سه‌رمایه‌داریی، سستمی نیگه‌رانیی
سه‌رمایه‌داریی، سستمی نیگه‌رانیی
محمد چیـــا
muhammadchya@yahoo.comگه‌وره‌ترین دڵته‌نگی ئه‌وه‌یه: مرۆڤ هه‌ست بكات هیچ كه‌سێك نیه له‌م ژیانه‌دا گرنگی پێبدات، مه‌به‌ستیش له‌گرنگیپێدان ته‌نها یارمه‌تی و هاوكاری دارایی نییه، به‌ڵكو هه‌ندێك جار گرنگی پێدان به‌دواندنێك، یان به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ك، یا هاوده‌نگییه‌ك ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له‌سستمی سه‌رمایه‌داریدا به‌دی ده‌كرێت ، ئه‌وه‌یه كه‌چیدی كه‌سه‌كان بایه‌خ به‌یه‌كدی ناده‌ن، به‌ڵكو هه‌مووان له‌ڕه‌وشێكدان ده‌یانه‌وێت (تێپه‌رببن)، مرۆڤه‌كان له‌ئاست یه‌كدیدا ناوه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ن و له‌ره‌وش و ژیان و گوزه‌رانی یه‌كدی ئاگادار ببنه‌وه، به‌ڵكو له‌م سستمه‌دا مرۆڤ ته‌نها خۆیی به‌لاوه گرنگه‌و ته‌نهاش به‌رژوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌یه‌ك ده‌داته‌وه.
مرۆڤی ناو ژینگه‌ی سه‌رمایه‌داری له‌وێوه كه‌هه‌ر بیر له‌خۆی ده‌كاته‌وه، ده‌بێته كه‌سێكی خۆپه‌رست و ده‌وربه‌ره‌كه‌ی فه‌رامۆش ده‌كات، دیوارێك له‌خودگه‌رایی چوارده‌وری ده‌ته‌نێت، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به‌هه‌مان شێوه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ره‌نگده‌داته‌وه، كاتێك ئه‌م كه‌سه گرنگی به‌ده‌وربه‌ره‌كه‌ی نادات و ئه‌وان فه‌رامۆش ده‌كات، كۆمه‌ڵگه یان ووردتر بڵێین تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌ش ئه‌م فه‌رامۆش ده‌كه‌ن، لێره‌وه ئه‌م خۆپه‌رستییه پێش هه‌ر كه‌سێك ده‌بێته‌وه به‌مایه‌ی نه‌هامه‌تی و دڵته‌نگی بۆ خودی كه‌سه‌كه، ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سه واده‌زانێت ئه‌گه‌ر ته‌نها گرنگی به‌خۆی و به‌به‌رژوه‌ندییه‌كانی خۆی بدات و بیر له‌خۆی بكاته‌وه، ده‌بێته كه‌سێكی كامه‌ران، كه‌چی له‌حه‌قیقه‌تدا ئه‌گه‌ر چه‌مكی چێژمان له‌چه‌مكی كامه‌رانی جیاكرده‌وه ئه‌وا تێده‌گه‌ین كامه‌رانی سیفه‌تێكه هه‌ڵێنجراوی ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌و چه‌مكێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه، نه‌ك فه‌ردی و تاكگه‌رایی.
راسته سه‌رمایه توانی ژیانی مرۆڤه‌كان به‌رزترو ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكات، له‌رێگه‌ی پێشكه‌وتنه مادییه‌كانه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه، نه‌یتوانی رۆحی مرۆڤه‌كان شاد بكات، به‌هۆی به‌رپاكردنی ململانێیه‌كی هه‌ڵپه‌كه‌رانه له‌نێوانیانداو دابڕینیانه‌وه له‌یه‌ك، سه‌رمایه‌داری كه چینی بورژوازییه‌تی په‌ژمورده كرد ، له‌سه‌ر شانی ئه‌و چینه و له‌سه‌ر حسابی بێ بایه‌خكردنی ئه‌وان خۆیی بونیاد نا، مرۆڤ له‌ناو ژینگه‌ی سه‌رمایه‌داریدا سه‌ر به‌هیچ چینێك نیه، به‌ڵكو كه‌سێكی تاك و ته‌نهایه‌و وه‌ك دره‌ختی لاولاو نه‌رجسی و خۆلخواردووه به‌ده‌وری خۆیدا،هه‌میشه ده‌یه‌وێت پێش كه‌سه‌كانی دیكه بكه‌وێـت و هه‌ر به‌ته‌نهاش باڵا بێت، كاتێكیش هه‌ڵده‌كشێت، ئیدی جارێكی دیكه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ لایان و ئاوڕیان لێ ناداته‌وه.
