وه‌ڵامێک ده‌رباره‌ی بۆچونه جیاوازه‌کان له پرۆسه‌ی نوێخوازیدا
وه‌ڵامێک ده‌رباره‌ی بۆچونه جیاوازه‌کان له پرۆسه‌ی نوێخوازیدا
به‌شی یهکهۆمهر قه‌ره‌داغی
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده له سویدسیستهمی فێرکاری، سیسته‌مێکی گه‌وره و سه‌ره‌کییه له بیناکردن و پێشکه‌وتنی هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا که راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به هه‌موو تاکێکی ناو کۆمه‌ڵه‌وه هه‌یه. هه‌ر بۆیه ده‌یان بۆچونی جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردن و نوێخوازی له سیسته‌مه‌که‌دا.
پرۆسه‌ی نوێخوازی پرۆسه‌یه‌کی ئاڵۆزه، پێویستی به مرۆڤی دووربین و پشوودرێژ هه‌یه. زۆرجار ده‌رئه‌نجامه‌کان ماوه‌یه‌کی زۆری ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربکه‌ون. له‌و ماوه درێژه‌دا مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه که ورده‌کاریه‌کان گه‌وره‌بکرێن و وه‌ک کۆسپی گه‌وره بخرێنه به‌رده‌م پرۆسه نوێخوازیه‌که‌وه، به‌ڵام بۆ نموونه، که‌می بوونی بینا، که کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه، ناکرێت بکرێته ڕێگر له‌به‌رده‌م ڕیفۆرمێک که باس له به‌هابنه‌ماییه‌کان ده‌کات. یا دواکه‌وتوویی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی نێو خێزانی کوردستانی نابێت بکرێته کۆسپ له‌به‌رده‌م ڕیفۆرمێک که باس له ڕێزگرتنی ده‌نگی قوتابی و بنبڕکردنی سه‌رکوتکردنی ده‌کات. ڕێزگرتن له ئازادی قوتابی نابێت بکرێته قوربانی دیارده‌یه‌کی دواکه‌وتووی کۆمه‌ڵایه‌تی.
زۆر جار باس له وه‌ده‌کرێت که په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای کوردستان زۆر دواکه‌وتووه و ئه‌و فاکته‌ره‌ش ده‌بوایه ببوایه‌ته هۆکاری دوورکه‌وتنه‌وه له نوێخوازی و ڕیفۆرم له سیسته‌می فێرکاریدا. له ڕاستیدا گرنگه سیسته‌می فێرکاری پێش فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌م بکه‌وێت، نه‌ک بگونجێت له‌گه‌ڵیدا.گۆڕانکاریه‌کانی سیسته‌می په‌روه‌رده دیدێکی فه‌لسه‌فی تازه بوو بۆ په‌یوه‌ندیه‌کانی نێو قوتابخانه. دروشمی کۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌ش ساڵی 2007 ، گۆڕینی دیدی فه‌لسه‌فیمان بوو بۆ مرۆڤ، هه‌ر له دروشمه‌که‌وه ڕۆشنه که گۆرانکاریه‌کان دوای دیدی سه‌رده‌م ناکه‌ون، به‌ڵکو له پێشیه‌وه ده‌بن. ئه‌م پێشکه‌وتنه‌ش مانای نوێخوازیه، له هه‌مانکاتدا مانای چاوه‌ڕوانکردنی ده‌نگی ناڕه‌زایی و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌شه. که ئه‌مه‌ش زۆر ئاساییه و یه‌کێکه له‌و پایه‌یانه‌ی که ورده ورده کۆمه‌ڵگای ئازادی له‌سه‌ر بینا ده‌کرێت.
