه‌تدا و پشتگیریکردنی سه‌رمایه‌داران به 35 ملیار دۆلار له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به ڕه‌وا ده‌زانی، به‌جۆرێک ته‌نیا نزیکه‌ی 2.6 ملیار بۆ خزمهرگوزاریهکانی خه‌ڵکی که‌مده‌ست و چه‌وساوه دانراوه. خۆپیشانده‌ران ئیحساسی قوڵیان به نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه و توانای کڕین و گوزه‌رانی ڕۆژانه‌یان نه‌ماوه. پلانی ئابووری حکومه‌ت له‌دانی بڕێک پاره‌ی زۆر به سه‌رمایه‌داران وه بێکارکردن و گرانی وکه‌مکردنه‌وه‌ی چاودێری ته‌ندورستی و خانه‌نشینیدایه، به‌ڵام خه‌ڵکی ناڕازی خوازیاری زیادبوونی کرێ و وازهێنانی حکومه‌ته له‌که‌مکردنه‌وه‌ی کرێکارانی که‌رتی گشتی و تایبه‌تدا. به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێرانی ئاژانسی هه‌واڵه‌کان له 75% ی دانیشتوانی فه‌ره‌نسا پشتگیری له مانگرتوان ده‌که‌ن. سارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسی له‌به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانی ملیۆنی خه‌ڵکدا ووتی( من هه‌ست به په‌ژاره‌و ناهه‌مواری کرێکارانی فه‌ره‌نسا ده‌که‌م، به‌ڵام حکومه‌ت له‌وه زیاتری له‌ده‌ستدا نی یه). فرانسوا فییونی سه‌رۆک وه‌زیرانیش ده‌ڵی(هیچ بڕه پاره‌یه‌کی زیادمان نی یه، ئه‌وه بڕه نه‌بێت که له مانگی شوباتدا دراوه). له ساڵی 2008 دا ڕێژه‌ی بێکاران 7.7% بوو به‌ڵام وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێ له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی داهاتوودا بگاته ڕێژه‌ی 10%. واته ژماره‌ی کرێکارانی داهاتوو که هه‌ڕه‌شه‌ی بێکاریان له‌سه‌ره بگاته 350 بۆ 400 هه‌زار کرێکار، ئه‌م بێکاربوونه له ناوه‌نده‌کانی که‌رتی گشتی و تایبه‌ت و پیشه‌سازی و به‌شه‌کانی تردا له له زیادبون و فراوان بووندایه. به‌پێی په‌یامنێری بی بی سی له پاریس، زۆرینه‌ی فه‌ره‌نسیه‌کان توڕه‌ن که هێندێ له کۆمپانیاکانی وه‌ک ( توتاڵی پیشه‌سازی نه‌وت) کرێکاران بێکار و ده‌رده‌که‌ن له‌سه‌ر کاره‌کانیان، به‌مه‌رجێک له‌م کاته‌دا قازانجی پێوانه‌یی به‌ده‌ست ده‌هێنن. له پێنچ شه‌ممه ڕه‌شه‌ی ژهنیوهریهوه تا ئه‌م پێنج شه‌ممه‌یه ئه‌مه دووه‌م خۆپیشاندانی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسیه‌کانه دژ به‌ده‌سه‌ڵاتی سارکۆزی. له 11ی مارسدا به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای سۆنی کاتێ سه‌ردانی کرێکاره‌کانی کرد له خوارووی فه‌ره‌نسا بۆ که‌مکردنه‌وه و بێکارکردنی 311 کرێکار له‌لایه‌ن کرێکاره‌کانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر کرا، کۆمپانیایی سۆنی یابانی یه‌کێکه له‌و کۆمپانیایانه‌ی زیانێکی زۆری له‌م قه‌یرانه‌دا پێگه‌یشتووه