به‌م شێوه‌یه سه‌رمایه‌داری مرۆڤه‌كان ده‌خاته ناو پێشبڕكێیه‌كی بێ ئامان و كۆتایی نه‌هاتووه‌وه. له‌م سستمه‌دا ژیان وه‌ك ڕاكردنێك وایه له‌ناو گۆڕه‌پانێكی پێشبڕكێدا كه سات دوای سات مرۆڤه‌كان له‌شانی یه‌كتر ده‌ترازێن و له‌یه‌ك داده‌بڕێن و له‌یه‌ك دور ده‌كه‌نه‌وه، هه‌موو مه‌وادیه‌كی دوركه‌وتنه‌وه‌كه‌ش، مه‌ودایه‌ك ده‌بێت له‌ململانێ و چاوتێبڕین و پێشدانه‌وه‌و به‌جێ هێشتنی ئه‌وانی تر .
سه‌رمایه‌داریی مرۆڤی چاوبرسی تر كرد و وای لێ‌كرد، چاو له‌هه‌موو شته‌كان ببڕێت كه‌ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنوری خۆشیه‌وه، لێره‌شه‌وه (سنوربه‌زاندن)، وه‌ك ده‌رهاویشته‌یه‌كی ئه‌م ره‌وشه زه‌قتر بۆوه، به‌ڕای من ئه‌مه گه‌وره‌ترین خه‌وشی سه‌رمایه‌دارییه، كه‌ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت (تێپه‌ڕبوون) ، ته‌نها له‌سه‌ر حسابی كه‌سانێكی دیكه ده‌بێت، به‌ئامانجكردنی ماده له‌م سستمه‌دا، وای كرد ماده ببێته پێوه‌رو به‌ها بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌سه‌كان و له‌وێشه‌وه پایه بۆ دورستكردنی كه‌سه‌كان به‌پێی بڕی ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ی كه‌به‌ده‌ستی ده‌هێنێت . كه ده‌توانین بڵێین ئه‌مه ته‌نها مۆدیلێكی دیكه‌ی ده‌ره‌به‌گایه‌تییه، مه‌گه‌ر ته‌نها له‌رووی فۆرمه‌وه جیاوازی هه‌بێت، سه‌رمایه‌داره‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌مان ده‌ره‌به‌گه‌كانی جارانن، ئه‌وه‌یش كه ده‌ڵێت سه‌رمایه‌داری رێگه به‌هه‌موو كه‌سێك ده‌دات كه تێپه‌ڕ بێت، ئه‌مه ته‌نها وه‌همێكی ده‌ست هه‌ڵبه‌ستی سه‌رمایه‌داریی خۆیه‌تی، چونكه له‌راستیدا هه‌موو مرۆڤه‌كان ناتوانن تێپه‌ڕ بن و ببنه خاوه‌ن سه‌رمایه، ئه‌وانه‌ی ده‌توانن تێپه‌ڕن، ئه‌بێت كۆمه‌ڵێك به‌های ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆیی پێشێل بكه‌ن، ئه‌مه ته‌نها بیانویه‌ك بوو بۆ په‌ره‌دان به‌قۆرخكاری و رووتكردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ر شارێكدا چه‌ند كۆشكێكی شاهانه‌و خودایانه‌ی سه‌رمایه‌داره‌كان بچنه ئاسمان، ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی كه وه‌ك چۆن كۆشكی باڵا‌و زه‌به‌لاحیان هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه‌یه له‌فریودانی مرۆڤه ساده‌و كه‌م ئه‌زموونه‌كانیشدا ده‌ستی باڵایان هه‌یه.
سه‌رمایه‌داریی بۆ ئه‌وه هات بیسه‌لمێنێت، مرۆڤ كائینێكی چاوبرسی و تێرنه‌خواردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنت مرۆڤه له‌ئاژه‌ڵ جیاوازه، نه‌ك به‌وه‌ی له‌عه‌قڵدا له‌و باڵایه، به‌ڵكو به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵه‌كان هه‌رگیز زیاد له‌پێویستی خۆیان هه‌ڵپه نه‌كه‌ن و كاتێكیش تێربوون، ئارامترو هێمنتر ببنه‌وه، ئه‌وا مرۆڤ هه‌تا پێویستیه‌كانی دابینتر ببن و سكی تێر تر بێت، زیاتر چاوبرسی و چاو سور و دڕنده‌تر ده‌بێت.