وه‌رگرتنی نموونه یا عه‌ینه، له پێش گشتگیرکردنی ریفۆرمێکی گه‌وره کارێکی دروسته، به‌ڵام له کوردستان پێویستیه‌کان ئه‌وه‌نده گه‌وره‌بوون، نه‌خوێنده‌واری ئه‌وه‌نده زۆر بوو، که‌لێنه‌کان ئه‌وه‌نده فراوان بوون، که وه‌رگرتنی نموونه له‌م کاته‌دا بێجگه له دۆڕاندنی کات، هیچی تری نه‌ده‌گه‌یاند. ئه‌و ڕیفۆرمانه‌ی که ساڵانی 2007 و 2008 کراون و ئێستاش به‌رده‌وامن، ده‌یان ساڵ زیاتره له زۆر وڵاتی دیموکراتیدا جێبه‌جێکراون، سه‌رکه‌وتوبوون و جێگیربوون. که‌س نابینی نیشانه‌ی پرسیاریان له‌سه‌ردانێت. ئێمه بێین له کوردستان پاش ساڵانێکی زۆر هێشتا نموونه وه‌ربگرین بزانین تاقیکردنه‌وه‌ی نیوه‌ی ساڵمان هه‌بێت یا نا؟
من بۆ چوونم وایه که ده‌بوایه زۆر خێراتر و فراوانتر ڕیفۆرمه‌کان بکرانایه بۆ ئه‌وه‌ی زووتر نه‌خوێنده‌واری بنبڕبکه‌ین، خێراتر ئاستی ڕۆشنبیری گشتی له کوردستاندا به‌رزبکه‌ینه‌وه. گرنگه لایه‌نه مرۆڤدۆستیه‌که‌ی ڕیفۆرمه‌کان تیشکیان بخرێته سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت که ئه‌گه‌ر به‌هابنه‌ماییه‌کانی قوتابخانه ببنه به‌هابنه‌ماییه‌کانی کۆمه‌ڵ، ئه‌وه کوردستان گه‌وره‌ترین نوێخوازی به‌سه‌ردا د‌ێت که ده‌بێته چاره‌سه‌ر بۆ ده‌یان کێشه‌ی قووڵی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر له ڕێزنه‌گرتن له مافه‌کانی ئافره‌ت و منداڵه‌وه تا زۆریی تاوان و ڕێزنه‌گرتن له یاسا.
به‌بۆچوونی من یه‌کێک له گه‌وره‌ترین کار که حکومه‌تی کوردستان له‌مێژووی دامه‌زراندنیه‌وه به هه‌موو کابینه‌کانیه‌وه کردبێتی، نوێخوازی و ڕیفۆرمه له سیسته‌می فێرکاریدا. ده‌رئه‌نجامه‌کانی ورده ورده ده‌رده‌که‌ون. گرنگترین ده‌رئه‌نجام ئه‌وه‌یه که هه‌ندێ سه‌ره‌تای به ناوه‌ندیکردنی رۆڵی قوتابی ده‌بینرێت له قوتابخانه‌کانی کوردستاندا. ئه‌م گۆرانکاریه منداڵی سه‌رکوترکراو و دڵ پڕ له ڕق دروستناکات، به‌ڵکو منداڵی خاوه‌ن بیرکردنه‌وه و بۆچوونی سه‌ربه‌ست دروستده‌کات، که هه‌ستبکات کۆمه‌ڵگا ده‌یبینێت و ڕێز له‌ده‌نگی ده‌گرێت. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده نابێت وه‌زاره‌تی مامۆستایان بێت. ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه، له‌سیسته‌می دیموکراتیدا، کاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌کان، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌کان و مامۆستاکان، هه‌ر هه‌موویان ده‌بێت له خزمه‌تی قوتابیاندا بن. بۆیه کارمه‌ندانی په‌روه‌رده‌یمان هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی قوتابیمان هه‌یه. خۆ ئه‌گه‌ر قوتابیمان نه‌بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پێویستیمان به مامۆستا، به‌ڕێوه‌به‌ر و هیچ کارمه‌ندێکی په‌روه‌رده‌یی نابێت.