و ئه‌م له‌سه‌رکار ده‌رکردنه کۆمپانیای تایه‌ی ئه‌ڵمانی و ئهلهکتۆنی و کۆمپانیایی تۆتاڵیشی گرتۆته‌وه. کۆمپانیای سۆنی داواکاره له حکومه‌ت بڕێکی زیاتر کۆمه‌کی دارایی پێ‌بکات. گه‌ر چاوخشاندنێک به ساڵانی ڕابردوودا بکه‌ین، ده‌بینین ئه‌م ووڵاته هه‌میشه له‌سایه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری حاکمدا هه‌ر له قهیراندابووه. له‌ساڵی 2006 دا به‌هۆی که‌ڵه‌که بوونی فاکته‌ری قووڵی ئابووری و ئه‌تنیکی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه خۆپیشاندان زۆربه‌ی قه‌راغ و ناوه‌نده‌کانی شاره‌کانی فه‌ره‌نسای گرته‌وه و حکومه‌ت له‌و کاته‌دا پلانی کاری کۆنتهراکتی هێنایه کایه‌وه و له ئه‌نجامی پێک هه‌ڵپژانی پۆلیس و خه‌ڵکدا دوو که‌س کوژران و گیانیان له‌ده‌سه‌تدا. له‌و کاته‌دا ئه‌م سارکۆزیهی ئێستا وه‌زیری ناوخۆ بوو ووتی (ئه‌مانه چه‌ته‌ن و تاوانی پێشتر ڕێکخراو ئه‌نجام ده‌ده‌ن). له ساڵی 2007 دا سارکۆزی سه‌ردانێکی بۆ پیشانگایه‌کی کشتوکاڵی کرد، یه‌کێ له ئاماده‌بوانی پیشانگاکه ئاماده نه‌بوو ته‌وقه له‌گه‌ڵ سارکۆزیدا بکات سارکۆزیش پێی ووت ( بڕۆ لاچۆ له به‌رچاوم چه‌په‌ڵ)، له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه ئێستا سارکۆزیهکیان له بوکه‌شوشه دروستکردووه و قسه‌کانی سارکۆزی له‌سه‌ر نووسراوه و ده‌رزی تێ ئه‌چه‌قێنن وه‌ک نه‌ریتی فودۆیهکان. نوێنه‌رانی سه‌ندیکاکان و خۆپیشانده‌ران سوربوون له‌سه‌ر داواکاریه‌کانیان له حکومه‌ت و داخوازی پاراستنی هه‌لی کار و توانایی کڕینی شمه‌ک و به‌رگری له ئاسایشی کرێکارانن له‌بازاڕی کاردا، بێکارکردنی کرێکاران له فه‌ره‌نسه‌دا خه‌ڵکی به‌ره‌و ڕووی بێ ئومیدی کردۆته‌وه. ئێستا ڕژێمی سه‌رمایه‌داری و ئابووری قه‌یراوانی فه‌ره‌نسه وه‌ک که‌شتیه‌کی شکاوی لێهاتووه و ڕۆژ به‌دوای ڕۆژدا کونی نوێی تێده‌بێت. هه‌ر له دوای مانگرتن و خۆپیشاندانه‌کانی 19 ی مارسدا سارکۆزی جارێکی تر بێ هیوایی خۆی له باشبوون و ژیانه‌وه‌ی ئابووری نیشاندایه وه و ووتی ساڵی 2009 هه‌مووی قه‌یرانی ئابووریه، به‌ڵام له ڕاستیدا نه 2009 و نهساڵهکانی دواتریش ئه‌م قه‌یرانه له سایه‌ی سه‌رمایه‌داریدا چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ ناکرێ و ئه‌م قه‌یرانه له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌رمایه‌داریدا بوونی هه‌یه و چه‌ندجار قووڵ و سه‌خت و پڕئازار بووه بۆ کرێکاران و خه‌ڵکی هه‌ژار. بورژوازی جیهانی گه‌ر زیانیشی لێ بکه‌وێ هێشتا سامان و داهاته‌کانیان زۆر و زه‌به‌نده‌یه ئه‌وه ته‌نیا کرێکارانن ژیانیان له‌سه‌ر فرۆشتنی هێزی کاریانه و ئه‌و سامانه‌ی ئێستاش له ژێر ده‌ستی سه‌رمایه‌داراندایه له ئاکامی چه‌وسانه‌وه‌ی