ئه‌مرۆِ سه‌رمایه‌داریی كه‌هه‌نگاوێكی جۆرایه‌تی ناوه، ده‌یه‌وێت هێنده جیهان بچوك بكاته‌وه، تا بتوانێت وه‌ك پارویه‌ك چاره‌سه‌ری بكات و بیخاته ده‌میه‌وه، وه‌ك ده‌ڵێن (جیهان بۆته گوندێكی بچكۆله)، له‌سایه‌ی داگیركردنی بازاڕ‌و ساغكردنه‌وه‌ی شمه‌كه‌كاندا، بێگومانیش به‌فه‌رامۆشكردنی جۆرایه‌تی شته‌كان و ته‌نها گرنگیدان به‌چه‌ندیه‌تیه‌كانیان. له‌سه‌رمایه‌داریدا شمه‌ك له‌سه‌ر بنچینه‌ی چه‌ندایه‌تی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كان ده‌كرێت، ئه‌م شمه‌كانه له‌رووی جۆرایه‌تیه‌و خراپن، واته زۆربه‌یان بابه‌تی ساخته‌ن، ئه‌مه‌ش واده‌كات بازاڕ هه‌میشه فێڵ له‌كڕیاره‌كانی بكات، به‌وه‌ی كه هه‌رگیز نه‌توانێت شتێكی باشیان پێشكه‌ش بكات ، جاران شمه‌ك له‌سه‌ر بنچینه‌ی چۆنایه‌تی به‌رهه‌م ده‌هات، بابه‌ته و به‌رهه‌مه‌كان شتانی نه‌خت و باش بوون، ئه‌مه‌ش وایده‌كرد كڕیار متمانه به‌و شمه‌كانه بكات كه‌ده‌یانكڕێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌وێوه كه‌متمانه به‌شمه‌كه ساخته‌و خراپه‌كان ناكرێت، به‌هه‌مانشێوه‌ش مرۆڤه‌كان كه‌مامه‌ڵه به‌شمه‌كه بێ متمانه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن له‌نێو بازاڕدا، خۆشیان ناتوانن متمانه به‌یه‌كدی بكه‌ن، واته سه‌رمایه‌داریی له‌وێوه كه گرنگی به‌چۆنایه‌تی به‌رهه‌مه‌كانی نادات، مرۆڤه‌كانیش له‌سه‌ر هه‌مان چه‌ندایه‌تی ساخته‌ی شمه‌كه‌كان رادێنێت، واته مرۆڤی ناو ژینگه‌ی سه‌رمایه‌داریی دواجار مرۆڤێكی ساخته ده‌ر ده‌چێت وه‌ك ساخته‌یی بازاڕ‌و شمه‌كه‌كانی ناوی.
له‌به‌ر ئه‌وه‌یش كه له‌راستیدا سه‌رمایه‌داریی هێشتا چه‌ند قۆناغێكی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی رووی راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌ربخات. ئه‌وا ئه‌مڕۆ ناتوانرێت به‌ته‌واوه‌تی ئه‌وه بسه‌لمێنرێت كه‌ئه‌م سستمه، نه‌ك سستمێك نیه بۆ باشتركردنی ژیان، به‌ڵكو له‌راستیدا ئافاته، ئافاتێك كه جارێكی دیكه مرۆڤه‌كان به‌شێوازێكی ساخته قاڵبرێژ ده‌كاته‌وه.
جیهانگیریی كه قۆناغێكی پێگه‌یشتووی سه‌رمایه‌دارییه، له‌ئاینده‌دا نه‌ك به‌ها كلتوری و ئه‌خلاقی و لۆكاڵییه‌كان له‌مرۆڤ وه‌رده‌گرێته‌وه، به‌ڵكو وورده وورده مرۆڤه‌كان ده‌كاته‌وه به‌شت و به‌شمه‌ك، وه‌ك شته‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، بۆ نمونه، وه‌ك چۆن سستمی كۆمپیوته‌ر واداڕێژراوه كه هه‌موو داتاكان له‌رێگه‌ی دوو ژماره‌وه وه‌ربگرێت و بیانناسێته‌وه كه‌ویش( 0 و 1) ، سه‌رمایه‌داریش هه‌موو به‌هاو چه‌مكگه‌ل و ره‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وته‌كان له‌رێگه‌ی دووشته‌وه ده‌ناسێته‌وه‌و تێ‌یان ده‌گات كه ئه‌ویش شمه‌ك و بازاره. شپنگلر ئه‌م جیهانگیرییه به‌سه‌ره‌تای نه‌مانی شارستانیه‌ت و ئاوابوونی ده‌زانێت.
سه‌رمایه‌داریی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه روویه‌كی ئه‌بستراكت و رووت بداته مرۆڤ، دواجار قه‌ناعه‌ت به‌مرۆڤ بێنێته‌وه، كه‌ئه‌و كائینێكی چه‌واشه بووه، وه‌ك كه‌سێك له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌به‌ندێك و شوشه‌به‌ندێكی ره‌نگاوره‌نگدا وه‌ستابێت و نه‌توانێت شته‌كان وه‌ك خۆیان ببینێته‌وه، سه‌رمایه‌داریی دێت ئه‌م مرۆڤه له‌و ره‌وشه ده‌رده هێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی به‌و شێوه نیشان بداته‌وه كه‌ئه‌و له‌حه‌قیقه‌تدا كائینێكی سلبییه، به‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌ئه‌فسانه‌ی قابیل و هابیل دا هه‌یه، هه‌میشه لاوازه‌كان ده‌بنه قوربانی بۆ به‌هێزه‌كان، واته سه‌رمایه‌داریی ده‌یه‌وێت ئه‌و درامایه بسه‌لمێنێت كه : ناشێت مرۆڤه‌كان هه‌موویان لاواز بن، ناشێت هه‌موشیان به‌هێزبن.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رمایه‌داریی ئه‌گه‌ر له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بێت له‌رووی ده‌ركییه‌وه، مرۆڤ تێر‌و پوخت و كه‌شخه‌و ره‌ونه‌قدار بكات، ئه‌وا له‌ناخه‌وه وێرانی ده‌كات و ده‌یخاته ره‌وشێكی هه‌میشه نیگه‌ران و هه‌میشه نائارامه‌وه.
یان به‌مانایه‌كی دیكه، ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌داریی بیه‌وێت شارستانیه‌ت پێش بخات، به‌مانا ئه‌ندازیاری و روكه‌شه‌یه‌كه‌ی، ئه‌وا مرۆڤه‌كان له‌رۆشنبیری و لایه‌نه ناوخۆیی و له‌كه‌لتورو به‌ها مرۆیی و كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان داده‌ماڵێت، واته به‌ره‌و ئالی بوون و مادی بوونێكی ته‌واوه‌تیان ده‌بات و دوریان ده‌خاته‌وه له‌كۆمه‌ڵی بوون و پێكه‌وه‌بوون و پێكه‌وه ژیان.
ئه‌گه‌ریش به‌درێژایی مێژوو مرۆڤ له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو بێت كه‌بیسه‌لمێنێت ئه‌و كائین و بونه‌وه‌رێكی جیا‌و جیاوازه له‌م ژیانه‌دا، به‌وه‌دا كه‌به‌جیا له‌هه‌موو بونه‌وه‌ره‌كانی دیكه، كه‌ئه‌وان ته‌نها گرنگی به‌خۆیان و به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام مرۆڤ گرنگی به‌ژیان و به‌ژیانی كه‌سانی ده‌وروبه‌ری و بگره به‌م سه‌رزه‌مینه‌ش داوه. سه‌رمایه‌داریی دێت و مرۆڤ له‌م بڕوایه‌و له‌م قه‌ناعه‌ته دێنێته ده‌ره‌وه‌و پێی ده‌ڵێت: نه‌خێر تۆ جیاواز نیت، به‌ڵكو تۆ له‌وه‌همدا ده‌ژیت، تۆ ده‌ست به‌لاوازییه‌كانی ژیانه‌وه ده‌گریت و پێت وایه ده‌ستت به‌فه‌زیله‌ته‌كانه‌وه گرتووه، تۆ به‌هه‌ڵه‌دا چوویت ئه‌گه‌ر وابزانیت، لاوازی فه‌زیله‌ته، لاوازی هیچ شتێك له‌ژیاندا به‌رهه‌م نایه‌نێت، جگه له‌گێڕانه‌وه‌ی شكست و تراژیدیاكانی خۆی، له‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی و بێ نرخدا كه‌به‌هایه‌كی راسته‌قینه‌ی نیه، وه‌ك به‌های شته‌كان، به‌ڵكو به‌هایه‌كی هه‌یه پووچ و بێ بایه‌خه، وه‌ك ئه‌و شیعرانه‌ی كه مرۆڤه نه‌خۆش و لاوازه‌كان ده‌یهۆننه‌وه، وه‌ك ئه‌و چیرۆكانه‌ی كه‌وا كه‌سه شسكت خواردوه‌كان ده‌یگێڕانه‌وه.
