كێن ئه‌وانه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی‌و دابونه‌ریتی گشتی ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه ؟
كێن ئه‌وانه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی‌و دابونه‌ریتی گشتی ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه ؟
عومهرمحمهددهسهڵاتی كوردستان ئه‌گه‌ر به‌نیازه به‌غه‌رامه‌كردنی رۆژنامه‌نوسان یاسا به‌ر قه‌رار بكات، ئه‌وا نه‌ك به‌هه‌ڵه‌دا چووه بگره ئه‌وه‌نده‌ی تر یاسا ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسیه‌وه، به‌تایبه‌تی كه‌به‌پێشچاوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه به‌رپرسان پێشێلكاری یه‌كه‌می سه‌روه‌ری یاسان.. هه‌رگیز له‌ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراتی نه‌وه‌شاوه‌ته‌وه له‌پێش بكوژی ژنان‌وپێشێلكارانی مافی مرۆڤ‌و تۆمه‌تبارانی تاوانی جینۆسایده‌وه بیرله‌سزادانی كتێب‌و رۆژنامه‌و نوسه‌ران‌و رۆژنامه‌نوسان بكاته‌وه..! كه‌وای كرد با بۆخۆی هه‌ر بانگه‌شه‌ی دیموكراسیه‌ت بكات، كارنامه‌ی تۆتالیتاریزم ده‌بێته ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی .
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردستان له‌پێش رۆژنامه‌نوسانه‌وه له‌ناو ئه‌وهه‌موو به‌رپرسه گه‌نده‌ڵانه‌دا، ته‌نها غه‌رامه‌ی چه‌ند كه‌مینه‌یه‌كی ئه‌و كه‌سانه‌ی بكردایه كه‌دزی‌و فی‌و پێشیلكاری‌و ته‌عداكانیان ئاشكران، ئه‌وا غه‌رامه‌كردنی سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاوێنه (شوان محمه‌د) و سه‌رنوسه‌ری پێشووی هاولاَتی عه‌بد عارف‌و رۆژنامه‌ی هاولاَتی دواجار گرتنی سۆران عمر به‌ده‌ست به‌ستراوی‌و غرامه‌كردنی به 3 ملیۆن دینار برێك سه‌روكاری له‌گه‌ڵ چه‌سپاندنی یاسادا ده‌بوو، ئه‌گه‌رنا ئه‌و سزا قورسانه چۆن ده‌چنه‌خانه‌ی چه‌سپاندنی یاساوه‌و كێ به‌و دوعایه ده‌ڵی ئامین..؟ به‌قه‌د ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر بلاَوكراوه سه‌ربه‌خۆكان، بێگومان یاسای كاری رۆژنامه‌وانی وه‌كو نه‌یتوانی ببێته پالپشتی رۆژنامه‌نوسان له‌به‌ره‌و پێشچوونی كاروچالاكیه‌كانیان، ناشتوانێ ببێته هۆی ده‌مداخستنیان، چونكه له‌هیچ كات‌و سه‌رده‌مێكدا سته‌مكاری‌و كۆتوبه‌ند نه‌یتوانیوه هه‌موو خامه‌یه‌كی یاخی‌و ئازادیخواز له‌نوسین‌و قسه‌كردن بخات، ئه‌مرۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردستان ناتوانێ شانازی به‌وه‌وه بكات، كه‌رۆژنامه‌نوسان به‌ندناكات‌و له‌به‌رانبه‌ردا غه‌رامه‌كردنی رۆژنامه‌نوسان پیاده‌ده‌كات، چونكه هێشتا ده‌ست نه‌براوه بۆ غه‌رامه‌كردنی ئه‌وكه‌سانه‌ی رۆژانه به‌گه‌نده‌ڵیه‌كانیان خه‌ریكی دزی‌و فزی كردنن له‌سه‌روه‌ت‌و سامانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه.. له پێشه‌وه گزی‌وفزی له‌بودجه‌ی حكومه‌ت، باشه ئه‌گه‌ر غه‌رامه‌كردنو سزادانی ئه‌وجۆره‌كه‌سانه بوونی نه‌بێ له كوێ غه‌رامه‌كردنی رۆژنامه‌نوسان ده‌بێته سه‌روه‌ریه‌ك بۆحكومه‌تی هه‌رێم هه‌تا شانازی پێوه‌بكات له‌چه‌سپاندنی یاسادا..؟
بێگومان ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌به‌ردن‌و جێبه‌جێكردن ته‌ندروست‌و شه‌فاف بێت، له‌پێشه‌وه ده‌ست بۆ فراوانكردنه‌وه‌ی سنوری یاساكان ده‌بات، نه‌ك یاسایه‌ك دابرێژێ سنوری ئازادیه‌كان به‌رته‌سك بكاته‌وه، چونكه دواجار ئه‌وه ئازادیه به‌تایبه‌تی ئازادی نوسین‌و ده‌ربرین ده‌توانێ تاكی هۆشیارو بوێر به‌رهه‌مبهێنێ، له‌دژی گه‌نده‌ڵكاران، چما ئه‌مه بۆخودی ده‌سه‌ڵاتیش خێرده‌ره‌وه نی یه ؟.