کرێکارانه‌وه که‌ڵه‌که‌بووه. له‌لایه‌کی تره‌وه پیشنیاری خانه‌نشینی له 40 ساڵه‌وه بۆ 41 ساڵ ئه‌وه‌نده‌ی تر ئاگری توڕه‌یی و ناڕه‌زایی خه‌ڵکی به‌رامبه‌ر به سارکۆزی و حکومه‌ته‌که‌ی خۆشکردووه. که‌مکردنه‌وه و له‌سه‌رکارلابردنی کرێکاران و بێکارکردنیان به‌تایبه‌تی له‌که‌رتی گشتیدا مایه‌ی بێزاری زیاتری جه‌ماوه‌ره‌وه ڕۆژانه سه‌ندیکاکانی کرێکاران و هه‌ڵسوڕاوانی کرێکاری له کۆبونه‌وه و یه‌کخستنی ڕیزهکانیاندان بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌و پلان و نه‌خشانه‌ی حکومه‌ت که ڕۆژانه هێرشه بۆ سه‌ر گوزه‌ران و ژیانی کرێکاران. هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ت بۆ سازشکردن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی کرێکاراندا تا ئێستا بێ ئه‌نجام بووه و له‌زۆر شوێنیش‌دا کرێکاران نوێنه‌رانی حکومه‌تیان له شوێنی کۆبونه‌وه‌کاندا به‌ر هێلکه داوه. گه‌ر به‌ووردی به‌دواچوونێک بۆ ئه‌و ڕووداوانه بکه‌ین ده‌بینین زۆربه‌ی چاودێره سیسیه‌کان ئه‌مه به مه‌ترسی ده‌زانن بۆ سه‌ر سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و حکومه‌ته‌کانیان. له‌دوا ڕاپرسیدا ده‌رکه‌وتووه ئه‌م قهیارنه ئابووریه خه‌ڵکی ڕادیکال و چه‌پی فه‌ره‌نسی کردۆته جێی سه‌رنج و زیاتر له‌ناو جه‌ماوه‌ردا بره‌ویان په‌یداکردووه و کۆمه‌ڵایه‌تی بونه‌ته‌وه، کرێکاران و هه‌ژارانی فه‌ره‌نسا خه‌ریکی دۆزینه‌وه‌ی پێشڕه‌وی خۆیانن بۆ ڕاوه‌ستانیان به‌رامبه‌ر ڕژێمی سه‌رمایه‌داری وکه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی کێشه و گرفته‌کانی کۆمه‌ڵگه دووچاری بووه خۆی له‌گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و سیسته‌مه‌دا ده‌بینێته‌وه و له کۆتاییداچاوهڕوانی ته‌قینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌ی لێده‌کرێت. ئایا ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رۆکی به سه‌رمایه‌داری گرتووه به گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی لیبرالیزمی ده‌وڵه‌تی یان خۆماڵیکردنی بانک و که‌رته گرنگه‌کانی پیشه‌سازی و خزمه‌تگوزاریه‌کان چاره‌سه‌رده‌کرێت؟ بێگومان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتن و چڕبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌که له‌ساڵی ڕابردوودا گۆردن براونی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی به‌ریتانیا و بۆشی سه‌رکی ئه‌مه‌ریکا پێشنیازی خۆماڵیکردنی بانکه‌کانیان کرد. به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه تائێستا مایه‌پووچ ماوه‌نه‌ته‌وه. نه خۆماڵیکردن و نه کۆمه‌کی بانک و که‌رته گرنگ و گه‌وره‌کانی پیشه‌سازی نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌ری ڕمان و شکستی بانک و که‌رته‌کانی تری پیشه‌سازی بکه‌ن و بتوانن له‌و ڕاده‌یه‌ی ئێستا ڕایگرن. بگره له‌لایه‌ک قه‌یرانه‌که و کاریگه‌ریه‌کانی زیاتر په‌ره‌یسه‌ندووه و له‌لایه‌کی تریشه‌وه نه‌ک سه‌رمایه‌داران هه‌ره‌سیان هێناوه، به‌ڵکو ژیانی ملیونه‌ها مرۆڤ که‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه و ڕۆژانه هه‌زاران کرێکار بێکار ده‌کرێ و گرانی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌کانیش له‌که‌م بوونهوهدایهو ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی چینی کرێکار له ئه‌نجامی تێکۆشان و خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌یاندا به‌ده‌ستیان هێنابوو وورده وورده خه‌ریکه لێیان ده‌سه‌ندرێته‌وه. ئه‌مه‌ش خه‌ڵکی گۆی زه‌وی له نه‌هامه‌تی و ئاکامه‌کانی ئاگادار ده‌کاته‌وه که به‌درێژایی دووجه‌نگی گه‌وره‌ی جیهانی و شه‌ڕه‌کانی دواتری، ده‌سکردی بۆرژوازی جیهانیه‌و له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و هه‌ژمونی سیاسی‌دا به‌رپابووه. ئێستا ئیتر ئه‌وه ڕوونبۆته‌وه ده‌بێ سه‌رله‌نوێ سیسته‌مه‌کان بگۆڕێن و ئه‌زموونه‌کانی چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردووی سه‌رمایه‌داری نیشانی‌دا قه‌یرانی ئابووری له‌سایه‌ی ئه‌م نه‌زمه‌دا له‌بره‌و فراوانبووندایه نهڕیفۆرم و نهپلانی سه‌رانی بۆرژوازی ناتوانن بیروباوهڕیێکی دادپه‌روه‌رانه بن و هه‌میشه سامان و دارایی لای چه‌ند که‌سانێک که‌ڵه‌که ده‌بێت و زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ریش هه‌ژار و بێ ده‌رامه‌تن. ده‌بێ میکانیزمی نوێی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک بڕێنهرهوهی ئه‌م کێشمه کێشه چینایهتیهبێت. گۆڕانکاریه‌کانی که‌به‌سه‌ر ئابووریدا هاتووه گۆڕانکاری سیاسی و ئایدۆلۆژی ده‌خوازێ. ئیتر ئه‌م شه‌ڕه له نێوانی لایه‌نگرانی خاوه‌ن ده‌مامکی بهرژهندخوازی ده‌وڵه‌تانی بۆرژوازی له‌گه‌ڵ سوپای کرێکارانی هه‌ژار و بێکارانی به‌شمه‌ینه‌ت و توێژه به‌شخوراو و چه‌وساوه‌کانی کۆمه‌ڵگه به‌گشتی به‌ره‌و ڕووه. ئیتر سیسته‌می بازاڕی لیبرالی و لیبرالیزمی ئابووری بۆرژوازی ته‌واو شکستی خواردووه. ڕاستی و درووستی ئه‌و بۆچوون و تیۆرانه‌ی مارکسیزم هێنایه کایه‌وه جارێکی تر به‌ڕوویه‌کی گه‌ش و سه‌ربه‌رزانه‌وه خۆی ده‌رخسته‌وه. مانگرتن و خۆپیشاندانه‌کانی کرێکاران له ته‌واوی جیهان و فه‌ره‌نسه‌دا به‌تایبه‌تی، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شکستی سه‌رمایه‌داری و زیندوو مانه‌وه‌ی مارکسیزم و پێوستی و زه‌روره‌تی ده‌ستگرتنی به‌و تیۆره‌وه تازه‌کرده‌وه.
26 ی مارس 2009