سه‌رمایه‌داری هه‌وڵده‌دات به‌شه‌رییه‌ت پاشگه‌ز بكاته‌وه له‌وه‌ی كه‌پێی وایه مرۆڤه، واته دوریبخاته‌وه له‌و به‌هاگه‌لانه‌ی كه تائێستا تایبه‌تمه‌ندیی مرۆڤ بوونی ئه‌میان پاراستووه، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی ته‌فروتوناكردنی ئه‌و شتانه‌وه كه ئه‌و پێی وایه رێگه له‌به‌ره‌وپێشچوونی سه‌رمایه‌داریی ده‌گرن، ئه‌و شتانه‌ی كه شتانی رێكخراو نین، بگره شتانی عه‌فه‌وی ساته‌وه‌ختی و هه‌ستی و ده‌روونین، سه‌رمایه‌داریی ده‌یه‌وێت مرۆڤ رابێنێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئامێرێك وابێت، نه سۆزی هه‌بێـت نه‌هه‌ست و نه‌دڵ و نه ده‌روون، به‌ڵكو ته‌نها زۆرترین به‌رهه‌م بێنێت له‌پێناو زۆرترین قازنجدا، چونكه قازانج لای ئه‌و باڵاترین ئامانجه، چونكه ده‌توانرێت له‌رێگه‌یه‌وه زۆرترین كامه‌رانی به‌ده‌ست بێت. ئه‌مه ئایدۆلۆژیای سه‌رمایه‌دارییه، به‌ڵام ئایا ئه‌مه تا چه‌ند راسته؟ تا چه‌ند مرۆڤه‌كان له‌ناو ئه‌م سستمه‌دا كامه‌رانن؟ ئایا ته‌نانه‌ت خودی سه‌رمایداره‌كانیش توانیویانه كامه‌ران بن؟ ئایا ته‌نها سه‌رمایه پێوه‌رێكه بۆ گه‌یشتن بۆ ئه‌وپه‌ڕی خۆشبه‌ختی و كامه‌رانیی؟ ئه‌گه‌ر وایه ئه‌ی ئه‌م هه‌موو بێ نه‌وایی و نائارامی و نیگه‌رانی و پوچگه‌رایی و خۆكوشتن و بێزاربوون و وه‌ره‌س بوونه چیه له‌دونیای سه‌رمایه‌داریدا كه رۆژ به‌رۆژ په‌ره ده‌سێنێت؟
دواجاریش ده‌توانین بڵێین سه‌مایه‌داریی به‌رهه‌می عه‌قڵی مرۆڤ نیه. به‌ڵكو ده‌رئه‌نجامی ته‌كنیكی ئامێره‌كانه و به‌شێكه له‌سستم و ته‌كنیكی ئامێر . ئه‌گه‌ر رۆژێك له‌رۆژانه مرۆڤ ئامێره‌كانی وه‌ك ئامراز به‌كار هێنابێت بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانی، ئێستا ئامێره‌كان مرۆڤه‌كان ده‌كه‌نه ئامراز بۆ گه‌رمكردنی بازاڕه‌كان. مرۆڤ به‌هۆی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئامێره‌كاندا فێری ئه‌وه بوو وه‌ك ئامێرێك هه‌ڵسوكه‌وت بكات و به‌هه‌م بهێنێت. سه‌رمایه‌داریی له‌گه‌ڵ ئامێره‌كاندا له‌دایك بوو، نه‌ك له‌گه‌ڵ مرۆڤدا، ئامێره‌كان كاتێك كار ده‌كه‌ن نه‌بیر ده‌كه‌نه‌وه‌و نه‌له‌ڕاستیشدا ئامانجێكیان هه‌یه، مرۆڤی ناو ژینگه‌ی پیسی سه‌رمایه‌داریش كه‌داڕێژراوی عه‌قڵ و ته‌كنیكی ئامێره‌كانه، هه‌رچه‌ند به‌رهه‌م هێنه به‌ڵام ئه‌ویش وه‌ك ئامێره‌كان بێ ئامانجه، وه‌ك چۆن ئامێرێك ناتوانێت چێژ له به‌رهه‌م و سه‌رمایه وه‌ربگرێت، مرۆڤی ناو سستمی سه‌رمایه‌داریش سه‌ره‌ڕای هه‌موو ململانێ و پێشبڕكێ و تێپه‌ڕبوونه‌كانی، مرۆڤێكی بێ چێژ و بێ ئامانجه‌و له‌واقیعیشدا نیگه‌رانه.