ئه‌و ساتانه‌ی ده‌کرێ په‌شیمانی به‌یانی بن
Closed
به‌کر ئه‌حمه‌د
2007-11-16
ژیان به لامدا تێپه‌ڕی
ئه‌و کاتانه‌ی له گه‌رمه‌ی یاریکردندا
کوڕه‌که‌م ده‌ڵێ: بابه سه‌یرکه و
من سه‌رقاڵی ئاخاوتنی ته‌له‌فۆنم.
ئه‌و کاتانه‌ی هاوسه‌ره‌که‌م له گه‌رمه‌ی خه‌ونی خۆیدایه و
پێڵووی چاوانی هه‌ڵده‌فڕێ
منیش په‌رده‌ی سه‌ر په‌نجه‌ره‌کان لا ده‌ده‌م.
ئه‌و کاتانه‌ی کچه‌که‌م له‌به‌ر ئاوێنه‌ی ناو ماڵدا
له گه‌نجێتی خۆی ده‌ڕوانێ
منیش ده‌ڵێم: کتێبه‌که‌ت بانگت ده‌کا.
ئه‌و کاتانه‌ی به‌فر له‌و دیو په‌نجه‌ره‌وه سه‌ما ده‌کا و
من سه‌ر قاڵی ته‌ماشاکردنی تێڤێم.
ژیان به لامدا تێپه‌ڕی
ئه‌و کاتانه‌ی ژیان ده‌ڵێ: گوێههڵدێره
منیش هێدفۆنێک له گوێدا و
چاوێک له‌ولا و
دڵێک له‌م لا.