هه‌ڵه‌بجه سیمبوڵی نه‌ته‌وه‌یی یان ڕیکڵام بۆده‌سه‌ڵات….فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید
هه‌ڵه‌بجه سیمبوڵی نه‌ته‌وه‌یی یان ڕیکڵام بۆده‌سه‌ڵات
faraidun_73@hotmail.com
2009
فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید سویسرالهدوای بیست ویه‌ک ساڵ بهسهرڕووداوی هه‌ڵه‌بجه ،به‌جیهانی نه‌بوونی ڕووداوی هه‌ڵه‌بجه،به‌دادگانه‌گه‌یاندنی تاوانبارانی ئه‌وڕووداوه ،نه‌بوونی هیچ خزمه‌تکردنێک و ئاوه‌دانیه‌کی شایستهبهوشاره .هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان و خه‌ڵکی کوردستانی بهوقهناعهتهگهیاندوه ,که هه‌ڵه‌بجه لای ده‌سه‌ڵاتی کوردی ته‌نها ڕیکلامێک بووه بۆده‌سه‌ڵاتی کوردی ،به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌ک کارتێکی فشارلهململانێ سیاسییه‌کاندا له‌قازانجی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان سوودی لێوه‌رگیرابێت؛
له16/3/2008 ی ساڵی ڕابردوو له‌سه‌روبه‌ندی یادهوهریهتاڵهکانی هه‌ڵه‌بجه‌دا،یادی هه‌ڵه‌بجه به ساردووسڕی کرایه‌وه،له‌سه‌ره‌تادا دههؤڵی ئهوهلێدرا کهنوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیران له‌یادی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌شدار ده‌بێت تاپهردهلهسهرپهیکهری عومه‌ری خاوه‌ر لابدات،وه‌لێ له نووسینگه‌ی پاڵه‌وانی ووڵات له‌به‌غدای پایته‌ختی سه‌لامه‌وه بهمهسیجێکی هانده‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌وه‌یان پێگووتین کهجانابی خاوه‌نشکۆ کاتی نیه سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه بکات.؛
ئه‌م ساڵ 16.03.2009 دوای هه‌ژده ساڵ له‌درووشم و به‌ڵێنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی وشه‌ش ساڵ له‌عێراقی نوێ و عێراقی هه‌مووان، که‌سوکاری قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه و سیمبوڵی جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌وه‌ی پێ بهڕهوانهبینرا که‌سه‌رانی عێراق و عه‌ره‌ب به‌رائه‌ت نامه‌ی خۆیان بۆکورد و بۆههڵهبجهیهکان ده‌رببڕن.؛
عه‌قڵ وهێزه عێراقی و ئیقلیمییه ئه‌نتی کورده‌کان پڕلهوه ده‌ترسن که کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی دا متمانه‌ی ژینۆساید به‌ده‌ست بهێنێت،چوون له‌ناسینی ژینۆسایدی کورد لهکۆڕووکۆبوونهوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا ئیدی ده‌ست کۆتابوونی هێز وعه‌قڵه ئه‌نتی کورده‌کانه بۆهه‌ر فشاروههڕهشهوهگووڕهشهیهکی میلیتاریانه له‌دژی کورد.؛
خه‌ڵکی کوردستان له ههمووپرۆسهی گۆڕانه‌کاندا له‌حه‌سره‌تی ئه‌وه‌دابوون که ڕووداوی هه‌ڵه‌بجه بێتهڕووداوێکی به‌جیهانی و تاوانبارانی هه‌ڵه‌بجه وئه‌نفال بچنه‌پای دادگایه‌کی هه‌قخوازانه وه‌لێ نه‌ک ئه‌م حه‌سره‌ته بووه سهراب ،به‌ڵکو له‌سه‌رهه‌ندێک ده‌نگی لێره‌و له‌وێ به‌ناوی چه‌مکه‌کانی لێبوورده‌یی وکورد نابێ بێتهجهلاد، خه‌ریک بوو جاڕی به‌رائه‌ت و ئه‌ستۆپاکی بۆ عه‌لی کیمیایی وسوڵتان هاشم لێبدرێت..؛
ناسونالیزمی عه‌ره‌ب لهسهرڕووداوی دوجه‌یل و 144 قوربانی ئه‌وڕووداوه،په‌تی سێداره‌ی کرده‌مل پاڵه‌وانه ناسونالیزمهکهی خۆی سه‌دام حسه‌ین.وه‌لێ تائهمڕۆی 16.03.2009 ڕوواوی هه‌ڵه‌بجه و مه‌رگی 5000 هه‌زار له‌خه‌ڵکی سڤیل تهنهاساڵانه وه‌ک یادێکی ڕۆتین به‌لاماندا تێده‌په‌ڕێ و نه‌بوه‌ته کۆنتراکتێکی سیاسی وده‌ستووری بۆبهدهستهێنان وزامنکردنی مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌عێراقدا ؛
.بیست ویه‌ک ساڵه ڕووداوی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بۆپرسی سیاسی کوردسهرمایهیهکی له‌بن نه‌هاتووی دیکۆمێنتاری مه‌عنه‌وی بووکهدهکرا بکرایه‌ته کهرهستهوسهرمایهی کیانێکی کوردی به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵه‌بجه بووهڕیکلام،بیست ویه‌ک ساڵه هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌وام بیره‌وه‌رییه‌کی تراژیدییه برینه‌کانی ساڕێژنه‌بووه،تاوه‌کوو ئێستا شاروجێگهی ئهوکارهساتهڕۆح هه‌ژێنه به‌که‌لاوه‌یی وبهژینگهیهکی مهترسیدارماوهتهوه..؛
ههمووئهوکهم ته‌رخه‌می و بچوکبوونه‌وه‌ی پرسی هه‌ڵه‌بجه لهمهرگهساتێکی گه‌وره بۆ یاده‌وه‌رییه‌کی لۆکالی و دوورخستنه‌وه‌ی لهسیمبولێکی جیهانی .ده‌سته‌ڵاتی کوردی به‌رپرسیاریه‌تی ده‌گرێته‌ئه‌ستۆ،ههرلهئهگهری ئهوفاکتهرانهیه ساڵێک ڕێ بۆسوتاندنی مۆنۆمێنت خؤشدهبێت.ساڵێک که‌س گه‌لێکی که‌م له‌خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه به‌شداری ئه‌وڕۆژه مه‌رگه‌ساته ده‌که‌ن و ساڵێک جه‌لادێکی هه‌ڵه‌بجه ئازاد ده‌کرێت و ده‌کرێته‌وه دیاری بۆناسونالیزمی عه‌ره‌ب .؛
به‌جیهانی بوونی ڕووداوی هه‌ڵه‌بجه ده‌بوو تائه‌مڕۆ بۆ کورد بکرایه‌ته ده‌ست مایه‌یه‌کی سیاسی مه‌زن،و ببوایه‌ته به‌رهه‌می ڕۆمان و فیلمی دیکۆمێنتاری جیهانی دهرهێنهروئهدیبه مه‌زنه‌کانی جیهان.تاسه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی سه‌رده‌م به تراژیدیا‌و ئازاره‌کانی هه‌ڵه‌بجه و عومه‌ری خاوه‌ری ئاشنا بوایه،نه‌ک مانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه به‌برینداری ؛