دیدی بینه‌رله‌مه‌ر تابلۆ هونه‌ریه‌كان….چۆمان ئه‌بوبه‌كر
دیدی بینه‌رله‌مه‌ر تابلۆ هونه‌ریه‌كان
چۆمان ئهبوبهكرههمیشه هونه‌رمه‌ند ویستویه‌تی بگات به دنیای حه‌قیقه‌تی ڕه‌هاو كاری له‌سه‌ر درووستبوونی دنیایه‌كی جیاواز له‌م جیهانه مادییه كردووه، بۆیه له تابلۆدا زمانی ڕه‌نگ و جیهانی ئایدیا قسه ده‌كات، به‌و پێیه‌ی زمانی قسه‌كردن لای هونه‌رمه‌ند هه‌ندێجار ونه و پێیوایه هه‌ست و بینینه‌كانی په‌ی به هه‌موو شته‌كان نابات، وێڕای ئه‌مه‌ش هونه‌رمه‌ند خۆشه‌ویستییه‌كی ته‌واوی هه‌یه به‌رامبه‌ر به سروشت و واقع، كه ده‌بێته خۆراكی ڕۆحی هونه‌رمه‌ند و سه‌ره‌نجام ده‌بێته دروستكردنی دنیایه‌كی جیاواز له تابلۆدا، یان دنیایه‌ك شان به‌شانی واقع و ته‌واوكردنی كه‌موكورتییه‌كانی ژیان تهی ده‌كات، بۆیه ماڵڕۆ ده‌ڵێ: (هونهرخهون نییه، به‌ڵكو ڕێكخستنی خه‌ونه‌كانه).
هونه‌رمه‌ند هه‌میشه ویستوێتی ژیان له‌ژێر وردبینی عه‌قل بهێنێته ده‌ره‌وه و بیخاته ناو كایه‌ی هه‌ستی خۆیه‌وه، به‌و پێیه‌ی عه‌قڵ نه‌یتوانیوه د‌رك به دونیایه‌كی جیاواز بكات وه‌ك له‌وه‌ی له تابلۆیه‌كدا هونه‌رمه‌ند پێشنیاری ئه‌م دونیا نامۆیه ده‌كات و داوا ده‌كات كه هه‌موو كایه‌كانی ژیان به ته‌رازووی بیر‌و ئایدیا و هۆشمه‌ندی و مرۆڤ دۆستی بپێورێت و به عه‌شقێكی شێتانه‌وه بێته بوون بۆ به‌رهه‌مهێنانی ژیانێكی جیاوازتر له‌وه‌ی كه هه‌یه، سه‌ره‌نجام دونیایه‌كی ناواقع له تابلۆیه‌كدا ده‌كاته واقع و پیشانی بینه‌ری ده‌دات، ئه‌وجا وه‌رگر (متلقی) هه‌ست به گۆڕانكاری و جیاوازی ئه‌و دنیایه ده‌كات كه هونه‌رمه‌ند خولقاندوێتی، لێره‌دا ده‌مه‌وێت باس له لایه‌نێك بكه‌م كه هه‌میشه لای بینه‌ری كاره هونه‌رییه‌كان به‌تایبه‌ت له تابلۆدا هه‌بووه و له تێگه‌یشتنیاندا بۆ كاره‌كان به ئاسانی پێشوازی لێنه‌كراوه، چونكه هه‌موو پێشنیاره‌كانی هونه‌رمه‌ند له دروستكردنی ئه‌م دنیا جیاوازه‌دا، یان پێیان قبوڵنه‌كراوه یاخودخهیاڵ و بینینی ڕانه‌هاتووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بتوانێت چێژ له تابلۆ وه‌ربگرێت، بۆیه زۆرجار له‌ناو پیشانگاكاندا یاخود له ده‌ره‌وه‌دا قسه گه‌لێكمان گوێ لێده‌بێت به‌رامبه‌ر كاره‌كان كه ده‌وترێت كه به ڕێكه‌وت یان ته‌نها كۆمه‌ڵێك ڕه‌نگن دانراون و هیچیتر، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی وه‌عی لای بینه‌ر كه پێیوایه ئه‌م كارانه له‌خۆوه و بێ ئه‌زموون دروستبوون، چونكه هونه‌رمه‌ند به ئایدیایه‌كی جیاواز و خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورده‌وه دێته‌وه سه‌ر داڕشتنی كاره‌كانی، (ساموئێڵ بیكێت) ده‌ڵێت: (هونه‌رمه‌ند بوون واته موماره‌سه‌كردنی شكست، به‌ڵام شكستێك كه ئه‌وانیتر ناتوانن ئه‌زموونی بكه‌ن).
كه‌واته هونه‌رمه‌ند بوون موماره‌سه‌یه‌كی نامۆیه له شكسته‌كانی ئینسان تا ئه‌وپه‌ڕی گه‌یشتنی به ترۆپكی دونیایه‌كی نوێ له وجودی خۆیدا.
تێنه‌گه‌یشت له‌و دونیایه و به‌كه‌م زانینی په‌یوه‌ندی به ئاشنا نه‌بوونی بینه‌ره‌وه هه‌یه به‌رامبه‌ر تابلۆ، ئه‌م حاڵه‌ته هه‌ندێك له ڕۆشنبیرانیشی گرتۆته‌وه كه هه‌میشه وه‌ك ده‌ربڕینی وشه‌و بابه‌تێكی ئه‌ده‌بیی نووسراو له تابلۆ ده‌ڕوانن نه‌ك وه‌كو تابلۆیه‌كی شێوه‌كاری كه خاوه‌نی دید و ئایدیایه‌كی جیاوازه و ده‌بێت وه‌ك هونه‌ر سه‌یر بكرێت و خوێندنه‌وه‌ی هونه‌رییانه‌ی ئاڕاسته بكرێت، لێره‌دا ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی بینین و ئایدیا و فه‌نتاسیای هونه‌رییانه وه‌گه‌ڕ بخرێت بۆ هه‌ڵێنجان و دروستبوونی چێژی هونه‌ری، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته كاتێكی زیاتر ته‌رخان بكرێت بۆ بینینی زیاتری كاره هونه‌رییه‌كان و چاو زیاتر ڕابهێنرێت له‌سه‌ر كاره هونه‌رییه‌كان، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و قسانه‌ش زیاتر تابلۆ ئه‌بستراكته‌كان ده‌گرێته‌وه كه ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بێت چاوی بینه‌ر زیاتر به تابلۆ واقعییه‌كان ڕاهاتووه. دونیای هونه‌رمه‌ند له خولقاندنی تابلۆیه‌كدا پیشاندان و خواستنی دنیایه‌كه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكورتییه‌كانی ژیان یاخود ههوڵدانێتی بۆ ڕێكخستن و پیشاندانه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی جوانتر.