هه‌قوایه ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌راشكاوی‌و به‌جورئه‌ته‌وه وه‌ڵامی ئه‌وپرسیاره بداته‌وه ئاخۆ ئاشكراكردنی چه‌وتیه‌كان‌و ده‌رخستنی راستیه‌كان ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه یاخود پیاده‌كردنی ئه‌و پێشیلكاریانه‌ی رۆژنامه‌نوسان ئاشكرایان ده‌كه‌ن..؟ ئایا به‌خشینه‌وه‌ی زه‌وی‌و داهاتی كۆمه‌ڵگا له‌به‌رانبه‌ر كاری سێكسی‌دا دابونه‌ریتی گشتی ده‌خه‌نه به‌رده‌م هه‌ره‌شه یان چاوی رۆژنامه‌نوس له‌سه‌ر ئه‌وبه‌رپرسانه‌ی له‌ترسی رۆژنامه‌نوسان نه‌توانن پێشیلكاری درێژه پێبده‌ن..؟ كامیان له‌مانه ڤایرۆسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی‌و درمی شێواندنی دابونه‌ریتی گشتین..؟ شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان له‌كۆمه‌ڵگه ئادابی گشتی‌و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌پارێزێ یان ده‌ركه‌وتنی راستیه‌كان‌و خستنه‌گه‌ری دادگا بۆ ئه‌و به‌رپرسه گه‌نده‌ڵانه‌ی رۆژنامه‌كان ئه‌وه‌ی ژێربه‌ره‌شیان بۆده‌خاته به‌رده‌می دادگا…؟ بێگومان خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت باش ئه‌و راستیه بزانن "هه‌رچه‌نده ده‌شی زانن" روخانی رۆژنامه ئه‌هلیه‌كان به‌هه‌موو كه‌موكوریه‌كانی ئێستایانه‌وه روخانی شۆڕشێكه، كوشتنی ئه‌و تروسكاییانه‌یه كه خه‌ڵك ئومیدێكی پێیان هه‌یه.. ده‌نا له ماوه‌ی 17 ساڵی رابوردودا ئه‌زموونی داخراویی‌و ناشه‌فافیه‌تی رۆژنامه حزبیه‌كانمان كردوو، بینیمان چه‌نده به‌ته‌نگ ئاینده‌ی ئه‌م خه‌ڵكه‌مه‌ینه‌تباره‌و سته‌ملێكراوانه‌وه‌ن‌و چه‌نده‌ش ئاماده‌یی ریایی به‌رده‌م به‌رپرسانن..؟ له‌باشترین حاله‌تدا ئه‌وپه‌ری گۆشه‌یه‌كی چه‌واشه‌كارانه‌یان هه‌بووه به‌ناوی چاوی خه‌ڵك‌وده‌نگی خه‌ڵك‌و رای خه‌ڵك و شتی له‌م بابه‌ته، ئه‌ویش به‌مه‌رجی پێشه‌كی مه‌دح‌و سانا ئامێزه‌وه ئه‌گه‌ر سكاڵایه‌كی خه‌ڵكیان تێدا بڵاوكرابێته‌وه.
پێویسته ده‌سه‌ڵاتی كوردستان ئه‌زمون له رژێمه تۆتالیتاره‌كان‌و رژێمه كراوه‌و دیموكراتیه‌كان وه‌ربگرێ‌و به‌راوردكاریه‌كین له‌نێواندا بكات، كه‌رۆژنامه‌وسان‌و رۆژنامه‌كان به‌كام ئاقاردا له‌رۆژگارێكی وه‌كو ئه‌مرۆدا بۆ كوردستان‌و بۆخودی ده‌سه‌ڵات سود به‌خشترن.. ئایا ده‌سه‌ڵاتی كوردستان چ خێرێك له‌لاوی سه‌ركوێرونه‌زان‌وچه‌واشه‌كراو وه‌رده‌گرێ..ئه‌م جۆره له‌هاوڵاتی بێ زانیاری‌و بێمه‌عریفه، نه‌زان‌و ده‌سته‌پاچه سبه‌ی خێر بۆكێ ده‌داته‌وه..؟ بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان یان بۆ ئه‌وهێزانه‌ی هه‌میشه له‌خه‌یاڵی ئه‌وه‌دابوون له‌بری هوشیاركردنه‌وه میگه‌لێك به‌رهه‌مبهێنن بۆ كردنه‌وه‌ی فه‌وج‌و مه‌فه‌ره‌زه‌خاصه‌و ئیستاش ئیسناد بۆ به‌گژدا هێنانه‌وه‌ی میلله‌ت.. بۆیه ئه‌م رێگای ده‌مكوتكردنه ته‌نها رۆژنامه‌نوسان‌و ئه‌هلی قه‌ڵه‌م‌و رۆژنامه‌كانی تێدا نابنه قوربانی، به‌ڵكو سه‌رتاپای كۆمه‌ڵگه‌و ئاینده‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش جا دره‌نگ یان زوو ده‌بێ باجه‌كه‌ی بده‌ن.