من زۆرباش له‌وه تێده‌گه‌م که ده‌نگ به‌رزکردنه‌وه‌ی قوتابیان له ناوه‌ندی خوێندنگاکان‌دا و بوونیان به خاوه‌نی ده‌نگی خۆیان مه‌ترسی لای هه‌ندێک مامۆستا دروستکردوه، ئه‌م دیارده نوێیه وه‌ک هه‌موو دیارده‌یه‌کی نوێ نیگه‌رانی لای پارێزگا‌رخوازان هێناوه‌ته ناو مه‌یدانی ململانێکانی نێو کۆمه‌ڵه‌وه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌نێو مێدیای کوردستاندا هه‌یه. ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌کی ته‌ندروسته له مێژووی نوێی کۆمه‌ڵگای کوردستانی‌دا.
مێژووی گۆڕانکاری و نوێخوازی هه‌موو کات به فه‌وزا له قه‌ڵه‌مدراوه و وه‌ک مه‌ترسی سه‌یرکراوه، به‌تایبه‌تی کاتێک گۆڕانکاریه‌کان کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر گه‌نجان و لاوان هه‌بووه. له کۆتایی شه‌سته‌کاندا له ئه‌وروپای ڕۆژئاوا سه‌ربه‌خۆیی گه‌نجان به فه‌وزا ناوده‌برا. ڕاپه‌ڕینی ڕه‌شه‌کان دژی سیسته‌می ئه‌پارته‌ید له ئه‌فه‌ریقای باشوور به فه‌وزا و مه‌ترسی ناوده‌برا. شۆڕشی نوێی کورد له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاکاندا به فه‌وزا ناوده‌برا.
به بۆچوونی من هیچ دیارده‌یه‌کی نوێ ناتوانێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا هه‌بێت ئه‌گه‌ر گۆمی مه‌نگی کۆمه‌ڵ نه‌شڵه‌قێنێت. ئه‌و شڵه‌قاندنه‌یه که پێی ده‌وترێت فه‌وزا و مه‌ترسی. ئێستاش هه‌روایه، سه‌ربه‌ستی تازه‌براوه‌ی قوتابیان و کردنیان به‌ناوه‌ند له ناوه‌نده‌کانی خوێندندا وه‌ک فه‌وزا و مه‌ترسی له‌لایه‌ن پارێزگارخوازانی سیسته‌می گۆمه مه‌نگه‌که‌ی ساڵانی نه‌خوێنده‌واری و سه‌رکوتکردنی قوتابیانه‌وه سه‌یرده‌کرێت. ئه‌م بۆچوونه ته‌نیا له کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتیدا که سیسته‌می دیموکراتی به‌ته‌واوی تیایدا جێگیرنه‌بووه، بۆچوونێکی باو و چاوه‌ڕوانکراوه.
خۆشبه‌ختانه که مرۆڤ له‌چوارچێوه ته‌سکه‌که‌ی کۆمه‌ڵگای خۆی دێته ده‌ره‌وه ده‌بینێت که زۆر به‌ڕاشکاوانه ئه‌و وه‌فده ئه‌وروپیانه‌ی که دێنه کوردستان و دوایی ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌کانی خۆیان، به‌ڕۆشنی باسی چه‌ند لایه‌نێکی باش و خراپی کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌که‌ن. یه‌کێک له‌و لایه‌نه باشانه‌ی که باسی لێده‌که‌ن، گرنگیدانه به لایه‌نی ڕێزگرتن له که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کان، سه‌ربه‌ستی مه‌زهه‌بی و هه‌وڵه‌کانی نوێخوازی له سیسته‌می فێرکاریدا. وه‌ک کورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ست به دڵخۆشی ده‌که‌م که وه‌فدێکی ئه‌وروپی له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانی سوید باسی هه‌ندێ لایه‌نی پۆزه‌تیڤی کوردستان بکات. به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا به‌ڕاشکاوی باسی زۆر لایه‌نی دواکه‌وتوی کوردستانیش ده‌که‌ن له‌وانه گه‌نده‌ڵی، خۆبه‌ستنه‌وه به سیسته‌می باو و کۆن، ڕیزنه‌گرتنی کات و شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان.